🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
نازناو: سینان دەرسیم - میرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک: یازگولو
ناوی باوک: عەلی
رێکەوت و شوێنی شەهید بوون: 27-10-2020، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
ڕێگای عەربەت کەجاران پێیان ئەوت هوانە
دوای ساڵی 1958بوبە مەخزەنی هوانە[1]
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
...[1]
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
بابەت: وتار
نووسین: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
بابەت: ئاین
نووسین: د.ڕەفعەت ئەلسەعید
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
📕 کورد و کوردستان 3
نووسین: کۆمەڵێک ئەفسەری ئینگلیز
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی حسین ئەحمەد جاف.
بابەت: لێکۆڵینەوە
[1]
📕 کورد و کوردستان 3
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
نووسین: هادی عەلەوی
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
بابەت: پەند و بەسەرهات
[1]
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
نوسینی دکتۆر رەحیم کازم محەمەد هاشمی
وەرگێرانی نیهاد جەلال حەبیب اللە
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
چۆن باشترین ژیان بژین؟
نوسینی: جیم ڕۆن
کاری وەرگێران بڵاوکردنەوەی چەناڵی ڕێنوێنی سەرکەوتن کردویەتی.

تێبینی: ئەم کتێبە بریتیە لە -وەرگێڕان و نوسینەوەی لە شێوازی کتێب-ی سیمینارێکی زۆر بەپێزی ڕاهێن
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
✌️ شەهیدان
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی نوری
✌️ شەهیدان
غەریب رەشۆ
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📖 کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
نووسینی: نەزەند بەگیخانینەزەند بەگیخانی
ماوەی هەفتەیەکە ژیانم بە تەواوی وەرگەڕاوە: هەموو شتێک وەستاوە و وا هەست دەکەم ئەوەی دەگوزەرێ ئەفسانەیە و لە حیکایەتە کۆنەکاندا بیستوومە، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووم رۆژێک لە رۆژان بەسەرمان بێت.
ئەگەر ئەم دۆخە لە شێوەی داستانێکی زانستی لە فیلمێکی هۆلیوود پیشان درابا، هەرگیز نەدەچووم بۆ بینینی، ئەگەر کوڕەکەشم زۆر سووربوایە لەگەڵی بچم ئەوە بە دڵنیاییەوە لەوێ خۆم گرمۆڵە دەکرد و چاوم لەبەرامبەر هەندێ لە دیمەنەکان دەنووقاند و ترسێکی زۆر دایدەگرتم.
ترس و نادڵنیایی ئەو هەستە گەورەیەن کە ئەمڕۆ ناخی هەموومانی تەنیوە: لە لایەک ترس لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخران و دەرنەچوون لە ماڵ، لەلایەکی دیکەش ترس لە سرووشتی ئاژەڵیانەی مرۆڤ و نادڵنیایی لە بەرامبەر داهاتوو، لە رووداوە لەناکاوەکان. ئەمڕۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی هەست بەو ترس و نادڵنیاییە دەکەن و هەر یەکەشمان بە جۆرێک ئەزموونی ئەو قۆناخە ناهەموارە دەکەین.
ڤایرۆسی کۆرۆنا داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە:
من ماوەی دوو مانگ و نیو بوو وەک هەڵگری خەڵاتی ڤینست رایت و پرۆفیسۆری میوان لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس دەست بەکاربووم. ئەو ئێوارەی سەرۆک ماکرۆن رایگەیاند کە دەبێ پێوەری خێرا وەربگرن و دام و دەزگاکان دابخەن، سامێکی گەورە بەسەر پاریسدا زاڵ بوو.
گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن کە رۆژانە مۆنجەیان دەهات لە خەڵک و گەشتیار، وردە وردە چۆڵ دەبوون. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ مسیۆ فرێدریک تیسۆ، کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە کوردستان، بە تەلەفۆن قسەمان کرد. باسی هەستکردن بە حاڵەتی جەنگمان کرد. من کە زۆر جەنگم بینیوە، پێموت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە.
باسی ئەوەم کرد کە دۆخەکە سام و ترسی هاوینی 2014 دەهێنێتەوە یاد کاتێ داعش لە مەخموور نزیک ببووەوە و مەترسی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکرا. ئەوکات من لە هەولێر بووم و بینیم چۆن خەڵک شپرزە و تێکچوو بوون و هەندێکیان لە ترسی هێرشی داعش دەستیان بە کۆچ کرد، شاریان بەجێهێشت.
لە پاریسیش هەمان هەست زاڵ بوو، بەڵام خەڵک نەیاندەویست باوەڕ بهێنن و هەندێک گەنجی لاسار شەو تا درەنگان لەسەر جاددەکان بوون و بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد و گۆرانیان دەوت. لە پلاس سانت میشێل پیاوێک جیهازێکی گەورەی دانابوو و بە بڵندگۆ میوزیکێکی خێرای سەمائامێزی پەخش دەکرد تا خەڵک لە ترس بڕەوێنێتەوە و بیانهێنێتە سەما. پەنجەرەی ئەپارتمانەکەم دەیڕوانییە سەر جاددە و من ئەو شەوە تا بەیانی لەبەر نیگەرانی و دەنگەدەنگ نەمتوانی بخەوم.
ئەپارتمانەکەم لە باڵەخانەی زانستی مرۆڤ بەناوی فۆنداسیۆنی سووژێر بوو، کە کەوتووەتە گەڕەگی لاتینی پاریس. سیانس پۆ ئۆفیسێکی بۆ تەرخان کردبووم لە یەکێ لە ناوچە دڵڕفێنەکانی پاریس لە سانت جێرمەن، شەقامی جاکۆب کە بە پێ حەوت دەقیقە لە ئەپارتمانەکەم دوور بوو. زانکۆی سیانسپۆ هەموو کاروبارەکانی رێکخستبوو بەجۆرێک کە گونجاوترین کەش بڕەخسێنی بۆ پێشوازیم و بۆ ئەوەی لە ماوەی مانەوەم بە تەواوی سەرقاڵی کاروبار و کۆنفرانس و کۆرسەکانم بن.
جگە لە یۆگا و مێدیتەیشنی بەیانیان، ژیانی رۆژانەم بریتی بوو لە کار: کۆبوونەوە و کۆڕ و کۆنفرانس و سیمینار و ئامادەکردن و وتنەوەی کۆرسەکان. وتنەوەی کۆرسیش واتە چەندەها کاژێر خوێندنەوە و راڤەکاری و نووسین. ئەمانە هەموو وزە و کاتێکی زۆریان لێ دەبردم، بەڵام سەرەڕای سترێس، چێژم لێ وەردەگرت و ببوونە مایەی رێکخستنی رۆژەکانم، رێکخستنی کات لە پاریس.
سیستەمی سەرمایەداری مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ
دەوامی رۆژانە کات رێکدەخات و ستروکتوری بۆ دادەنێت. لە دەرەوەی دەوامیش لە پاریس، هەمیشە شتێک مەشغولت دەکات. جگە لەمە، لە رۆژە ئاساییەکان گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن مۆنجەیان دەهات لە خەڵک؛ بەرهەیوان و تارمەی قاوەخانە و رێستۆرانەکانی پڕدەبوون بە جۆرێک کە یەک کورسی بەتاڵ دەستنەدەکەوت بۆ پشوودانێک. ویکێندەکان، ئەگەر بە بێ حیجزکردنی مێز رووت بکردایەتە رێستۆرانێک، ئەوە بەدڵنیاییەوە شوێنت دەستنەدەکەوت و بە 'پاردۆن ئۆنا پلو دوپلاس' وەدەردەنرای.
دەبوایە بۆ هەموو شتێک، هەموو دەرچوون و دانیشتن و دیدارێک پێشوەخت کات رێک بخەیت، مەوعید دابنێی، تەنانەت لەگەڵ هاوکارەکانیشم کە لە هەمان باڵەخانە و نهۆم کارمان دەکرد، دەیان ئیمەیلمان دەگۆڕییەوە تا مەوعیدێکمان رێکدەخست بۆ کۆبوونەوەیەکی کورت و خواردنەوەی قاوەیەک. هەموومان ببویینە ئامێری کار و لە مەکینەیەکی گەورەدا خولمان دەخوارد، مەکینەی سیستەمی سەرمایەداری کە مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ و لەناو ئاووهەوایەکی پیسبوودا ژیانمان دەگوزەرێنێ.
ئێوارانیش مرۆڤەکان هەموو ماندوو بوون، حەسانەوەش ئاسان نەبوو چونکە مێشکمان باربوو بوو بە شتە لاوەکییەکان و ئەستەم بوو بە هێمنی بگەڕێینەوە لای جەوهەر، لای رۆح، لای خود و ساتێکی ئارام لەگەڵ خۆمان و خۆشەویستەکانمان بەسەر ببەین.
ئەوە جگە لەوەی وەکو کوردێکی تاراوگە، من هەمیشە هەست دەکەم دابەش بووم لە نێوان دوو جیهان و خەمی دوو جیهان دەخۆم. پەیوەندییەکانم لەگەڵ قوتابییەکانم و کۆرس و گفتۆکان خۆشترین کاتم بوون، چونکە لەگەڵ مرۆڤدا راستەوخۆ لە پەیوەندیدا بووم و ئاڵوگۆڕێکی جوان هەبوو.
ئەو شەوە لە یەکەم گوتاریدا سەرۆک ماکرۆن وشەی جەنگی بەکارنەهێنا، بەڵام هەمووان هەستمان بە حالەتی جەنگ دەکرد. لە دووەمین گوتاریدا، ماکرۆن پێنج جار وشەی جەنگی دووبارە کردەوە و باسی ئەو 'دووژمنە نادیارەی' کرد کە دەشێ هەموومان لەناوبەرێ. بۆ بەیانی، دەبوایە لە ماڵی دکتۆر ئێڤا ڤەی لەگەڵ مامۆستایەکی سیانسپۆ کۆبینەوە بۆ ژەمی ئێوارە کە ماوەی مانگێک بوو دوای دەیان تەلەفۆن و ئیمەیل رێکمان خستبوو. بێگومان بڕیارماندا دانیشتنەکە دوا بخەین.
دوای ئەوە یەک بە یەک هەموو کۆڕ و کۆنفرانسەکانم ئیلغاکران، داوای لێبوردنم لە ئەکادیمیای برۆتەین کرد کە شەش مانگ پێش ئێستا ئێوارەیەکی شیعرییان بۆ سازکردبووم، بۆم نووسین کە 'ئەوەی روودەدات لە ئێمە بەهێزترە و ناچارمان دەکات بە ئیلغاکردنی ئێوارەکە'، ئەوانیش وەڵامیان دامەوە: 'راست دەکەیت، ئەوەی روودەدات ئەمڕۆ لە ئێمە بەهێزترە و دەرەقەتی نایەین'.
لەو ئێوارەیەوە خەڵک جیدیتر مەسەلەکەیان وەرگرت و هەندێکیان کەوتنە کۆچ بۆ جهێشتنی پاریس. منیش پاریسم بەجێهێشت و گەڕامەوە ماڵ کە لە لادێیەکی بچکۆڵەیە و لە سرووشت نزیکە. بەشی ناوخۆی کوڕەکەشم داخرا و ئەویش بڕیاری دا بێتەوە ماڵ.
بەسەربردنی کات لەناو چوارچێوەی ماڵدا
ئەوە چەند رۆژێکە من و کوڕەکەم پێکەوە لە ماڵەوەین. هەوڵ دەدەم ساتەکانم بە هێمنی و جوانی پڕ بکەمەوە و چێژ لە کات و لە پێکەوەیی وەربگرم. هەندێ لە رۆتینی رۆژانەم وەکو یۆگا و مێدیتەیشن و پیاسە بەناو دارستان دەست پێکردووتەوە و رۆژانە لەگەڵ کوڕەکەم هاوکاری یەکدی دەکەین بۆ راپەڕاندی کاری ناوماڵ، ماوەی کاژێرێک بە پێ لە چۆلایی دەڕۆین. کاتێ کەسێک دەبینین، لە دوورەوە بە زەردەخەنەوە رۆژباش لە یەکدی دەکەین، وەکو ئەوەی مرۆڤایەتیمان تۆخ بکەینەوە.
دوێنێ بۆ یەکەم جار لەگەڵ دراوسێیەکم قسەم کرد کە ماوەی هەشت مانگە لەوەتای ئەو خانووەم بە کرێ گرتووە، رۆژێک سڵاوی نەکردووە. بەڵام لەم دۆخەدا بە زەردەخەنەوە لەکاتێکدا هەردوولامان هۆشیارین کە دەبێ لە یەکدی نزیک نەبینەوە، لە پشت تامانی باخچەکەمانەوە سڵاومان لە یەکدی کرد و هەندێ رستەشمان دەربارەی ئەو دۆخە ناهەموارە گۆڕییەوە. ئەمەش لەوانەیە جۆرێک بێت لە دڵنیایی و رەواندنەوەی ترس بۆ ئەو کە هەموو ژیانیی برتییە لە تەنهایی.
لەگەڵ کوڕەکەم لە یەک کاتدا پێکەوەین و لە هەمان کاتیش رێز لە فەزا و تەنهایی یەکدیی دەگرین. پێکەوە خواردن ئامادە دەکەین، گوێ لە میوزیک دەگرین، زۆرجار نەوزاد پیانۆ لێدەدات و منیش لە سەر کورسییەکەمەوە گوێی لێ دەگرم و کە تەواویش بوو چەپڵەی بۆ لێدەدەم، ئەویش بە پێکەنینەوە سوپاسم دەکات.
ئێوارانیش پێکەوە سەیری فیلمێک دەکەین کە زۆربەی جار کۆمیدی و رەخنەئامێزە. لەکاتی پیاسەکردنیش هەمیشە گفتوگۆ دەکەین، گفتوگۆی جددی و فەلسەفی. دوێنی باسی مافیا و سیستەمی سەرمایەداریمان دەکرد. بەڕای نەوزادی کوڕم دەزگا زەبەللاحەکانی وەکو بانکی جیهانی و یەکێتیی ئەوروپی لە مافیا ترسناکترن، چونکە بوونیان پابەندە بە دەوڵەمەندکردنی چینێک و هەژاریی چینێکی دیکە بەوپەڕی بێباکییەوە. ترسام کاتێ وتی مافیا لەوانە ئینسانیترە چونکە لە خەڵک نزیکە و لە کاتی پێویستدا هاوکاریان دەکات، منیش وتم ئەگەر گوێڕایەلیان بیت. لە درێژەی قسەکانیدا نەوزاد وتی: چالاکییەکانی ئەو دەزگا زەبەللاحانە بەناوی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەتاڵە لە مانا، چونکە لە بنەڕەتدا مافی مرۆڤ بەشێک نییە لە ئامانجیان: ئامانجیان بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووری و پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتی خۆیان.
ئەو گفتوگۆیە زۆر درێژ بوو و بە پرسیارێک کۆتاییهات: ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی سەرمایەداری و گەڕانەوە بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان؟ بێگومان جیهانی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێ لە جیهانی دوێنێمان، بەڵام من زۆر گەشبین نیم و شتێک لە سرووشتی دڕندانەی مرۆڤ وام لێدەکات بە رەهایی دڵنیا نەبم.
نیگەرانییەکانی ژنێکی مەغریبی:
کە پاریسم بەجێهێشت دڵم لەلای لەیلا بوو، ئەو ژنە مەغریبییەی کە لە فۆنداسیۆنی سووژێر کاری پاککردنەوەی دەکرد. لە یەکەم رۆژی نیشتەجێبوونم لەوێ، کاتێ بە گەرمی سڵاوم لێی کرد، لەیلا زانی کە من خەڵکی دەڤەرێکی دیکەم و رۆژئاوایی نیم. ئەمە وایکرد دڵی خۆی بکاتەوە و باسی ماندووبوونی خۆی و ئازارەکانی بۆ کردم. باسی ئەوەی کرد کە سەرەڕای کاری هەشت سەعاتی لە دەرەوە، لە ماڵەوەش ئەرکی مێرد و دوو کوڕەکەی بەجێدەهێنێت و کەس هاوکاری ناکات.
وتی تەنانەت، کوڕەکەی سەگێکی هەیە و ئەرکی ئەو سەگەشی کەوتووەتە سەرشان. ئینجا باسی ئەوەی کرد کە مێردەکەی شەوانە داوای سێکسی لێدەکات و ئەویش ئەوەندە ماندووە ناتوانێ رازی بکات، ئەمەش بەرەوڕووی تووندوتیژی دەکاتەوە. کە رۆیشتم، پێی وتم، خۆزگە دەمایەوە و زیاتر قسەمان دەکرد و لێتەوە فێردەبووین. منیش وتم ئێمە هەموومان لە یەکدی فێردەبین، تاکە شتێک کە دەمەوێ پێت بڵێم ئەوەیە کە هەرگیز خۆت بە کەم مەزانە و متمانەت بەخۆت هەبێت. بە چاوێکی پڕئاوەوە سەیری کردم و هەستم بە بێدەسەڵاتی کرد.
ئێستا کە ئەم کۆرۆنانامە دەنووسم، دەمەوێ لە رەهەندی جێندەرییەوە لێی بڕوانم. لێرەدا بیرم لەلای لەیلا و هەموو ئەو ژنانەیە کە خۆیان بێدەسەڵات دەبینن. ئەو ژنانەی لەم بارودۆخە سەختەدا لەناو چوارچێوەی ماڵ، لە ئەپارتمانێکی بچووک لەگەڵ پیاوانێک ژیان دەگوزەرێنن کە نەک هەر هاوکاریان ناکەن، بەڵکو توندوتیژیشن لەگەلیان، بۆ بەتاڵکردنەوەی غەریزە و تێکردنی ئارەزوو سێکسییەکانیان ژنەکانیان هەراسان دەکەن، بگرە لاقەیاشیان دەکەن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێندەر
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە لە کاتی پەتا و کارەساتە سرووشتییەکان، ژنان زیاتر لە پیاوان بەرەوڕووی نەخۆشی و سەرەنجامە نەرێنییەکان دەبنەوە. ئەمانە رەگیان دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی.
رۆژنامەی مێدیکالی بەریتانی لانسێت، هەفتەی رابردوو وتارێکی دەربارەی جێندەر و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەوە دەکات کە چۆن نایەکسانی و نادادوەریی کۆمەڵایەتیی دەبنە مایەی کاردانەوەی خراپ لەسەر ژیان و تەندروستیی ژنان، چۆن ژنان و کچان لە دۆخی پەتادا باجی گەورەی سیستەمی سەرمایەداری دەدەن. لەم بارودۆخەدا، نەک تەنها ژنان بەشدارییان پێناکرێ لە دەستە و بۆردەکانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی پەتا (لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا)، بەڵکو دام و دەزگاکان کەمتر گرنگی بە ژنان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەدەن. ئەمەش زیاتر ژنان لە چارەسەر و بەدەنگەوەهاتن بێبەری دەکات و زیاتر دەیانخاتە ناو حاڵەتی بێدەسەڵاتی و متمانە بەخۆنەبوون و باری ناتەندروستییەوە.
ئەمڕۆ هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە. هەموومان لە بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژین کە پێشتر پێی رانەهاتبووین. ئەم دۆخە لەوانەیە بمانگەڕێنێتەوە لای شتە جەوهەرییەکان، لەوانەشە سرووشتی مرۆڤ رووت بکاتەوە و لایەنە ئاژەڵییەکە زیاتر دامانپڵۆسێنێ. لێرە و لەوێ باس لە گیانی هاوکاری و پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی لانەوازان دەکرێ. ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە و پێویستە هانمان بدات هەموو فۆکەسمان بخەینە سەر سێ لایەن: تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش و خۆشیی پێکەوەبوون.
تەندروستی ئێستادا گەورەترین سەرمایەیە، جیهان ئێستا بەئاگا هاتووەتەوە کە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی سەردەم، سوپا و مووشەک و هێزی ئەتۆمی بەهانایەوە نایەت؛ ئەوەی پێویستە بکرێت بریتییە لە تەرخانکردنی بودجە بۆ هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و دام و دەزگاکان کە گەورەترین سوپان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە دۆخێکی وەک ئێستادا.
دووەم لایەن کە پێویستە فۆکەسی بخرێتەسەر، پەروەردەکردنی منداڵەکانمانە لەکاتێکدا لە مەکتەب نین بۆ ئەوەی لە خوێندن و فێربوون دانەبڕێن و لە هەمان کاتیش هیوا و دڵنیاییان پێبەخشین. رەهەندی جێندەریی کۆرۆناش پێویستی بە پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی کوڕەکان و برا و مێرد و باوکەکانمان هەیە کە لەو ماوەیەدا هەموو کاتیان لەناو ماڵ بەسەردەبن تا رێز لە کچ و دایک و خوشک و هاوژینەکانیان بگرن، هاوکارییان بکەن بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی ناوماڵ کە ئەرکی ژنی چەندجار زیاد کردووە.
دابەشکردنی ئەرک و کارەکانیی ناوماڵ یەکێکە لەو ئاکارە جوانانەی کە نەک ئەرک و ماندووبوونی ئەندامانی مێ لەناو خێزان کەم دەکاتەوە، بەڵکو بۆ کوڕ و پیاوەکانیش دەبێتە مایەی رێکخستن و بەسەربردنێکی بەسوودی کات، ئومێدێک دروست دەکات، دوورمان دەخاتەوە لە مشەخۆری، چونکە مشەخۆری و بەتاڵی و کارنەکردن مرۆڤ نائومێد و تووڕە دەکەن و لەوانەشە ببنە مایەی توندوتیژی لەناو خێزان. ئەمەش ئاسایشی ناو ماڵ و خێزان دەشێوێنێ لەکاتێکدا ئەمڕۆ ناوماڵ شوێن و دەزگای هەرە سەرەکییە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
#️ هەشتاگ
#نەزەند بەگیخانی |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📖 کورتەباس
1.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
2.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک: بەشی چوارەم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەزەند بەگیخانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-03-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 21 2020 12:56AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 21 2020 9:38AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 21 2020 1:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 517 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر...
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 ژن لە هەوراماندا
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
رۆژی 20-04-2015 لەمیحوەری داقوق لەکاتی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا گیانی پاکی بەخشیە خاکی کوردستان.
ناوبراو دەرچووی خولی چوارەمی کۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان بوو بەپلەی بەکالۆریۆس، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، دووەم شەهیدی خێزانەکەیانه و خێزانداره و خاوەنی دوو کچە.
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
عەلی نوری
لە 1942 لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی هونەریدا بەشداری لەچەندین کاری هونەری شانۆیی و درامادا کردووە لەوانە (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
لە 20-04-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەلی نوری
غەریب رەشۆ
لە دایکبووی ساڵی 1992 ی کانتۆنی عەفرین بووه و لەرۆژئاوای کوردستان. دەرچووی پەیمانگای کشتوکاڵ بووە.
لەساڵی 2012 غەریب بووەتە شەڕڤان و جگە لەئەرکی سەربازی وەک پەیامنێر لەبەرەکانی شەر کاری راگەیاندنی کردووه و ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بووە.
شەڕرڤان و رۆژنامەنوسی یەپەگە، لە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی تورەیی فورات لە گوندی ئوم تەنەک، لەدووری 20 کیلۆمەتر لە باکوری رەقە لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەگوندەکە شەهیدبووە.
غەریب رەشۆ
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)