بەبۆنەی (122) مین ساڵرۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەکەم. هەروەها (22) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم کە لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو.
رێز و پێزانین بۆ ڕووناکبیران و پێشەنگانی ڕۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە پێناو گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا خزمەتیان کرد و گیانی خۆیان بەخت کرد.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#21-04-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,776