پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,079
Wêne 106,401
Pertk PDF 19,241
Faylî peywendîdar 96,854
Video 1,377
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
نووسینی: #نەزەند بەگیخانی#
ماوەی هەفتەیەکە ژیانم بە تەواوی وەرگەڕاوە: هەموو شتێک وەستاوە و وا هەست دەکەم ئەوەی دەگوزەرێ ئەفسانەیە و لە حیکایەتە کۆنەکاندا بیستوومە، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووم ڕۆژێک لە ڕۆژان بەسەرمان بێت.
ئەگەر ئەم دۆخە لە شێوەی داستانێکی زانستی لە فیلمێکی هۆلیوود پیشان درابا، هەرگیز نەدەچووم بۆ بینینی، ئەگەر کوڕەکەشم زۆر سووربوایە لەگەڵی بچم ئەوە بە دڵنیاییەوە لەوێ خۆم گرمۆڵە دەکرد و چاوم لەبەرامبەر هەندێ لە دیمەنەکان دەنووقاند و ترسێکی زۆر دایدەگرتم.
ترس و نادڵنیایی ئەو هەستە گەورەیەن کە ئەمڕۆ ناخی هەموومانی تەنیوە: لە لایەک ترس لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخران و دەرنەچوون لە ماڵ، لەلایەکی دیکەش ترس لە سرووشتی ئاژەڵیانەی مرۆڤ و نادڵنیایی لە بەرامبەر داهاتوو، لە ڕووداوە لەناکاوەکان. ئەمڕۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی هەست بەو ترس و نادڵنیاییە دەکەن و هەر یەکەشمان بە جۆرێک ئەزموونی ئەو قۆناخە ناهەموارە دەکەین.
=KTML_Bold=ڤایرۆسی کۆرۆنا داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە:=KTML_End=
من ماوەی دوو مانگ و نیو بوو وەک هەڵگری خەڵاتی ڤینست ڕایت و پرۆفیسۆری میوان لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس دەست بەکاربووم. ئەو ئێوارەی سەرۆک ماکرۆن ڕایگەیاند کە دەبێ پێوەری خێرا وەربگرن و دام و دەزگاکان دابخەن، سامێکی گەورە بەسەر پاریسدا زاڵ بوو.
گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن کە ڕۆژانە مۆنجەیان دەهات لە خەڵک و گەشتیار، وردە وردە چۆڵ دەبوون. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ مسیۆ فرێدریک تیسۆ، کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە کوردستان، بە تەلەفۆن قسەمان کرد. باسی هەستکردن بە حاڵەتی جەنگمان کرد. من کە زۆر جەنگم بینیوە، پێموت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە.
باسی ئەوەم کرد کە دۆخەکە سام و ترسی هاوینی 2014 دەهێنێتەوە یاد کاتێ داعش لە مەخموور نزیک ببووەوە و مەترسی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکرا. ئەوکات من لە هەولێر بووم و بینیم چۆن خەڵک شپرزە و تێکچوو بوون و هەندێکیان لە ترسی هێرشی داعش دەستیان بە کۆچ کرد، شاریان بەجێهێشت.
لە پاریسیش هەمان هەست زاڵ بوو، بەڵام خەڵک نەیاندەویست باوەڕ بهێنن و هەندێک گەنجی لاسار شەو تا درەنگان لەسەر جاددەکان بوون و بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد و گۆرانیان دەوت. لە پلاس سانت میشێل پیاوێک جیهازێکی گەورەی دانابوو و بە بڵندگۆ میوزیکێکی خێرای سەمائامێزی پەخش دەکرد تا خەڵک لە ترس بڕەوێنێتەوە و بیانهێنێتە سەما. پەنجەرەی ئەپارتمانەکەم دەیڕوانییە سەر جاددە و من ئەو شەوە تا بەیانی لەبەر نیگەرانی و دەنگەدەنگ نەمتوانی بخەوم.
ئەپارتمانەکەم لە باڵەخانەی زانستی مرۆڤ بەناوی فۆنداسیۆنی سووژێر بوو، کە کەوتووەتە گەڕەگی لاتینی پاریس. سیانس پۆ ئۆفیسێکی بۆ تەرخان کردبووم لە یەکێ لە ناوچە دڵڕفێنەکانی پاریس لە سانت جێرمەن، شەقامی جاکۆب کە بە پێ حەوت دەقیقە لە ئەپارتمانەکەم دوور بوو. زانکۆی سیانسپۆ هەموو کاروبارەکانی ڕێکخستبوو بەجۆرێک کە گونجاوترین کەش بڕەخسێنی بۆ پێشوازیم و بۆ ئەوەی لە ماوەی مانەوەم بە تەواوی سەرقاڵی کاروبار و کۆنفرانس و کۆرسەکانم بن.
جگە لە یۆگا و مێدیتەیشنی بەیانیان، ژیانی ڕۆژانەم بریتی بوو لە کار: کۆبوونەوە و کۆڕ و کۆنفرانس و سیمینار و ئامادەکردن و وتنەوەی کۆرسەکان. وتنەوەی کۆرسیش واتە چەندەها کاژێر خوێندنەوە و ڕاڤەکاری و نووسین. ئەمانە هەموو وزە و کاتێکی زۆریان لێ دەبردم، بەڵام سەرەڕای سترێس، چێژم لێ وەردەگرت و ببوونە مایەی ڕێکخستنی ڕۆژەکانم، ڕێکخستنی کات لە پاریس.
=KTML_Bold=سیستەمی سەرمایەداری مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ=KTML_End=
دەوامی ڕۆژانە کات ڕێکدەخات و ستروکتوری بۆ دادەنێت. لە دەرەوەی دەوامیش لە پاریس، هەمیشە شتێک مەشغولت دەکات. جگە لەمە، لە ڕۆژە ئاساییەکان گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن مۆنجەیان دەهات لە خەڵک؛ بەرهەیوان و تارمەی قاوەخانە و ڕێستۆرانەکانی پڕدەبوون بە جۆرێک کە یەک کورسی بەتاڵ دەستنەدەکەوت بۆ پشوودانێک. ویکێندەکان، ئەگەر بە بێ حیجزکردنی مێز ڕووت بکردایەتە ڕێستۆرانێک، ئەوە بەدڵنیاییەوە شوێنت دەستنەدەکەوت و بە 'پاردۆن ئۆنا پلو دوپلاس' وەدەردەنرای.
دەبوایە بۆ هەموو شتێک، هەموو دەرچوون و دانیشتن و دیدارێک پێشوەخت کات ڕێک بخەیت، مەوعید دابنێی، تەنانەت لەگەڵ هاوکارەکانیشم کە لە هەمان باڵەخانە و نهۆم کارمان دەکرد، دەیان ئیمەیلمان دەگۆڕییەوە تا مەوعیدێکمان ڕێکدەخست بۆ کۆبوونەوەیەکی کورت و خواردنەوەی قاوەیەک. هەموومان ببویینە ئامێری کار و لە مەکینەیەکی گەورەدا خولمان دەخوارد، مەکینەی سیستەمی سەرمایەداری کە مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ و لەناو ئاووهەوایەکی پیسبوودا ژیانمان دەگوزەرێنێ.
ئێوارانیش مرۆڤەکان هەموو ماندوو بوون، حەسانەوەش ئاسان نەبوو چونکە مێشکمان باربوو بوو بە شتە لاوەکییەکان و ئەستەم بوو بە هێمنی بگەڕێینەوە لای جەوهەر، لای ڕۆح، لای خود و ساتێکی ئارام لەگەڵ خۆمان و خۆشەویستەکانمان بەسەر ببەین.
ئەوە جگە لەوەی وەکو کوردێکی تاراوگە، من هەمیشە هەست دەکەم دابەش بووم لە نێوان دوو جیهان و خەمی دوو جیهان دەخۆم. پەیوەندییەکانم لەگەڵ قوتابییەکانم و کۆرس و گفتۆکان خۆشترین کاتم بوون، چونکە لەگەڵ مرۆڤدا ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدا بووم و ئاڵوگۆڕێکی جوان هەبوو.
ئەو شەوە لە یەکەم گوتاریدا سەرۆک ماکرۆن وشەی جەنگی بەکارنەهێنا، بەڵام هەمووان هەستمان بە حالەتی جەنگ دەکرد. لە دووەمین گوتاریدا، ماکرۆن پێنج جار وشەی جەنگی دووبارە کردەوە و باسی ئەو 'دووژمنە نادیارەی' کرد کە دەشێ هەموومان لەناوبەرێ. بۆ بەیانی، دەبوایە لە ماڵی دکتۆر ئێڤا ڤەی لەگەڵ مامۆستایەکی سیانسپۆ کۆبینەوە بۆ ژەمی ئێوارە کە ماوەی مانگێک بوو دوای دەیان تەلەفۆن و ئیمەیل ڕێکمان خستبوو. بێگومان بڕیارماندا دانیشتنەکە دوا بخەین.
دوای ئەوە یەک بە یەک هەموو کۆڕ و کۆنفرانسەکانم ئیلغاکران، داوای لێبوردنم لە ئەکادیمیای برۆتەین کرد کە شەش مانگ پێش ئێستا ئێوارەیەکی شیعرییان بۆ سازکردبووم، بۆم نووسین کە 'ئەوەی ڕوودەدات لە ئێمە بەهێزترە و ناچارمان دەکات بە ئیلغاکردنی ئێوارەکە'، ئەوانیش وەڵامیان دامەوە: 'راست دەکەیت، ئەوەی ڕوودەدات ئەمڕۆ لە ئێمە بەهێزترە و دەرەقەتی نایەین'.
لەو ئێوارەیەوە خەڵک جیدیتر مەسەلەکەیان وەرگرت و هەندێکیان کەوتنە کۆچ بۆ جهێشتنی پاریس. منیش پاریسم بەجێهێشت و گەڕامەوە ماڵ کە لە لادێیەکی بچکۆڵەیە و لە سرووشت نزیکە. بەشی ناوخۆی کوڕەکەشم داخرا و ئەویش بڕیاری دا بێتەوە ماڵ.
=KTML_Bold=بەسەربردنی کات لەناو چوارچێوەی ماڵدا=KTML_End=
ئەوە چەند ڕۆژێکە من و کوڕەکەم پێکەوە لە ماڵەوەین. هەوڵ دەدەم ساتەکانم بە هێمنی و جوانی پڕ بکەمەوە و چێژ لە کات و لە پێکەوەیی وەربگرم. هەندێ لە ڕۆتینی ڕۆژانەم وەکو یۆگا و مێدیتەیشن و پیاسە بەناو دارستان دەست پێکردووتەوە و ڕۆژانە لەگەڵ کوڕەکەم هاوکاری یەکدی دەکەین بۆ ڕاپەڕاندی کاری ناوماڵ، ماوەی کاژێرێک بە پێ لە چۆلایی دەڕۆین. کاتێ کەسێک دەبینین، لە دوورەوە بە زەردەخەنەوە ڕۆژباش لە یەکدی دەکەین، وەکو ئەوەی مرۆڤایەتیمان تۆخ بکەینەوە.
دوێنێ بۆ یەکەم جار لەگەڵ دراوسێیەکم قسەم کرد کە ماوەی هەشت مانگە لەوەتای ئەو خانووەم بە کرێ گرتووە، ڕۆژێک سڵاوی نەکردووە. بەڵام لەم دۆخەدا بە زەردەخەنەوە لەکاتێکدا هەردوولامان هۆشیارین کە دەبێ لە یەکدی نزیک نەبینەوە، لە پشت تامانی باخچەکەمانەوە سڵاومان لە یەکدی کرد و هەندێ ڕستەشمان دەربارەی ئەو دۆخە ناهەموارە گۆڕییەوە. ئەمەش لەوانەیە جۆرێک بێت لە دڵنیایی و ڕەواندنەوەی ترس بۆ ئەو کە هەموو ژیانیی برتییە لە تەنهایی.
لەگەڵ کوڕەکەم لە یەک کاتدا پێکەوەین و لە هەمان کاتیش ڕێز لە فەزا و تەنهایی یەکدیی دەگرین. پێکەوە خواردن ئامادە دەکەین، گوێ لە میوزیک دەگرین، زۆرجار نەوزاد پیانۆ لێدەدات و منیش لە سەر کورسییەکەمەوە گوێی لێ دەگرم و کە تەواویش بوو چەپڵەی بۆ لێدەدەم، ئەویش بە پێکەنینەوە سوپاسم دەکات.
ئێوارانیش پێکەوە سەیری فیلمێک دەکەین کە زۆربەی جار کۆمیدی و ڕەخنەئامێزە. لەکاتی پیاسەکردنیش هەمیشە گفتوگۆ دەکەین، گفتوگۆی جددی و فەلسەفی. دوێنی باسی مافیا و سیستەمی سەرمایەداریمان دەکرد. بەڕای نەوزادی کوڕم دەزگا زەبەللاحەکانی وەکو بانکی جیهانی و یەکێتیی ئەوروپی لە مافیا ترسناکترن، چونکە بوونیان پابەندە بە دەوڵەمەندکردنی چینێک و هەژاریی چینێکی دیکە بەوپەڕی بێباکییەوە. ترسام کاتێ وتی مافیا لەوانە ئینسانیترە چونکە لە خەڵک نزیکە و لە کاتی پێویستدا هاوکاریان دەکات، منیش وتم ئەگەر گوێڕایەلیان بیت. لە درێژەی قسەکانیدا نەوزاد وتی: چالاکییەکانی ئەو دەزگا زەبەللاحانە بەناوی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەتاڵە لە مانا، چونکە لە بنەڕەتدا مافی مرۆڤ بەشێک نییە لە ئامانجیان: ئامانجیان بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووری و پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتی خۆیان.
ئەو گفتوگۆیە زۆر درێژ بوو و بە پرسیارێک کۆتاییهات: ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی سەرمایەداری و گەڕانەوە بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان؟ بێگومان جیهانی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێ لە جیهانی دوێنێمان، بەڵام من زۆر گەشبین نیم و شتێک لە سرووشتی دڕندانەی مرۆڤ وام لێدەکات بە ڕەهایی دڵنیا نەبم.
=KTML_Bold=نیگەرانییەکانی ژنێکی مەغریبی:=KTML_End=
کە پاریسم بەجێهێشت دڵم لەلای لەیلا بوو، ئەو ژنە مەغریبییەی کە لە فۆنداسیۆنی سووژێر کاری پاککردنەوەی دەکرد. لە یەکەم ڕۆژی نیشتەجێبوونم لەوێ، کاتێ بە گەرمی سڵاوم لێی کرد، لەیلا زانی کە من خەڵکی دەڤەرێکی دیکەم و ڕۆژئاوایی نیم. ئەمە وایکرد دڵی خۆی بکاتەوە و باسی ماندووبوونی خۆی و ئازارەکانی بۆ کردم. باسی ئەوەی کرد کە سەرەڕای کاری هەشت سەعاتی لە دەرەوە، لە ماڵەوەش ئەرکی مێرد و دوو کوڕەکەی بەجێدەهێنێت و کەس هاوکاری ناکات.
وتی تەنانەت، کوڕەکەی سەگێکی هەیە و ئەرکی ئەو سەگەشی کەوتووەتە سەرشان. ئینجا باسی ئەوەی کرد کە مێردەکەی شەوانە داوای سێکسی لێدەکات و ئەویش ئەوەندە ماندووە ناتوانێ ڕازی بکات، ئەمەش بەرەوڕووی تووندوتیژی دەکاتەوە. کە ڕۆیشتم، پێی وتم، خۆزگە دەمایەوە و زیاتر قسەمان دەکرد و لێتەوە فێردەبووین. منیش وتم ئێمە هەموومان لە یەکدی فێردەبین، تاکە شتێک کە دەمەوێ پێت بڵێم ئەوەیە کە هەرگیز خۆت بە کەم مەزانە و متمانەت بەخۆت هەبێت. بە چاوێکی پڕئاوەوە سەیری کردم و هەستم بە بێدەسەڵاتی کرد.
ئێستا کە ئەم کۆرۆنانامە دەنووسم، دەمەوێ لە ڕەهەندی جێندەرییەوە لێی بڕوانم. لێرەدا بیرم لەلای لەیلا و هەموو ئەو ژنانەیە کە خۆیان بێدەسەڵات دەبینن. ئەو ژنانەی لەم بارودۆخە سەختەدا لەناو چوارچێوەی ماڵ، لە ئەپارتمانێکی بچووک لەگەڵ پیاوانێک ژیان دەگوزەرێنن کە نەک هەر هاوکاریان ناکەن، بەڵکو توندوتیژیشن لەگەلیان، بۆ بەتاڵکردنەوەی غەریزە و تێکردنی ئارەزوو سێکسییەکانیان ژنەکانیان هەراسان دەکەن، بگرە لاقەیاشیان دەکەن.
=KTML_Bold=ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێندەر=KTML_End=
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە لە کاتی پەتا و کارەساتە سرووشتییەکان، ژنان زیاتر لە پیاوان بەرەوڕووی نەخۆشی و سەرەنجامە نەرێنییەکان دەبنەوە. ئەمانە ڕەگیان دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی.
رۆژنامەی مێدیکالی بەریتانی لانسێت، هەفتەی ڕابردوو وتارێکی دەربارەی جێندەر و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەوە دەکات کە چۆن نایەکسانی و نادادوەریی کۆمەڵایەتیی دەبنە مایەی کاردانەوەی خراپ لەسەر ژیان و تەندروستیی ژنان، چۆن ژنان و کچان لە دۆخی پەتادا باجی گەورەی سیستەمی سەرمایەداری دەدەن. لەم بارودۆخەدا، نەک تەنها ژنان بەشدارییان پێناکرێ لە دەستە و بۆردەکانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی پەتا (لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا)، بەڵکو دام و دەزگاکان کەمتر گرنگی بە ژنان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەدەن. ئەمەش زیاتر ژنان لە چارەسەر و بەدەنگەوەهاتن بێبەری دەکات و زیاتر دەیانخاتە ناو حاڵەتی بێدەسەڵاتی و متمانە بەخۆنەبوون و باری ناتەندروستییەوە.
ئەمڕۆ هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە. هەموومان لە بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژین کە پێشتر پێی ڕانەهاتبووین. ئەم دۆخە لەوانەیە بمانگەڕێنێتەوە لای شتە جەوهەرییەکان، لەوانەشە سرووشتی مرۆڤ ڕووت بکاتەوە و لایەنە ئاژەڵییەکە زیاتر دامانپڵۆسێنێ. لێرە و لەوێ باس لە گیانی هاوکاری و پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی لانەوازان دەکرێ. ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە و پێویستە هانمان بدات هەموو فۆکەسمان بخەینە سەر سێ لایەن: تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش و خۆشیی پێکەوەبوون.
تەندروستی ئێستادا گەورەترین سەرمایەیە، جیهان ئێستا بەئاگا هاتووەتەوە کە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی سەردەم، سوپا و مووشەک و هێزی ئەتۆمی بەهانایەوە نایەت؛ ئەوەی پێویستە بکرێت بریتییە لە تەرخانکردنی بودجە بۆ هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و دام و دەزگاکان کە گەورەترین سوپان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە دۆخێکی وەک ئێستادا.
دووەم لایەن کە پێویستە فۆکەسی بخرێتەسەر، پەروەردەکردنی منداڵەکانمانە لەکاتێکدا لە مەکتەب نین بۆ ئەوەی لە خوێندن و فێربوون دانەبڕێن و لە هەمان کاتیش هیوا و دڵنیاییان پێبەخشین. ڕەهەندی جێندەریی کۆرۆناش پێویستی بە پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی کوڕەکان و برا و مێرد و باوکەکانمان هەیە کە لەو ماوەیەدا هەموو کاتیان لەناو ماڵ بەسەردەبن تا ڕێز لە کچ و دایک و خوشک و هاوژینەکانیان بگرن، هاوکارییان بکەن بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی ناوماڵ کە ئەرکی ژنی چەندجار زیاد کردووە.
دابەشکردنی ئەرک و کارەکانیی ناوماڵ یەکێکە لەو ئاکارە جوانانەی کە نەک ئەرک و ماندووبوونی ئەندامانی مێ لەناو خێزان کەم دەکاتەوە، بەڵکو بۆ کوڕ و پیاوەکانیش دەبێتە مایەی ڕێکخستن و بەسەربردنێکی بەسوودی کات، ئومێدێک دروست دەکات، دوورمان دەخاتەوە لە مشەخۆری، چونکە مشەخۆری و بەتاڵی و کارنەکردن مرۆڤ نائومێد و تووڕە دەکەن و لەوانەشە ببنە مایەی توندوتیژی لەناو خێزان. ئەمەش ئاسایشی ناو ماڵ و خێزان دەشێوێنێ لەکاتێکدا ئەمڕۆ ناوماڵ شوێن و دەزگای هەرە سەرەکییە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,941 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-03-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,941 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,079
Wêne 106,401
Pertk PDF 19,241
Faylî peywendîdar 96,854
Video 1,377
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.469 çirke!