پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
سۆران ئەمیر
ناو: سۆران
ناوی باوک: ئەمیر
ژیاننامە
سۆران ئەمیر، دەرچووی بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەدینە و لە ئێستادا 2023 بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری مێرگەسوورە.[1]
سۆران ئەمیر
عەبدولوەهاب سولەیمان
ناو: عەبدولوەهاب
ناوی باوک: سولەیمان
ژیاننامە
عەبدولوەهاب سولەیمان، خەڵکی دەڤەری سۆران لە پارێزگای هەولێرە. دەرچووی بەشی شوێنەوارناسی زانکۆی سەڵاحەدینە و لە ئێستادا 2023 بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەو
عەبدولوەهاب سولەیمان
ئیسماعیل سێپی
ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: سێپی
شوێنی لەدایکبوون: مەڕەش
جۆری یاری: تۆپی پێ
شوێنی یاری: گۆڵپارێز
یانە: گەلاتە سەرای

ژیاننامە
گۆڵپارێزی یانەی گەلاتە سەراییە، گۆڵپارێزێکی زۆر سەرکەوتووە خەڵاتی باش
ئیسماعیل سێپی
ژیانی مارگریت
ناونیشانی پەڕتووک: ژیانی مارگریت
ناوی نووسەر: هیوا شەمسی بورهان
گرافیک و پێداچوونەوە: ژیان بەهرامیان
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەی ڕۆمان
ئەوە دەستی چارەنووسە کە
ژیانی مارگریت
لە تورکیا و باکووری کوردستان 184 هەزار کەس لە ژێر باڵەخانەکاندا ماون
لە تورکیا و باکووری کوردستان 184 هەزار کەس لەژێر باڵەخانەکاندا ماون
چوارشەممە 08-02-2023
دوای دوو ڕۆژ لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا، هێشتا ئاماری تەواوەتی قوربانییان نەزانراوە، پ
لە تورکیا و باکووری کوردستان 184 هەزار کەس لە ژێر باڵەخانەکاندا ماون
بەهۆی نەناردنی تیمی فریاگوزاری لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
بەهۆی نەناردنی تیمی فریاگوزاری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
چوارشەممە 08.02.2023
بەهۆی ڕێگری کردن و نەناردنی هاوکاری و فریاگوزاری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە،
بەهۆی نەناردنی تیمی فریاگوزاری لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
ئەکادیمیای زانستیی تورکیا: پێشتر دەسەڵاتمان لەبوومەلەرزەی وێرانکەر ئاگادارکردەوە
ئەکادیمیای زانستیی تورکیا: پێشتر دەسەڵاتمان لەبوومەلەرزەی وێرانکەر ئاگادارکردەوە
چوارشەممە 08.02.2023
هێرش جەلال
سەرلەبەیانی 6ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوورو ڕۆژاوای کوردستانی هەژاندو
ئەکادیمیای زانستیی تورکیا: پێشتر دەسەڵاتمان لەبوومەلەرزەی وێرانکەر ئاگادارکردەوە
دێراو سەعید عوسمان
ناو: دێراو
ناوی باوک: سەعید عوسمان
ڕۆژی لەدایکبوون: 04-11-1979
شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە
ژیاننامە
دکتۆر دێراو سەعید، لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە لە ساڵی 04-11-1979 لە ئێستادا 2023 نیشتەجێی شاری سلێ
دێراو سەعید عوسمان
خالید ماملێ - هێدی
ناو: خالید
نازناو: خالیدی ماملێ - هێدی
ناوی باوک: محەمەدی ماملێ
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-02-2023
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
شوێنی کۆچی دوایی: شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا
ژیاننامە
کوڕی هونەرمەندی گە
خالید ماملێ - هێدی
ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە
ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە.
سێشەممە، 07.02.2023
ئەو بومەلەرزانە لە مەرەش و دیلۆکیان دا کاریگەرییان کردووەتە سەر دە شا
ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە
شێعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک
ناونیشانی پەڕتووک: شێعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک
ناوی نووسەر: ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
بابەت: دیداری ئەدەبی
پرسیارساز: دیار لەتیف
شوێنی چاپ: سوید
وەشانخانە: کتێبی ئەرزان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ:
شێعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک
ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ دا
ناونیشانی پەڕتووک: ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ دا
ناوی نووسەر: نیاز مەحمود عەبدولقادر - ئیمان ئەحمەد زێدان
شوێنی چاپ: کەلار
ساڵی چاپ: 2020-2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ دا
پاداشت یوسف
ناو: پاداشت
ناوی باوک: یوسف
شوێنی لەدایکبوون: کۆیە
پیشە: ڕاهێنەر
جۆری یاری: تۆپی پێ

ژیاننامە
ڕاهێنەری تیپی چیای کۆیە بوو، لە ئێستادا 2023 وەک ڕاهێنەری یانەی وەرزشی تەقتەق دەستنیشانکراوە، لە سا
پاداشت یوسف
پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات
ناونیشانی پەڕتووک: پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات
ناوی نووسەر: ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
بابەت: شیعر
بەرگ: تێکۆشەر خالید
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: جەنگەڵ
وەشانخانە: باڵندە
ساڵی چاپ: یەکەم
پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات
ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
ناونیشانی پەڕتووک: ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
ناوی نووسەر: ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
بابەت: شیعر (هەڵبژاردەی شێعرەکانی ساڵانی 2013 هەتا 2019)
شوێنی چاپ: ستۆکهۆڵم
وەشانخانە: کتێبی ئەرزان
ساڵی
ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
نیاز مەحمود عەبدولقادر
ناو: نیاز
ناوی باوک: مەحمود عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1999
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی شێخ تەویل
ژیاننامە
ساڵی 1999 لە گوندی (شێخ تەویل) لەدایکبووە (ئەم گوندە شارۆچکەیە) . تا پۆلی سێی سەرەتایی ل
نیاز مەحمود عەبدولقادر
ساڤیا محەمەد
ناو: ساڤیا
ناوی باوک: محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یاری: تۆپی بالە
یانە: یانەی وەرزشی تەقتەق

ژیاننامە
یاریزانی پێشکەوتووی یانەی وەرزشی سلێمانی بوو، لە ئێستادا 2023 پەیوەندی کردووە بە
ساڤیا محەمەد
بیرەوەری!.. سیویەک ساڵەی مامۆستایەک
ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەری!.. سیویەک ساڵەی مامۆستایەک
ناوی نووسەر: ڕەشید کەریم
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ژین
ساڵی چاپ: 1960
ژمارەی چاپ: یەکەم

پەڕتووکەکە وێڕای بایەخی بیرەوەرینووسینەوە لەو س
بیرەوەری!.. سیویەک ساڵەی مامۆستایەک
یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە
یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە

لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، خولێکی ناوبژیوانی بە بەشداری فراوانی قوتابییان و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لەلایەن یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێ
یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە
عومەر عادل عەبدوڵڵا
ناو: عومەر
ناوی باوک: عادل عەبدوڵڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: 22-02-1999
شوێنی لەدایکبوون: شاری ڕومادی
ژیاننامە
کوردێکی شارۆچکەی خانەقین ە، بەهۆی دۆخی سیاسییەوە خێزانەکەیان ڕاگوێزراون بۆ شاری ڕومادی، لە ش
عومەر عادل عەبدوڵڵا
قەزای دوکان؛ شوێنەوارە مێژوویی و بایەخە گەشتوگوزارییەکانی
ناونیشانی پەڕتووک: قەزای دوکان؛ شوێنەوارە مێژوویی و بایەخە گەشتوگوزارییەکانی
ناوی نووسەر: نەبەز عەبدولڕەحمان ئەحمەد‌
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم

لە پەڕتووکەکەدا، نووسەر لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕ
قەزای دوکان؛ شوێنەوارە مێژوویی و بایەخە گەشتوگوزارییەکانی
ئەگەر زەمەن جارێکی دی بگەڕێتەوە
ئەگەر زەمەن جارێکی دی بگەڕێتەوە
دەبمەوە منداڵی ساواو
تێر بە گەرووم دەقیژێنم ..
دەبمە زاروی حەوت ساڵان و
دەچمەوە دێ و
تا شل دەبم
لەگەڵ هاوڕێ بچووکەکانم
یاری دەکەم ..
ئەگەر تەمەن جارێکی دی بگەڕێ
ئەگەر زەمەن جارێکی دی بگەڕێتەوە
یانەی وەرزشی بازیان
یانەی وەرزشی بازیان لە ساڵی 1995 لە شارۆچکەی بازیان دامەزراوە، چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە چەندین یاریزانی پێگەیاندووە بەشداری سەرجەم خولەکانی کوردستان کردووە.
لە ئێستادا 2023 ڕا‌هێنەری کوردی شاری کەر
یانەی وەرزشی بازیان
فەلسەفەی دڵەڕاوکێ
ناونیشانی پەڕتووک: فەلسەفەی دڵەڕاوکێ
ناوی نووسەر: هانس هەرلۆف گرێلاند
ناوی وەرگێڕ: فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەرگێڕان لە زمانی: نەرویجی
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
فەلسەفەی دڵەڕاوکێ
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوانەی وەرزش دەکەن و هەست دەکەن نەگۆڕاون
بۆ هەر وەرزشوانێک کە بەردەوام وا بیر ئەکاتەوە هیچ سوودمەند نەبووە
1- هەرگیز هیچ هیوایەک لەدەست مەدە و بەردەوامبە و واز مەهێنە.
2- بەردەوام خۆت بەراورد بکە لەگەڵ مانگێک پێشتر کە چەند گۆڕاوی.
3- هەرگ
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوانەی وەرزش دەکەن و هەست دەکەن نەگۆڕاون
ئامار
بابەت 425,061
وێنە 87,778
پەڕتووک PDF 16,144
فایلی پەیوەندیدار 70,589
ڤیدیۆ 431
میوانی ئامادە 39
ئەمڕۆ 32,832
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
دڵگرانین بە کارەساتی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای وڵات.. مەڕەش و شارەکانی تری وڵات بە تەنیا نین و هاوزمانانیان لەگەڵ ماڵوێرانییەکانیاندا دەژین!
ژیاننامە
ئەحمەد موفتی زادە
ژیاننامە
ئیبراهیم یونسی
شوێنەکان
مەڕەش
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
06-02-2023
ژیاننامە
خالید ماملێ
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم
بۆچی و بۆ کێ خۆمان جوانپۆش دەکەین؟
سێیەمین هەفتەی ماڵنشینکردن خەریکە تێدەپەڕێ و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر هەست بە فشاری ڕۆژگاری کۆرۆنا دەکەم. ئەمە لەوانەیە بارودۆخی هەموومان بێت. خەریکە لەگەڵ ژیانێکی نوێ ڕادێین کە بەدڵمان نییە، بەڵام لە پێناوی تەندروستیی گشتی هەوڵ دەدەین خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین. لەوانەیە ئەم خۆگونجاندنە وردە وردە ببێتە عادەت و خووی پێوە بگرین. مرۆڤ توانایەکی سەیری خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ سەخترین بارودۆخدا، .لەگەڵ تەنهایی و گۆشەگیری، لەگەڵ دووری لە ئازیزان، لەگەڵ کارکردن لە ڕێگای ئینتەرنێت و بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەمی شاشەی کۆمپیوتەرەکانمان.
بۆ دوورکەوتنەوە لە شاشەکان، ئەم چەند ڕۆژە لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە زۆر سەرنجی جیهانی دەرەوە دەدەم. جیهانی دەرەوەش جاددەیەکە کە پانتایی حەوشەیەکی بچووک لە ماڵەکەمی جیا دەکاتەوە. جاددەکە ناوی ڤیکتۆر هوگۆ-یە و لە سەنتەری گوندی لویین-ەوە درێژ دەبێتەوە تا بەرزاییەکانی ڤۆگارۆ. ئەم لا و ئەو لای جاددەکە بە درەختی ماخچەی ماڵەکان ڕازاوەتەوە. درەختەکان چرۆیان کردووە و سێبەریان درێژ بۆتەوە تا ناوەڕاستی جادەکە. بەردەرگای ماڵەکەی من تاکە ڕێگایە بۆ چوونە سوپەرمارکێتی لادێکە کە 500 مەترێک لێمەوە دوورە. سەرنشینەکانی ئەم گەڕەکە ڕۆژانە تاک و تەرا، بە هەنگاوی هێمن یا قورس بە ئاراستەی سوپەرمارکێتەکە بە بەردەمی ماڵەکەمدا تێدەپەڕن.
دوێنێ کاتێ لە پەنجەرەوە دەمڕوانی، پیاوێکی جوانپۆشم بینی، دەتوانم بڵێم تەمەنی لە سەرەوەی پەنجا ساڵی بوو. قاتێکی ڕەشی لەبەربوو، لە خەتی پانتۆڵەکەی کە لەناو قەدییەوە تا سەر قەیتانی پێڵاوەکانی بە یەک خەتی ڕاست و ڕەوان هاتبۆ خوارەوە، دیاربوو زۆر بە دیقەتەوە وتووی کردبوو. نیوکۆتێکی لەسەرەوە پۆشیبوو کە دوگمەکانی کردبوونەوە و کراسە قرمزییەکەی جوان دیار بوو. ملپێچێکی سووری گەشی لە مل بوو کە زۆر بە ناسکی بە هەردوو لای سنگیدا شۆڕ ببوەوە و لەگەڵ ڕۆیشتن بە نەرمی دەجووڵایەوە. شەپقەیەکی ڕەشی لەسەر بوو لەگەڵ چاویلکەیەکی قاوەیی کاڵ کە لەگەڵ ڕەنگی ملپێچ و کراسەکەی جوان گونجا بوو. پێلاوە بریقەدارەکانی کە دیاربوو تازە بۆیە کرابوون، لە ژێر تیشکی خۆر دەبریسکانەوە. ئەم پیاوە زۆر بە هێواشی هەنگاوی دەنا، هەروەکو ئەوەی لەسەر ئاوازی هەنگاوەکانی سەما بکا. ئاوڕی لەم لا و ئەو لا نەدەدایەوە بە نەرمی و بە دووری چەند مەترێک سەیری پێش خۆی دەکرد. زەمبیلێکی سورباوی بە دەستەوەبوو و دیار بوو بۆ شت کڕین بەرەو سوپەر مارکێتەکە دەچوو.
دیمەنی ئەو پیاوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام و بە وردی سەیرم دەکرد تا بە وردی وێنای بکەم. لەو ماوە کەمە خۆم لەبیرکردبوو هەروەکو ئەوەی پەنجەرەی ژوورەکەم شاشەی سینەما بێت و دیمەنی ئەو پیاوەش سەرەتای فیلمێکی ئەفسووناوی. کە بە تەواوی دوورکەوتەوە، کۆمەڵێک پرسیار لە لام دروست بوون: مرۆڤ بۆچی جلی جوان دەپۆشێ؟ بۆ کێ خۆی جوان دەکات؟ ئایا جوانپۆشین و خۆجوانکردن بۆ خۆمانە یا بۆ چاوی ئەویتر؟ ئەی چی لە پشتەوەی ئارەزووی جوانپۆشی و خۆجوانکردن؟ ئەمانە پرسیاری ڕەوان لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا کە خۆمان خزاندۆتە ماڵەکانمان و کەس نابینین، ناچینە ئۆفیس، مەوعیدمان لەگەڵ کەس نییە، ناچینە ڕێستۆرانت و قاوەخانە و پیاسەکانیشمان کورت و خێرا و پڕن لە گرژی.
دیمەنی ئەو پیاوە وای کرد سەیرێکی جلەکانی خۆم بکەم؛ لەوەتای ماڵنیشینم، من گرنگی نادەم بە خۆگۆڕین و ماکیاژ (لە کاتی ئاسایشدا ماکیاژ زۆر کەم بەکاردەهێنم). ڕۆژانە دوای یۆگا و مێدیتەیشن، حەمامێکی خێرا دەکەم، هەمان جینز و بلوز دەپۆشم، قژم هەر بە ئاستەم دادەهێنم و دەست بەکارکردن دەکەم. ئەو ماوەیە زۆربەی کاتم بە ئامادەکردنی کۆرسەکانم بەسەر دەبەم کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پێشکەشیان دەکەم. جاران کە ڕۆژانە بۆ دەوام دەچووم، بەلامەوە گرنگ بوو جلێکی شیاو و جوان بپۆشم، بیرم لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان ڕەنگەکانیش دەکردەوە. ئەگەر بوارم هەبوایە جلەکانیشم وتوو دەکرد، سپرەیەکی دژە ئاوم لە بۆتینەکەم دەدا. کرێمم لە پێستم دەدا، گوڵاوێکی خۆشم بەسەرخۆمدا دەپژاند و هەستم بە فرێشی و جۆرە نەشئەیەک دەکرد.
ئەو ڕۆژە دیمەنی ئەو پیاوە هەر لە خەیاڵم بوو و لە کاتی ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ بۆ نەوزادم وەسف کرد. نەوزاد بە وردی گوێی گرتبوو و وتی ڕاست دەکەی، ئەو پیاوە بۆ کوێ دەچوو؟ ئەگەر لە ڕۆژگاری کۆرۆنا نەبوایە، دەمانوت ئەو پیاوە بۆ ئاهەنگ، کەرنەڤال یا بۆ زەماوەند دەچێ؟ لەگەڵ نەوزاد پێکەوە کەوتینە گفتوگۆ دەربارەی هونەر و فەلسەفەی جلپۆشین و خۆجوانکردن.
جوانپۆشی و ئارایشکردن وەک پرسێکی ئێتیکی و ئێستێتیکی
نەوزاد ڕای وا بوو کە مرۆڤ بۆ خۆی خۆی جوانپۆش دەکات و لەم کردەیەش بیر لە ئەویتر ناکاتەوە. وتم ئەمە وەک ئایدیا ڕاستە، بەڵام لە واقیعدا پێچەوانەیە. بە نەوزادم وت سەیرێکی خۆت بکە، لە ماوەی ماڵنشینیدا بەیانیان بێتاقەتانە تیشێرتێک و جینزێک دەپۆشی و ڕیشیشت ناتاشی. پێکەنی و وتی ئەمڕۆ دوای حەمام کراسێکی جوان لەبەردەکەم و خۆم جوانپۆش دەکەم.
دەشێ ئێمە بۆ زەوقی خۆمان خۆمان جوانپۆش بکەین، بەڵام نیگای ئەویتر و چاوی دەرەوە ڕۆلی زۆریان هەیە؛ ئەگەر لەگەڵ کەسیش مەوعیدمان نەبێ، کەسیش نەبینین، ئەوە لە ناهۆشیاریماندا کردەی خۆجوانکردن و جوانپۆشین بۆ ئەویترە و بە پێی پێوەرە ئێستێتیکییەکانی دەوروبەریش خۆمان ئارایش و جوانپۆش دەکەین. لە ڕووی فەلسەفییەوە، ئەمە پرسێکی ئێتیکی و ئێستێتیکییە. ئەم کردەیە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی دیوێکی جوانتری خود و شاردنەوەی لایەنە تاریکەکانیش. هەروەها لەم هەوڵەدا لەوانەیە مرۆڤ تەحەددای سەختیی ڕۆژەکان، یا بێهودەیی ژیان بکات.
ئەو پیاوە جوانپۆشەی بە جاددەی بەردەم ماڵەکەمدا تێپەڕی، لەوانەیە ئەو بەیانییە بڕیاری دابێ تەحەددای پەتای کۆرۆنا بکات و چێژیشی لە کردەی جلپۆشین و وتووکردن و بۆیاخکردنی پێڵاوەکانی وەرگرتبێ. کێ دەڵێ لە شەوەوە خۆی بۆ ئامادە نەکردووە بۆ ڕەوینەوەی تەنهایی یا بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە بوونی خۆی بکات، چێژێک بەخۆی ببەخشێ. چونکە ئەو بەیانییە ئەو پیاوە جوانپۆشە لەو جادە چۆڵەدا لەسەر ئاوازی هەنگاوەکانی سەمای دەکرد و بە جیهانی دەوت سەرەڕای کۆرۆنا من لەم چرکەساتەدا هەم، بەشێوەیەکی جوانیش هەم. دەشێ بەو کارەش ئەو بەشەی ناخی بشارێتەوە کە لەوانەیە شتێک بێ لە نیگەرانی، لە دوودڵی یا ترس.
کێ دەڵێ بە کردەی جوانپۆشی مرۆڤ بۆشاییەکی ڕۆحی پڕ ناکاتەوە؟
لەناو ئارەزووی خۆجوانکردن، دەشێ بمانەوێ زیاتر لایەنی ژنانە و لایەنی پیاوانە دەربخەین، دەشێ بمانەوەی منداڵتر، گەنجتر، یا کامڵتر دەربکەوین. لە هەموو ئەم حالەتانەدا، هەمیشە لەناو ئەو ئارەزووەدا کەسێک هەیە کە ئەویترە، مەبەستم نیگای ئەویترە. بەڵام بە ڕای من، مرۆڤ لەم کردەیەدا بۆشاییەکی ڕۆحی پڕ دەکاتەوە.
ئەو پاش نیوەڕۆیە نەوزاد کراسێکی سپی پۆشی و بە ڕاڕاوەکەدا تێپەڕی و سەیرێکی منی کرد و بە بێدەنگی پێی وتم ئەوەتا خۆم جوانپۆش کردووە سەرەڕای ئەوەی کە لە ماڵیش دەرناچم. منیش زەردەخەنە گرتمی و پێم وت کە زۆر جوان لێی هاتووە. ئەویش دڵی پێخۆش بوو. لە پەروەردەکردنم هەمیشە هەوڵ دەدەم کە کوڕەکەم سەرڕاست بێ و خاوەن قەناعەت و هەڵوێست بێ، بەڵام لە بیروڕا و بۆچوونەکانی ڕەها نەبێ، ڕووبەرێکی بچووک بۆ گومان جێ بهێڵێ و شتەکان بە ڕێژەیی ببینێ. بۆیە دواتر پێم وت کە خود زۆر گرنگە، بەڵام مرۆڤ بۆ جیهانی دەرەوەش، بۆ چاوی ئەویتریش خۆی جوانپۆش دەکات. ئەو کەسە لەوانەیە دایک بێ، باوک بێ، منداڵەکەت بێ، خوشک و برا یا هاوڕێ یا دۆست و یار یا کۆمەڵگە بێ لە فەزای گشتیدا. پێم وت لەوانەیە مرۆڤ لەناو تەماشا و نیگای ئەویتردا، هەست بە بوونی خۆی بکات، خۆی باشتر هەڵبسەنگێنێ. لەوانەیە ئەمە جۆرێک بێ لە گەڕان بەدوای بوون و ئەزموونکردنی ژیان: واتە من لە نیگای ئەویدیکەدا هەم. لەم هەڵسەنگاندنەدا، دەشێ مرۆڤ هەست بە وزە و مۆتیڤ و جموجۆڵ بکات. لە نیگای کەسی خۆشەیستیش کاتێ بە بێدەنگی سەیرمان دەکات، هەست بە حەزی ئەویتری خۆشەویست دەکەین. هەندێ جاریش مرۆڤ بە خۆ جوانپۆشکردن هەوڵ دەدات ئەو حوزن و نیگەرانییانەی لە چاوی دەرەوەی بشارێتەوە و ڕێزگرتنێکیش بێ بۆ خودی خۆی و بۆ دەوروبەر.
دەروونناسەکان دەڵێن جوانپۆشی و دەرکەوتن بە شێوازێکی دڵڕفێن جۆرێکە لە تەحەدداکردنی واقیع. ئەوە وتەی ژنێکی فەڕەنسیم بیردەهێنێتەوە کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو. ئەو ژنە دەیوت، هەموو جارێ کە چارەسەری کیمیایی وەردەگرم، دەگەڕێمەوە ماڵ و بە جوانترین شێوە خۆم دەگۆڕم و هەست بە بوونی خۆم دەکەمەوە، چێژ لە ساتەکان وەردەگرم. بۆ ئەو ژنە ئەمە جۆرێک بوو لە کۆڵنەدان و دەیوت: ژیان بەردەوامە و ئارەزووی ژیانیش لە مندا بەردەوامە. ئەوە ئەو پەیامە بوو کە من لە دیمەنی ئەوە پیاوە جوانپۆشەی جادەی ڤیکتۆر هوگۆدا هەستم پێ کرد.
جەنەرال و سەگەکەی لە ڕۆژگاری کۆرۆنادا
پەنجەرەکەم بۆتە دەلاقەیەک و لێیەوە جیهان دەخوێنمەوە. لە کاتی پشوودا کۆمپیوتەرەکەم دادەخەم و ئامێرێکی وەرزشیی ڕۆیشتنم هەیە لە نزیک پەنجەرەکە دامناوە و بە دەم وەرزشەوە، سەیری دەرەوە دەکەم. ڕۆژی هەینی ڕابردوو، 27 ی مارت، پیاوێکی بەساڵاچوو بە جاددەی ڤیکتۆر هوگۆدا تێپەڕی. ئەو پیاوە بە پێچەوانەی پیاوە جوانپۆش و خۆشهەنگاوەکەی ڕۆژی پێشوو، چاکەتێکی کۆنی سەربازی پۆشیبوو کە لە ئەوانەی جەنگی جیهانیی دووەم دەچوو. لە سەرشانەکانی کۆمەڵێ مەدالیا و ئەستێرە هەبوون کە پایەی باڵای لە ڕیزی سوپاییدا دەردەخست. لە جلوبەرگ و مەدالیا و ئەستێرەکانی من وای بۆ چووم کە جەنەراڵ بووبێ. بێرییەکەشی کە بە لاری لەسەری نابوو هەر ئاماژە بوو بۆ پایەبەرزی لەناو سوپادا. پۆستاڵێکی خاکی لە پێ بوو و دیاربوو دەیویست بە ڕیتمی مارشی سەربازی هەنگاو بنێ، بەڵام پیری و سەگەکەی بەرهەڵستییان دەکرد.
جەنەڕال پەتێکی درێژی لە ملی سەگەکەی کردبوو و بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشا. سەگەکە بچووک و بۆر بوو، هەروەکو خاوەنەکەی زیتەڵە و گورج نەبوو. بە پێچەوانەوە، سەگەکە زۆر بەستەزمان دیاربوو و بە زەحمەت ڕێی دەکرد. وا پێ دەچوو ئەو کۆنە جەنەڕالە بۆ پیاسە هاتبێتە دەرەوە، بەڵام لە پۆشاکەکەیدا ڕێک وەک ئەوە وابوو بۆ جەنگ بچێت، جەنگێکی مایەپووچ. بێزاری و پیریش تا ئەوپەڕی نائومێدییان کردبوو. ئەمانە بە ڕوونی لە هەنگاوە قورسەکانی، لە ڕووخساری پڕ لۆچی و لە مامەڵەی لەگەڵ سەگەکەی ڕەنگیان دابووەوە.
جەنەرال ماندوو دیار بوو و هەر زوو زوو ئاوڕی لە سەگەکەی دەداوە، ئەو دەستەی کە پەتەکەشی گرتبوو بەرەو پێشەوە توڕ هەڵدەدا وەک ئەوەی بیەوێ هاونێک هەڵدا، بەڵام ئەو جووڵەیەی تەنها بۆ ڕاپێچکردنی سەگەکەی بوو کە بە سستی و تەمەڵانە دوای کەوتبوو. کاتێ سەگەکە لای دایە قەراغ جادەکە بۆ میزکردن، پیاوەکە بە تووڕەییەوە تێی ڕاخوڕی و هەوڵی دا بەدوای خۆی پەلکێشی بکات، بەڵام سەگەکە بەردەوام بوو لە میزکردن، هەروەکو ئەوەی بیەوێ تەحەددای بکات.
لە دیمەنی ئەو جەنەڕالە لە یەک کاتدا هەستم بە ڕابردوویەکی شکۆمەندانە و بە خەمێکی گەورە کرد. هەستم بە پیرییەکی پڕ ئازار، بە تەنهاییەکی کوشندە کرد کە هەندێ جار لە ڕۆژئاوا بە ڕاگرتنی سەگێک دەیڕەوێننەوە. لە ڕۆژانی شکۆمەندیدا کێ دەڵی ئەو جەراڵە گەنجێکی زۆر قۆز نەبووە؟ کێ دەڵێ ڕۆژەکانی پڕنەبوون لە شەهوەت و لە ئێوارەکانی پاریسیشدا بە یاوەریی ئافرەتە نازدارەکانی پیگال لەوپەڕی نەشئە و چێژدا نەژیاوە؟ ئەمڕۆش بە جلە سوپاییەکانییەوە و پەتی ملی سەگێک ڕادەکێشێ و لەو جادە چۆڵەدا وەک دۆن کیخۆت شەڕی پیری و شەڕی خەم و شەڕی تەنهایی دەکات. ئەمڕۆ، لە ڕۆژگاری کۆرۆنادا، ئەو جەنەڕالە لە خەیاڵی خۆیدا بە جلە سوپاییەکەی و مەدالیا و ئەستێرەکانی سەرشانی و بۆ جەنگێک دەچوو کە دوژمنەکەی شاراوە و نادیارە، لە ناوە و لە دەرەوەیە. لە ڕووخساری ئەو پیاوەدا سێ سیما بە زەقی خۆیان دەنواند: سیمای پیری و سیمای ڤایرۆسی کۆرۆنا و سیمای جەنگ.
مرۆڤ پیر دەبێ، تا دوا ساتیش نازانێ زەمەن دەبڕێ یا ئەوە زەمەنە بەناو ئەودا تێدەپەڕی و بەرەو پیری پەلکێشی دەکات. هەموومان پیر دەبین، بەڵام پیری لەسەردەمی کۆرۆنا وەکو پیربوون لە سەردەمەکانی دیکە نییە. لەم ڕۆژگارەدا ئەگەر بشکەویت، ئەوە کەس بە هاناتەوە نایەت و لە خەستەخانەکانیش بڕیار دراوە بۆ ڕزگارکردنی زۆرترین ژمارەی تووشووان، بەدەنگ پیرەکانەوە نەچن و لێیان دەگەڕێن لە قاوشێکی سارد و سڕ بە بێدەنگی سەربنێنەوە. لە کاتی ناشتنیشدا، بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە، کەس ناتوانێ بۆ دوا جار لە نزیکەوە خواحافیزیان لێ بکات، باوەشێکیان پێدا بکات و دوا ماڵئاواییان لێ بکات. هەرچەندە ئێستا سەرەتایە، بەڵام تراژیدیا و دەرهاویشتە نامرۆڤایەتییەکانی کۆرۆنا خەریکە وردە وردە و بە زۆر شێواز دەردەکەون.
پەیوەندییەکان ئەمڕۆ هەموو لەسەر بنچینەی توندوتیژی و پێشبڕکێ و زاڵبوون و دەسەڵات بنیات نراون، خۆشەویستی و میهرەبانی و ڕێز وەک لاوازی و خاڵی بێدەسەڵاتی سەیر دەکرێن. مرۆڤەکان وەک ئاژەڵن، هەندێکیان سەردارن و هەندێکیش کۆیلەن، هەر لەو ئاستەشدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. هەندێکیان وەک سەگ لە بەرامبەر مووچەیەکی کەم بەکرێ دەگیرێن بۆ ئاوەدانی یا بۆ خزمەتی سەردارەکانیان. هەندێکیان وەک مێگەل ڕاو دەنرێن، لەسەر سنورەکان پارچە نان و پارچە گۆشتیان بۆ هەڵدەدەن. هەندێکیان لە کامپەکان تێلبەند دەکرێن. هەندێکیشان لە چوارچێوەی چوار دیوار وەک باخچەی ئاژەلان دەستبەسەر دەکرێن. هەندێکیان سەردەبڕێن بۆ ئەوەی گۆشتەکەیان بخۆین. ئەوە ئێمەین هاوڕێم، نوێنەرایەتی ئەو سەردەمەی مرۆڤایەتی دەکەین.
پەتای کۆرۆنا یا پەتای بێباکی و تاکڕەوی؟
ژنێکی پیر لە شەقام کەوت و هاواریکرد، بەڵام کەس بەهانایەوە نەچوو
چیرۆکی ژنێکی بەساڵاچوو کە لە جادە دەکەوێت و هاوار دەکات، بەڵام کەس ناچێت بەهانایەوە لە خەیاڵم دەرناچێ. کاتێ لە ڕادیۆی فرانس ئەنتێرەوە بیستم، بیرم لە دایکم کردەوە، لە پیریی و ناسک بوونەوە و ئارەزووی پێکەوەبوون و ئاوەدانی و پێویستییەکی ئێجگار زۆر بە هاوکاری و یارمەتی. ژنێک لە ڕێگای تەلەفۆنەوە باسی ئەوەی کرد کە لە جاددەکەی بەرامبەریان ژنێکی پیری بینیوە ڕەتی بردووە و کەوتووە، هاواری کردووە و کەس بە هانایەوە نەچووە. ئەمە بوو بە باسی دەرهاویشتە نامرۆڤایەتییەکانی کۆرۆنا.
ئەم چیڕۆکە منی بردەوە لای ڕۆمانی 'کەوتن' ی ئەلبێرت کامو. مرۆڤێک دەکەوێ و ترسێک یا شتێک لە شێوەی بێباکی، لە شێوەی نەبوونی ویژدان وا دەکات کەس بە هانایەوە نەچێت. پاڵەوانی ڕۆمانەکەی کامو، جان باتیست کلێمەنس، هەموو توانا و هێزێکی هەبوو بۆ ئەوەی ئەو ژنە لە خنکان ڕزگار بکات کە لەسەر پردی پاریس خۆی هەڵدەداتە خوارەوە. بەڵام ڕووداوەکە جان باتیست کلیمەنس ناجوولێنێ و هیچ ناکات. ژنەکە دەخنکێ. دواتر، ئەم ڕووداوە ویژدانی داگیر دەکات، ئیتر لێرە بەدواوە ناتوانێ لە خەیاڵ و ژیان و بیری خۆی دەری بکات، تەواوی ژیان و بوونی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. کامو پێمان دەڵێ ئەوە جان باتیست کلێمەنسە کە دەکەوێ و لەناو بێیاکی و تاکڕەوی و بێهوودەییدا دەخنکێ.
ژنێکی پیر دەکەوێ و هاوار دەکات و کەس ناچێ بەهانایەوە! ئەمەیە ئاستی مرۆڤایەتیی ئێمە لە سەردەمی کۆڕۆنادا. ئەگەر ڕووداوێکی ئاوا ویژدانی ئێمە، ویژدانی مرۆڤایەتی نەهەژێنێ، ئەوە هیچ لەو پەتایە فێرنابین، کە تەنها پەتای کۆرۆنا نییە، بەڵکو پەتای بێباکی و لووتبەرزی و تاکڕەوییە. ئەمە قەیرانی مرۆڤایەتیمانە لە سەردەمی کۆڕۆنادا، ئەوە ئێمەین، هەموومانین لەم ڕۆژگارەدا بە هێواشی دەکەوین. چی و کێ دەتوانێ ڕێگری لە کەوتنی مرۆڤایەتی بکات؟
نایەکسانی و توندوتیژی لە زیادبوون دان
لەگەڵ ئەم قەیرانە، دەرهاویشتە خراپەکانی کۆرۆنا زیاتر مێگەلی مرۆڤ بەرەو کەوتن ڕادەدێرێت. لە ڕۆژە ئاساییەکان ئەگەر یەکێ لە جادە بکەوێ، کەسێک هەیە بە هانایەوە بێت و هەڵی بگرێتەوە، تەلەفۆنی ئیسعاف بکات. بەڵام لە ڕۆژگاری کۆرۆنا، نابێ بکەویت، نابێ نەخۆش بکەویت، چونکە لەبەر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کەس بە هانای کەسەوە نایەت، لە خەستەخانەکانیش نە جێگا هەیە و نە کەرەستەکانی خۆپارێزی و چارەسەر. ئەمڕۆ مرۆڤ بە قۆناغی هەرە ناشیرینی ئەزموونی مرۆڤبووندا تێدەپەڕێ. ڕاستە هەندێ ئاماژە هەن کە گیانی هەرەوەزی و هاوکاری و خۆشەویستی دەردەخەن، بەڵام جارێ زۆر زووە لە کاریگەری و دەرهاویشتە ناشیرینەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تێ بگەین.
ئەوانەی لە کەرتی تەندروستی کار دەکەن ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە و ڕۆژانە دە بۆ دوانزە سەعات لە خەستەخانەکان کار دەکەن. لە فەڕەنسا هەموو ئێوارەیەک سەعات 8 وەک جۆرێک لە شایان و ڕێزنان لە ماندووبوون و شەونخونیان چەپڵەیان بۆ لێ دەدەن. کەچی ئەم هەڵوێستە نەبۆتە مایەی ئەوەی خاسیەتە ناشیرینەکانی مرۆڤ بگۆڕێت. هەفتەی ڕابردوو لە شاری مۆنپۆلیێ خاوەنماڵێک ژنێکی پەرستیار لە ئەپارتمانەکەی دەردەکات گوایە ئەو پەرستیارە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی لە باڵەخانەکە هەیە. دەرکردنەکەشی لە شێوەی شەڕێکی دەروونی وەک بڕینی ئاو و کارەبا و تانە و توانجی ڕۆژانە بووە کە ئەو ژنە 37 ساڵە ناچار دەکات کلیلی ئەپارتمانەکەی تەسلیم بکاتەوە.
کرێکار و کارمەندانی کەرتی تەندروستی کە بە پێی ئامارەکان، لە 70% ژنن، زۆربەیان هەژارن و لە دۆخێکی ژیاری باشدا ناژین. لە بەشی یەکەمی کۆرۆنانامەکەم باسی مەترسی زیادبوونی نایەکسانیم کرد و هەفتەی ڕابردوو وتارێکم دەربارەی زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی بڵاوکردەوە. ئەمانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەون؛ لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو، توندوتیژیی خێزانی لە سەرانسەری جیهان زیادی کردووە. بە پێی ڕاپۆرتێکی زە گاردیەن لە هەرێمی هووبەی چین-دا کە یەکەمجار ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبۆوە، ڕاددەی توندوتیژی سێ بەرامبەر زیادی کردووە. لە برازیل توندوتیژی بەرامبەر ژنان بە ڕاددەی 40% تا 50% زیاد کردووە. لە ئیسپانیا/کەتەلان هێڵی گەرمی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانی بە ڕاددەی 20% زیاتر کەیسی تۆمار کردووە و لە قوبرسیش بە ڕاددەی لە ٪30. ئەمانە هۆشدارین بۆ ئەو مەترسییانەی ژنان (منداڵانیش) لەناو خێزان بەرەوڕووی دەبنەوە.
لە فەڕەنسا توندوتیژی بە ڕاددەی 36% زیادیکردووە. حکومەت هێڵی گەرمی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانی و کۆرۆنای داناوە و داوا لەو ژنانە دەکات کە ئەگەر نەتوانن لە ماڵەوە تەلەفۆن بکەن، ئەوە لە دەرمانخانەکانەوە کاتێ دەردەچن بۆ کڕینی دەرمان داوای هاوکاری بکەن. دەرمانخانەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە لە کاتی داوای هاوکاری، دەبێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن تا بە هانای ژنە هەراسانکراوەکانەوە بێن. وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کە توندوتیژی خێزانی دەبێ وەک ئەولەوییەت گرنگی پێ بدرێ و لە بنکەکانی پۆلیس فەرامۆش نەکرێت.
ئەمڕۆ کە هەموو ئەندامانی خێزان ماڵنشین کراون، نەک تەنها ئەرکی ژنان زۆر لە جاران زیاتر بووە، بەڵکو فشار و بەریەککەوتن و توندوتیژیش زیادی کردووە. من دۆخەکە وەک مەنجەڵی هەڵمپەست وەسف دەکەم کە لەناوەوە فشارێکی زۆر هەیە و دەبێتە مایەی بەریەککەوتن و پێکدادان و تەقینەوە. ژنان لە ماڵەوە لە ژێڕ فشارێکی زیاتر دان.
ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ ژنە دراوسێکەم کە خانەنشینە بۆ دووەم جار قسەمان کرد: بۆنژور، بۆنژور... دوای کەمێ بێدەنگی، لێم پرسی تەندروستی چۆنە و چۆن کات دەگوزەرێنێ، پێی وتم باشە، بەڵام نیگەرانی تەندروستیی هاوسەرەکەیەتی کە شێرپەنجەی هەیە و تەمەنیشی لەسەرەوەیە. وتی کە وەک پەرستیار خزمەتی دەکات و دەترسێ ئەگەر وەزعیشی تێک بچێ، خەستەخانەکان قبوڵی نەکەن، چونکە هەموویان تەرخان کراون بۆ تووشبووانی کۆرۆنا.
ژنە دراوسێیەکم کاتی خۆی، پێش خانەنشینی، کاری گوڵفرۆشی کردووە. جگە لە خزمەترکردنی هاوژینەکەی، دڵی زۆر بە باخچەکەی دەکرێتەوە. لە ڕۆژانی هەتاودا دڕک و داڵ بژار دەکا و گوڵەکان ئاو دەدات و ژێر درەختەکان لەگەڵای وشک و خۆشەراکی زستان پاک دەکاتەوە. ئەم بەیانییە پێی وتم کە پیشەکەی پێ خۆش بوو، بەڵام لە تەمەنی پەنجا و یەک ساڵیدا دەریان کرد، چونکە خاوەنکارەکەی لەبەر چاوچنوکی زۆرترین کاری بە کەمترین فرۆشیار دەکرد. ئومێدمان خواست کە کۆرۆنا شتێک لەو سیستەمە بگۆڕێ کە هەر یەکێکمان بەجۆرێ دەستەوەستانی بووین. نە من و نە ئەو، زۆر گەشبین نەبووین.
جگە لە نایەکسانی و توندوتیژیی خێزانی، لەم ماوەیەدا ڕەگەزپەرستی و ستیگماتیزەکردنی کەسانی تووشبوو و قێزبوونەوە لێیان زیادی کردووە. هەندێ کەسی ڕەگەزپەرست، لەوانە سەرۆک ترەمپ دەیانەوێ لە جیاتی کۆرۆنا، ڤایرۆسەکە بە ڤایرۆسی چینی ناودەبات. ئەمانە بوونەتە هۆی زیادبوونی ڕەگەزپەرستی و زیادەڕۆیی، بەتایبەتی بەرامبەر چینی و کەسانی ئاسیای دوور. هەندێ لەمانە لە ڕادیۆکانەوە گەواهی ئەو هێرشانە دەدەن کە لەم ماوەیە لە شێوەی لێدان و جوێن پێدان و بێز لێکردنەوە و مۆڕە لێکردن بەرەوڕووی دەبنەوە. بۆ پاراستنی خۆیان، لە ئەمریکا هەندێک لە چینییەکان هانایان بردۆتە بەر کڕینی چەک، بەتایبەتی دەمانچە.
لە داهاتوو مەترسی ئەوە دەکرێ کە مرۆڤەکان چیتر نەتوانن لە نزیکی یەکتر بژین، جیاوازی قبوڵ بکەن و لە کاتی تەنگانە بە هانای یەکترییەوە بێن. جگە لە فشار و ترس و نادڵنیایی هەنووکەییمان، ئەمانە لە ڕووی دەروونییەوە کاردانەوەی خراپیان دەبێ کە لە ئێستادا کەمتر هەستیان پێدەکەین.
ساتێ بۆ پیاسەی مراوییەکان لە شانزەلیزێ
کۆرۆنا مرۆڤی لە فەزای گشتی دەرکرد، سروشتی زیندوو کردەوە و پەلەوەر و ئاژەڵ و باڵندەکانی هێنایە سەر جادەکان. لە پاریس، لە کۆنکۆرد و شانزە لیزێ، لە پلاس ڕێپوبلیک و لوڤر مراوی تاک تاک یا پۆل پۆل لەسەر جادەکان پیاسە دەکەن. لە کاتی ئاساییدا ماشێنێک بە تیژی دێت و پانیان دەکاتەوە، بەڵام کۆرۆنا ماشێنەکانی بێدەنگ کرد، مرۆڤەکانی ماڵنشینکرد و جموجۆڵ و ژیانی هێنایەوە بەر سروشت و بوونەوەر. لە ناوەڕاستی فەڕەنسا، لە نزیک شاری تووغ مامز و ئاژەڵە کێوییەکانی لە کەناری لواغ پاڵ دەکەون و باڵندەکان لەسەر پشتیان دەنیشن و لە هاوسەنگییەکی سروشتیدا جوانییەکی میلانکۆلییانە نەخش دەکەن.
بەیانیان سەرچڵی درەختەکانی باخچەکەم پڕ دەبن لە باڵندە و چەشنی ئۆرکێسترایەکی پڕ هارمۆنی دەخوێنن. لە ڕۆژە ئاساییەکان، نە من بوارم هەبوو ئەو ئاوازە ببیستم، نە باڵندەکان لەبەر دەنگی ماشێن و پاس و هاتوچۆی خەڵک دەیانتوانی بە ئارامی بنیشنەوە.
دوێنێ بەیانی لەسەر مێزی ناو چیمەنی دراوسێکەم سەگێکم بینی قنج و جوان لە ناوەڕاستی مێزەکە وەستابوو و سەرنجی منی دەدا کە لەودیوی تامانی باخچەکەوە بە سەرسامیەوە سەیرم دەکرد. ئەو سەگە تووکنە ئاسوودە دیاربوو بەوەی کە تەواوی ڕووبەری مێزێکی داگیر کردووە و مرۆڤیش لەو دەوروبەرە نییە بە نیگا و ئاماژە و توڕەییەوە بیهێننە خوارەوە. لە ڕۆژە ئاساییەکان، کاتێ کەمێ خۆر هەڵدێ، باخچەی دراوسێکەم پڕ دەبێ لە میوان، سەرمێز دەڕازێندرێتەوە و ئەگەر سەگەکەیان لە مێزەکە نزیک بێتەوە ئەوە بە شێوازێک تێی دەگەیەنن کە نابێ لەوێ بێت و دەیهێننە خوارەوە.
فەرەنسییەکان زۆر حەزیان لە ئاهەنگ و سەما و میوزیکە. لە ویکێندی ڕۆژە ئاساییەکان، کۆدەبنەوە و بە دەم خواردن و خواردنەوە ئەو ناوە پڕ دەکەن لە دەنگ و پێکەنین و میوزیک. قەرەباڵغییەک کە زۆرجار بۆ دراوسێ پیر و هێمنەکان دەبێتە بارگرانی. لە ڕۆژگاری کۆرۆنا، هەمووان ئارامن و لە جێگای ئەوان، باڵندە و پەلەوەر و ئاژەڵەکان لە باخچە و سەر جادە و مەیدان و سەر پلاژەکان دەخوێنن و پیاسە دەکەن.
لەم بارەیەوە هەزاران پۆستەری گاڵتە و نوکتەئامێز دەبینین لە شاشەکانمانەوە. یەکێک لەو پۆستەرانەی سەرنجی ڕاکێشام کۆمەڵێ ئاژەڵ بوون کە بە کۆڵانە و جادەکاندا پیاسە دەکەن و لە ژێڕەوە نووسراوە، 'ئاژەڵەکان سەردانی باخچەی مرۆڤ دەکەن'. بیرم لە مێژوو کردەوە؛ لە سەردەمی کۆلۆنیالیزم کە سپیپێستەکان ژن و پیاوی ڕەشپێستیان لە قەفەس دەکرد و لە پارکە گشتییەکانی پاریس و لەندەن وەک ئاژەڵ نمایشیان دەکردن و خەڵکیش بە بێ خۆخستنە پرسیارەوە دەهاتن بۆ سەیرکردنیان. ئەم مێژووە زۆر دوور نییە و ئێستای مرۆڤایەتیش بەشێکی گەورەی مۆرکی ئەو ڕابردووەی هەڵگرتووە.
خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخە سەختەکان
'ئەگەر ناتوانی جیهان بگۆڕی، خراپتریشی مەکە' ئەلبێرت کامو لە ماوەی ماڵنشینکردندا، جگە لە نووسین و خوێندنەوە، من زیاتر سەرقاڵی وتنەوەی کۆرسەکانمم لە ڕێگای ئینتەرنێت و سیستەمی زووم-ەوە کە زانکۆی سیانسپۆ هەر زوو خستییە خزمەتی و مامۆستا و قوتابیان. قوتابییەکانم ماندوون و دەڵێن ناتوانن تەرکیز بکەن. ئەوانەی کە دەرفەتیان بۆ ڕەخسابوو هەر زوو پاریسیان بەجێهێشت و گەڕانەوە وڵات و شاری خۆیان. بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە بەشەکانی ناوخۆ لە پاریس ماونەتەوە و وەک دەستبەسەر لە چوارچێوەی ژوورێکدا دەژین.
لە کۆرسی سێشەممەی ڕابردوو، قوتابییەکم باسی سەختی ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەکرد بە تایبەتی کە لە بەشەکەیان یەکێک تووشی کۆرۆنا بووە، لە نهۆمی یەکەم کەرەنتینە کراوە. ئەم دۆخە نیگەرانییەکی زۆر بۆ تەواوی قوتابییەکانی ئەو باڵەخانەیە دروست کردووە. سەرەڕای ئەم نیگەرانی و دابڕانە، قوتابییەکان لە هەر شوێنێک بن، بەردەوام دێنە سەرخەت و ئامادەی کۆرسەکان دەبن، پەیپەری کۆتایی ساڵ دەنووسن کە هەر بە ئۆنلاین پێشکەشی دەکەن. ئەو گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕییەی نێوانیشمان کار ئاسانی دەکات. منیش بەردەوام خۆم دەگونجێنم بۆ وتنەوەی کۆرسەکان و تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان. واتە لە یەک کات کۆرسەکان بەردەوامن، لە هەمان کاتیش خۆگونجان و نەرم و نیانی هەیە بۆ ئەوەی فشاری سەر قوتابییەکان کەمتر بێتەوە.
زانکۆی سیانسپۆ هەرزوو کارئاسانی کرد و بیرۆکراسیی جارانی نەهێشت و بڕیاری دا کاتی زیاتر بداتە قوتابییەکان بۆ ناردنی پەیپەر و تاقیکردنەوە شەفەهییەکان. ئەم هەڵوێستە زۆر گرنگ بوو و جۆرێک لە خۆشی بە قوتابیان و دایک و باوکانیان بەخشی. ئەگەر ئێمە نەتوانین لە کاتە سەختەکان جیهان بگۆڕین، هەروەکو کامو دەڵێ، با هەوڵ بدەین خراپتری نەکەین.
هەروەک پێشتریش نووسیبووم، هەموو فۆکەسی فەرەنسییەکان لەسەر کولتور و پەروەردەیە. ئەم هەفتەیە هەندێ بڕیاری نوێ دەربارەی سیستەمی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی ئامادەیی دەرچوون، بەتایبەتی تاقیکردنەوەکانی بەکالۆریا. لە کاتێکدا حکومەت جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە هاونیشتمانیان دەبێ لە ماڵەوە بمێننەوە بۆ خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە هەمان کات لە خەمی ئەوە دایە ئەمساڵی خوێندنی قوتابیان لە فەڕەنسا نەفەوتێ. بۆیە کارئاسانی دەکات و سیستەمی توندوتۆڵی دەیان ساڵەی خۆی دەگۆڕێ بۆ ئەوەی وەڵامی پێداویستییەکانی ئێستای سەردەمی کۆرۆنا بداتەوە. سیستەم هیچ ناگەیەنێ ئەگەر لە خزمەتی مرۆڤ نەبێ. کۆرسەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بەردەوامن، دایکان و باوکان هان دەدرێن و ڕێنمایی دەکرێن بۆ ئەوەی ڕۆلی گەورەتر ببینن لە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵەکانیان، کاتی زیاتریان لەگەڵ بەسەر بەرن.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، لە فەڕەنسا نیگەرانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە دابڕانی قوتابییە هەژارەکان لە سیستەمی خوێندن. بەتایبەتی ئەوانەی کۆمپیوتەریان نییە، یا هێڵی بەردەوامی ئینتەرنێتیان نییە لە ماڵەوە و ناتوانن ئامادەی کۆرسەکانی سەر ئینتەرنێت بن. لەم بارەیەوە حکومەتی فەڕەنسا بڕیاری داوە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە دایک و باوکانی ئەو منداڵانە بکات و هۆکارێکی دیکە بدۆزێتەوە تا هەمووان سوودمەند بن و کەس دانەبڕێت. سەرەڕای ئەم هەوڵانەش، بە هۆی نایەکسانیی و هەژارییەوە کۆمەڵگە دابەش بووە بەسەر دوو چین و مەترسی ئەوەش دەکرێ لە داهاتوو فاسیلەی نێوان ئەو دوو چینە گەورەتر بێت. قووڵبوونەوەی ئەم نایەکسانیە لەگەڵ زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی و ڕەگەزپەرستی و نەخۆشی دەروونی یەکێکە لە نیگەرانییە گەورەکان بەرامبەر بە داهاتوو و وجیهانی دوای کۆرۆنا.
ئەگەر لە فەڕەنسا دۆخەکە ئاوا بێت، ئەی لە کوردستان دەبێ چۆن بێ؟ دیارە لە کوردستان ساڵانێکی زۆرە سیستەمی خوێندنی باڵا بە دەست بیرۆکرسییەکی وزەبەر و کات بە فیڕۆدەر گیری خواردووە. زۆربەی هاوکارانم لە بواری خوێندنی باڵا بە گلەیین و دەیانەوێ ئەو سیستەمە بگۆڕن. لەوانەیە ئێستا باشترین کات بێ بۆ چاککردنی ئەو دۆخە و دەستکاریکردنی سیستەمی خوێندنی باڵا لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان.
ئێمە دەزانین وڵاتانی ڕۆژهەڵات زیاتر بەرخۆرن و کەمتر تەکنەلۆژیای نوێیان تێکەڵ بە سیستەمی پەروەردە و فێربوون کردووە. جگە لەمە، خەڵکێکی زۆر لەبەر هەژاری دەستیان بە ئامێرە پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیا ڕاناگات. جگە لە بەرکاهێنانی فەیسبووک و ئینستراگرام و هۆکارەکانی دیکەی ڕابواردن و کاتبەسەر بردن، خەڵک لە ڕۆژهەڵات شارەزاییان کەمە لە بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ پەروەردەکردن و فێربوون. تەنانەت لە وەزارەتەکانیش سیستەمێکی پوختی کۆمپیوتەری و پەیوەندیکردنی مۆدێرن نییە بۆ کارکردن. ئەمانە هەمووی مەترسین و پێویستە بەرپرسانی ئەو بوارە کاری جدی لەسەر بکەن. لە کوردستان توانا و بەهرە و هاندەر (مۆتیڤاسیۆن) و دەرفەتی زۆر هەیە، بەڵام حیزبایەتی و شەڕی ساردی نێوان لایەنەکان، بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵادا، خەیاڵی خەڵکی داگیرکردووە، حەزی داهێنانی کز کردووە و گیانی دەسپێشخەری و هەرەوەزی پەکخستووە.
ئەم بابەتە 1,167 جار بینراوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2020
پەڕتووک - کوورتەباس: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,167 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ئەحمەد موفتی زادە
ئەحمەدی موفتی زادە کوری مەلا مەحمودی موفتی کوڕی عەللامە مەلا عەبدوڵلای دشەیییە.
لە ساڵی 1933 لە شاری سنە لە دایک بووە، خوێندنی لە حوجرە بووە و سەرەتای خوێندنی بە فەقێیایەتی دەست پێکردووە شارەزایی لە زۆربەی زانستەکانی ئایین دا هەبووە، دوو جار هاوسەرگیری کردووە و یەک منداڵی هەیە کە لە ژنی دووهەمیانە بە ناوی محەمەد ژیان.
زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی کراوە پاش ئەشکەنجە و ئازاردانێکی زۆر لە زینداندا لە کۆتایی تەمەنی لاشەی زۆر لاواز و بێ هێز دەبێت توشی کۆمەڵێک نەخۆشی دەبێت لەوانە شکانی ئێسکی پشت ملی کە ت
ئەحمەد موفتی زادە
ئیبراهیم یونسی
لە ساڵی 1305 هەتاوی لە شاری بانە بەدنیا هات. لە ساڵی 1333 تاکو 1341 بەهۆی تێکۆشانی سیاسی کەوتە بەندەوه. دوکتور براییم کاری وەرگێڕان و چیرۆک نووسی خۆی لە بەند دەست پێ کرد و کتێبی ” هونەری چیرۆک نووسین ” کە لە بەند نووسیبوی، بڵاوی کردەوه.
کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 08-02-2012 لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
دوای ئازادی لە بەندیخانە لەسەر خوێندن بەردەوام بوو و لە بواری ئابووریدا بڵگەی دوکتوری لە زانکۆی سورین وڵاتی فەرانسە لە ساڵی 1356 هەتاوی وەرگرت.
دوکتور براییم لە کاتی زیندوو بوونی لەبارەی بنە
ئیبراهیم یونسی
مەڕەش
یەک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانە، ناوەندی پارێزگاکە گورگومە، بە توورکی ناوەکەی کراوە بە (کەهرەمانماراش)
دیمۆگرافیای پاڕێزگاکە بەمشێوەیەیە:
بە پێی سەرژمێری ساڵی 2009 ژمارەی دانیشتوانەکەی 1.037.491 کەس بووە، ڕووبەری پارێزگاکە 14.327 کم2، چڕی دانیشتوان بۆ هەر کیلۆمەتر دووجایەک 72، 42 کەسە.
لەڕووی کارگێڕییەوە: ژمارەی ناوچەکانی (10) ناوچە، ژمارەی شارۆکەکانی 64، ژمارەی گوندەکانی 476 گوند سەر بەم پاڕێزگایەن.[1]
ڕۆژی 06-02-2023 بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە زۆرێک لە خانوو و باڵەخانەکانی ئەم شا
مەڕەش
06-02-2023
باکووری کوردستان
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گووڕی 7.4ی ڕێختەر لە باکووری کوردستان و تورکیای دا، بوومەلەرزەکە لە دوای 4ی بەیانییەوە بوو لە کەشێکی سارد و بەفراویدا. بوومەلەرزەکە کارەساتێکی مرۆیی گەورەی بەدواوەهات. بەتایبەتی لە شاڕی مەڕەش، ئامەد، دیلۆک، مەلاتێ، سەنسوور و شوێنەکانی تر. هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، دەیان هەزار کەس برینداربوون و هەزاران خانوو و باڵەخانە زیانی مادیی گەورەیان بەرکەوت. بوومەلەرزەکە هێندە بەهێز بووە لە ئەرمەنستان و یۆنانیش هەستی پێکراوە. هەر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە قەڵای مێ
06-02-2023
خالید ماملێ
ناو: خالید
نازناو: خالیدی ماملێ - هێدی
ناوی باوک: محەمەدی ماملێ
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-02-2023
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
شوێنی کۆچی دوایی: شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا
ژیاننامە
کوڕی هونەرمەندی گەروەی کورد محەمەدی ماملێ، یە، لە ڕێکەوتی 07-02-2023 لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. نێوبراو لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە وەک ڕاگەیاندکار لە دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاری کردووە.[1]
خالید ماملێ
بابەتی نوێ
سۆران ئەمیر
ناو: سۆران
ناوی باوک: ئەمیر
ژیاننامە
سۆران ئەمیر، دەرچووی بەشی شوێنەواری زانکۆی سەڵاحەدینە و لە ئێستادا 2023 بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری مێرگەسوورە.[1]
سۆران ئەمیر
عەبدولوەهاب سولەیمان
ناو: عەبدولوەهاب
ناوی باوک: سولەیمان
ژیاننامە
عەبدولوەهاب سولەیمان، خەڵکی دەڤەری سۆران لە پارێزگای هەولێرە. دەرچووی بەشی شوێنەوارناسی زانکۆی سەڵاحەدینە و لە ئێستادا 2023 بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەو
عەبدولوەهاب سولەیمان
ئیسماعیل سێپی
ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: سێپی
شوێنی لەدایکبوون: مەڕەش
جۆری یاری: تۆپی پێ
شوێنی یاری: گۆڵپارێز
یانە: گەلاتە سەرای

ژیاننامە
گۆڵپارێزی یانەی گەلاتە سەراییە، گۆڵپارێزێکی زۆر سەرکەوتووە خەڵاتی باش
ئیسماعیل سێپی
ژیانی مارگریت
ناونیشانی پەڕتووک: ژیانی مارگریت
ناوی نووسەر: هیوا شەمسی بورهان
گرافیک و پێداچوونەوە: ژیان بەهرامیان
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کورتەی ڕۆمان
ئەوە دەستی چارەنووسە کە
ژیانی مارگریت
لە تورکیا و باکووری کوردستان 184 هەزار کەس لە ژێر باڵەخانەکاندا ماون
لە تورکیا و باکووری کوردستان 184 هەزار کەس لەژێر باڵەخانەکاندا ماون
چوارشەممە 08-02-2023
دوای دوو ڕۆژ لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا، هێشتا ئاماری تەواوەتی قوربانییان نەزانراوە، پ
لە تورکیا و باکووری کوردستان 184 هەزار کەس لە ژێر باڵەخانەکاندا ماون
بەهۆی نەناردنی تیمی فریاگوزاری لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
بەهۆی نەناردنی تیمی فریاگوزاری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
چوارشەممە 08.02.2023
بەهۆی ڕێگری کردن و نەناردنی هاوکاری و فریاگوزاری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە،
بەهۆی نەناردنی تیمی فریاگوزاری لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
ئەکادیمیای زانستیی تورکیا: پێشتر دەسەڵاتمان لەبوومەلەرزەی وێرانکەر ئاگادارکردەوە
ئەکادیمیای زانستیی تورکیا: پێشتر دەسەڵاتمان لەبوومەلەرزەی وێرانکەر ئاگادارکردەوە
چوارشەممە 08.02.2023
هێرش جەلال
سەرلەبەیانی 6ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوورو ڕۆژاوای کوردستانی هەژاندو
ئەکادیمیای زانستیی تورکیا: پێشتر دەسەڵاتمان لەبوومەلەرزەی وێرانکەر ئاگادارکردەوە
دێراو سەعید عوسمان
ناو: دێراو
ناوی باوک: سەعید عوسمان
ڕۆژی لەدایکبوون: 04-11-1979
شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە
ژیاننامە
دکتۆر دێراو سەعید، لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە لە ساڵی 04-11-1979 لە ئێستادا 2023 نیشتەجێی شاری سلێ
دێراو سەعید عوسمان
خالید ماملێ - هێدی
ناو: خالید
نازناو: خالیدی ماملێ - هێدی
ناوی باوک: محەمەدی ماملێ
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-02-2023
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
شوێنی کۆچی دوایی: شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا
ژیاننامە
کوڕی هونەرمەندی گە
خالید ماملێ - هێدی
ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە
ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە.
سێشەممە، 07.02.2023
ئەو بومەلەرزانە لە مەرەش و دیلۆکیان دا کاریگەرییان کردووەتە سەر دە شا
ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە
شێعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک
ناونیشانی پەڕتووک: شێعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک
ناوی نووسەر: ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
بابەت: دیداری ئەدەبی
پرسیارساز: دیار لەتیف
شوێنی چاپ: سوید
وەشانخانە: کتێبی ئەرزان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ:
شێعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک
ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ دا
ناونیشانی پەڕتووک: ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ دا
ناوی نووسەر: نیاز مەحمود عەبدولقادر - ئیمان ئەحمەد زێدان
شوێنی چاپ: کەلار
ساڵی چاپ: 2020-2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ دا
پاداشت یوسف
ناو: پاداشت
ناوی باوک: یوسف
شوێنی لەدایکبوون: کۆیە
پیشە: ڕاهێنەر
جۆری یاری: تۆپی پێ

ژیاننامە
ڕاهێنەری تیپی چیای کۆیە بوو، لە ئێستادا 2023 وەک ڕاهێنەری یانەی وەرزشی تەقتەق دەستنیشانکراوە، لە سا
پاداشت یوسف
پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات
ناونیشانی پەڕتووک: پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات
ناوی نووسەر: ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
بابەت: شیعر
بەرگ: تێکۆشەر خالید
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: جەنگەڵ
وەشانخانە: باڵندە
ساڵی چاپ: یەکەم
پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات
ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
ناونیشانی پەڕتووک: ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
ناوی نووسەر: ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
بابەت: شیعر (هەڵبژاردەی شێعرەکانی ساڵانی 2013 هەتا 2019)
شوێنی چاپ: ستۆکهۆڵم
وەشانخانە: کتێبی ئەرزان
ساڵی
ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە
نیاز مەحمود عەبدولقادر
ناو: نیاز
ناوی باوک: مەحمود عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1999
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی شێخ تەویل
ژیاننامە
ساڵی 1999 لە گوندی (شێخ تەویل) لەدایکبووە (ئەم گوندە شارۆچکەیە) . تا پۆلی سێی سەرەتایی ل
نیاز مەحمود عەبدولقادر
ساڤیا محەمەد
ناو: ساڤیا
ناوی باوک: محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یاری: تۆپی بالە
یانە: یانەی وەرزشی تەقتەق

ژیاننامە
یاریزانی پێشکەوتووی یانەی وەرزشی سلێمانی بوو، لە ئێستادا 2023 پەیوەندی کردووە بە
ساڤیا محەمەد
بیرەوەری!.. سیویەک ساڵەی مامۆستایەک
ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەری!.. سیویەک ساڵەی مامۆستایەک
ناوی نووسەر: ڕەشید کەریم
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ژین
ساڵی چاپ: 1960
ژمارەی چاپ: یەکەم

پەڕتووکەکە وێڕای بایەخی بیرەوەرینووسینەوە لەو س
بیرەوەری!.. سیویەک ساڵەی مامۆستایەک
یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە
یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە

لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، خولێکی ناوبژیوانی بە بەشداری فراوانی قوتابییان و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لەلایەن یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێ
یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە
عومەر عادل عەبدوڵڵا
ناو: عومەر
ناوی باوک: عادل عەبدوڵڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: 22-02-1999
شوێنی لەدایکبوون: شاری ڕومادی
ژیاننامە
کوردێکی شارۆچکەی خانەقین ە، بەهۆی دۆخی سیاسییەوە خێزانەکەیان ڕاگوێزراون بۆ شاری ڕومادی، لە ش
عومەر عادل عەبدوڵڵا
قەزای دوکان؛ شوێنەوارە مێژوویی و بایەخە گەشتوگوزارییەکانی
ناونیشانی پەڕتووک: قەزای دوکان؛ شوێنەوارە مێژوویی و بایەخە گەشتوگوزارییەکانی
ناوی نووسەر: نەبەز عەبدولڕەحمان ئەحمەد‌
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم

لە پەڕتووکەکەدا، نووسەر لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕ
قەزای دوکان؛ شوێنەوارە مێژوویی و بایەخە گەشتوگوزارییەکانی
ئەگەر زەمەن جارێکی دی بگەڕێتەوە
ئەگەر زەمەن جارێکی دی بگەڕێتەوە
دەبمەوە منداڵی ساواو
تێر بە گەرووم دەقیژێنم ..
دەبمە زاروی حەوت ساڵان و
دەچمەوە دێ و
تا شل دەبم
لەگەڵ هاوڕێ بچووکەکانم
یاری دەکەم ..
ئەگەر تەمەن جارێکی دی بگەڕێ
ئەگەر زەمەن جارێکی دی بگەڕێتەوە
یانەی وەرزشی بازیان
یانەی وەرزشی بازیان لە ساڵی 1995 لە شارۆچکەی بازیان دامەزراوە، چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە چەندین یاریزانی پێگەیاندووە بەشداری سەرجەم خولەکانی کوردستان کردووە.
لە ئێستادا 2023 ڕا‌هێنەری کوردی شاری کەر
یانەی وەرزشی بازیان
فەلسەفەی دڵەڕاوکێ
ناونیشانی پەڕتووک: فەلسەفەی دڵەڕاوکێ
ناوی نووسەر: هانس هەرلۆف گرێلاند
ناوی وەرگێڕ: فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەرگێڕان لە زمانی: نەرویجی
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
فەلسەفەی دڵەڕاوکێ
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوانەی وەرزش دەکەن و هەست دەکەن نەگۆڕاون
بۆ هەر وەرزشوانێک کە بەردەوام وا بیر ئەکاتەوە هیچ سوودمەند نەبووە
1- هەرگیز هیچ هیوایەک لەدەست مەدە و بەردەوامبە و واز مەهێنە.
2- بەردەوام خۆت بەراورد بکە لەگەڵ مانگێک پێشتر کە چەند گۆڕاوی.
3- هەرگ
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوانەی وەرزش دەکەن و هەست دەکەن نەگۆڕاون
ئامار
بابەت 425,061
وێنە 87,778
پەڕتووک PDF 16,144
فایلی پەیوەندیدار 70,589
ڤیدیۆ 431
میوانی ئامادە 39
ئەمڕۆ 32,832
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.02
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!