پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
Noin
Satunnainen erä!
Käyttöehdot
Kurdipedia jäsentä
Palautetta
Käyttäjän Kokoelmat
Tapahtumien aikajärjestys
Aktiviteetit
Apua
بابەتی نوێ
ئەمڕۆ ئەنجامی بدە
ناونیشانی پەڕتووک: ئەمڕۆ ئەنجامی بدە
ناوی نووسەر: داریوس فۆرۆکس
ناوی وەرگێڕ: شانیا عوسمان کاکی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: کتێبخانەی بەختیاری
ساڵی چاپ: 2023
ژمار
ئەمڕۆ ئەنجامی بدە
کەینوونە؛ دیوانی شیعرەکانی کەماڵ ماملێ
ناونیشانی پەڕتووک: کەینوونە؛ دیوانی شیعرەکانی کەماڵ ماملێ
دیزاین: شاڕوخ ئەرژەنگی
شوێنی چاپ: سوید
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
کەینوونە؛ دیوانی شیعرەکانی کەماڵ ماملێ
تاسەبار
ناونیشانی پەڕتووک: تاسەبار
ناوی نووسەر: حەسەن شافێعی
شوێنی چاپ: سوید
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
[1]
تاسەبار
چەپکێک چیرۆکی جوان
ناونیشانی پەڕتووک: چەپکێک چیرۆکی جوان - کۆمەڵێک چیرۆک بۆ منداڵان
ناوی نووسەر: ڤ. سۆتیێڤ
ناوی وەرگێڕ: موسلیح ڕێبوار
چاپخانە: 49 کتێب
شوێنی چاپ: سوید
[1]
چەپکێک چیرۆکی جوان
کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر
ناو: کەیفی
نازناو: کۆیی
ناوی باوک: ئەحمەد
دکتۆر کەیفی ئەحمەد
ژیاننامە:
من ناوم (کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر) - لە شاری رانیە لە دایکبووم لە ڕێکەوتی 01-07-1970
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە شارۆ
کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر
گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا
ناونیشانی پەڕتووک: گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا
نووسینی: د. کەریم خەنجەر
وەرگێڕانی: د. کەیفی ئەحمەد
چاپ: چاپی یەکەم
ساڵی چاپ: 2023
شوێنی چاپ: چاپخانەی پاندا - سلێمانی
[1]
گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا
ڕەچەڵەکناسیی کەمپ
ناونیشانی پەڕتووک: ڕەچەڵەکناسیی کەمپ (لە کەمپی کۆڵۆنیالیزم-ئاوشڤیتزەوە بۆ کەمپی پەنابەران)
ناوی نووسەر: پێشڕەو محەمەد
دیزاینی بەرگ پەیام شوکری (سیپان)
شوێنی چاپ: سوید
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2
ڕەچەڵەکناسیی کەمپ
ژینای ئازادی لە ئاوێنەی ئەدەبدا
ناونیشانی پەڕتووک: ژینای ئازادی لە ئاوێنەی ئەدەبدا
بەرهەمی کۆمەڵێک شاعیر و ئەدیب
کۆکردنەوە: جەلال هانیسی و شاڕوخ ئەرژەنگی
دیزاینی بەرگ: پەیام شوکری
ڕێکخستنی لاپەڕەکان: شاڕوخ ئەرژەنگی
شوێنی چاپ:
ژینای ئازادی لە ئاوێنەی ئەدەبدا
هەنگ و کورد
هەنگ و کورد
ئەوەی لەم پێشەکییەدا ئەمەوێت بینووسم، بابەتێکە بۆ یەکەم جار بە دیدی خوێنەران ئاشنایی پەیدا ئەکات و پاش تێڕوانین و بەدواچوونمدا، لە ڕیشە و ڕەچەڵەکە زمانەوانییەکەوەی کوردەوە هاتوومەتە ناو ف
هەنگ و کورد
کوردۆلۆجی
گۆڤاری مەڵبەندی کوردۆلۆجی
سەرنووسەر: د. ڕەفیق سابیر [1]


کوردۆلۆجی
جەمیل ئاغای گەردی
ناو: جەمیل
نازناو: جەمیل ئاغای گەردی
ساڵی کۆچی دوایی: 1943
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: وڵاتی ئێراق
ژیاننامە
جەمیل ئاغای گەردی سەرۆک عەشیرەتی گەردی لە باشووری کوردستان یەکێک لە ئەن
جەمیل ئاغای گەردی
چیت دەربارەی دەوڵەتی کوردیی شەدادییەکان بیستووە؟
ناونیشانی بابەت: چیت دەربارەی دەوڵەتی کوردیی شەدادییەکان بیستووە؟
ئامادەکردنی: هامنۆ هەورامی

ئایا هیچ زانیارییەکت هەیە لەسەر ئەو دەوڵەتە کوردییەی، کە زیاتر لە سەدەیەک ببووە بەهێزترین ڕکابەر بۆ فە
چیت دەربارەی دەوڵەتی کوردیی شەدادییەکان بیستووە؟
کەژاڵ خالیدیان
ناو: کەژاڵ
نازناو: خالیدیان
ساڵی لەدایکبوون: 1985
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 28-01-2023
شوێنی دەستبەسەرکردن: سنە
ژیاننامە
کەژاڵ خالیدیان تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتیی
کەژاڵ خالیدیان
نگین مەحمودی
ناو: نگین
نازناو: مەحمودی
شوێنی دەستبەسەرکردن: پاوە
ژیاننامە
نگین مەحمودی هاوسەری قارەمان کەریمی، لە سەرەتاکانی مانگی 11ی ساڵی 2022 پاش بانگێشت کردنی بۆ خانەی دادی شاری پاوە، لەلایەن هێزە چەکدارەک
نگین مەحمودی
بەهای ئافرەت
ناونیشانی پەڕتووک: بەهای ئافرەت (لە ئاینی ئیسلامدا، لە ئاینەکانی تر، لە مێژوودا، لە وڵاتە پێشکەوتووەکان)
ناوی نووسەر: عەبدوڵڵا دارا - مەبەست نەوزاد
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بەهای ئافرەت
عەبدوڵڵا دارا
ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: دارا
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-09-2002
شوێنی لەدایکبوون: چەمچەماڵ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا دارا ، چالاکوان لەبواری ئابووری و پەروەردەدا.
نووسەر لەبواری فکر و مێژوو و ئایینناسی.
یاری
عەبدوڵڵا دارا
پێنج پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی پێش پڕۆسەی ئەنفالی ساڵی 1988
شوێن: شارەدێی قادرکەرەم
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1988
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە، پێنج پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕیزی پێشەوە، ڕاستەوە: (1- شێخ نەجم شێخ ئیسماعیل - ئەنفالکراو، 2- شێخ ئەمین ش
پێنج پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی پێش پڕۆسەی ئەنفالی ساڵی 1988
ئەحمەد سایب سلێمان
ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: سایب سلێمان
ساڵی لەدایکبوون: 2015
ڕۆژی کۆچی دوایی: 01-02-2023
شوێنی لەدایکبوون: بەردەڕەش
شوێنی کۆچی دوایی: لە گوندی گردەپانی شارۆچکەی بەردەڕەش

ژیاننامە
ئەحمەد سایبی تەم
ئەحمەد سایب سلێمان
ستار ئەحمەد مەمەند
ناو: ستار
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1983
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-01-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی

ژیاننامە
ستار ئەحمەد مەمەند لە دایکبووی ساڵی 1983، لە ماڵەکەی
ستار ئەحمەد مەمەند
قارەمان کەریمی
ناو: قارەمان
نازناو: کەریمی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 30-10-2022
شوێنی دەستبەسەرکردن: بازگەی بێستوون
ژیاننامە
قارەمان کەریمی، پارێزەری پلەیەکی شاری پاوە، لە ڕۆژی 30-10-2022 کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی کاتێک
قارەمان کەریمی
جریوەی ئەستێرەکان
ناونیشانی پەڕتووک: جریوەی ئەستێرەکان
ناوی نووسەر: هیوا عەبدوڵڵا زڕگوێزی
چاپخانە: چاپخانەی سەردەم
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
جریوەی ئەستێرەکان
ئایدا دەروێشی
ناو: ئایدا
نازناو: دەروێشی
ساڵی لەدایکبوون: 2005
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 03-10-2022
شوێنی دەستبەسەرکردن: پاوە
ژیاننامە
ئایدا دەروێشی، تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتی
ئایدا دەروێشی
تارای سپی
ناونیشانی پەڕتووک: تارای سپی
ناوی نووسەر: عومەر محەمەدی (مەزهەر)
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
تارای سپی
ئەنیس مەقسوودی
ناو: ئەنیس
نازناو: مەقسوودی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 23-09-2022
شوێنی دەستبەسەرکردن: پاوە
ژیاننامە
ئەنیس مەقسوودی، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شاری پاوە دژ بە کوشتنی (مەهسا - ژینا ئە
ئەنیس مەقسوودی
شیرین خسرو
ناونیشانی پەڕتووک: شیرین و خسرو
ناوی وەرگێڕ: عەلی کەمال باپیر ئاغا [1]
شیرین خسرو
Tilastot
بابەت 423,686
وێنە 87,470
پەڕتووک PDF 16,103
فایلی پەیوەندیدار 70,171
ڤیدیۆ 428
میوانی ئامادە 60
ئەمڕۆ 23,505
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
lisää
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!

Kohdetta historia
Metadata
RSS

Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Käännös
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
Päivittää tämän kohteen!
| |

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
رۆژەکانی هەفتەی دووەم
لە لادێکەم ژیان زۆر بە هێمنی دەگوزەرێ. درەختەکانی باخچە بچکۆڵەکەم خەریکە چرۆ دەکەن. ئێستا دراوسێکەم بە مەکینەیەکی دەنگ گەورە فریزی باخچەکەی دەبڕێتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکات کە بە ئەندازەی باخچەیەک ئازادە.
بۆ چوونەدەرەوە، ئێستا لە فەرەنسا دەبێ مۆڵەتت هەبێ. ئەو مۆڵەتە دۆکیومێنتێکە لە وێبسایتی سەرەکیی حکومەت دانراوە و دەبێ هەمووان داونلۆدی بکەن و پڕی بکەنەوە و هۆکاری دەرچوونیش دەستنیشان بکەن. بەبێ ئەو مۆڵەتە چوونەدەرەوە سزای لەسەرە؛ لە سەرەتادا سزاکە تەنها پارە بوو، بەڵام ئێستا حکومەت قورستری کردووە و لەکاتی سەرپێچیدا دەستگیردەکرێیت و دەخرێیتە زیندانەوە. هەرکەس لە ماڵی خۆی، خۆی دەستبەسەر کردووە و ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن کەمن.
لە لادێکەم سوپەرمارکیتێکی بچووک ڕۆژانە کراوەیە و بە ڕوخسەت و دوای پیشاندانی مۆڵەتی دەرچوون بۆمان هەیە بچینە ژوورەوە. ئەو ڕۆژە من و نەوزاد پێکەوە دەرچووین، بەڵام ڕێگایان نەدا هەردووکمان بچینە ناو سوپەرمارکێتەکە، وتیان لە هەر خێزانێک یەک کەس بۆی هەیە بچێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی قەڵەباڵغی دروست نەبێت. ڕاڕەوی چوونە ژوورەوەشیان لە هی هاتنەدەرەوە جیاکردووەتەوە تا مەسافەی نێوان خەڵک بەگوێرەی پێویست، واتە مەتر و نیوێک دووربێت. لەمڕۆوە، هەندێ لە شوێنەکانی پیاسەکردنیشیان قەدەغە کردووە.
تۆتالیتاریزمی چاودێری و مەترسییەکانی ئاییندە
بێ گومان ئەم پێوەرە نوێیانە لە پێناوی بەرژەوەندیی تەندروستی و سەلامەتیی هاوڵاتییانە. بەڵام سیستەمی دەوڵەت بۆ چاودێریکردن و زاڵبوون بەهێزتر دەکات. یەک لەو وتارانەی لەم ماوەیە خوێندمەوە وتاری یوڤال نەوا هەراری بەناوی 'جیهان دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا' بوو لە فاینەنشیەل تایمز. لەم وتارەدا نووسەر باس لە مەترسییەکانی سیستەمی چاودێریی دەوڵەتان و حکومەتان دەکات لەسەر مرۆڤ، لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە.
دیارە ئەو چاودێرییە زۆر دەمێکە هەیە و ڕۆمانە بەناوبانگەکەی جۆرج ئۆروێل جوان گوزارشتی لێدەکات. بەڵام بەهۆی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە بەهێزتر و ترسناکتر بووە. لە سەردەمی ئێستادا، لە کاتی دانانی پەنجە بەسەر مۆبایلەکانمان، کاتێ کلیلی لینکێک دەکەین، خاوەن کۆمپانیاکان داتاکان تۆمار دەکەن و دەزانن چی دەخوێنینەوە، سەیری چ فیلمێک دەکەین، چ مەیلێکی سیاسیمان هەیە و دەنگ بۆ کێ دەدەین، چ خواردنێک دەخۆین، هتد. بەو ئاراستەیەش لە شاشەکانەوە کەلوپەل و ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداری عەرز دەکەن و پێمان دەفرۆشن.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەم سیستەمە نوێیە تەنها جووڵە و کارەکانت چاودێری نەکات، بەڵکو هەست و سۆزیشمان بخوێنێتەوە، چۆن بیردەکەینەوە؟ لە کاتی گوێگرتن لە وتارێکی سیاسی هەست بە چی دەکەین؟ کە گوێ لە وتاری سەرۆکێک دەگرین چی بە خەیاڵماندا دێت؟ لە چین، بۆ نموونە ئەپلیکەیشنێکیان داهێناوە کە لە ڕێگایەوە هاوڵاتیان ناچار دەکات پلەی گەرما و پاڵەپەستۆی خوێنیان تۆمار بکەن بە مەبەستی ئەوەی بزانن کێ تووشبووە بە کۆرۆنا، جووڵە و هەڵس و کەوتیان دەپێون. یوڤال هەراری دەڵێ دوور نییە لە دوای کۆرۆنا ئەو سیستەمە گەشە بکات و هەموومان لە چوارچێوەی چاودێریی زلهێز و زلکۆمپانیاکانی وەکو گوگڵدا هەست و سۆز و جووڵە و بیرکردنەوەمان لە قالب بدرێت و چیتر خاوەنی ئەمانەش نەبین.
بە ڕای یوڤال هەراری ئەمە جۆرێکی نوێی تۆتالیتاریزمە، تۆتالیتاریزمی چاودێریرکردن کە مەترسیدارە. مرۆڤ دەتوانێ ئەمە بیبەزێنێ بەبەهێزکردنی بەهای مرۆڤدۆستانە و گیانی هاوکاری لە نێوان خەڵک، لە نێوان هاوڵاتیان. هەروەها نووسەر دەڵێ ئەمە مەترسییەکی دیکەشی لێ دەکرێ کە بریتییە لە بەهێزبوونی زیاتری ناسیۆنالیزم و گۆشەگیریی ناسیۆنالستانە کە لە ئێستادا پیادە دەکرێت، چونکە دەوڵەتان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم هاوکاریی زانستی و پسپۆڕی دەکەن. تەنانەت ئەمریکا دەرگای لەسەر وڵاتانی ئەوروپیش داخست و دەیەوێ بە پارە کۆمپانیایەکی زانستیی پزیشکی ئەڵمانی بکڕێ نەک بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم دۆخە ناهەموارە، بەڵکو بۆ بەرزراگرتنی ئایدیۆلۆژیای ترەمپ و دروشمە ڕەگەزپەرستییەکەی کە بریتییە لە 'ئەمریکای مەزن'.
پەروەردەی ڤیرتوال و قووڵبوونەوەی نایەکسانی
دوای هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی کەرەنتینە، فەڕەنسا خەریکە قۆناغی ئیمێرجنسی تێپدەپەڕێنێ و پلان و پرۆگرامی کورتخایەن و میدیەم و درێژخایەن دادەنێ بۆ ئیدارەکردنی دۆخەکە. فۆکەسی سەرەکیش لە سەر دوو بوارە: پەروەردە و کولتور. لە ئێستادا، دەسەڵات و زانکۆ و مامۆستا و میدیاکار و دایک و باوکان هەموو بیر لە پلان و پرۆگرامی ئەلتەرنەتیڤ دەکەنەوە بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن و فێربوون و مومارەسەی کولتوور.
ئەمڕۆ گوێم لە گفتوگۆیەک بوو لەگەڵ وەزیری پەروەردە باسی ئەوەی کرد کە لە ماوەی یەک هەفتەدا هەموو وزەی خۆیان تەرخان کرد بۆ ئەوەی سیستەمێکی ئۆنلاین بخەنە سەرپێ تا لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە قوتابیان بتوانن لە خوێندن بەردەوام بن. ئەم پرۆگرامە ئەمڕۆ کاری پێدەکرێ.
پرۆگرامەکە ئەگەرچی تا ڕاددەیەک سەرکەوتووە، بەڵام بەبێ کەموکوڕی نییە و مەترسی قووڵبوونەوەی نایەکسانی لێ دەکرێ. نەوزاد ی کوڕم هەر زوو بە دەستپێشخەریی مامۆستای ماتماتیک لە ڕۆژی دووشەممەوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دەستی کردۆتەوە بە خوێندن. سەعات هەشت لە خەو هەڵدەستێ، گوڕ و وزەی جارانی نییە کە یەکسەر حەمامێکی دەکرد و خۆی دەگۆڕی و خۆی ئامادە دەکرد بۆ دەرچوون. ئێستا هەندێ جار خۆشی ناگۆڕێ و فراڤینێکی خێرا دەخوا و بە بێجامەوە دەچێتە بەردەم کۆمپیوتەرەکەی و لەگەڵ مامۆستا و قوتابییەکان یەکدەگرێتەوە. هەرزوو وزەی پێکەوەیی و گروپ وریای دەکاتەوە و بەجۆش و خرۆشەوە دەکەوێتە کارکردن. مامۆستاکەی زۆر بەتەنگ ئەوەوەیە کە هەموو قوتابییەکان ئامادەی کۆرسە ئۆنلاینەکەی بن و کەس غایب نەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا، هەموو قوتابیەکان ناتوانن ئامادە بن.
ئەگەرچی لەم دۆخە نالەبارەی کۆرۆنا، ئەمە باشترین ئەلتەرنەتیڤە، بەڵام پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە هەموو قوتابیان ناتوانن بەشدار بن و نایەکسانی و هەژاری تێیدا بە زەقی ڕەنگ دەداتەوە. لێرەدا، منداڵی چینی هەژار و ئاوارە و پەنابەران زەرەرمەندن؛ ئەوان ناتوانن بێنە سەر خەت، لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت یا کۆمپیوتەری خۆیان نییە لە ماڵەوە. بەشێکی زۆری ئەو خێزانانە لە زەواحییەکانی پاریس و شارە گەورەکان لە ئەپارتمانی بچووکدا دەژین، ئەگەر کۆمپیوتەریشیان هەبێ، ئەوە ئەندامە زۆرەکانی خێزان بۆ کاری دیکە بەرکاری دێنن. ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان فەرامۆشیان دەکەن، ناتوانن خۆیان بسەلمێنن و کۆمپیوتەر بۆ خۆیان و بۆ پەروەردە و خوێندن بەکار بێنن. قوڵبوونەوەی نایەکسانی و دابڕانی چینی هەژار و پەراوێزخراوان یەکێکە لە سەرەنجامە خراپەکانی ئەو قەیرانەی کۆرۆنا و هەموو لێرە، لە فەرەنسا، باسی دەکەن.
ئەم پرۆگرامە نوێیە و هەرسکردنی هەروا ئاسان نییە. جگە لەمە قوتابیانی هەرزەکار و منداڵ پێویستیان بە مۆتیڤی زۆرتر هەیە بۆ ئەوەی بەیانیان لەخەو هەڵسن، بەشداری بکەن، کاتیان ڕێکبخەن و ڕۆژەکانیان جوان بکەن. نەوزادی کوڕم ئەمشە و زوو چوو بۆ نووستن و وتی سبەینێ دەبێ سەعات 8 لەسەر خەت بم. کە شەوشادی کرد، وتی کە زۆر خۆی لەو پرۆگرامەدا نادۆزێتەوە، بەڵام بەردەوام دەبێ. هەروەها وتی، ئەگەر نەتوانێ بە باشی بچێتە پێشەوە، لەوانەیە کۆنکور دوا بخات. منیش پێموت کە دۆخەکە نوێیە و لەگەڵ کات لەوانەیە زیاتر پێی ڕابێن و بتوانن بچنە پێشەوە.
لەم دۆخەدا، لە فەرەنسا ڕۆژانە قسە لەسەر ڕۆلی ڕێکخراو و کۆمەڵە خۆبەخشەکان و هونەرمەند و ڕۆشنبیران دەکرێ بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی لانەواز و هەژاران، بەهاناهاتنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابڕاون و لە ماڵێکی 20 مەتریدا ڕۆژەکانیان بەسەر دەبەن. ئەمە مەترسی ئەوەی لێ دەکرێ ببێتە مایەی گرژی و توندوتیژی لە نێوان ئەندامانی خێزان و توندوتیژیی جێندەریش کە لە بەشی ڕابردوو باسم کرد.
رۆلی کولتوور لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە:
ماوەی هەفتەیەکە فەڕەنسییەکان فۆکەسی زۆریان خستۆتە سەر کولتور و ڕۆلی کولتور بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. ئەوان باس لەوە دەکەن کە کولتور دەتوانێ هاوکار بێت بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕۆحی و سایکۆلۆژییەوە لە داخران و کەرەنتینە دەرچین و هەست بە ئومێد و جۆرێل لە خۆشی بکەین. مەبەست لە کولتور لەم چوارچێوەیەدا میوزیک و هونەر و شیعر و شانۆ و کێتب خوێندنەوە، سینەما و ئۆپێرا و مۆزەخانە و گالێرییە.
فەڕەنسەکان لە ڕووی مێژووییەوە هەمیشە شەیدای کولتور بوون و ئەمڕۆش لەم دۆخە ناهەموار و سەختەدا کولتور بەکاردەهێنن بۆ خۆبەدەستەوەنەدان، بۆ بەردەوامی و بەختەوەری و دۆزینەوەی هیوا بە دوارۆژ. ڕادیۆی فرانس کولتور ئەمشەو باسی ئەندرێ مالرۆ ی کرد، کە دەڵێ: 'کولتور لە داخستن دەرمان دەهێنێ' و دەرگامان بۆ دەکاتەوە بەسەر ژیان و جیهاندا.
لەم گۆشەنیگایەوە، کەنالەکانی میدیا، سینەما و ئۆپێرا و مۆزەخانە و شانۆ و گالێرییەکان، خانەکانی شیعر و هونەر لە ڕێگای هاشتاگ و ئۆنلاینەوە بەرنامەکانیان بە خۆڕایی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن. کەنالەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن سی دیی کە تۆماری کتێب و ڕۆمانە بە خۆرایی دەخەنە سەر پلاتفۆرمەکانیان و هانی هاوڵاتیان دەدەن بەکاریان بهێنن بۆ دوورکەوتنەوە لە گۆشەگیری و خۆخواردنەوە. میوزیکژەنەکان بە هەمان شێوە کار و شاکارەکانیان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بەخشیوە و لە ڕێگای سۆشیەل میدیاوە میوزیک دەژنن بۆ فانەکانیان و بۆ کارمەند و کرێکارانی بواری تەندروستی. ڕونۆ کاپوسۆن کە کۆنسێرتەکانی لە کاتی ئاساییدا زۆر گران بوون، ئەمڕۆ لە ژوورەکەی خۆیەوە ڕاستەوخۆ کەمانجە دەژەنێ وەک پشتگیریی بۆ کارمەندانی تەندروستی پەخشی دەکات. کتێبخانەکان وەک سوپەرمارکێت و نانەواخانەکان دانەخراون و خەڵک ئێستا زۆر زیاتر لە پێشوو کتێب دەکڕن و دەخوێننەوە.
نهێنی نییە کە فەڕەنسییەکان زۆر جوان ئەزموونی ژیان دەکەن. ئەوان لەو باوەڕە دان کە لە دەرەوەی گوتار و باس و خواسی سیاسی، مرۆڤ پێویستی بە هونەر هەیە، پێویستی بە شیعر هەیە، پێویستی بە گوتاری سۆسیۆلۆژی و فەلسەفی هەیە کە وەک دەنگی ئەلتەرنەتیڤ دەتوانن بمانهێننەوە لای شتە جەوهەرییەکان و لای ڕۆح و ئاراممان بکەنەوە. کە ئەمە دەنووسم، بیر لە خۆمان دەکەمەوە، لە کوردستان کە هەموو شتێک بەسیاسەت کراوە، لە دەرەوەی سیاسەت، مرۆڤی کورد بە زەحمەت خۆی لە شتی دیکەدا دەدۆزێتەوە.
سیانسپۆ و تێلەکۆنفرانس
لە سیانسپۆ هەرزوو لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی زووم-ەوە، کۆرسەکان هەموو گواسترانەوە سەر خەت. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە مامۆستا و قوتابیان بە ڤیرتوال یەک دەگرنەوە و وانەکان دەوترێنەوە. من لە قوتابییەکانم دانەبڕاوم، لە سەرەتای قەیرانەکەوە بە ئیمەیل لەگەڵیان لەسەر خەت بووم، لەگەڵ هەردوو قۆناغی ماستەر و لیسانس. سەرچاوەی تایبەت بە کۆرسەکانیان بۆ دەنێرم و لە نووسینی پەیپەرەکانیان هاوکارییان دەکەم. قوتابییەکانم تەنها فەڕەنسی نین، بەڵکو کلاسەکانم ئینتەناشنالن و پێکهاتوون لە خەڵکی ئەمریکای لاتینی و ئۆسترالیا و نیوزیلەند و چین و ئیرلەندا و ئەمریکا، دانمارک، هتد.. زمانی ئینگلیزی هەموومان کۆدەکاتەوە. لەگەڵ داخستنی دام و دەزگاکان لە فەڕەنسا، قوتابییە بیانییەکان هەموو سەفەریان کرد. هەندێکیان لەبەر جیاوازیی کات لە نێوان فەڕەنسا و وڵاتەکەیان ناتوانن بێنە سەرخەت، بەڵام کۆرسەکان تۆمار دەکرێن و بۆیان دەنێردرێت.
من کە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت باش نیم، دوو ڕۆژ پێش ئێستا وەک زۆربەی مامۆستایانی دیکە، بە ڤیدیۆکۆنفرانس کۆرسێکم وەرگرت بۆ بەکارهێنانی سیستەمەکە و بەردەوامبوون لە وتنەوەی وانەکانم. قوتابییەکانیش بە هەمان شێوە فێرکراون چۆن سیستەمەکە بەکاربهێنن. ئەمانە هەمووی لە ماوەیەکی زۆرکەم ئەنجام دران کە مایەی سەرسوڕمان و بایەخ پێدانی فەڕەنسایە بە پەروەردە و خوێندن.
ئێتیکی کۆلۆنیالی و پۆست-کۆلۆنیالی
ئەو کۆرسانەی من لە سیانسپۆ دەیانڵێمەوە تایبەتن بە مێتۆدۆلۆژیی جێندەری، واتە تیۆر و مێتود و پرەنسیپە ئێتیکییەکانی پرۆسەی کار و توێژینەوە، بەتایبەتی دەربارەی توندوتیژیی جێندەری لەناو خەڵکی ئاوارە و کامپی پەنابەران و ئەو ناوچانەی کێشە و جەنگیان لێیە.
لە دوا کۆرسم پێش داخستنی زانکۆ، باسی تیۆر و پرەنسیپی ئێتیکیم بۆ کردن. باسی ئێتیکی کاری زانستی و ئەکادیمی سەردەمی کۆلۆنیالیزمم بۆ کردن کە بە ئێتیکی ئەوروپی- ڕۆژائوایی ناسراوە. لە ڕابردوو، لە ڕێگای دامەزراوە و یاسا و ڕێسای تایبەت بە ڕۆژئاواوە توێژەران (کە زۆربەی هەرە زۆریان پیاو و پیاوی سپی پێست بوون) لە پەیوەندییەکی قوچەکی دابوون لەگەڵ ئەوانەی توێژینەوەیان لەسەر دەکردن و زۆرجاریش بە کەمتر لەخۆیان سەیریان کردوون. واتە لە پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون. ئەوان لەو باوەڕە دابوون کە توێژەری ڕۆژئاوا و نێر و سپی پێست زانا و هەڵگری ئێتیکی مۆرالین و تەنها ئەوان دەتوانن 'ئەوانیتر' بخوێننەوە، کێشەکانیان دەستنیشان بکەن و چارەسەر بدۆزنەوە و زانین بەرهەم بهێنن. لەم گۆشەنیگایەوە، ڕۆژئاوا بە داکۆکیکاری سەرەکیی مافی مرۆڤ دەزانن و بەشێوایەکی ناڕاستەوخۆ دەلێن دەبێ کولتورەکانی دیکە خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن.
لەبەرامبەر ئەو ئێتیکەدا، باسی ئێتیکی پۆست کۆلۆنیالیزم بۆ کردن کە بە ئیندیجینەس ناسراوە. باسی ئەوەم کرد کە هیچ کولتورێک باڵاتر نییە لەسەر ئەویتر و بەردەوامیش لە جووڵە و گۆڕان دان و کار لە یەکتری دەکەن و تێکەڵ دەبن و یەکتری دەبڕن. فێمینیستە ئەکادیمییەکان (کە پیاوانیش دەگرێتەوە، وەک میشێل فوکۆ) برەویان بەو پرەنسیپ ئێتیکە دا، دەسەڵاتزاڵیی پیاو و کۆلۆنیالیستیان خستە ژێر پرسیارەوە. ئەلتەرنەتیڤی ئەوان بریتی بوو لەوەی کە هەموو مرۆڤێک ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێ دەتوانێ ببێتە زانا و بەرهەمهێنەری زانین و زانست. لەم گۆشەنیگایەوە، ئەوان دەڵێن واقیع حەقیقەتێکی ڕەها نییە کە نەتوانین بیگۆڕین، ژن و مرۆڤی ڕەشپێست لە ئەزەلەوە کەمتر نین لە پیاو و لە مرۆڤی سپیی ڕۆژئاوایی، ئەمە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە وا بنیاتی ناون. سەرەڕای جیاوازیی نێوان فێمینستان و ڕەوتە زۆرەکانی فێمینیزم، ئەوانە هەموویان لەسەر پرەنسیپ و ئامانجێک ڕێک بوون: ئێمە کار و داهێنان و توێژینەوە دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی زانین و زانستێک کە ژیانی واقیعی بگۆڕین، بەرەوباشتری ببەین، نەک وەک ئەبستراکت بۆ دەسەڵاتزاڵیی و پایەبەرزی بەکاری بێنین و بیسەپێنین بەسەر کەسانی لانەواز و هەژار و کۆلۆنیالیزەکراو. لێرەوە شتێک لە جیهانی ئەکادیمی گۆڕا و تا ئێستاش بەردەوامە.
من کە پێشتر کۆرسەکەم ئامادە کردبوو، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە لە کۆنتێکستی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێشکەشی دەکەم. قوتابییەکانم زۆر بە قووڵی گوێیان گرتبوو و بە وردی پرسیاریان دەکرد: لەژێر ڕۆشنایی ئەو تیۆرە ئێتیکیەدا، دەیانویست واقیعی ئەمڕۆ شی بکەنەوە. باسی ڤایرۆسی کۆرۆنامان کرد کە چۆن بە سیاسی کراوە، کە چۆن فەڕەنسا لە پێناوی هاوسەنگی ئابووری و سیاسی (بەتایبەتی لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی) نایەوێ دام و دەزگاکان (تا ئەوکات) دابخات.
جەژنی نەورۆز لەبەر ڕۆشنایی مۆمێک:
لە ڕۆژی نەورۆز، لەگەڵ نەوزاد خواردنێکی کوردیمان لێنا، سەرمێزمان ڕازاندەوە و جەند مۆمێکمان داگیرساند. بەدەم گوێگرتن لە نەورۆزی حەسەن زیرەک و نەسیمەکەی مەزهەری خالقی پێکەوە ئاهەنگی نەورۆزمان گێڕا. دیارییەکم بۆ نەوزاد کڕیبوو لە پاریس پێشکەشم کرد و زۆر دڵی پێخۆش بوو: دیارییەکە بەرگی یەکەمی کتێبی 'مێژووی کوردستان لە سەرەتاوە تا ساڵی 1918' کە نووسەری بەلجیکی لوک پاوێلز بە فەڕەنسی نووسیویەتی وئەمساڵ بڵاوبۆتەوە.
جەژنی نەورۆز هەمیشە من تووشی خرۆشان دەکات، پڕ دەبم لە هەستێکی وروژێنەر کە نە خۆشییە و نە حوزن، نە پێکەنینە و نە گریان. هەستێکی ناسک لەناوەوە شەپۆڵ دەدا، نەک بە ئاراستەی شکان، بەڵکو بە ئاراستەی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، بۆ منداڵی و یادەوەریی خێزان و براکانم کە هەرسێکیان بەهۆی خەبات لە دژی ڕژێمی بەعس بوونە قوربانی و دووانیان لە زیندان گولەباران کران. ئاهەنگ گێڕانی نەورۆز لە سەردەمی کۆرۆنا و لە تاراوگە هەڵگری پەیام و مانایەکی گەورەتر بوو بۆ من.
کاتێ لە ڕێگای سۆشیەل میدیاوە سەیری ئاکاری کورد و چۆنییەتی یادکردنەوەی نەورۆزم کرد، زیاتر خرۆشام. سەرەڕای ئەو دۆخە ناهەموارە، کورد نەورۆزی لەبیرنەچوو، بەڵکو بە شێوازێکی جیا، لە ناو ماڵ و سەر بالکۆن و ناوباخچە و ئەپارتمانەکانەوە یادی ئەو جەژنە دێرینەی کردەوە کە سیمبۆلی ناسنامە و خۆڕاگری و بەرخودانە بۆ نەتەوەی کورد.
کاتێ لە تویتەر بینیم چۆن هەمووان لە پەنجەرەوە لە تەواوی نهومی باڵەخانەکان بە چەپڵە و وتنەوەی 'کەس نەڵی کورد مردووە، کورد زیندووە' بە دەنگە ناسکەکەی دەشنێ موراد هاوار دەکەن، کاتێ لە دیاربەکر ئاگری نەورۆز لە سەر سواندەکان دەکەنەوە، لە ڕۆژئاوا چرا هەڵدەکەن و لە سنە بە دەف و دەهۆڵ و زۆڕناو لە کۆڵانە چۆڵەکان ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن، خرۆشام و چاوم پڕبوو لە ئاو. دەزانم ئەم یادە لەسەردەمی کۆرۆنا سیمبۆلی ئومێد و خۆڕاگری و بەرخودانە، بەڵام ترسم هەیە لەوەی کە لەم سەردەمە ڕووکەشەدا ڕوواڵەت شتێکمان لێ بشارێتەوە، شتێکی جەوهەری کە کڕۆکی بوون و خۆشبەختیمانە. ئالێرە خەیاڵم چوو بۆ دێرە شیعرێکی گۆران کە لە شێوەی پرسیار دەڵێ:
'بە ڕواڵەت چەن پڕشنگ دار و شیک بوو
پێچەوانەی ئەوە دڵی تاریک بوو؟
ئەو تاریکییە لێرە وەک هێمای حوزن و ئازار لێک دەمەوە، نەک دڵ ڕەشی. دەترسم لە پشتەوەی ئەو ئاهەنگ گێڕانە ئازار و مەینەتییەکی گەورە بشارینەوە. بۆ من گرنگە لەم سەردەمی ڕوواڵەتخوازی و جیهانە ڕووکەشییەی سۆشیەل میدیا، ناخمان لەبیر نەکەین و چۆن گرنگی بە ڕوواڵەت دەدەین، ئاواش بە هانای ڕۆح و شتە جەوهەرییەکانەوە بێین.
ئەمڕۆ لە ڕادیۆی فرانس بلو مامۆستایەکی 'کی گۆنگ' باسی گرنگیی هاوسەنگیی نێوان جەستە و ناخ، جووڵە و وەستان، مێدیتەیشن و هەناسەدانی قووڵی دەکرد لە پێناوی تەندروستیی بەدەنی و دەروونی و ڕۆحی. پێشنیازی ئەوەی کرد کە بۆ ئازادکردنی وزەی ناخ و هاوسەنگی، هەموو بەیانیان گوێ لە پارچە میوزیکێک بگرین کە لەسەر ڕیتمەکەی ناخ بێتە جووڵە و بەناوماندا سەرکەوێ لە کاتێکدا بە قووڵی هەناسە دەدەین. ئەم وێناکردنە بردمییەوە لای درەختەکانی باخچە بچکۆڵەکەم کە لە دوای سەرمای زستان و لە وەرزی نەورۆزدا چرۆ دەکەن. بیرم لەو وزەیە کردەوە کە لە خاکدایە و بەناخی درەختەکان سەردەکەوێ و گیانیان وەبەردێنێتەو، چرۆی درەخت لەناخەوە سەردەکا، تەنها ئەو ڕوواڵەتە کە ئێمە دەیبینین.
دوێنێ دکتۆر کەندال نەزان، سەرۆکی ئەنستیوتی کوردیی پاریس تەلەفۆنی بۆ کردم بۆ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز. باسی لەیلا زانا مان کرد کە تەنها لەبەر ئەوەی بە کوردی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد، ماوەی دە ساڵ خستیانە زیندانەوە. وتی ئەوەی ئێمەش جۆرێکە لە زیندانی، بەڵام دەستبەسەر نین. لەیلا بە ئیرادە و هێزێکی گەورەترەوە دە ساڵ زیندانی گوزەراند. ئەمڕۆ سەلاحەددین دەمیرتاش لە هەمان دۆخدایە. ئەمە بەشێکە لە ژیانی ئێمەی کورد، ڕاهاتووین بە زیندانی و جەنگ و دەستبەسەری. لەوانەیە هەر ئەمەش وا بکات جوانتر ئەزموونی ئەم قۆناغە بکەین و هاوسەنگی ڕابگرین.
هەر یەک لە ئێمە بە جۆرێک هاوسەنگی دەدۆزینەوە، بەرهەڵستی دەکەین و بەرەنگاری کۆرۆنا و نایەکسانی و چەوسانەوە دەبینەوە. دەشێ کردەیەک وەک ئەزموونی بەرهەڵستکاری و خۆڕاگری لە دۆخێکی وەک ئێستادا بە فریامان بکەوێ و نەهێڵێ بکەوین.
رەنگکردنی ڕۆژەکان بە پێکەنین:
ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر مرۆڤایەتی و جیهاندا هاتووە سوریالییە. بەڵام هەموومان بەشێوازی جۆراوجۆر ئەزموونی دەکەین. دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە کوردستان 24 وە پەیوەندییان پێوە کردم و داوایان لێکردم بەشداری بکەم لە کەمپینی 'من لە ماڵ دەمێنمەوە' لە پێناوی خۆپاراستن و پاراستنی خۆشەویستان و هاونیشتمانیان. داوام لە نەوزاد کرد ڤیدیۆکە بگرێ. ئەو ڕۆژە خۆشترین ڕۆژی ئەو قۆناغەمان بوو.
لە کاتی گرتنی ڤیدیۆکە، هەردووکمان زۆر پێکەنین، لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکە دەماندایە قاقای پێکەنین و نەماندەتوانی بەردەوام بین. دوو دەقیقە قسەکردن، زیاتر لە نیوسەعاتی برد تا تۆمارمان کرد. ئەو کورتە تۆمارە ڤیدیۆیانەی کە لە تەلەفۆنەکەی نەوزاد ماونەتەوە نیوەی جیدی و نیوەی پێکەنین، ئێستا کە سەیریان دەکەین بە هەمان شێوە دەمانخەنە پێکەنین.
دەشێ ژیان ساتێکی ئاوا بێت، پێکەنینێکی بەکوڵ بێ لەگەڵ کەسێکی خۆشەویست، گفتوگۆیەکی جوان بێ لەگەڵ خۆشەویستان، پیاسەیەک بێ بەدەم قسەکردن و ئارەزووی دیالۆگ و گۆڕینەوەی بیروڕا. دوێنێ شەو پارچە شیعرێکی شەکسپیرم خوێندەوە لە کتێبی 'هەر ڕۆژە و شیعرێک' کە نیکۆلاس ئەلبێری کۆی کردۆتەوە و لە توێی بەرگێکی جوان لە لایەن سینکلێر ستیڤنسن-ەوە بە ئینگلیزی چاپ کراوە. ئەو دێرە شیعرە لە شانۆی 'زریان، بەشی 4، دیمەنی 1' وەرگیراوە و دەڵێ: ''ئێمە لە گەردیلەی خەون دروست بووین، ژیانی بچووکیشمان بۆرژانێکە و کۆتایی دێ''.
ژیان زۆر ناسکە، 'هێڵێکی زۆر تەنکیش' لە مەرگی جیا دەکاتەوە. ئەمڕۆ لێرەین و سبەی لەودیوی ژیان، واتە لە دیوی مەرگ دەبین. لە کاتی کارەساتدا یا ئەوەتا خۆمان دەخۆینەوەو بێ هیوا دەبین، یا بەئاگا دێینەوە و هەوڵ دەدەین قۆناغی کارەساتەکە تێپەڕێنین و بەهایەکی مرۆڤدۆستانە بەرجەستە بکەین. بەهایەک کە مەرجی مرۆڤبوونمان بێت، نەک بەرژەوەندی ئابووری لەسەرەوەی تەندروستی و ئاسایشی گشتیدا دابنێ. تەندروستی و ئاسایش لەمرۆدا لە ئازادیش گرنگترن: ئەوەتا هەموومان لە چوارچێوەی ناوماڵ خۆمان دەسبەسەر کردووە لە پێناوی تەندروستی و ئاسایشی خۆمان و کۆمەڵگەدا. ئەو بەهایە و ئەو هەوڵە تاک تاکانەی ئەمڕۆ لەو دۆخە نالەبارەی کۆرۆنادا دەدەین بۆ جوانکردنی ڕۆژەکانمان، بۆ گێڕانیی ئاهەنگی نەرۆز سەرەڕای کەرەنتینە، پێمان دەڵێ کە مرۆڤ چەند بەستەزمانە و چەندیش ژیانی خۆش دەوێ. بەشێک لەو خۆڕاگرییە و گوڕ و وزەیەی لەم ماوەیەدا من هەستی پێدەکەم بۆ بەهێزکردن و بەرجەستەکردنی ئەو بەها مرۆڤایەتییەیە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,843 kertaa
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-03-2020
پەڕتووک - کوورتەباس: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,843 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
01-02-2004
باشووری کوردستان
- کاتژمێر نزیکەی 11ی سەرلەبەیانی: دوو هێرشی تیرۆریستیی خۆکوژی بۆ سەر لکی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر، ئەم هێرشانە بووە هۆی کوژرانی سامی عەبدولرەحمان و دوو کوڕی، شەوکەت شێخ یەزدین، ئەکرەم مەنتک، مەهدی خۆشناو و کوڕەکانی، سەعد عەبدوڵڵا، مەحمود هالۆ و هیجران بارزانی لەلای پارتی و شاخەوان عەباس، خەسرەو شێرە، محەمەد بەحرکە، بەهرۆز قەشقە و دیدەوان لەلای یەکێتی و زۆری دیکە. سەرجەمی کوژراوەکان نزیکەی 100 کەس زۆرترە و بریندارەکانیش نزیکەی 200 کەسن. ئەم ڕووداوە ڕێکەوتی یەکە
01-02-2004
ڤیان جاف - ڤیان سۆران
لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان جاف و ڤیان کارۆخ و ڤیان سۆران لە ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هەر لەم شارەدا قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و یەکێک بووە لەخوێندکارە دیار و هەڵکەوتووەکانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێکانی. شەهیدی نەمر هەر لەمنداڵییەوە دەرکی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووە و پێی پەسندنەکراوە، هەربۆیە هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنە بۆتەوە کە ژنی کۆتگیر و بێ ئیرادە کردووە.
لەئاکامدا هەرچەندە یەکێک بووە لەخوێندکارە هەرە زیرەک و زرنگ
ڤیان جاف - ڤیان سۆران
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران

ژیاننامە
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بە سەختی بریندار بووە و ب
ژینا ئەمینی
شەوکەت شێخ یەزدین محەمەد نەبی
ناو: شەوکەت
ناوی باوک: شێخ یەزەدین محەمەد نەبی
ڕۆژی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: 01-02-2004
شوێنی لەدایکبوون: یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو و ڕووسیا
شوێنی شەهیدبوون:شاری هەولێر
ژیاننامە
ساڵی 1954 لە شاری تاشقەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستان‌ لە دایکبووە، شێخ یەزدین محەمەد نەبی (1925-1999) ی باوکی، ساڵی 1947 یەکێک بووە لە هەڤاڵانی مستەفا بارزانی (1903 - 1979) لە ڕێڕەوە مێژووییەکە بەرەو یەکێتی سۆڤێتدا. دایکی لە نەتەوەی تاتاری نیمچە دورگەی کەریمەی سەر دەریای ڕەشە و لە جەنگی جیهانی دووەم بەر شاڵاو
شەوکەت شێخ یەزدین محەمەد نەبی
پەروەردە و گرنگینەدان بە زمانی دایک
ناونیشانی بابەت: پەروەردە و گرنگینەدان بە زمانی دایک
ئامادەکردن: ڕەئوف ئالانی

ئەوەی بۆتەجێی سەرنجی زۆربەی دڵسۆزانی زمانی کوردی و ڕۆشنبیران بەگشتی، ڕۆژانە لەم هەرێمەی ئێمە دەرگیری کێشەیەکی گەورەی نەتەوەیی دەبینەوە، ئەویش بەریەککەوتنی خەڵکی بیانییە، واتە ئەوکەسانەی لە نەتەوەی کورد نین و زمانی دایکیان بێگانەیە بە ئێمە، ئەمە کارێکی ئاساییە و هەموو میوانێک پێویستە ڕێزی لێبگیرێت، من لەوتارێکیترمدا، لەڕابردوودا باسی ئەوەم کردووە کە گومان دەخرێتە سەر کەسێتی تاکی کورد، بۆچی خۆی و زمانەکەی بەکەمدەزانێ
پەروەردە و گرنگینەدان بە زمانی دایک
بابەتی نوێ
ئەمڕۆ ئەنجامی بدە
ناونیشانی پەڕتووک: ئەمڕۆ ئەنجامی بدە
ناوی نووسەر: داریوس فۆرۆکس
ناوی وەرگێڕ: شانیا عوسمان کاکی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: کتێبخانەی بەختیاری
ساڵی چاپ: 2023
ژمار
ئەمڕۆ ئەنجامی بدە
کەینوونە؛ دیوانی شیعرەکانی کەماڵ ماملێ
ناونیشانی پەڕتووک: کەینوونە؛ دیوانی شیعرەکانی کەماڵ ماملێ
دیزاین: شاڕوخ ئەرژەنگی
شوێنی چاپ: سوید
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
کەینوونە؛ دیوانی شیعرەکانی کەماڵ ماملێ
تاسەبار
ناونیشانی پەڕتووک: تاسەبار
ناوی نووسەر: حەسەن شافێعی
شوێنی چاپ: سوید
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
[1]
تاسەبار
چەپکێک چیرۆکی جوان
ناونیشانی پەڕتووک: چەپکێک چیرۆکی جوان - کۆمەڵێک چیرۆک بۆ منداڵان
ناوی نووسەر: ڤ. سۆتیێڤ
ناوی وەرگێڕ: موسلیح ڕێبوار
چاپخانە: 49 کتێب
شوێنی چاپ: سوید
[1]
چەپکێک چیرۆکی جوان
کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر
ناو: کەیفی
نازناو: کۆیی
ناوی باوک: ئەحمەد
دکتۆر کەیفی ئەحمەد
ژیاننامە:
من ناوم (کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر) - لە شاری رانیە لە دایکبووم لە ڕێکەوتی 01-07-1970
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە شارۆ
کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر
گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا
ناونیشانی پەڕتووک: گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا
نووسینی: د. کەریم خەنجەر
وەرگێڕانی: د. کەیفی ئەحمەد
چاپ: چاپی یەکەم
ساڵی چاپ: 2023
شوێنی چاپ: چاپخانەی پاندا - سلێمانی
[1]
گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا
ڕەچەڵەکناسیی کەمپ
ناونیشانی پەڕتووک: ڕەچەڵەکناسیی کەمپ (لە کەمپی کۆڵۆنیالیزم-ئاوشڤیتزەوە بۆ کەمپی پەنابەران)
ناوی نووسەر: پێشڕەو محەمەد
دیزاینی بەرگ پەیام شوکری (سیپان)
شوێنی چاپ: سوید
چاپخانە: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2
ڕەچەڵەکناسیی کەمپ
ژینای ئازادی لە ئاوێنەی ئەدەبدا
ناونیشانی پەڕتووک: ژینای ئازادی لە ئاوێنەی ئەدەبدا
بەرهەمی کۆمەڵێک شاعیر و ئەدیب
کۆکردنەوە: جەلال هانیسی و شاڕوخ ئەرژەنگی
دیزاینی بەرگ: پەیام شوکری
ڕێکخستنی لاپەڕەکان: شاڕوخ ئەرژەنگی
شوێنی چاپ:
ژینای ئازادی لە ئاوێنەی ئەدەبدا
هەنگ و کورد
هەنگ و کورد
ئەوەی لەم پێشەکییەدا ئەمەوێت بینووسم، بابەتێکە بۆ یەکەم جار بە دیدی خوێنەران ئاشنایی پەیدا ئەکات و پاش تێڕوانین و بەدواچوونمدا، لە ڕیشە و ڕەچەڵەکە زمانەوانییەکەوەی کوردەوە هاتوومەتە ناو ف
هەنگ و کورد
کوردۆلۆجی
گۆڤاری مەڵبەندی کوردۆلۆجی
سەرنووسەر: د. ڕەفیق سابیر [1]


کوردۆلۆجی
جەمیل ئاغای گەردی
ناو: جەمیل
نازناو: جەمیل ئاغای گەردی
ساڵی کۆچی دوایی: 1943
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: وڵاتی ئێراق
ژیاننامە
جەمیل ئاغای گەردی سەرۆک عەشیرەتی گەردی لە باشووری کوردستان یەکێک لە ئەن
جەمیل ئاغای گەردی
چیت دەربارەی دەوڵەتی کوردیی شەدادییەکان بیستووە؟
ناونیشانی بابەت: چیت دەربارەی دەوڵەتی کوردیی شەدادییەکان بیستووە؟
ئامادەکردنی: هامنۆ هەورامی

ئایا هیچ زانیارییەکت هەیە لەسەر ئەو دەوڵەتە کوردییەی، کە زیاتر لە سەدەیەک ببووە بەهێزترین ڕکابەر بۆ فە
چیت دەربارەی دەوڵەتی کوردیی شەدادییەکان بیستووە؟
کەژاڵ خالیدیان
ناو: کەژاڵ
نازناو: خالیدیان
ساڵی لەدایکبوون: 1985
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 28-01-2023
شوێنی دەستبەسەرکردن: سنە
ژیاننامە
کەژاڵ خالیدیان تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتیی
کەژاڵ خالیدیان
نگین مەحمودی
ناو: نگین
نازناو: مەحمودی
شوێنی دەستبەسەرکردن: پاوە
ژیاننامە
نگین مەحمودی هاوسەری قارەمان کەریمی، لە سەرەتاکانی مانگی 11ی ساڵی 2022 پاش بانگێشت کردنی بۆ خانەی دادی شاری پاوە، لەلایەن هێزە چەکدارەک
نگین مەحمودی
بەهای ئافرەت
ناونیشانی پەڕتووک: بەهای ئافرەت (لە ئاینی ئیسلامدا، لە ئاینەکانی تر، لە مێژوودا، لە وڵاتە پێشکەوتووەکان)
ناوی نووسەر: عەبدوڵڵا دارا - مەبەست نەوزاد
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بەهای ئافرەت
عەبدوڵڵا دارا
ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: دارا
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-09-2002
شوێنی لەدایکبوون: چەمچەماڵ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا دارا ، چالاکوان لەبواری ئابووری و پەروەردەدا.
نووسەر لەبواری فکر و مێژوو و ئایینناسی.
یاری
عەبدوڵڵا دارا
پێنج پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی پێش پڕۆسەی ئەنفالی ساڵی 1988
شوێن: شارەدێی قادرکەرەم
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1988
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە، پێنج پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕیزی پێشەوە، ڕاستەوە: (1- شێخ نەجم شێخ ئیسماعیل - ئەنفالکراو، 2- شێخ ئەمین ش
پێنج پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی پێش پڕۆسەی ئەنفالی ساڵی 1988
ئەحمەد سایب سلێمان
ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: سایب سلێمان
ساڵی لەدایکبوون: 2015
ڕۆژی کۆچی دوایی: 01-02-2023
شوێنی لەدایکبوون: بەردەڕەش
شوێنی کۆچی دوایی: لە گوندی گردەپانی شارۆچکەی بەردەڕەش

ژیاننامە
ئەحمەد سایبی تەم
ئەحمەد سایب سلێمان
ستار ئەحمەد مەمەند
ناو: ستار
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1983
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-01-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی

ژیاننامە
ستار ئەحمەد مەمەند لە دایکبووی ساڵی 1983، لە ماڵەکەی
ستار ئەحمەد مەمەند
قارەمان کەریمی
ناو: قارەمان
نازناو: کەریمی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 30-10-2022
شوێنی دەستبەسەرکردن: بازگەی بێستوون
ژیاننامە
قارەمان کەریمی، پارێزەری پلەیەکی شاری پاوە، لە ڕۆژی 30-10-2022 کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی کاتێک
قارەمان کەریمی
جریوەی ئەستێرەکان
ناونیشانی پەڕتووک: جریوەی ئەستێرەکان
ناوی نووسەر: هیوا عەبدوڵڵا زڕگوێزی
چاپخانە: چاپخانەی سەردەم
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
جریوەی ئەستێرەکان
ئایدا دەروێشی
ناو: ئایدا
نازناو: دەروێشی
ساڵی لەدایکبوون: 2005
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 03-10-2022
شوێنی دەستبەسەرکردن: پاوە
ژیاننامە
ئایدا دەروێشی، تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتی
ئایدا دەروێشی
تارای سپی
ناونیشانی پەڕتووک: تارای سپی
ناوی نووسەر: عومەر محەمەدی (مەزهەر)
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
تارای سپی
ئەنیس مەقسوودی
ناو: ئەنیس
نازناو: مەقسوودی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: 23-09-2022
شوێنی دەستبەسەرکردن: پاوە
ژیاننامە
ئەنیس مەقسوودی، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شاری پاوە دژ بە کوشتنی (مەهسا - ژینا ئە
ئەنیس مەقسوودی
شیرین خسرو
ناونیشانی پەڕتووک: شیرین و خسرو
ناوی وەرگێڕ: عەلی کەمال باپیر ئاغا [1]
شیرین خسرو
Tilastot
بابەت 423,686
وێنە 87,470
پەڕتووک PDF 16,103
فایلی پەیوەندیدار 70,171
ڤیدیۆ 428
میوانی ئامادە 60
ئەمڕۆ 23,505

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.02
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.344 toinen!