رادیۆی کوردی وەکو ئیزگەیەکی کوردی و ئه و بەرهەمە دەنگیانەی پێشکەشی کردوون هەمیشە بەدڵی گوێگرەکانی بووە، گویگرانی ئەم ئیزگەە لە ڕیگەی پۆستە و نامە بەرەوە پەیامی خۆیان بۆ ئیزگەی کوردی ناردووە هەمیشە هەر بیسەر و گویگرێک ڕازی دڵی خۆی بۆ بەرنامە جۆراو جۆرەکان ناردووە یان پرسیاریان کردووە یان لە ڕێگەی گۆرانی داواکراو یان دەرگای ژان یان حەوت لاپەره و یان لەگەل گوهداراو یان بەرنامی پۆستەی بیسەران و کوری لادێ و لەهەر باخچەی گوڵێک و لەگەل ناوداران و چەندان بەرنامەی تر کە ئاراستە کراون تەنانەت دوای نامەناردنیش گویگران هەمیشە بەدواداچونیان بۆ بلاوکردنەوەی کردوە...له و نامانەدا چەندین پەخشان و پارچە شیعری ناسک و پەیڤی جوانی عاشقانە و دەردە دڵ و سکاڵا گەیشتونە ئیزگە تەنانەت ئەگەر بڵین چەندین بوخچە و گونیەی پر لە نامە هەفتانە دەگەیشتنە بارەگای ڕادیۆ وای لێهاتبوو پۆستە بەرە عەرەبەکانیش ئاشنایەتیان لەگەڵ ناوی گوێگران و هاورێیانی بەرنامەکاندا هەبووە.
ناونیشان
______
بەغداد
صالحیە
بەرێوبەرایەتی ئێزگەی کوردی
بۆ بەرنامەی (بەیانیت باش)