پەیامی لاهوڕ شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی بۆرد...
یادی 24 / 4 /1974بە تەنها یادی کارەسات و بۆمب بارانکردنی
قەڵادزێقەڵادزێ نیە بەچەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم، بەڵکو لەهەمان کاتدا یادی راپەڕین و خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورەی ئەو شارە قارەمانەیە کە لە 24/4/1982 ڕاپەڕین لەسەردەمانێکدا کورد و قەڵادزێیەکان تەنها هێزی پێشمەرگە و چیاکان دۆست و پشتیوانیان، خەڵکی قارەمانی قەڵادزێ بەرەو ڕوی زوڵمی بەعسیەکان وەستانەوە وڕاپەڕین بەمەش ترسێکی گەورە کەوتە دڵی داگیرکەرانەوە.
بۆمبابارانکردنی قەڵادزێی خواڕاگر لە 24 / 4 / 1974 وێڕای ئەوەی بوە هۆی شەهیدکردنی کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکاری زانکۆی
سلێمانیسلێمانی و هاووڵاتی مەدەنی، لەهەمان کاتدا دڕەندەیی ڕژێمێکی نیشاندەدا کە بۆ مانەوی دەسەڵاتەکەی سڵی لەخولقاندنی کارەسات و تراژیدیا نەدەکردەوە، بۆ هەردوو یاد سڵاو لەشەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدانی قەڵادزێی سەرکەش و نەمری بۆ شەهیدان دایکە ئامینە و خوشکە
سنەسنەوبەر، کە لە 24 /4 / 1982 بەخوێنی ئاڵی خۆیان هاواریان دەکرد: تا ئێستا ڕووی نەداوە لەتەئریخی میللەتا...
قەلغانی گولە سنگی کچان بێت لەهەڵمەتا.
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
24-04-202024-04-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!