پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia jäsentä
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit
 Apua
بابەتی نوێ
پێشهاتەکانی سەدەی بیست و یەک
ناونیشانی پەڕتووک: پێشهاتەکانی سەدەی بیست و یەک
ناوی نووسەر: پۆل کنێدی
ناوی وەرگێڕ: سوارە قەڵادزەیی [1]
پێشهاتەکانی سەدەی بیست و یەک
پاشازادە
ناونیشانی پەڕتووک: پاشازادە
ناوی نووسەر: عەزیز نەسین
ناوی وەرگێڕ: ئەحمەد نووری
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: ناوەندی ئارام
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
پاشازادە
وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر
ناونیشانی پەڕتووک: وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر
ناوی نووسەر: چەند نووسەرێک
ناوی نووسەر: هەندرێن [1]
وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر
ڕووی شاراوەی خوا
ناونیشانی پەڕتووک: ڕووی شاراوەی خوا
ناوی نووسەر: جێراڵد شرۆیدەر
ناوی وەرگێڕ: بنار جەبار
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ڕووی شاراوەی خوا
بۆچی لێرەین؟
ناونیشانی پەڕتووک: بۆچی لێرەین؟
ناوی نووسەر: ئیسماعیل عەرەفە
ناوی وەرگێڕ: مزەفەر عەوڵا قەسرەێی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بۆچی لێرەین؟
کۆیلایەتی و ئیسلام
ناونیشانی پەڕتووک: کۆیلایەتی و ئیسلام
ناوی نووسەر: جۆناسان براون
ناوی وەرگێڕ: بنار جەبار
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کۆیلایەتی و ئیسلام
نکوڵی لێ نەکراو
ناونیشانی پەڕتووک: نکوڵی لێ نەکراو
ناوی نووسەر: دۆگڵاس ئاکس
ناوی وەرگێڕ: بنار جەبار
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
نکوڵی لێ نەکراو
مناڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد
ناونیشانی پەڕتووک: مناڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد
ناوی نووسەر: کاروان عومەر کاکەسوور
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: وەزارەتی پەروەردە
دەزگای پەخش: موکریانی
ساڵی چاپ: 2001
ژ
مناڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد
هێشووەکانی یاسەمین
ناوی کارەکە: هێشووەکانی یاسەمین
ناوی هونەرمەند: ڕها موحسینی کرماشانی
قەبارە: cm60x60
تەکنیک: بۆیەی زەیتی
ساڵی دروستکردن: 2016
[1]
هێشووەکانی یاسەمین
زیرەک عەلی محەمەد
ناو: زیرەک
ناوی باوک: عەلی محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1982
ڕۆژی کۆچی دوایی: 06-06-2023
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
زیرەک محەمەد، کاسبکارێکی شاری هەولێر بوو، لە ڕۆژی 06-06-2023 لەلایەن ئاساییش
زیرەک عەلی محەمەد
چۆن بووم بە پرد؟
ناونیشانی پەڕتووک: 48 یاسای دەسەڵات
بیرەوەرییەکانی محەمەد ئەمین پێنجوێنی
سەرپەرشتیار و ئامادەکردنی: خەڵات عومەر
چەند سەرکردەی سیاسی کورد بەڕستەیەک پێناسەی کەسایەتی محەمەد ئەمین پێنجوێنی دەکەن
عەب
چۆن بووم بە پرد؟
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 02
ناونیشانی پەڕتووک: کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 02
ناوی نووسەر: د. عەلی کەریم
ڕۆمانێکی ئەندێشەیی مێژووی واقیعی زۆر جوانە، نووسەر لەم ڕۆمانەدا زۆرجوان فیلمی تەمەنی ڕابردوومان دەخاتە پێش چاو. کە تێیدا خوێ
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 02
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 01
ناوی نووسەر: د. عەلی کەریم
ڕۆمانێکی ئەندێشەیی مێژووی واقیعی زۆر جوانە، نووسەر لەم ڕۆمانەدا زۆرجوان فیلمی تەمەنی ڕابردوومان دەخاتە پێش چاو. کە تێیدا خو
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 01
دەنگی دەریا
ناونیشانی پەڕتووک: دەنگی دەریا - کۆمەڵە چیرۆک
ناوی نووسەر: ئەلبيرتۆ مۆراڤيا
ناوی وەرگێڕ: ئومێد تۆفیق
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
دەنگی دەریا
پشە سوور
ناونیشانی پەڕتووک: پشە سوور
ناوی نووسەر: ڕەئوف جەمیل [1]
پشە سوور
ڕامین ئەوینی نیشتمان
ناونیشانی پەڕتووک: ڕامین ئەوینی نیشتمان
ناوی نووسەر: ڕەفێق حسێن پەناهی
ناوی نووسەر: (Rafiq Hossein Panahi)
شوێنی چاپ: سوید
ئامادەکردنی: کەمپەینی ڕامین حسێن پەناهی
چاپخانە: 49کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ڕامین ئەوینی نیشتمان
کاکۆ پیران
ناو: کاکۆ
نازناو: پیران
ژیاننامە
کاکۆ پیران یەکێکە لە ئەرشیڤوانانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا، کە لە ڕێکەوتی 05-12-2022 بووە ئەندام لەو ڕێکخراوە. [1]
کاکۆ پیران
دیاردەی مەی خواردنەوە لەناو گەنجاندا؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی
ناونیشانی پەڕتووک: دیاردەی مەی خواردنەوە لەناو گەنجاندا؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی
ئامادەکردن و نووسین: حەمزە بەرزنجی [1]
دیاردەی مەی خواردنەوە لەناو گەنجاندا؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی
بیرەوەرییەکانی سەفەرخان
ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەرییەکانی سەفەرخان
چاوپێکەوتنى عەلى ئەشرەف دەروێشیان
ناوی وەرگێڕ: تەها عەبدوڵڵا فەرەج سێکانیانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بیرەوەرییەکانی سەفەرخان
پەنەپەتاکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناونیشانی پەڕتووک: پەنەپەتاکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناوی نووسەر: کریستیان و.مەک مێللن
ناوی وەرگێڕ: محەمەد میکائیل نادر
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپ
پەنەپەتاکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
جینەکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناونیشانی پەڕتووک: جینەکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناوی نووسەر: جۆناتان سلاک
ناوی وەرگێڕ: حسێن ڕابی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی یە
جینەکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
مێژوو رەحم ناکا
ناونیشانی پەڕتووک: مێژوو رەحم ناکا
ناوی نووسەر: عەلی خەزنەدار
شوێنی چاپ: سلیمانی
چاپخانە: کارۆخ
ساڵی چاپ: 2013[1]
مێژوو رەحم ناکا
ژیانی مەلا سەعیدی کوردی
ناونیشانی پەڕتووک: ژیانی مەلا سەعیدی کوردی
ناوی نووسەر: عەبدولڕەحمان نوورسی
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
پێشەکی: د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام
ژیانی مەلا سەعیدی کوردی
یەکڕیز و تەبا نەبین مێژوو ڕەحم ناکات؛ بەرگی 01و02
ناونیشانی پەڕتووک: یەکڕیز و تەبا نەبین مێژوو ڕەحم ناکات؛ بەرگی 01و02
ناوی نووسەر: عەلی خەزنەدار
شوێنی چاپ: سلیمانی
چاپخانە: کارۆخ
ساڵی چاپ: 2017[1]
یەکڕیز و تەبا نەبین مێژوو ڕەحم ناکات؛ بەرگی 01و02
ڕێوار
ناونیشانی پەڕتووک: رێوار
ناوی نووسەر: ئەیوب کوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: کارۆخ
ساڵی چاپ: 2017 [1]
ڕێوار
Tilastot
بابەت 456,162
وێنە 93,514
پەڕتووک PDF 16,742
فایلی پەیوەندیدار 77,559
ڤیدیۆ 832
میوانی ئامادە 27
ئەمڕۆ 8,030
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
نووسینی: نەزەند بەگیخانینەزەند بەگیخانی
ماوەی هەفتەیەکە ژیانم بە تەواوی وەرگەڕاوە: هەموو شتێک وەستاوە و وا هەست دەکەم ئەوەی دەگوزەرێ ئەفسانەیە و لە حیکایەتە کۆنەکاندا بیستوومە، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووم ڕۆژێک لە ڕۆژان بەسەرمان بێت.
ئەگەر ئەم دۆخە لە شێوەی داستانێکی زانستی لە فیلمێکی هۆلیوود پیشان درابا، هەرگیز نەدەچووم بۆ بینینی، ئەگەر کوڕەکەشم زۆر سووربوایە لەگەڵی بچم ئەوە بە دڵنیاییەوە لەوێ خۆم گرمۆڵە دەکرد و چاوم لەبەرامبەر هەندێ لە دیمەنەکان دەنووقاند و ترسێکی زۆر دایدەگرتم.
ترس و نادڵنیایی ئەو هەستە گەورەیەن کە ئەمڕۆ ناخی هەموومانی تەنیوە: لە لایەک ترس لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخران و دەرنەچوون لە ماڵ، لەلایەکی دیکەش ترس لە سرووشتی ئاژەڵیانەی مرۆڤ و نادڵنیایی لە بەرامبەر داهاتوو، لە ڕووداوە لەناکاوەکان. ئەمڕۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی هەست بەو ترس و نادڵنیاییە دەکەن و هەر یەکەشمان بە جۆرێک ئەزموونی ئەو قۆناخە ناهەموارە دەکەین.
ڤایرۆسی کۆرۆنا داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە:
من ماوەی دوو مانگ و نیو بوو وەک هەڵگری خەڵاتی ڤینست ڕایت و پرۆفیسۆری میوان لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس دەست بەکاربووم. ئەو ئێوارەی سەرۆک ماکرۆن ڕایگەیاند کە دەبێ پێوەری خێرا وەربگرن و دام و دەزگاکان دابخەن، سامێکی گەورە بەسەر پاریسدا زاڵ بوو.
گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن کە ڕۆژانە مۆنجەیان دەهات لە خەڵک و گەشتیار، وردە وردە چۆڵ دەبوون. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ مسیۆ فرێدریک تیسۆ، کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە کوردستان، بە تەلەفۆن قسەمان کرد. باسی هەستکردن بە حاڵەتی جەنگمان کرد. من کە زۆر جەنگم بینیوە، پێموت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە.
باسی ئەوەم کرد کە دۆخەکە سام و ترسی هاوینی 2014 دەهێنێتەوە یاد کاتێ داعش لە مەخموور نزیک ببووەوە و مەترسی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکرا. ئەوکات من لە هەولێر بووم و بینیم چۆن خەڵک شپرزە و تێکچوو بوون و هەندێکیان لە ترسی هێرشی داعش دەستیان بە کۆچ کرد، شاریان بەجێهێشت.
لە پاریسیش هەمان هەست زاڵ بوو، بەڵام خەڵک نەیاندەویست باوەڕ بهێنن و هەندێک گەنجی لاسار شەو تا درەنگان لەسەر جاددەکان بوون و بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد و گۆرانیان دەوت. لە پلاس سانت میشێل پیاوێک جیهازێکی گەورەی دانابوو و بە بڵندگۆ میوزیکێکی خێرای سەمائامێزی پەخش دەکرد تا خەڵک لە ترس بڕەوێنێتەوە و بیانهێنێتە سەما. پەنجەرەی ئەپارتمانەکەم دەیڕوانییە سەر جاددە و من ئەو شەوە تا بەیانی لەبەر نیگەرانی و دەنگەدەنگ نەمتوانی بخەوم.
ئەپارتمانەکەم لە باڵەخانەی زانستی مرۆڤ بەناوی فۆنداسیۆنی سووژێر بوو، کە کەوتووەتە گەڕەگی لاتینی پاریس. سیانس پۆ ئۆفیسێکی بۆ تەرخان کردبووم لە یەکێ لە ناوچە دڵڕفێنەکانی پاریس لە سانت جێرمەن، شەقامی جاکۆب کە بە پێ حەوت دەقیقە لە ئەپارتمانەکەم دوور بوو. زانکۆی سیانسپۆ هەموو کاروبارەکانی ڕێکخستبوو بەجۆرێک کە گونجاوترین کەش بڕەخسێنی بۆ پێشوازیم و بۆ ئەوەی لە ماوەی مانەوەم بە تەواوی سەرقاڵی کاروبار و کۆنفرانس و کۆرسەکانم بن.
جگە لە یۆگا و مێدیتەیشنی بەیانیان، ژیانی ڕۆژانەم بریتی بوو لە کار: کۆبوونەوە و کۆڕ و کۆنفرانس و سیمینار و ئامادەکردن و وتنەوەی کۆرسەکان. وتنەوەی کۆرسیش واتە چەندەها کاژێر خوێندنەوە و ڕاڤەکاری و نووسین. ئەمانە هەموو وزە و کاتێکی زۆریان لێ دەبردم، بەڵام سەرەڕای سترێس، چێژم لێ وەردەگرت و ببوونە مایەی ڕێکخستنی ڕۆژەکانم، ڕێکخستنی کات لە پاریس.
سیستەمی سەرمایەداری مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ
دەوامی ڕۆژانە کات ڕێکدەخات و ستروکتوری بۆ دادەنێت. لە دەرەوەی دەوامیش لە پاریس، هەمیشە شتێک مەشغولت دەکات. جگە لەمە، لە ڕۆژە ئاساییەکان گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن مۆنجەیان دەهات لە خەڵک؛ بەرهەیوان و تارمەی قاوەخانە و ڕێستۆرانەکانی پڕدەبوون بە جۆرێک کە یەک کورسی بەتاڵ دەستنەدەکەوت بۆ پشوودانێک. ویکێندەکان، ئەگەر بە بێ حیجزکردنی مێز ڕووت بکردایەتە ڕێستۆرانێک، ئەوە بەدڵنیاییەوە شوێنت دەستنەدەکەوت و بە 'پاردۆن ئۆنا پلو دوپلاس' وەدەردەنرای.
دەبوایە بۆ هەموو شتێک، هەموو دەرچوون و دانیشتن و دیدارێک پێشوەخت کات ڕێک بخەیت، مەوعید دابنێی، تەنانەت لەگەڵ هاوکارەکانیشم کە لە هەمان باڵەخانە و نهۆم کارمان دەکرد، دەیان ئیمەیلمان دەگۆڕییەوە تا مەوعیدێکمان ڕێکدەخست بۆ کۆبوونەوەیەکی کورت و خواردنەوەی قاوەیەک. هەموومان ببویینە ئامێری کار و لە مەکینەیەکی گەورەدا خولمان دەخوارد، مەکینەی سیستەمی سەرمایەداری کە مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ و لەناو ئاووهەوایەکی پیسبوودا ژیانمان دەگوزەرێنێ.
ئێوارانیش مرۆڤەکان هەموو ماندوو بوون، حەسانەوەش ئاسان نەبوو چونکە مێشکمان باربوو بوو بە شتە لاوەکییەکان و ئەستەم بوو بە هێمنی بگەڕێینەوە لای جەوهەر، لای ڕۆح، لای خود و ساتێکی ئارام لەگەڵ خۆمان و خۆشەویستەکانمان بەسەر ببەین.
ئەوە جگە لەوەی وەکو کوردێکی تاراوگە، من هەمیشە هەست دەکەم دابەش بووم لە نێوان دوو جیهان و خەمی دوو جیهان دەخۆم. پەیوەندییەکانم لەگەڵ قوتابییەکانم و کۆرس و گفتۆکان خۆشترین کاتم بوون، چونکە لەگەڵ مرۆڤدا ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدا بووم و ئاڵوگۆڕێکی جوان هەبوو.
ئەو شەوە لە یەکەم گوتاریدا سەرۆک ماکرۆن وشەی جەنگی بەکارنەهێنا، بەڵام هەمووان هەستمان بە حالەتی جەنگ دەکرد. لە دووەمین گوتاریدا، ماکرۆن پێنج جار وشەی جەنگی دووبارە کردەوە و باسی ئەو 'دووژمنە نادیارەی' کرد کە دەشێ هەموومان لەناوبەرێ. بۆ بەیانی، دەبوایە لە ماڵی دکتۆر ئێڤا ڤەی لەگەڵ مامۆستایەکی سیانسپۆ کۆبینەوە بۆ ژەمی ئێوارە کە ماوەی مانگێک بوو دوای دەیان تەلەفۆن و ئیمەیل ڕێکمان خستبوو. بێگومان بڕیارماندا دانیشتنەکە دوا بخەین.
دوای ئەوە یەک بە یەک هەموو کۆڕ و کۆنفرانسەکانم ئیلغاکران، داوای لێبوردنم لە ئەکادیمیای برۆتەین کرد کە شەش مانگ پێش ئێستا ئێوارەیەکی شیعرییان بۆ سازکردبووم، بۆم نووسین کە 'ئەوەی ڕوودەدات لە ئێمە بەهێزترە و ناچارمان دەکات بە ئیلغاکردنی ئێوارەکە'، ئەوانیش وەڵامیان دامەوە: 'راست دەکەیت، ئەوەی ڕوودەدات ئەمڕۆ لە ئێمە بەهێزترە و دەرەقەتی نایەین'.
لەو ئێوارەیەوە خەڵک جیدیتر مەسەلەکەیان وەرگرت و هەندێکیان کەوتنە کۆچ بۆ جهێشتنی پاریس. منیش پاریسم بەجێهێشت و گەڕامەوە ماڵ کە لە لادێیەکی بچکۆڵەیە و لە سرووشت نزیکە. بەشی ناوخۆی کوڕەکەشم داخرا و ئەویش بڕیاری دا بێتەوە ماڵ.
بەسەربردنی کات لەناو چوارچێوەی ماڵدا
ئەوە چەند ڕۆژێکە من و کوڕەکەم پێکەوە لە ماڵەوەین. هەوڵ دەدەم ساتەکانم بە هێمنی و جوانی پڕ بکەمەوە و چێژ لە کات و لە پێکەوەیی وەربگرم. هەندێ لە ڕۆتینی ڕۆژانەم وەکو یۆگا و مێدیتەیشن و پیاسە بەناو دارستان دەست پێکردووتەوە و ڕۆژانە لەگەڵ کوڕەکەم هاوکاری یەکدی دەکەین بۆ ڕاپەڕاندی کاری ناوماڵ، ماوەی کاژێرێک بە پێ لە چۆلایی دەڕۆین. کاتێ کەسێک دەبینین، لە دوورەوە بە زەردەخەنەوە ڕۆژباش لە یەکدی دەکەین، وەکو ئەوەی مرۆڤایەتیمان تۆخ بکەینەوە.
دوێنێ بۆ یەکەم جار لەگەڵ دراوسێیەکم قسەم کرد کە ماوەی هەشت مانگە لەوەتای ئەو خانووەم بە کرێ گرتووە، ڕۆژێک سڵاوی نەکردووە. بەڵام لەم دۆخەدا بە زەردەخەنەوە لەکاتێکدا هەردوولامان هۆشیارین کە دەبێ لە یەکدی نزیک نەبینەوە، لە پشت تامانی باخچەکەمانەوە سڵاومان لە یەکدی کرد و هەندێ ڕستەشمان دەربارەی ئەو دۆخە ناهەموارە گۆڕییەوە. ئەمەش لەوانەیە جۆرێک بێت لە دڵنیایی و ڕەواندنەوەی ترس بۆ ئەو کە هەموو ژیانیی برتییە لە تەنهایی.
لەگەڵ کوڕەکەم لە یەک کاتدا پێکەوەین و لە هەمان کاتیش ڕێز لە فەزا و تەنهایی یەکدیی دەگرین. پێکەوە خواردن ئامادە دەکەین، گوێ لە میوزیک دەگرین، زۆرجار نەوزاد پیانۆ لێدەدات و منیش لە سەر کورسییەکەمەوە گوێی لێ دەگرم و کە تەواویش بوو چەپڵەی بۆ لێدەدەم، ئەویش بە پێکەنینەوە سوپاسم دەکات.
ئێوارانیش پێکەوە سەیری فیلمێک دەکەین کە زۆربەی جار کۆمیدی و ڕەخنەئامێزە. لەکاتی پیاسەکردنیش هەمیشە گفتوگۆ دەکەین، گفتوگۆی جددی و فەلسەفی. دوێنی باسی مافیا و سیستەمی سەرمایەداریمان دەکرد. بەڕای نەوزادی کوڕم دەزگا زەبەللاحەکانی وەکو بانکی جیهانی و یەکێتیی ئەوروپی لە مافیا ترسناکترن، چونکە بوونیان پابەندە بە دەوڵەمەندکردنی چینێک و هەژاریی چینێکی دیکە بەوپەڕی بێباکییەوە. ترسام کاتێ وتی مافیا لەوانە ئینسانیترە چونکە لە خەڵک نزیکە و لە کاتی پێویستدا هاوکاریان دەکات، منیش وتم ئەگەر گوێڕایەلیان بیت. لە درێژەی قسەکانیدا نەوزاد وتی: چالاکییەکانی ئەو دەزگا زەبەللاحانە بەناوی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەتاڵە لە مانا، چونکە لە بنەڕەتدا مافی مرۆڤ بەشێک نییە لە ئامانجیان: ئامانجیان بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووری و پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتی خۆیان.
ئەو گفتوگۆیە زۆر درێژ بوو و بە پرسیارێک کۆتاییهات: ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی سەرمایەداری و گەڕانەوە بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان؟ بێگومان جیهانی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێ لە جیهانی دوێنێمان، بەڵام من زۆر گەشبین نیم و شتێک لە سرووشتی دڕندانەی مرۆڤ وام لێدەکات بە ڕەهایی دڵنیا نەبم.
نیگەرانییەکانی ژنێکی مەغریبی:
کە پاریسم بەجێهێشت دڵم لەلای لەیلا بوو، ئەو ژنە مەغریبییەی کە لە فۆنداسیۆنی سووژێر کاری پاککردنەوەی دەکرد. لە یەکەم ڕۆژی نیشتەجێبوونم لەوێ، کاتێ بە گەرمی سڵاوم لێی کرد، لەیلا زانی کە من خەڵکی دەڤەرێکی دیکەم و ڕۆژئاوایی نیم. ئەمە وایکرد دڵی خۆی بکاتەوە و باسی ماندووبوونی خۆی و ئازارەکانی بۆ کردم. باسی ئەوەی کرد کە سەرەڕای کاری هەشت سەعاتی لە دەرەوە، لە ماڵەوەش ئەرکی مێرد و دوو کوڕەکەی بەجێدەهێنێت و کەس هاوکاری ناکات.
وتی تەنانەت، کوڕەکەی سەگێکی هەیە و ئەرکی ئەو سەگەشی کەوتووەتە سەرشان. ئینجا باسی ئەوەی کرد کە مێردەکەی شەوانە داوای سێکسی لێدەکات و ئەویش ئەوەندە ماندووە ناتوانێ ڕازی بکات، ئەمەش بەرەوڕووی تووندوتیژی دەکاتەوە. کە ڕۆیشتم، پێی وتم، خۆزگە دەمایەوە و زیاتر قسەمان دەکرد و لێتەوە فێردەبووین. منیش وتم ئێمە هەموومان لە یەکدی فێردەبین، تاکە شتێک کە دەمەوێ پێت بڵێم ئەوەیە کە هەرگیز خۆت بە کەم مەزانە و متمانەت بەخۆت هەبێت. بە چاوێکی پڕئاوەوە سەیری کردم و هەستم بە بێدەسەڵاتی کرد.
ئێستا کە ئەم کۆرۆنانامە دەنووسم، دەمەوێ لە ڕەهەندی جێندەرییەوە لێی بڕوانم. لێرەدا بیرم لەلای لەیلا و هەموو ئەو ژنانەیە کە خۆیان بێدەسەڵات دەبینن. ئەو ژنانەی لەم بارودۆخە سەختەدا لەناو چوارچێوەی ماڵ، لە ئەپارتمانێکی بچووک لەگەڵ پیاوانێک ژیان دەگوزەرێنن کە نەک هەر هاوکاریان ناکەن، بەڵکو توندوتیژیشن لەگەلیان، بۆ بەتاڵکردنەوەی غەریزە و تێکردنی ئارەزوو سێکسییەکانیان ژنەکانیان هەراسان دەکەن، بگرە لاقەیاشیان دەکەن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێندەر
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە لە کاتی پەتا و کارەساتە سرووشتییەکان، ژنان زیاتر لە پیاوان بەرەوڕووی نەخۆشی و سەرەنجامە نەرێنییەکان دەبنەوە. ئەمانە ڕەگیان دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی.
رۆژنامەی مێدیکالی بەریتانی لانسێت، هەفتەی ڕابردوو وتارێکی دەربارەی جێندەر و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەوە دەکات کە چۆن نایەکسانی و نادادوەریی کۆمەڵایەتیی دەبنە مایەی کاردانەوەی خراپ لەسەر ژیان و تەندروستیی ژنان، چۆن ژنان و کچان لە دۆخی پەتادا باجی گەورەی سیستەمی سەرمایەداری دەدەن. لەم بارودۆخەدا، نەک تەنها ژنان بەشدارییان پێناکرێ لە دەستە و بۆردەکانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی پەتا (لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا)، بەڵکو دام و دەزگاکان کەمتر گرنگی بە ژنان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەدەن. ئەمەش زیاتر ژنان لە چارەسەر و بەدەنگەوەهاتن بێبەری دەکات و زیاتر دەیانخاتە ناو حاڵەتی بێدەسەڵاتی و متمانە بەخۆنەبوون و باری ناتەندروستییەوە.
ئەمڕۆ هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە. هەموومان لە بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژین کە پێشتر پێی ڕانەهاتبووین. ئەم دۆخە لەوانەیە بمانگەڕێنێتەوە لای شتە جەوهەرییەکان، لەوانەشە سرووشتی مرۆڤ ڕووت بکاتەوە و لایەنە ئاژەڵییەکە زیاتر دامانپڵۆسێنێ. لێرە و لەوێ باس لە گیانی هاوکاری و پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی لانەوازان دەکرێ. ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە و پێویستە هانمان بدات هەموو فۆکەسمان بخەینە سەر سێ لایەن: تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش و خۆشیی پێکەوەبوون.
تەندروستی ئێستادا گەورەترین سەرمایەیە، جیهان ئێستا بەئاگا هاتووەتەوە کە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی سەردەم، سوپا و مووشەک و هێزی ئەتۆمی بەهانایەوە نایەت؛ ئەوەی پێویستە بکرێت بریتییە لە تەرخانکردنی بودجە بۆ هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و دام و دەزگاکان کە گەورەترین سوپان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە دۆخێکی وەک ئێستادا.
دووەم لایەن کە پێویستە فۆکەسی بخرێتەسەر، پەروەردەکردنی منداڵەکانمانە لەکاتێکدا لە مەکتەب نین بۆ ئەوەی لە خوێندن و فێربوون دانەبڕێن و لە هەمان کاتیش هیوا و دڵنیاییان پێبەخشین. ڕەهەندی جێندەریی کۆرۆناش پێویستی بە پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی کوڕەکان و برا و مێرد و باوکەکانمان هەیە کە لەو ماوەیەدا هەموو کاتیان لەناو ماڵ بەسەردەبن تا ڕێز لە کچ و دایک و خوشک و هاوژینەکانیان بگرن، هاوکارییان بکەن بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی ناوماڵ کە ئەرکی ژنی چەندجار زیاد کردووە.
دابەشکردنی ئەرک و کارەکانیی ناوماڵ یەکێکە لەو ئاکارە جوانانەی کە نەک ئەرک و ماندووبوونی ئەندامانی مێ لەناو خێزان کەم دەکاتەوە، بەڵکو بۆ کوڕ و پیاوەکانیش دەبێتە مایەی ڕێکخستن و بەسەربردنێکی بەسوودی کات، ئومێدێک دروست دەکات، دوورمان دەخاتەوە لە مشەخۆری، چونکە مشەخۆری و بەتاڵی و کارنەکردن مرۆڤ نائومێد و تووڕە دەکەن و لەوانەشە ببنە مایەی توندوتیژی لەناو خێزان. ئەمەش ئاسایشی ناو ماڵ و خێزان دەشێوێنێ لەکاتێکدا ئەمڕۆ ناوماڵ شوێن و دەزگای هەرە سەرەکییە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,542 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-03-2020 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,542 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
قادر مەردان
لە زمانی خۆیەوە:
لە ساڵی 1937 لە شاری کەرکووک لەدایکبووم، مەردان باوکمە نازناو و عەشیرەت نییه. لەتەمەندی 6 بۆ 7 ساڵی وردەوردە دەستم کردووە بەگۆرانی وتن و لە ساڵەکانی 1956 لەئیزگەی بەغدا یەکەم گۆرانیم تۆمارکردووه.
ڕۆژی 08-06-2014 هونەرمەند (قادر مەردان) لە تەمەنی 76 ساڵیدا لەسوید کۆچی دوایی کرد.
قادر مەردان
نەجات حەمید ئەحمەد
ساڵی 1961 لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.
-خوێندنی سەرەتایی وناوەندی و دوا ناوەندیی لە شاری کەرکووک تەواوکردووە.
- ساڵی 1980 لە کۆلێژی ئادابی موستەنسریە لە بەغدا /بەشی زمانی فەرەنسی وەردەگیرێ،
- 1984 بەڵگەنامەی بەکالۆریۆس لە زمانی فەرەنسی وەردەگرێت.
- 1986 دەچێتە شاخ و لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و لەنێو باڵی شۆڕشگێڕانی کوردستانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات.بە تایبەتی لە کاری ڕۆژنامەگەری.
- ساڵی 1995 لە بەشی فەرەنسیی گوێبیستیی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کار دەکات.
- س
نەجات حەمید ئەحمەد
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
گەلی کورد ئاشنای هونەرمەند سەڵاح ئۆسی و گۆرانی وتنەکەی بوو لە ساڵی 1983، کاتێک یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە، دەنگی خۆی بە دەنگی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەد شێخۆ دەچوێنێت، بۆ ئەوەی دواتر شوێنێکی تایبەت بۆ هەوادارانی دابمەزرێنێت و خۆی تەرخان بکات بۆ خزمەتکردن و پەرەپێدانی هونەری کوردی، لە ماوەی کاری هونەریدا 8 ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە.
هونەرمەندی کورد سەڵاح ئوسی لە ساڵی 1955 لە گوندی تەلشایری سەربە شارەدێی تەربە سپی لەدایکبووە و ڕۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کردووە. [1]
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
مەلا سدیق ئیلنجاغی
ناوی تەواوی (سدیق عوسمان مەحمود) لەبنەماڵەی دەروێش خدری ئیلنجاغی شێخانانە.
ساڵی 1924 لە گوندی (داربەسەر) هاتۆتە ژیانەوە، ئەوێ ڕۆژێ باوکی بۆ بژێوی ژیان لەوێ نیشتەجێ بووە.
بۆ یەکەمجار لە گوندی (بایزئاغا) لەلای مامۆستا (مەلا یاسین بانی مارانی) خوێندویەتی.
دواتر گەڕاوەتەوە دابەسەرلەوێوە بۆ سالەیی تا لەبەر بچوکی بە باوکیان وتوە: مەمەوشیرت بۆ هێناوە؟!
لە 10ساڵی گەراوەتەوە ئیلنجاغی گەورەو لەلای شێخ مەلا سدیق خوێندویەتی.
دواتر بۆ سێکانی و ئۆمەرگومبەت وئاوماڵ وسێبیران وحاجی لالە وئازیانە وکۆیە ل
مەلا سدیق ئیلنجاغی
مەلیکە ئاکباش
ناو: مەلیکە
نازناو: ئاکباش
ڕۆژی کۆچی دوایی: 08-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: ماردین
شوێنی کۆچی دوایی: ئەڵمانیا
ژیاننامە
پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ماردینە، تەمەنی15 ساڵە، ڕۆژی 08-06-2022 لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە نزیک شاری میونشن ژیانی لە دەست دا.
مەلیکە لە ئیتاڵیا لە شەمەندەفەرێکی بارهەڵگردا کە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێوە بووە، خۆی شاردووەتەوە و کاتێک شەمەندەفەرەکە گەیشتووەتە میونشن، ئەم خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و لەو کاتەدا جەستەی بەر هێڵی کارەبای بەرزەپاڵەپەستۆی شەمەندەفەرەکە کەوتووە و دەستبەجێ گیان
مەلیکە ئاکباش
بابەتی نوێ
پێشهاتەکانی سەدەی بیست و یەک
ناونیشانی پەڕتووک: پێشهاتەکانی سەدەی بیست و یەک
ناوی نووسەر: پۆل کنێدی
ناوی وەرگێڕ: سوارە قەڵادزەیی [1]
پێشهاتەکانی سەدەی بیست و یەک
پاشازادە
ناونیشانی پەڕتووک: پاشازادە
ناوی نووسەر: عەزیز نەسین
ناوی وەرگێڕ: ئەحمەد نووری
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: ناوەندی ئارام
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
پاشازادە
وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر
ناونیشانی پەڕتووک: وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر
ناوی نووسەر: چەند نووسەرێک
ناوی نووسەر: هەندرێن [1]
وەرگێڕانی ڕووخساری ئەوانیتر
ڕووی شاراوەی خوا
ناونیشانی پەڕتووک: ڕووی شاراوەی خوا
ناوی نووسەر: جێراڵد شرۆیدەر
ناوی وەرگێڕ: بنار جەبار
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ڕووی شاراوەی خوا
بۆچی لێرەین؟
ناونیشانی پەڕتووک: بۆچی لێرەین؟
ناوی نووسەر: ئیسماعیل عەرەفە
ناوی وەرگێڕ: مزەفەر عەوڵا قەسرەێی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بۆچی لێرەین؟
کۆیلایەتی و ئیسلام
ناونیشانی پەڕتووک: کۆیلایەتی و ئیسلام
ناوی نووسەر: جۆناسان براون
ناوی وەرگێڕ: بنار جەبار
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کۆیلایەتی و ئیسلام
نکوڵی لێ نەکراو
ناونیشانی پەڕتووک: نکوڵی لێ نەکراو
ناوی نووسەر: دۆگڵاس ئاکس
ناوی وەرگێڕ: بنار جەبار
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ و پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
نکوڵی لێ نەکراو
مناڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد
ناونیشانی پەڕتووک: مناڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد
ناوی نووسەر: کاروان عومەر کاکەسوور
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: وەزارەتی پەروەردە
دەزگای پەخش: موکریانی
ساڵی چاپ: 2001
ژ
مناڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد
هێشووەکانی یاسەمین
ناوی کارەکە: هێشووەکانی یاسەمین
ناوی هونەرمەند: ڕها موحسینی کرماشانی
قەبارە: cm60x60
تەکنیک: بۆیەی زەیتی
ساڵی دروستکردن: 2016
[1]
هێشووەکانی یاسەمین
زیرەک عەلی محەمەد
ناو: زیرەک
ناوی باوک: عەلی محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1982
ڕۆژی کۆچی دوایی: 06-06-2023
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
زیرەک محەمەد، کاسبکارێکی شاری هەولێر بوو، لە ڕۆژی 06-06-2023 لەلایەن ئاساییش
زیرەک عەلی محەمەد
چۆن بووم بە پرد؟
ناونیشانی پەڕتووک: 48 یاسای دەسەڵات
بیرەوەرییەکانی محەمەد ئەمین پێنجوێنی
سەرپەرشتیار و ئامادەکردنی: خەڵات عومەر
چەند سەرکردەی سیاسی کورد بەڕستەیەک پێناسەی کەسایەتی محەمەد ئەمین پێنجوێنی دەکەن
عەب
چۆن بووم بە پرد؟
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 02
ناونیشانی پەڕتووک: کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 02
ناوی نووسەر: د. عەلی کەریم
ڕۆمانێکی ئەندێشەیی مێژووی واقیعی زۆر جوانە، نووسەر لەم ڕۆمانەدا زۆرجوان فیلمی تەمەنی ڕابردوومان دەخاتە پێش چاو. کە تێیدا خوێ
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 02
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 01
ناوی نووسەر: د. عەلی کەریم
ڕۆمانێکی ئەندێشەیی مێژووی واقیعی زۆر جوانە، نووسەر لەم ڕۆمانەدا زۆرجوان فیلمی تەمەنی ڕابردوومان دەخاتە پێش چاو. کە تێیدا خو
کێ سالە شێتی کوشت؛ بەرگی 01
دەنگی دەریا
ناونیشانی پەڕتووک: دەنگی دەریا - کۆمەڵە چیرۆک
ناوی نووسەر: ئەلبيرتۆ مۆراڤيا
ناوی وەرگێڕ: ئومێد تۆفیق
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
دەنگی دەریا
پشە سوور
ناونیشانی پەڕتووک: پشە سوور
ناوی نووسەر: ڕەئوف جەمیل [1]
پشە سوور
ڕامین ئەوینی نیشتمان
ناونیشانی پەڕتووک: ڕامین ئەوینی نیشتمان
ناوی نووسەر: ڕەفێق حسێن پەناهی
ناوی نووسەر: (Rafiq Hossein Panahi)
شوێنی چاپ: سوید
ئامادەکردنی: کەمپەینی ڕامین حسێن پەناهی
چاپخانە: 49کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ڕامین ئەوینی نیشتمان
کاکۆ پیران
ناو: کاکۆ
نازناو: پیران
ژیاننامە
کاکۆ پیران یەکێکە لە ئەرشیڤوانانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا، کە لە ڕێکەوتی 05-12-2022 بووە ئەندام لەو ڕێکخراوە. [1]
کاکۆ پیران
دیاردەی مەی خواردنەوە لەناو گەنجاندا؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی
ناونیشانی پەڕتووک: دیاردەی مەی خواردنەوە لەناو گەنجاندا؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی
ئامادەکردن و نووسین: حەمزە بەرزنجی [1]
دیاردەی مەی خواردنەوە لەناو گەنجاندا؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی
بیرەوەرییەکانی سەفەرخان
ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەرییەکانی سەفەرخان
چاوپێکەوتنى عەلى ئەشرەف دەروێشیان
ناوی وەرگێڕ: تەها عەبدوڵڵا فەرەج سێکانیانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بیرەوەرییەکانی سەفەرخان
پەنەپەتاکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناونیشانی پەڕتووک: پەنەپەتاکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناوی نووسەر: کریستیان و.مەک مێللن
ناوی وەرگێڕ: محەمەد میکائیل نادر
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپ
پەنەپەتاکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
جینەکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناونیشانی پەڕتووک: جینەکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
ناوی نووسەر: جۆناتان سلاک
ناوی وەرگێڕ: حسێن ڕابی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی یە
جینەکان؛ پێشەکییەکی زۆر کورت
مێژوو رەحم ناکا
ناونیشانی پەڕتووک: مێژوو رەحم ناکا
ناوی نووسەر: عەلی خەزنەدار
شوێنی چاپ: سلیمانی
چاپخانە: کارۆخ
ساڵی چاپ: 2013[1]
مێژوو رەحم ناکا
ژیانی مەلا سەعیدی کوردی
ناونیشانی پەڕتووک: ژیانی مەلا سەعیدی کوردی
ناوی نووسەر: عەبدولڕەحمان نوورسی
ناوی وەرگێڕ: محەمەد عزەدین
پێشەکی: د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: فام
ژیانی مەلا سەعیدی کوردی
یەکڕیز و تەبا نەبین مێژوو ڕەحم ناکات؛ بەرگی 01و02
ناونیشانی پەڕتووک: یەکڕیز و تەبا نەبین مێژوو ڕەحم ناکات؛ بەرگی 01و02
ناوی نووسەر: عەلی خەزنەدار
شوێنی چاپ: سلیمانی
چاپخانە: کارۆخ
ساڵی چاپ: 2017[1]
یەکڕیز و تەبا نەبین مێژوو ڕەحم ناکات؛ بەرگی 01و02
ڕێوار
ناونیشانی پەڕتووک: رێوار
ناوی نووسەر: ئەیوب کوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: کارۆخ
ساڵی چاپ: 2017 [1]
ڕێوار
Tilastot
بابەت 456,162
وێنە 93,514
پەڕتووک PDF 16,742
فایلی پەیوەندیدار 77,559
ڤیدیۆ 832
میوانی ئامادە 27
ئەمڕۆ 8,030

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.218 toinen!