ساڵی ڕابردوو (98)، 42 کەس لە پارێزگای #سنە#، بەهۆی بەکاربردنی ماددەی سڕکەر گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی سنە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لە یەک ساڵی ڕابردوودا، 42 کەس لە گیرۆدەبووانی ماددەی سڕکەر لەو پاریزگایە گیانیان لەدەست داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 97، لە سەدا 20 بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە.
ئەو بەرپرسە تەندروستییە هەروەها ڕایگەیاند: ساڵی 97 لە پارێزگای سنە، 35 کەس لە تووشبوانی ماددەی سڕکەر گیانیان لەدەست داوە و هەموویان پیاو بوون.
بە وتەی بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە، لە 42 کەسی گیرۆدەبوو بە ماددەی سڕکەر، 38 کەسیان پیاو بوون و 4 کەسیشیان ژن بووە.[1]
#25-04-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,348