لە ڕۆژی #09-04-2020# و لە بڵاوکراوەیەکی ڤیدیۆییدا ئەوە دەرکەوت، کە چەند کەسێک دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر ژنێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەدێی پردێی سەر بە پارێزگای #کەرکووک#، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە توڕەییەکی زۆر کەوتە نێو شەقامی عێراقی بەگشتی و شەقامی کوردی بەتایبەتی، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ئەو گرتە ڤیدێۆیە پێش یەک هەفتە گیراوە و هەوڵدراوە ئەم کەیسە بشاردرێتەوە، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەوە دەرکەوت بەشێک لەو دەستدرێژیکەرانە ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی کەرکووکەن و ئەوەندەی تر ڕای گشتی بەرامبەر ئەو تاوانە هەستیارتر بوو، بۆیە چەندین لیژنە پێکهات بۆ لێکۆڵینەوە لەم تاوانە ئەو لیژنانەش پێکهاتبوون لە لیژنەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک و لیژنەی بەریوبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک و #وەزارەتی ناوخۆ# و هەریەک لە مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەندین لیژنەی ڕێکخراوەکانی کاروباری ژنان و داکوکیکردن لە مافی ژنان.
=KTML_Bold=#ئاهەنگ ئەنوەر#=KTML_End= پارێزەر و بەرپرسی ڕیکخراوی ڤیان و چاودێر لەسەر کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی پردێ، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی کەیسەکە، بە ئاژانسی هەواڵی فورات ڕاگەیاند: ئێمە وەکو چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان و پارێزەران کاتێک ئاگاداری ئەم کەیسی دەستدرێژیکردنە سێکسییە بووینەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان کرد بە پەرلەمانتار (یوسرا ڕەجەب) ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق و ئەو لیژنەیەش هەڵوێستی جدیان هەبوو لەسەر ئەم کەیسی دەستدرێژییە سێکسییە بۆ سەر ئەو ئافرەتە خاوەن پێداویستییە تایبەتە، دوای هەوڵێکی زۆر توانرا دوو تاوانباری سەرەکیی ئەو کەیسە بە یاسای (393)ی یاسای سزادانی عێراق دەستگیر بکرێن.
$ئەم داواکاریانەمان پێشکەش بە داوەر کردووە:$
سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان لە چاودیریکردنی ئەو کەیسە، ئاهەنگ ئەنوەر بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: بۆ چاودیریکردنی کەیسەکە من وەکو پارێزەرێک و سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری ژنان سەردانێکی مەیدانیم ئەنجامدا بۆ شارەدێێ پردێ، لەگەل هەریەک لە ئەفسەری بەرپرسی لێکۆلینەوە لە کەیسەکە و دادوەری کەیسەکە تاوتۆیی کەیسەکەمان کرد، ڕۆژێک لە دوای سەردانی کردنمان بۆ چاودیریی کەیسەکە ئێمە وەکو ڕێکخراوی ڤیان و ڕێکخراوی هیوای عێراقی داواکاریەکمان پێشکەش بە دادوەر کرد کە برتیبوون لەم داواکاریانە:
=KTML_Bold=یەکەم-=KTML_End= ئەو ژنە و منداڵەکەی ڕەوانەی شەڵتەر بکرێن، چونکە ژنەکە باری دەرونیی تەواو نییە و خاوەنی پێداویستیی تایبەتە.
=KTML_Bold=دووەم -=KTML_End= داوامان کرد چاودێریی ڕێڕەوی کەیسەکە و دانیشتنی دادگا بکەین، چونکە لە ئێستادا ئەو ژنە نەیتوانیوە وەکو بریکار نامەمان پێبدات بۆ داکۆکی لە کەیسەکەی، بۆیە نەمانتوانی وەکو پارێزەر داکوکی لە کەیسەکە بکەین تەنها وەکو ڕێکخراو چاودێریی کەیسەکە دەکەین پاشان وەکو پارێزەرێکی خۆبەخش بەشداری کەیسەکە دەکەین.
لە یاسای توندوتیژی خێزانی عێراق ئاماژەی پێکراوە بەڵام لە شاری کەرکووک کاری پێناکرێ:
سەبارەت بە دواکاریی ڕێکخراوکانی کاروباری ژنان لەم کەیسەدا ئاهەنگ ئەنوەر ڕاشگەیاند: دوای ئەوەی داواکاریمان پێشکەش بە دادگا کرد هەستاین وەکو ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی ژنان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر ئەو ڕووداوەی لە کەرکووک ڕوویداوە، لەو کۆبوونەوەیەدا چەند داواکارییەکمان هەبوو کە سبەی یەک شەممە ئەو داواکارییانە پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار و حکومەتی ناوەندیی عێراقی دەکەین و ئەو داواکریانەش بریتین لە:
=KTML_Bold=یەکەم/=KTML_End= ڕێگە بدریت بە ڕێکخراوەکانی ژنان چاودێری ڕێرەوی لێکۆلینەوەکان بکەن لەم کەیسە.
=KTML_Bold=دووەم/=KTML_End= نەخۆشخانە و شەڵتەرێکی تایبەت دابین بکرێت بۆ ئەو ژنانەی باری دەرونییان جێگیر نسیە و ژیانیان لە مەترسیدایە.
=KTML_Bold=سێیەم/=KTML_End= داوامان کردووە بڕە پارەیەک دابین بکریت بۆ ئەو ژنانە.
=KTML_Bold=چوارەم/=KTML_End= داوامان کردووە ئەندامانی بنکەی توندوتیژیی خێزانی ئەفسەری ژنان بن، بەڵام لە شاری کەرکووک ڕێژەی ژنان لە هێزە ئەمنیەکان بوونی نییە، وە داوامان کردووە دادگای تایبەت بە کەیسەکانی ژنان دابنرێت لە کەرکووک، ئەم داواکاریانەش لە یاسای توندوتیژیی خێزانیی عێراق ئاماژەی پێکراوە، بەڵام لە شاری کەرکووک کاری پێناکرێ.
$سزاکەی لە زیندانی هەتاهەتایی تاوەکو لەسێدارەدان دەبێت:$
سەبارەت بە دوایین ئەنجامی لیکۆلینەوەکان لەو کەیسەدا ئاهەنگ ئەنوەر باسی ئەوەیکرد: تا ئێستا تەنها دوو تاوانبار لە تاوانبارانی ئەو کەیسە ڕووبەرووی دادگا کراونەتەوە و بەپێی یاسای (393)ی یاسای سزادانی عێراق کە سزادانی تاوانبارانی دەستدرێژیی سێکسییە، سزای تاوانباران لە زیندانی هەتاهەتاییەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە لە سێدارەدانیش، هەریەک لە هاوسەری ئەو ژنەی دەستدرێژیی کراوەتە سەری و ژنێکی دیکەش بەپێی یاسای (403)ی یاسای سزادانی عێراق دەستگیرکراون، چونکە دەستیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدێۆیەی تاوانەکە هەبووە، کە یاساکە بریتییە لە وێنە گرتنی کەسێک بە مەبەستی ئابڕوبردن.
$8 کەسی دیکە بەشدارن لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە:$
هەروەها ئاهەنگ ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد تاوانباری سەرەکی ناوی 8 کەسی دیکە هێناوە کە بەشداربوون لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، ئەو 8 کەسەش ئەندامانی دەزگا ئەمنیەکانی تێدایە.
دەبێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو 8 کەسەی دیکە دەربچێت
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر نەکرنی ئەو 8 کەسەی دیکە، ئاهەنگ ئەنوەر پێی ڕاگەیاندین: هۆکاری دەستگیرنەکردنی ئەو 8 کەسەی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هاوسەری ئەو ژنەی دەستدریژیی سێکسی کراوەتەسەر هیچ سکاڵایەکی لەسەریان تۆمارنەکردوە، بەڵام ئێمە وەکو ڕێکخراوەکانی ژنان یادداشتنامەیەکمان پێشکەش بە داواکاری گشتی کردووە تا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو 8 کەسەی دیکەش دەربچێت.
لە ڕووی دەروونی و تەندروستییەوە چاودێری دەکرێن
هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ئەو ژنە و منداڵەکەی، ئاهەنگ ئەنوەر وتی: ''لە ئێستادا ئەو ژنە و منداڵەکەی ڕەوانەی شەڵتەر کراون لە شاری #هەولێر#، لە ئیستاشدا ئەو ژنە و منداڵەکەی جێگایان گونجاوە بۆ ژیان کردن و لە ڕووی دەرونی و تەندروستییەوە چاودێری دەکرێن.