بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەری ک...
پیشەی رۆژنامەنووسی و بواری میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم لەم هەلومەرجەدا دەتوانێت رۆڵی گرنگتر و کاریگەرتر ببینێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بنیادنانی حکومڕانییەکی باشتر، کە لە ئاست پێویستی و داخوازی کۆمەڵانی خەڵک بێت.
لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بەمیدیای بەرپرسیار و ئازادە کە لەپاڵ ئەرکە پیشەییەکەیان، چاودێرێکی ورد و بەویژدانی هەموو کایەکانی ژیان بن و هاوکارو پشتیوان بن بۆ بنیادنانی کوردستانێکی نوێ و ئاوەدانتر.
ئیتر کاتی ئەوەیە بەفعلی هاوکاری رۆژنامەنووسان و میدیاکاران بین و زەمینەی لەبارتر بۆ پیشەکەیان بڕەخسێنین و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ئازادی رادەربڕین نەهێڵین، بۆئەوەی ئیتر میدیای کوردی رێگای رۆشنتر و فراوانتربێت بۆ گەیاندنی پەیامێک کە راستگۆیی و بابەتی بوون و پیشەیی بوون زیاتر بەجەستەبکات و رۆژنامەنووسانیش بوێرانە لەخزمەت پیشەکەیاندا پەیامی خۆیان بگەیەنن.
لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا، هەمووان دەبێت ئەو راستییە تەئکیدبکەینەوە، کە نابێت میدیای سەربەخۆ بقۆزرێتەوە بۆ لێدان لە هەر لایەنێک بە مەبەستێکی سیاسی و بەبێ بەدواداچوون و بنکۆڵکارییەک.
ناکرێت رۆژنامەنووسێک بەناوی رۆژنامەوانی سەربەخۆوە هێرش بکاتە سەر لایەنێک بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی هەبێت.
میدیای ئازاد ئەبێت بەرپرسیاربێت بەرامبەر پەیامە میدیایی و پیشەییەکەی چونکە دواجار رایگشتی دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرهەمی رۆژنامەنووسانەوە.
بەو هیوایەی یادی رۆژنامەگەری کوردی یادێک بێت بۆ بەخۆداچوونەوە و رێکخستنەوەی سیاسەتی میدیای کوردی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی رۆژنامەنووسان، چونکە تا بەتەواوی هاوکارو پشتیوانی رۆژنامەنووسان و میدیای ئازاد نەبین ناتوانین کاروانی چاکسازی و پێشخستنی ئەزموونەکەمان و گۆڕانکاری ریشەیی لە حکومڕانیدا بکەین، بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش پشتیوان و داکۆکیکارێکی سەرسەختتان دەبم.
یادی رۆژنامەگەریتان پیرۆز و هەرشادو تەندروست بن
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
22-04-202022-04-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!