بە بۆنەی سەد و بیست و دووەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان ی میر میقداد بەدرخانی ڕەوانشادەوە کە هاوکاتە لەگەڵ بیست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و سەندیکاکەیان دەخوازم.
ئەم ساڵ کە ئەو یادە دەکەینەوە، کوردستان و جیهان لەبەردەم هەڕەشەی پەتای کۆرۆنا و دۆخێکی نالەباردایە، ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاريی تەندروستی و خۆپارێزی لەو پەتایە و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پابەندی بە ڕێنماییيەکانەوە، ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاو بوو، بە ڕێزەوە دەینرخێنین، ئومێدەوارین هەرچی زووترە ئەو بەڵایە لە یەخەی مرۆڤایەتی ببێتەوە و ژیان لە کوردستان و جیهان ئاسایی بێتەوە.
لەم یادەدا وەک هەمیشە پشتیوانيی خۆمان بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئازادیی کاری ڕۆژنامەگەری دووپات دەکەینەوە، لە ڕۆژنامەنووسانیش چاوەڕوانین هەمووان بەرپرسیارانە و پیشەیيیانە، مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتەکان بکەن، هەمیشە ئەو بڵندگۆیە بن کە هۆشیاری و زانیاريی ڕاست و دروست و هاوسەنگ دەگوازنەوە و پاراستنی ئاشتەوایيی کۆمەڵایەتی و سەقامگيريی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەیان لەبەرچاو دەگرن.
سڵاو لە یادی ڕۆژنامەنووسانی شەهید و ئەو ڕۆژنامەنووسە پێشەنگانەی ژیانی خۆیان بۆ گەیاندنی ڕاستی و پێشخستنی ڕۆژنامەگەریی کوردستان تەرخان کرد.
پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەم، هيوادارم ساڵی داهاتوو لە دۆخێکی لەبار و ئاسوودەدا یادی ئەم ڕۆژە و بۆنەکانی دیکە بکەینەوە.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#21-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,093
Donnez votre avis sur ce produit!