دوایی ئەوەی کە لە ڕاگەینراوێکی نالۆژیکی و موزایەدەی سیاسی و بێ بنەما فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دەڵێن: پێویسته دەسەڵاتداران لە داهاتە نادیارو شاراوەکانی هەرێم مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.
ئێمه و خەڵکی کوردستان و هەموو لایەک ئه و ڕاستیە دەزانین کە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان چیه و چۆنە، بەڵام نازانین داهاتی شاراوە چۆن و چیە، بۆیه ڕووی قسەمان ئاراستەی بەڕێزان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو دەکەین، پێویسته ئه و سەرچاوە نادیارانە بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکەن.
هەڵبەت ڕاستیەکان لای جەماوەری کوردستان دیارن و پێویست ناکات لە دۆخێکی وا نەخوازراو هیچ لایەنێک و فراکسیۆنێک، بۆ مەرامی سیاسی ڕاستیەکان بەلا ڕێدا ببات.
خەڵکی کوردستان تێریخوارد له و جۆرە نالۆژیکیه و پێویسته ڕاست بێژو ڕاشکاوبین لەگەڵیان.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
#23-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,284 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!