图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,219
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,692
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، (SPU HD) بۆ داخرا؟
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، (SPU HD) بۆ داخرا؟

لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، (SPU HD) بۆ داخرا؟
لەیادی 122 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەهەرێمی کوردستان و مامۆستایان و خوێندکارانی میدیا لەبەشی تەکنیکی میدیا لەپەیمانگای تەکنیکی #سلێمانی# و کۆلێجی تەکنیکی میدیا دەکەم و ئومید دەکەم بەهەمومان، واتە ئێمە وەکو ناوەندە ئەکادیمییەکان و ئێوەش وەکو دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بتوانین ڕۆژنامەگەری کوردی بەره و قۆناغێکی باشتر ببەین و وابکەین کە کۆلێج و پەیمانگاکانی ڕاگەیاندنمان باشتر و ڕاهێنراوترو کرداریانەتر لەجاران و بە ڕاهێنراوی لەبوارە تەکنیکییەکاندا بخەینە بەردەست، تاوەکو چی لەڕووی تەکنیکی و چی لەڕووی ناوەڕۆکەوە کادری میدیایی باشتر بەردەستبخەین، ئەمەش سەرەتابێت بۆ ئه و قۆناغە نوێیەی کە پێویستمانە.
بەڕێزان ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەک خاڵی زۆر گەشاوەی بواری میدیایی بەبیری هەمومان هێنایەوە، ئەویش ئەوەبوو، کە لە هەموو بوارەکاندا و بەتایبەتی لەبواری میدیاییدا، گەر تواناکانمان یەک بخەین و خەمی خەڵک پێشبخەین، ئەوا دەتوانین ڕای گشتیش بەباشی ئاراستە بکەین و ژیانی سیاسی و حوکمڕانی و کۆمەڵایەتی لەهەرێمەکەمان باشتر بکەین.
سەبارەت بە کەناڵی ناوخۆیی (SPU HD) کە کەناڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوو.
بەڕێزان ئێمە بەهەوڵی هەموولایەک و شەونخونی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنمان و ڕێنوێنی و پێشنیارەکانی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان و پشتیوانی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، توانیمان لە 31/1/2019 کەناڵی ناوخۆیی (SPU HD) بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (کابینەی ڕابردوو)و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆمان بکەینەوە، ئەورۆژە باشم بیرە زۆرێک لەکادرەکانی زانکۆمان و بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان، بەگریانەوە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەوەی کە:
• وەکو یەکەم زانکۆی حکومی لەهەرێمی کوردستان، بەداهاتی خۆمان، داهێنان بکەین و یەکەم کەناڵی تایبەت بەزانکۆو بەدروشمی (زانست – داهێنان) بکەینەوە.
• خوێندکاران و مامۆستایانی بەشەکانی ڕاگەیاندنمان دەرگایەکی گەورەیان بۆ کرایەوە بۆ ئەوەی بەکرداری و بەخستنەرووی بۆ هەمولایەک، کارەکانیان ئەنجامبدەن و بڵاوبکەنەوە، لەکەناڵەکەی خۆیانەوە.
• داهاتی زانکۆ لەکارێکدا بەکاردەهێنرێت کە سودی نەک تەنها بۆ زانکۆ بۆ هەموو کۆمەڵگە دەبێت.
• یەکەم کەناڵی زانستی – زانکۆیی دەکرێتەوە، کە دەبێتە کەناڵی ئەکادیمیان و زانست خوازان و لەسلێمانییەوە پەیامەکانیان بەگوێی هەموو کوردستاندا دەدات.
• وتمان، ئەم کەناڵە بەهاوکاری هەموولایەک دەتوانێت باشتر پەیامی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بگەیەنێت و ڕونتر هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و بەپێچەوانەشەوە.
• وتمان، ئەم کەناڵە دەبێتە کەناڵی خوێندکاران و چیتر هیچ میدیایەک ناتوانێت بەئارەزووی خۆی و بۆ مەرامی تایبەتی و سیاسی، خوێندکار ئاراستە بکات و بەکاری بهێنێت، بەڵکو ئێمە دەبینە دەنگی خوێندکار.
بەڕێزان...
هەر بۆ بەرچاورونیتان، ئێمە بەمووچەی فەرمانبەران خۆیان کارەکانمان دەکرد، هەندێک کەسی تەکنیکیمان لەدەرەوەی زانکۆ کە خەڵکانی پرۆفێشناڵبوون و دەرچووی کۆلێج و پەیمانگابوون بەگرێبەست هێناو کاریان لەگەڵمان کرد، کە بەراستی جێ دەستیان ئێستاش دیاره و ئێستاش سوودیان لێدەبینین، ئه و بودجەیەی کە بۆ کەناڵەکەش خەرج دەکرا بڕێکی زۆر کەمبوو، کە مانگانە کاروباری کەناڵی پێ بەڕێدەخرا، من دڵنیام و دەشزانم دەیان ئیشوکاریان بۆ کەناڵ کردووە، کە دواجار بۆ ئەوەی پارەیەکی زیاتر خەرج نەکەن بەسکی برسییەوە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان.
بۆ زانیاریتان، ئه و کەناڵە تەنها یەک ئۆتۆمبێلی هەبوو، لەکاتێکدا هەفتانە 8 بەرنامەیان دەکرد، لە 13 کەمپی زانکۆمان، لە 2 پارێزگا و 5 قەزای سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەوان زۆربەی ئیشەکانیان بەئۆتۆمبێلی خۆشیان دەکرد، بێ ئەوەی 1 دینار بۆ بەنزین و ماندوبونیان خەرجبکرێت.
گرنگی ئه و کەناڵە بۆ ئێستا چی دەبوو؟
ئێستا بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خوێندن لەهەموو دونیاداو لەهەرێمی کوردستانێش ڕووبەرووی قەیران بووەتەوە، بەجۆرێک خوێندنی ئەلیکترۆنی بەپاڵپشتی خوێندنی نێو کەمپەکان دادەنرێت، ئەمەش گرفتی زۆری هەیە، بەجۆرێک ڕەنگە هەموو خوێندکارێک و کەسوکاریان نەتوانن پێویستی ئه و خوێندنە دابین بکەن، بەڵام ئەوەی کارەکەی ئاسان دەکردو قورسی سەرشانی کەسوکاری خوێندکاران و تەنانەت زانکۆکانیشی کەمدەکردەوە، کەناڵی (SPU HD) بوو، بەجۆرێک کە دەمانتوانی، وانەکانی خوێندکاران، وانە کرداری و ئاساییەکانیش تۆماربکەین و لەکەناڵەکەوە بۆ خوێندکارانی پەخش بکەین، کە ئەمەش هیچ بارگرانییەکی دروست نەدەکرد بۆ خوێندکاران و کەسوکاریان، تەنها بوونی کارەبا بەسبوو بۆ ئەوەی خوێندکار لەماوەی 24 کاتژمێردا چەند جارێک وانەکانی ببینێت و دانەبڕێت لەخوێندن.
چۆن داخرا؟ !!
پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکابینەی نوێدا بڕیاریدا، دەست بخاتە نێو هەموو داهاتێک، پاش ئەوەی سەربەخۆیی دارایی زانکۆکانی بەڕەوا نەبینی، پاش ئەوەی پێی وابوو کە ئەگەر شوێنێک هەبێت خۆی بژیەنێت ئەوا کوفری داراییه و حکومەتە لەنێو حکومەتدا، هاتن و دەستیان خستە بیناقاقەی زانکۆکان و لەنێویشیداو بێ گوێدانە گرنگی کەناڵەکە، سەرچاوەی دارایی ئه و کەناڵەشیان بڕی و تاکە کەناڵی زانستی – زانکۆییان لەسەر ئاستی کوردستان بەزانکۆمان و بەسلێمانی ڕەوا نەبینی، هەربۆیە پاش 6 مانگ کەناڵەکە داخرا، دواتر بەنیوهێنده و کەمتری هەمان پارەی ڕابردوو کەناڵەکەمان خستەوە سەرپێ و دڵسۆزەکانی بێ گوێدانە پارە، هاتنەوه و کەناڵیان کردەوە، بەڵام دیسانەوه و پاش 2 مانگ هەمان کارەسات بەسەر کەناڵدا هاتەوه و بۆ دواجارو بەیەکجاری داخرا، بەجۆرێک چیرۆکەکانی ڕۆژی داخستنی کەناڵەکه و گریان و هاواری کارمەندەکانی، ئێستاش کە بیری لێدەکەمەوە ناخم دەهەژێنێت و بۆ چەند ساتێک بێدەنگ دەبم.
ئەم کەناڵە توانیتی
• لەماوەی قەرانی دارایی و دانەمەزراندنی دەرچوواندا، 12 خوێندکاری دەرچوو بخاتەسەر کارو 10 خوێندکاری زانکۆمان لەبەشە جیاوازەکانی تەندروستی و (IT) و میدیاو چەندین مامۆستامان تواناکانیان بەگەڕبخەن و ببنە سەرچاوەی زانیاری دروست و زانستی بۆ کۆمەڵگە.
• ئەم کەناڵە لەماوەی کارکردنیدا 6 دۆکیومێنتەری لەبوارەکانی (ئەنفال، کیمیاباران، جووەکانی کوردستان، سەرای سلێمانی) پێشکەش کرد.
• توانیتی 35 بەرنامەی تەندروستی پێشکەشبکات، لەئاماده و پێشکەشکردنی خوێندکارانی بەشی تەکنیکی تەندوستی زانکۆمان، بەبەشداری مامۆستایانی زانکۆمان.
• 28 بەرنامەی تەکنۆلۆجی لە ئاماده و پێشکەشکردنی خوێندکارانی بەشی ئینفۆرماتیک و زانستی کۆمپیوتەری زانکۆمان، بەبەشداری مامۆستایانی زانکۆمان.
• لەبواری کشتوکاڵیدا 10 بەرنامە.
• لەبواری بنکۆڵکاری ڕۆژنامەوانیدا 8 بەرنامە.
• لەبواری ناساندنی زانا جیهانییەکاندا 28 بەرنامە.
• کەناڵ توانیتی 5 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆمان ڕاستەوخۆ بگوازێتەوه و چەند کەناڵێکی ئاسمانیش لەئێمەوە وەریانگرتۆتەوە.
• زیاتر لە 20 سیمپۆزیۆمی ڕیکۆردو مۆنتاژ کردووه و گواستۆتەوە بۆ بینەر.
• بۆ ناساندنی بەشەکانی زانکۆ بەخوێندکارو کۆمەڵگە زیاتر لە 30 بەرنامە کراون.
• سەرجەم چالاکییە زانستییەکانی زانکۆمان تۆمارکراون و لەرێی کەناڵەوە پەخشکراون.
• کۆنفرانسی زانکۆ تەکنیکییەکان کە لەشاری هەولێر بۆ ماوەی 2 ڕۆژ ڕاستەوخۆ پەخشکراون.
• کۆنگره و کۆنفراسە تەکنۆلۆجییە نێودەوڵەتییەکان پەخشکراو بەراستەوخۆ.
• تواناو بەهرەکانی خوێندکاران و مامۆستایانمان گەیاندە بینەر بەچەندین بەرنامە.
• بەبەرنامەی تایبەت ڕێزمان لەماندوەوەکانی زانکۆمان گرت و فەرمانبەرانی بەخزمەتی زانکۆمان ناساند.
• ئێمە توێژینەوەکانی زانکۆمان کرد بەڤیدیۆو گەیاندمان بەکۆمەڵگە.
• ئێمە پەیامی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیمان بەراستەوخۆ گواستووەتەوه و دەیان کۆنگرەی ڕاستەوخۆی وەزارەت ڕوماڵ کراون.
• لەسەردانیاندا هەردوو وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەم کابینەیه و کابینەی ڕابردووش، دەستخۆشی گەرمیان لێکردوین و بەڵێنیان دەدا کە هاوکاری ئەم کەناڵە دەکەن و بەرەوپێشی دەبەن !
زۆر بەڕاشکاوی دەڵێین
کە چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی کردووه و تەواوی ڕونکردنەوەکانمان خستووەتەڕوو، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی دارایی ئامادەنییە هەنگاومان لەگەڵبنێت، لەکاتێکدا ئێمە دڵنیاین ئەگەر ئه و کەناڵە لە شوێنێکی ترو لەزانکۆیەکی ترو شارێکی تربوایە، نەک ئاوهای لێ نەدەکرا، بەڵکو گەورەترو بەهێزترو پڕ (پارە) تر دەکرا.
پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی[1]
#22-04-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,609
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 22-04-2020
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 22-04-2020 (4 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 22-04-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-04-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-08-2022
URL
此产品已被浏览1,609
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.162 KB 22-04-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,219
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,692
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!