ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە بەرەبەری ڕۆژی مامۆستایاندا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی محەممەد حەبیبی، پاش 18 ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک مورەخەسی، دەر کرد.
لە کاتێکدا کە محەممەد حەبیبی مامۆستایەکی هێژا کە لە ماوەی 18 ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیدا، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان و قوتابییان هەنگاوی هەڵگرتووە، بەنیسبەت کاڵاییکردنی فێرکاری ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و لەسەر دادپەروەری لە پەروەردە و بارهێنانی خۆڕایی پێداگریی کردووە.
هەر چەند دەوڵەتی ئومید بەبێ هیچ تەگبیر و ڕایەک محەممەد حەبیبیی لەسەر کارەکەی دەر کرد، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی هەوڵەکان لە ڕاستای بەدیهێنانی دادپەروەری لە بارهێنان و پێشێلکراویی مافی منداڵان و مامۆستایان لە نیزامی بارهێناندا نییە.
ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی حوکمی کڕینەوە و دەرکردنی محەممەد حەبیبی لە مامۆستایەتی، داوا لە بەرسانی دادوەری و پەروەردە و بارهێنان دەکات کە پێداچوونەوە لە دۆسیەی ئەو مامۆستا ماندوونەناسەدا بکات.
ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان
3ی بانەمەڕی 1399
#22-04-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,528 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!