پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,212
Kuvat 105,527
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆی کوردی بەغداد
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆی کوردی بەغداد

سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆی کوردی بەغداد
لە 29-01-1939 ئەوکات دامەزراندنی بەشێکی بچووکی ئێستگەی بەغدا سەرەتا ماوەکەی 15 دەقیقە کاری دەکرد ئەویش بەخوێندنەوەی هەواڵەکان و پێشکەشکردنی گۆرانیەک یا دووانە. پێش ئەوەی باس لە دامەزراندن وهەیکەلییەتی ئێستگەی کوردی بکەم، پێم باشە نەوەی تازە بزانن ئێستگەی کوردی بەغدا چ خزمەتێکی بە هونەر و ڕۆشنبیری کوردی کردووە بە حوکمی ئەوەی تاکە ئێستگە بوو توانیانە خەرمانێک لە هونەری گۆرانی ومۆسیقا بەسەر یەکەوە بنێن و لە فەوتان ڕزگاریان بێت، هەرلە سەرەتای ساڵەکانی چلەوە زۆر گرنگیان دەدا بە هونەرمەندو ناساندنی دەیان خاوەن بەهرەو دەنگخۆش وبە دەیان بەرنامەی بەپێزی بە گوێگری کوردا دەدا و ئەگەر ئەو ئێستگەیە نەبووایە ڕەنگبوو ئەمانە هەرناونیشانمان نەزانیباو نوقمی گێژاوی نەمان دەبوون.
هەر لە کردنەوەی ئێستگەی کوردی لە 19-01-1939 هەنگاوی دووەم لە ساڵی 1940 هاویشترا و ماوەکەشی بوو بە یەک کاتژمێر لە کاتژمێر 3، 30 تاکوو 4، 30 بەردەوام دەبوو بەرنامەکانیش هەوال و ڕووداو هەر ڕۆژەی بەرنامەیەکی تایبەت بە ئایین و کشتوکاڵ و تەندرووستی وکۆمەڵایەتی پێشکەش دەکران. لە ساڵی 1947 ماوەی ئێستگە بوو بە 3 کاتژمێرو کارمەندانی ڕۆژبەرۆژ زیاد دەبوون یەکەمین کەسیش کە سەرپەرشتی بەشی ئێستگەی کرد (کامیل کاکەمین) بوو یەکەمین بێژەریش (عەبدولقادر قەزاز) بوو، هەروەها بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەواڵ ورووداوەکان بەشی ئینگلیزی کراوەیە و بەرهەمەکان لە ئینگلیزی دەکران بە کوردی، ئەویش بەڕێزان (رەشید نەجیب) و (ئەنوەر سائیب) بوون، هەروەها پارێزەر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد وەک زمانزان کاری دەکرد و ئەمانەش کارەکانیان لە دڵسۆز و نیشتمانپەروەری بوون و بێ بەرانبەر کاریان دەکرد، دای ماوەیەکی کوورتیش ئەدیب ورۆشنبیر مامۆستا سادق بەهائەدین وەک بێژەر دەستبەکاربوو. هەرلەوساڵەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێراق داوای لە چەند کۆمپانیایەکی بیانی کرد تاکوو کۆمەڵێک گۆرانی سەرقەوان کە کاتی خۆی لەدەرەوە کۆپی کراون بۆیان بنێرن ئەوەبوو کۆمەڵێک قەوان گەیشتنە ئێستگە لەوانە دایکی جەمال، کاوێس ئاغا، سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، مریەم خان، حەمدی فەندی، ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا و زۆرتر ئەوکاتیش تیپی مۆسیقا لە ئێستگەی بەغدا زۆر لاوازبوون لە چەند کەسێک تێپەری نەدەکرد ئەمانیش: ساڵح عازف کەمان، داود- عود، زعرور- قانون، حسێن عەبدوڵڵا- دەف.
پاشان کۆمەڵێک مۆسیقی وئاکادیمی چوونە ئێستگە لەوانە جەمیل بەشیرو مونیر بەشیر. یەکەمین هونەرمەند کە چووە ئێستگەو گۆرانی تۆمارکرد مامۆستای مەقامات عەلی مەردان بوو، پاشان کۆمەڵێک هونەرمەندی لێهاتوو چوونە ئێستگە لە وانە تاهیر تۆفیق، حەسەنی جزیری، ڕەسوڵ گەردی، محەمەد عارف، نەسرین شێروانی، لەیلا عەزیز، دوای ساڵانی پەنجاش شەماڵ سائیب و باکووری ونازدارو ئەسمەر فەرهاد و زۆرانی تر سەردانی ئێستگەیان دەکرد ڕۆژبەرۆژ هونەرمەندو ڕۆشنبیرو کادری بەهرەمەند لە ئێستگە زیاد دەبوون لە ناوەڕاستی پەنجاکان کۆمەڵێک وەرگێڕو بێژەر دەستبەکاربوون بۆ ئامادەکردن وپێشکەش کردنی بەرنامەی تازە لەوانە کەریم سەعید زانستی، حسێن قەرەداغین عادل عیرفان، #ڕەفیق چالاک# و هەروەها کۆمەڵێک ئەدیب ورۆشنبیر بەرنامەیان هەبوو وەکوو مامۆستا عەلائەدین سوجادین سادق بەهائەدین، محەمەد قزلچی، عەبدولحەمید ئەتروشی، هەروەها پەیوەندیان بە مامۆستایان تۆفیق وەهبی ورەفیق حلمی کرد، ئەمانیش لە بۆنە تایبەتییەکان پشکیان هەبوو.
لە ساڵی 1956 هونەرمەندی هەڵکەوتوو مامۆستا #قادر دیلان# چووە ئێستگەو سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی تیپی مۆسیقای دەکرد و بوونی ئەو لەوێ کاریگەریی یەکجاری هەبوو بەرهەمی زۆر بەپێزیشی تۆمارکران، هەرلە پەنجاکان مامۆسا ڕەفیق چالاک دەورێکی باڵای گێڕا لە ئێستگەو جێگەیەکی دیاری هەبوو پەنجەشی بەسەر هەموو بابەتەکان دیاربوو ئەمیش وەک وەرگێڕ، بێژەر، ئامادەکار، پێشکەشکار، زمانەوانی، ڕۆژنامەنووس، بۆ یەکەمین جاریش تیپێکی تەمسیلی لەسەر دەستی مامۆستا ڕەفیق چالاک دامەزرا بەناوی (تیپی تەمسیلی بێکەس) ئەم تیپەش لەم هونەرمەندانە پێکهاتبوو: ئەحمەد محەمەد دلاوەر، ئەحمەد سەید مەحمود، ئەحمەد دەنگ گەورە، نووری محەمەد عەنبەر، عەلی ئیبراهیم، فایەق چالاک، هندێ جاریش مامۆستا عەلی مەردان نزیکەی 6 ساڵ بەردەوام بوو کۆمەڵێک تەمسیلی بە پێزیان تۆمارکرد.
تاکوو ئەمڕۆش کۆمەڵێک لەو تەمسیلانە لە ئەرشیفی خۆمدا هەن لەوانە (پیاو نەبووی ناپیاو تۆبەکردن، مارەیی، گلۆی تازەی لەیل، بووک وخەسوو، بووکی ژێر دەواری ڕەش، پیسکەی تەڕپیرو زۆرانی تر) هەرمامۆستا ڕەفیق چالاک هونەرمەند حەسەن زیرەک-ی برد بۆ ئێستگەو کۆمەڵێک گۆرانی ڕەسەنی تۆمارکرد.
چوونی ئەو هەموو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانە بۆ ئێستگەی کوردی لە بەغدا بووە هۆی پێش کەوتنی بەرنامەکان وکۆکردنەوەی کۆمەڵێک بەرهەمی بەپێز و بوو بەخاوەن خەرمانێک لە هونەری گۆرانی ومۆسیقا وبەرهەمی تر لە ناوەڕاستی شەستەکان کۆمەڵێک هونەمەندی لاوی خوێن گەرم پەیوەندیان دەکرد لەوانە فوئاد ئەحمەد، تەحسین تەها، محەمەد قەدری، خەلیل وەندی، جەمال جەلال، عیسا بەرواری، سەڵاح داودە زۆرانی تر.
سەرەتای ساڵەکانی حەفتاو دوای ڕێککەوتنی 11ی ئازار هونەرمەند بەگشتی نارەزاییان هەبوو بەرانبەر ئێستگەی کوردی بەغدا ئەو هێڵە گشتییە نەما کە پەیڕەو دەکرا لە ساڵەکانی پەنجاو شەستەکان وئێستگەی کوردی پاشەکشەی کرد دوای 11ی ئازار هەر بۆیە لە 23-10-1971 بانگەوازێک کرا بۆ ئەو هونەرمەندانە کە سەردانی ئێستگە بکەن لەوانەش: شەماڵ سائیب، ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا، کەریم کابان، محەمەد ساڵح دیلان، قادر کابان، باکووری، بلەی سەعەکەڕ، ئەحمەد خولە #سنە#یی، تیپی مۆسیقای #سلێمانی#، تیپی هونەری #هەولێر#، تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، ئەمیش بۆ گفتوگۆو قسەکردن لەسەر ئەو کێشانەو چارەسەرکردنیان.
لەسەرەتای مانگی 11ی ساڵی 1971 ئێستگەی کوردی لە بەشەوە بوو بە بەڕێوەبەرایەتی بروانە هاوکاری ژمارە 39 30-10-1971 دوایین سەرژمێری خۆم وبەدواداچوون و گەڕان بە دوای سەرچاوەو ئەرشیفی خۆم زیاتر لە 500 گۆرانی بێژ دەنگیان پەخش دەکرا لە ئێستگە چ ئەوانەی لەوێ تۆمارکرابوون چ وەک شریت وکاسێت بۆیان دەچوو وەک دیاری ویان خۆیان بە پارە لەدەرەوەی ئێستگە دەیانکڕی.
ئێستگەی کوردی تا دواساتەکانی کارکردن زیاتر لە 5500 شریتی گەورە 7ئینج 5ئینج کۆمەڵێک شریتی بنچینەیی واتە (أساس) کە ئەمانە دەستکاری نەدەکران و شوێنی تایبەتیان هەبوو، بەڵام بە داخەوە دوای ڕووخانی دیکتاتۆریەت ئەم ئێستگەو دەیان شوێنی تری بە دەگمەن تاڵان کران و شتە بەنرخ وبەهاکان نەمان.
سەرەتای ساڵەکانی حەفتاو دوای ڕێککەوتنی 11ی ئادار هونەرمەند بەگشتی نارەزاییان هەبوو بەرانبەر ئێستگەی کوردی بەغدا ئەو هێڵە گشتییە نەما کە پەیڕەو دەکرا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,974 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-01-2009 (15 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 23-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,974 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.164 KB 23-04-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,212
Kuvat 105,527
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 2.125 toinen!