🏠 Սկիզբ
Ուղարկել
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Հետադարձ կապ
Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📖 کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم | խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
نووسینی: نەزەند بەگیخانینەزەند بەگیخانی
ماوەی هەفتەیەکە ژیانم بە تەواوی وەرگەڕاوە: هەموو شتێک وەستاوە و وا هەست دەکەم ئەوەی دەگوزەرێ ئەفسانەیە و لە حیکایەتە کۆنەکاندا بیستوومە، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووم رۆژێک لە رۆژان بەسەرمان بێت.
ئەگەر ئەم دۆخە لە شێوەی داستانێکی زانستی لە فیلمێکی هۆلیوود پیشان درابا، هەرگیز نەدەچووم بۆ بینینی، ئەگەر کوڕەکەشم زۆر سووربوایە لەگەڵی بچم ئەوە بە دڵنیاییەوە لەوێ خۆم گرمۆڵە دەکرد و چاوم لەبەرامبەر هەندێ لە دیمەنەکان دەنووقاند و ترسێکی زۆر دایدەگرتم.
ترس و نادڵنیایی ئەو هەستە گەورەیەن کە ئەمڕۆ ناخی هەموومانی تەنیوە: لە لایەک ترس لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخران و دەرنەچوون لە ماڵ، لەلایەکی دیکەش ترس لە سرووشتی ئاژەڵیانەی مرۆڤ و نادڵنیایی لە بەرامبەر داهاتوو، لە رووداوە لەناکاوەکان. ئەمڕۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی هەست بەو ترس و نادڵنیاییە دەکەن و هەر یەکەشمان بە جۆرێک ئەزموونی ئەو قۆناخە ناهەموارە دەکەین.
ڤایرۆسی کۆرۆنا داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە:
من ماوەی دوو مانگ و نیو بوو وەک هەڵگری خەڵاتی ڤینست رایت و پرۆفیسۆری میوان لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس دەست بەکاربووم. ئەو ئێوارەی سەرۆک ماکرۆن رایگەیاند کە دەبێ پێوەری خێرا وەربگرن و دام و دەزگاکان دابخەن، سامێکی گەورە بەسەر پاریسدا زاڵ بوو.
گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن کە رۆژانە مۆنجەیان دەهات لە خەڵک و گەشتیار، وردە وردە چۆڵ دەبوون. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ مسیۆ فرێدریک تیسۆ، کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە کوردستان، بە تەلەفۆن قسەمان کرد. باسی هەستکردن بە حاڵەتی جەنگمان کرد. من کە زۆر جەنگم بینیوە، پێموت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە.
باسی ئەوەم کرد کە دۆخەکە سام و ترسی هاوینی 2014 دەهێنێتەوە یاد کاتێ داعش لە مەخموور نزیک ببووەوە و مەترسی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکرا. ئەوکات من لە هەولێر بووم و بینیم چۆن خەڵک شپرزە و تێکچوو بوون و هەندێکیان لە ترسی هێرشی داعش دەستیان بە کۆچ کرد، شاریان بەجێهێشت.
لە پاریسیش هەمان هەست زاڵ بوو، بەڵام خەڵک نەیاندەویست باوەڕ بهێنن و هەندێک گەنجی لاسار شەو تا درەنگان لەسەر جاددەکان بوون و بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد و گۆرانیان دەوت. لە پلاس سانت میشێل پیاوێک جیهازێکی گەورەی دانابوو و بە بڵندگۆ میوزیکێکی خێرای سەمائامێزی پەخش دەکرد تا خەڵک لە ترس بڕەوێنێتەوە و بیانهێنێتە سەما. پەنجەرەی ئەپارتمانەکەم دەیڕوانییە سەر جاددە و من ئەو شەوە تا بەیانی لەبەر نیگەرانی و دەنگەدەنگ نەمتوانی بخەوم.
ئەپارتمانەکەم لە باڵەخانەی زانستی مرۆڤ بەناوی فۆنداسیۆنی سووژێر بوو، کە کەوتووەتە گەڕەگی لاتینی پاریس. سیانس پۆ ئۆفیسێکی بۆ تەرخان کردبووم لە یەکێ لە ناوچە دڵڕفێنەکانی پاریس لە سانت جێرمەن، شەقامی جاکۆب کە بە پێ حەوت دەقیقە لە ئەپارتمانەکەم دوور بوو. زانکۆی سیانسپۆ هەموو کاروبارەکانی رێکخستبوو بەجۆرێک کە گونجاوترین کەش بڕەخسێنی بۆ پێشوازیم و بۆ ئەوەی لە ماوەی مانەوەم بە تەواوی سەرقاڵی کاروبار و کۆنفرانس و کۆرسەکانم بن.
جگە لە یۆگا و مێدیتەیشنی بەیانیان، ژیانی رۆژانەم بریتی بوو لە کار: کۆبوونەوە و کۆڕ و کۆنفرانس و سیمینار و ئامادەکردن و وتنەوەی کۆرسەکان. وتنەوەی کۆرسیش واتە چەندەها کاژێر خوێندنەوە و راڤەکاری و نووسین. ئەمانە هەموو وزە و کاتێکی زۆریان لێ دەبردم، بەڵام سەرەڕای سترێس، چێژم لێ وەردەگرت و ببوونە مایەی رێکخستنی رۆژەکانم، رێکخستنی کات لە پاریس.
سیستەمی سەرمایەداری مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ
دەوامی رۆژانە کات رێکدەخات و ستروکتوری بۆ دادەنێت. لە دەرەوەی دەوامیش لە پاریس، هەمیشە شتێک مەشغولت دەکات. جگە لەمە، لە رۆژە ئاساییەکان گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن مۆنجەیان دەهات لە خەڵک؛ بەرهەیوان و تارمەی قاوەخانە و رێستۆرانەکانی پڕدەبوون بە جۆرێک کە یەک کورسی بەتاڵ دەستنەدەکەوت بۆ پشوودانێک. ویکێندەکان، ئەگەر بە بێ حیجزکردنی مێز رووت بکردایەتە رێستۆرانێک، ئەوە بەدڵنیاییەوە شوێنت دەستنەدەکەوت و بە 'پاردۆن ئۆنا پلو دوپلاس' وەدەردەنرای.
دەبوایە بۆ هەموو شتێک، هەموو دەرچوون و دانیشتن و دیدارێک پێشوەخت کات رێک بخەیت، مەوعید دابنێی، تەنانەت لەگەڵ هاوکارەکانیشم کە لە هەمان باڵەخانە و نهۆم کارمان دەکرد، دەیان ئیمەیلمان دەگۆڕییەوە تا مەوعیدێکمان رێکدەخست بۆ کۆبوونەوەیەکی کورت و خواردنەوەی قاوەیەک. هەموومان ببویینە ئامێری کار و لە مەکینەیەکی گەورەدا خولمان دەخوارد، مەکینەی سیستەمی سەرمایەداری کە مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ و لەناو ئاووهەوایەکی پیسبوودا ژیانمان دەگوزەرێنێ.
ئێوارانیش مرۆڤەکان هەموو ماندوو بوون، حەسانەوەش ئاسان نەبوو چونکە مێشکمان باربوو بوو بە شتە لاوەکییەکان و ئەستەم بوو بە هێمنی بگەڕێینەوە لای جەوهەر، لای رۆح، لای خود و ساتێکی ئارام لەگەڵ خۆمان و خۆشەویستەکانمان بەسەر ببەین.
ئەوە جگە لەوەی وەکو کوردێکی تاراوگە، من هەمیشە هەست دەکەم دابەش بووم لە نێوان دوو جیهان و خەمی دوو جیهان دەخۆم. پەیوەندییەکانم لەگەڵ قوتابییەکانم و کۆرس و گفتۆکان خۆشترین کاتم بوون، چونکە لەگەڵ مرۆڤدا راستەوخۆ لە پەیوەندیدا بووم و ئاڵوگۆڕێکی جوان هەبوو.
ئەو شەوە لە یەکەم گوتاریدا سەرۆک ماکرۆن وشەی جەنگی بەکارنەهێنا، بەڵام هەمووان هەستمان بە حالەتی جەنگ دەکرد. لە دووەمین گوتاریدا، ماکرۆن پێنج جار وشەی جەنگی دووبارە کردەوە و باسی ئەو 'دووژمنە نادیارەی' کرد کە دەشێ هەموومان لەناوبەرێ. بۆ بەیانی، دەبوایە لە ماڵی دکتۆر ئێڤا ڤەی لەگەڵ مامۆستایەکی سیانسپۆ کۆبینەوە بۆ ژەمی ئێوارە کە ماوەی مانگێک بوو دوای دەیان تەلەفۆن و ئیمەیل رێکمان خستبوو. بێگومان بڕیارماندا دانیشتنەکە دوا بخەین.
دوای ئەوە یەک بە یەک هەموو کۆڕ و کۆنفرانسەکانم ئیلغاکران، داوای لێبوردنم لە ئەکادیمیای برۆتەین کرد کە شەش مانگ پێش ئێستا ئێوارەیەکی شیعرییان بۆ سازکردبووم، بۆم نووسین کە 'ئەوەی روودەدات لە ئێمە بەهێزترە و ناچارمان دەکات بە ئیلغاکردنی ئێوارەکە'، ئەوانیش وەڵامیان دامەوە: 'راست دەکەیت، ئەوەی روودەدات ئەمڕۆ لە ئێمە بەهێزترە و دەرەقەتی نایەین'.
لەو ئێوارەیەوە خەڵک جیدیتر مەسەلەکەیان وەرگرت و هەندێکیان کەوتنە کۆچ بۆ جهێشتنی پاریس. منیش پاریسم بەجێهێشت و گەڕامەوە ماڵ کە لە لادێیەکی بچکۆڵەیە و لە سرووشت نزیکە. بەشی ناوخۆی کوڕەکەشم داخرا و ئەویش بڕیاری دا بێتەوە ماڵ.
بەسەربردنی کات لەناو چوارچێوەی ماڵدا
ئەوە چەند رۆژێکە من و کوڕەکەم پێکەوە لە ماڵەوەین. هەوڵ دەدەم ساتەکانم بە هێمنی و جوانی پڕ بکەمەوە و چێژ لە کات و لە پێکەوەیی وەربگرم. هەندێ لە رۆتینی رۆژانەم وەکو یۆگا و مێدیتەیشن و پیاسە بەناو دارستان دەست پێکردووتەوە و رۆژانە لەگەڵ کوڕەکەم هاوکاری یەکدی دەکەین بۆ راپەڕاندی کاری ناوماڵ، ماوەی کاژێرێک بە پێ لە چۆلایی دەڕۆین. کاتێ کەسێک دەبینین، لە دوورەوە بە زەردەخەنەوە رۆژباش لە یەکدی دەکەین، وەکو ئەوەی مرۆڤایەتیمان تۆخ بکەینەوە.
دوێنێ بۆ یەکەم جار لەگەڵ دراوسێیەکم قسەم کرد کە ماوەی هەشت مانگە لەوەتای ئەو خانووەم بە کرێ گرتووە، رۆژێک سڵاوی نەکردووە. بەڵام لەم دۆخەدا بە زەردەخەنەوە لەکاتێکدا هەردوولامان هۆشیارین کە دەبێ لە یەکدی نزیک نەبینەوە، لە پشت تامانی باخچەکەمانەوە سڵاومان لە یەکدی کرد و هەندێ رستەشمان دەربارەی ئەو دۆخە ناهەموارە گۆڕییەوە. ئەمەش لەوانەیە جۆرێک بێت لە دڵنیایی و رەواندنەوەی ترس بۆ ئەو کە هەموو ژیانیی برتییە لە تەنهایی.
لەگەڵ کوڕەکەم لە یەک کاتدا پێکەوەین و لە هەمان کاتیش رێز لە فەزا و تەنهایی یەکدیی دەگرین. پێکەوە خواردن ئامادە دەکەین، گوێ لە میوزیک دەگرین، زۆرجار نەوزاد پیانۆ لێدەدات و منیش لە سەر کورسییەکەمەوە گوێی لێ دەگرم و کە تەواویش بوو چەپڵەی بۆ لێدەدەم، ئەویش بە پێکەنینەوە سوپاسم دەکات.
ئێوارانیش پێکەوە سەیری فیلمێک دەکەین کە زۆربەی جار کۆمیدی و رەخنەئامێزە. لەکاتی پیاسەکردنیش هەمیشە گفتوگۆ دەکەین، گفتوگۆی جددی و فەلسەفی. دوێنی باسی مافیا و سیستەمی سەرمایەداریمان دەکرد. بەڕای نەوزادی کوڕم دەزگا زەبەللاحەکانی وەکو بانکی جیهانی و یەکێتیی ئەوروپی لە مافیا ترسناکترن، چونکە بوونیان پابەندە بە دەوڵەمەندکردنی چینێک و هەژاریی چینێکی دیکە بەوپەڕی بێباکییەوە. ترسام کاتێ وتی مافیا لەوانە ئینسانیترە چونکە لە خەڵک نزیکە و لە کاتی پێویستدا هاوکاریان دەکات، منیش وتم ئەگەر گوێڕایەلیان بیت. لە درێژەی قسەکانیدا نەوزاد وتی: چالاکییەکانی ئەو دەزگا زەبەللاحانە بەناوی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەتاڵە لە مانا، چونکە لە بنەڕەتدا مافی مرۆڤ بەشێک نییە لە ئامانجیان: ئامانجیان بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووری و پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتی خۆیان.
ئەو گفتوگۆیە زۆر درێژ بوو و بە پرسیارێک کۆتاییهات: ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی سەرمایەداری و گەڕانەوە بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان؟ بێگومان جیهانی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێ لە جیهانی دوێنێمان، بەڵام من زۆر گەشبین نیم و شتێک لە سرووشتی دڕندانەی مرۆڤ وام لێدەکات بە رەهایی دڵنیا نەبم.
نیگەرانییەکانی ژنێکی مەغریبی:
کە پاریسم بەجێهێشت دڵم لەلای لەیلا بوو، ئەو ژنە مەغریبییەی کە لە فۆنداسیۆنی سووژێر کاری پاککردنەوەی دەکرد. لە یەکەم رۆژی نیشتەجێبوونم لەوێ، کاتێ بە گەرمی سڵاوم لێی کرد، لەیلا زانی کە من خەڵکی دەڤەرێکی دیکەم و رۆژئاوایی نیم. ئەمە وایکرد دڵی خۆی بکاتەوە و باسی ماندووبوونی خۆی و ئازارەکانی بۆ کردم. باسی ئەوەی کرد کە سەرەڕای کاری هەشت سەعاتی لە دەرەوە، لە ماڵەوەش ئەرکی مێرد و دوو کوڕەکەی بەجێدەهێنێت و کەس هاوکاری ناکات.
وتی تەنانەت، کوڕەکەی سەگێکی هەیە و ئەرکی ئەو سەگەشی کەوتووەتە سەرشان. ئینجا باسی ئەوەی کرد کە مێردەکەی شەوانە داوای سێکسی لێدەکات و ئەویش ئەوەندە ماندووە ناتوانێ رازی بکات، ئەمەش بەرەوڕووی تووندوتیژی دەکاتەوە. کە رۆیشتم، پێی وتم، خۆزگە دەمایەوە و زیاتر قسەمان دەکرد و لێتەوە فێردەبووین. منیش وتم ئێمە هەموومان لە یەکدی فێردەبین، تاکە شتێک کە دەمەوێ پێت بڵێم ئەوەیە کە هەرگیز خۆت بە کەم مەزانە و متمانەت بەخۆت هەبێت. بە چاوێکی پڕئاوەوە سەیری کردم و هەستم بە بێدەسەڵاتی کرد.
ئێستا کە ئەم کۆرۆنانامە دەنووسم، دەمەوێ لە رەهەندی جێندەرییەوە لێی بڕوانم. لێرەدا بیرم لەلای لەیلا و هەموو ئەو ژنانەیە کە خۆیان بێدەسەڵات دەبینن. ئەو ژنانەی لەم بارودۆخە سەختەدا لەناو چوارچێوەی ماڵ، لە ئەپارتمانێکی بچووک لەگەڵ پیاوانێک ژیان دەگوزەرێنن کە نەک هەر هاوکاریان ناکەن، بەڵکو توندوتیژیشن لەگەلیان، بۆ بەتاڵکردنەوەی غەریزە و تێکردنی ئارەزوو سێکسییەکانیان ژنەکانیان هەراسان دەکەن، بگرە لاقەیاشیان دەکەن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێندەر
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە لە کاتی پەتا و کارەساتە سرووشتییەکان، ژنان زیاتر لە پیاوان بەرەوڕووی نەخۆشی و سەرەنجامە نەرێنییەکان دەبنەوە. ئەمانە رەگیان دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی.
رۆژنامەی مێدیکالی بەریتانی لانسێت، هەفتەی رابردوو وتارێکی دەربارەی جێندەر و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەوە دەکات کە چۆن نایەکسانی و نادادوەریی کۆمەڵایەتیی دەبنە مایەی کاردانەوەی خراپ لەسەر ژیان و تەندروستیی ژنان، چۆن ژنان و کچان لە دۆخی پەتادا باجی گەورەی سیستەمی سەرمایەداری دەدەن. لەم بارودۆخەدا، نەک تەنها ژنان بەشدارییان پێناکرێ لە دەستە و بۆردەکانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی پەتا (لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا)، بەڵکو دام و دەزگاکان کەمتر گرنگی بە ژنان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەدەن. ئەمەش زیاتر ژنان لە چارەسەر و بەدەنگەوەهاتن بێبەری دەکات و زیاتر دەیانخاتە ناو حاڵەتی بێدەسەڵاتی و متمانە بەخۆنەبوون و باری ناتەندروستییەوە.
ئەمڕۆ هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە. هەموومان لە بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژین کە پێشتر پێی رانەهاتبووین. ئەم دۆخە لەوانەیە بمانگەڕێنێتەوە لای شتە جەوهەرییەکان، لەوانەشە سرووشتی مرۆڤ رووت بکاتەوە و لایەنە ئاژەڵییەکە زیاتر دامانپڵۆسێنێ. لێرە و لەوێ باس لە گیانی هاوکاری و پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی لانەوازان دەکرێ. ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە و پێویستە هانمان بدات هەموو فۆکەسمان بخەینە سەر سێ لایەن: تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش و خۆشیی پێکەوەبوون.
تەندروستی ئێستادا گەورەترین سەرمایەیە، جیهان ئێستا بەئاگا هاتووەتەوە کە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی سەردەم، سوپا و مووشەک و هێزی ئەتۆمی بەهانایەوە نایەت؛ ئەوەی پێویستە بکرێت بریتییە لە تەرخانکردنی بودجە بۆ هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و دام و دەزگاکان کە گەورەترین سوپان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە دۆخێکی وەک ئێستادا.
دووەم لایەن کە پێویستە فۆکەسی بخرێتەسەر، پەروەردەکردنی منداڵەکانمانە لەکاتێکدا لە مەکتەب نین بۆ ئەوەی لە خوێندن و فێربوون دانەبڕێن و لە هەمان کاتیش هیوا و دڵنیاییان پێبەخشین. رەهەندی جێندەریی کۆرۆناش پێویستی بە پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی کوڕەکان و برا و مێرد و باوکەکانمان هەیە کە لەو ماوەیەدا هەموو کاتیان لەناو ماڵ بەسەردەبن تا رێز لە کچ و دایک و خوشک و هاوژینەکانیان بگرن، هاوکارییان بکەن بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی ناوماڵ کە ئەرکی ژنی چەندجار زیاد کردووە.
دابەشکردنی ئەرک و کارەکانیی ناوماڵ یەکێکە لەو ئاکارە جوانانەی کە نەک ئەرک و ماندووبوونی ئەندامانی مێ لەناو خێزان کەم دەکاتەوە، بەڵکو بۆ کوڕ و پیاوەکانیش دەبێتە مایەی رێکخستن و بەسەربردنێکی بەسوودی کات، ئومێدێک دروست دەکات، دوورمان دەخاتەوە لە مشەخۆری، چونکە مشەخۆری و بەتاڵی و کارنەکردن مرۆڤ نائومێد و تووڕە دەکەن و لەوانەشە ببنە مایەی توندوتیژی لەناو خێزان. ئەمەش ئاسایشی ناو ماڵ و خێزان دەشێوێنێ لەکاتێکدا ئەمڕۆ ناوماڵ شوێن و دەزگای هەرە سەرەکییە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
🖇 կապված նյութեր: 3
👫 Կենսագրություն
1.👁️نەزەند بەگیخانی
📖 Հոդվածներ
1.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
2.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک: بەشی چوارەم
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ: 📖 Հոդվածներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 04-03-2020
📙 Գիրք: 📝
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Jiwan O Ehmed) վրա Apr 21 2020 12:56AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Apr 21 2020 9:38AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Jiwan O Ehmed) վրա: Apr 21 2020 1:29AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 511 անգամ

📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 382,515
Նկարներ 62,644
Գրքեր 11,908
Կից փաստաթղթեր 50,206
📼 Video 194
🗄 Աղբյուրները 16,091
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,14 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)