هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایانگەیاند لە چالاکیی #شەڕڤان#انیاندا لە عەفرین، شێراوا و عەزاز، شەش چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئەمرۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی هێزەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی هەرێمی عەفرین، دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 15ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە دەوروبەری گوندی کەفەر نەبۆ سەربە ناوچەی شێراوا دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییدا دوو چەتە کوژران و دوو چەتەش برینداربوون.
لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری عەزاز، دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک، چالاکییان ئەنجامدا کە تێدا چەتەیەک کوژرا.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی 18ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە مەیدانی وەتەنی لە ناوەندی شاری عەفرین، دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ چەتە کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتاییشدا هاتووە: لە گوند و ناوچەکانی سەربە هەرێمی عەفرین و شەهبا، جموجوڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەردەوامە و زۆرێک لە گوندەکان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کراون.[1]
#21-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,159 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!