بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و ڕەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان، ڕۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییە تەندروستییەکان. داواشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە ڕێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ئومێدەوارین هاتنی مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
#23-04-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,860