112 هونەرمەند بۆ ناکۆکییەکانی زینی وەرتێ هۆشداریی دەدەنە لایەنە سیاسییەکان
📝 Documenti
وەک دەزانرێت ماوەیەکە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان لایەنە کوردییەکان تەشەنەی سەندووە و تادێت زیاتریش دەبێت. ئێمە دەزانین کە ئەگەر بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبایەتی رۆڵێکی لە زیادبوونی ئەم گرژی و ئاڵۆزییانەدا هەبێت، ئەوا مسۆگەر دووژمنان و داگیرکارانی کوردستان رۆڵێکی سەرەکیان لە دروستبوونی ئەم دۆخەدا هەیە. بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کوردستان، کە خۆمان بە دڵ و ویژدانی گەلەکەمان دەزانین، ئەوا پیلانگێڕییەکی ترسناکی دووژمن لەپشت دروستبوونی ئەم دۆخە ئاڵۆزەدا دەبینین. نەخشەی ئه و پیلانگێڕییەش بریتییە لە سیاسەتی کورد بە کورد بەکوشتدان کە لەئەنجامدا شەڕی ناوخۆیی و کاولکاریی و لەدەستدانی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.
دیارە دووژمنان و داگیرکارانی کوردستان، لەسەرووی هەموویانەوە رژێمی فاشیستی تورکیا و ئێران، ئەم پیلانگێڕییەیان بەئامانجی زیاتر باڵادەستبوون بەسەر کوردستان و سەرلەنوێ ژینۆسایدکردن و ئەنفالکردنەوەی خەڵکی کوردستان و لەناوبردنی کولتوور و هونەرەکەیەتی. بێگومان ئەگەر دەستبەجێ رێگیریی لەم پیلانگێڕییه نەکرێت ئەوا گەلی کوردستان لەبەردەم قڕکردن و کۆمەڵکوژییەکی مەزن دادەبێت.
بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی نیشتمانپەروەری کوردستان هۆشداریی دەدەینە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە پێویستە خۆ بەدوور بگرن لە زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و بەرپابوونی شەڕی خوێناوی ناوخۆ، نەبنە ئامرازی جێبەجێکردنی پیلانەکانی دووژمنان و داگیرکاران، نەبنە هۆکاری سەرلەنوێ ئەنفالکردنەوە و کۆمەڵکوژکردنی کوردان و ژینۆسایدی کولتووری و فەرهەنگیمان. پێویستە هەموو لایەنە کوردییەکان ئه و راستییە دەرک پێبکەن کە تاکە رێگای سەرکەوتن و بەهێزبوونیان یەکێتی نەتەوەیی گەل و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە. دەبێ ئه و راستییە بزانن کە لایەنی سەرکەوتوو لە شەڕی ناوخۆدا نییە، ئەوەی سەردەکەوێت تەنیا پیلانی دووژمنان و داگیرکارانە، ئەوەی دەدۆڕێنێت تەنیا ئه و لایەنانەن کە بەشداری شەڕی ناوخۆ دەبن، ئەوەی دەشبێتە قوربانی تەنیا گەلی کوردستانە.
بۆیە ئێمە وەک ئه و هونەرمەندانەی کەوا لەخوارەوە ناومان هاتووە، دووبارە هۆشدارییتان پێدەدەین کە تا زووە ئەم دۆخە ئاڵۆزە مەترسیدارە هێور بکەنەوە و بە لۆژیک و ئەقڵ و بە رۆحی نیشتمانپەروەریی هەڵسوکەوت بکەن و رێزگرتن لە خوێنی سەدان هەزار شەهیدی کوردستان بگرن و بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان لەبەرچاو بگرن و خۆ بەدوور بگرن لەهەر جۆرە شەڕ و پێکدادانێکی خوێناوی نێوان لایەنەکان. ئیدی بەره و دیالۆگی نیشتمانی و یەکڕیزیی نەتەوەیی هەنگاو بنێن.
هەروەها داوا لە تەواوی گەلەکەشمان دەکەین کە بەهەستیارییەوە لە بارودۆخەکە بڕوانن و رۆلی خۆیان لە شکستپێهێنانی پیلانی دووژمناندا ببینن و بەهەموو جۆرێک دژی بەرپابوونی شەڕی کاولکاریی ناوخۆیی رابوەستن.
مسۆگەر سەرکەوتن و ئازادی لە یەکگرتن و ستراتیژی هاوبەشی نیشتمانیی دایە.
ناوی هونەرمەندانی واژۆکار:
نیان عەبدوڵڵا- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
چێنەر نزار- پەیکەر ساز
زانا حەمە- سینەماکار
بەشدار هەژار- دەرهێنەر
ئارام ئەحمەد- دیزاینەر
سروشت عەبەڕەش- دەرهێنەر
لاوە رەواندزی- دەرهێنەر
جەلال قادر- نووسەر
پشکۆ حەمە ڕۆستەم- شانۆکار
جومعە کەریم محەمەد- شێوەکار
شوان جەلال فارس (
کفریکفری)- دەرهینەری شانۆ
جەمال عەبدولرەحمان (جەمالی خەتات)- شێوەکار
عومەر عەبدوڵڵا- دەرهێنەری شانۆ
پۆڵا محەمەد حەسەن- شێوەکار
ئۆژین عومەر عەبدوڵڵا
زارا حەسەن حەمید-شێوەکار
محەمەد سابیر- شانۆکار
وریا حەسەن(کفری)-شانۆکار
دڵنیا مەحمود (کفری)- موزیسیان
هونەر تاهیر (کۆیە)- شانۆکار
محەمەد تەنیا (کفری)- شانۆکار
شکۆ عومەر (
کەرکوککەرکوک)- شانۆکار
شوان جەلال فارس (کفری)- دەرهینەر
سەربەست حاجی ئەحمەد- سینەماکار
جاسمی ساز- هونەرمەند
بەرهەم شەمامی- هونەرمەند
چۆمانچۆمان ڕەشید- هونەرمەند
محەمەد عومەر ئەحمەد (
کەلارکەلار)- شێوەکار
حسێن عەبدوڵڵا عەزیز (کەلار)- شانۆکار
هەردێ سەمیر- سینەماکار و دەرهێنەر
بڕوا ئەسعەد (کەرکوک)- سینەماکار
کەریم سورچی- هونەرمەند
شوان قەرەداخی- هونەرمەند
شەنگە کەرکوکی- دەرهێنەری سینەما
ئاوارە کوردی- ئەکتەر و شانۆکار
شایی نەجار- ئەکتەر
ئەژین جوتیار- شێوەکار
هاوڕێ عەلی- شێوەکار
سۆما باپیر- شانۆکار
دیاری مەحمود- هونەرمەند
سەربەست حاجی ئەحمەد(کەلار)- هونەرمەند
حەسەن جودی- سینەکار
هەوراز ئارتیست (کەلار)- شێوەکار
پێشرەو حسێن- شانۆکار
ڕێباس زاهیر- شانۆکار
نەژاد بەرزنجی
نزار کەرکوکی- موزیسیان
ڕەوەند شوانی- موزیسیان
گرفتار کاکەیی (ئەڵمانیا)- کاریکاتێریست
ئەدهەم کاکەیی (کەرکوک)- پەیکەرتاش
ئەنیتا ئێسپاندەر (دانیمارک)- شێوەکار
ڕزگار خەیات (کەرکوک)- موزیسیان و ئەکتەر
عوسمان ژاندار (
سلێمانیسلێمانی)- شێوەکار
نەرمین رەزاق- هونەرمەند
ئازاد ڕەنیسانس- شێوەکار
لوقمان حەسەن (سلێمانی)- شانۆکار
شێرکۆ جەلال- شێوەکار و نووسەر و میدیاکار
ئەڤین کاکەیی (بەلجیکا)- شێوەکار
هاوسەر جەلال (ئەڵمانیا)- شاعیر و شانۆکار
عیماد محەمەد (هۆڵەندا)- موزیسیان و ئاوازدانەر و ئەکتەر
تەها رەسوڵ (سلێمانی)- شێوەکار
حەمە ڕێناس (هۆڵەندا)- شێوەکار و کاریکاتێریست
محەمەد عەبدولستار مەهدی (کەلار)- شێوەکار
سەردار نۆڕێ (کەلار)- شێوەکار و شاعیر
ئاراز ئەبوبەکر محەمەد (کەلار)- شێوەکار
عادل محەمەد ئەحمەد (کەلار)- مامۆستای هونەر
قادر ئەلیاسی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
فەرەیدون قادر- موزیسیان
ڕزگار حەمە رەووف- موزیسیان
سەڵاح حەمە عەزیز- موزیسیان
توانا حەمە- موزیسیان
تالیب رەسوڵ- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
هونەر حەمە جەزا- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
ئەحمەد بەرزنجی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
مۆفەق عارف لهۆنی- شانۆکار
نەوزاد ئەحمەد خدر- شانۆکار
ڕێناس وریا- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
جەزای ساز- موزیسیان
دلێر
گەرمیانگەرمیانی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
پەیام ڕۆژهەڵاتی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
نەهرۆ ساڵح دەلۆیی- شانۆکار
شەماڵ محەمەد تۆفێق- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
دانا چاوشین- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
شەماڵ عەبەڕەش- شانۆکار
شادان فواد- شانۆکار
ئیسماعیل ئیبراهیم- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
دەشتی خالید- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
حەمە ڕەوف کەرکوکی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
نزار زیویی- موزیسیان
لوقمان سەلیم (سلێمانی)- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
شیلان عوسمان (سلێمانی)- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
توانا محەمەد (نەمسا)- شێوەکار و ڕۆشنبیر
فەرەیدون حەمە ساڵح قاسم (سلێمانی)-هونەرمەند
عەتا حەمە ساڵح (سلێمانی)- هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس
لاڤین دیار جەبار (سلێمانی)- ئەکتەر
کاوە قادر- ئەکتەر
ئاشنا رەووف- هونەرمەند و چالاکوان
بڕوا کامیل عەتا- دەرهێنەر
بەرزان سەیدا- هونەرمەند (گۆرانیبێژ)
ڕەوا جەمال عەبدول- هونەرمەند (گۆرانیبێژ)
کامەران نوری گەڵاڵی- شانۆکار
بەختیار جەمال- دەرهێنەر
کارزان پیران- سینەماکار
کەرەم تەک ئۆغلو- دەرهێنەر
قادر ئەحمەد- شانۆکار
هاوڕێ مستەفا (فیلەندا)- شانۆکار
فریاد حسێن (کەلار)- شێوەکار
عەبدولسەلام فەیسەڵ (کەلار)- شانۆکار
قادر ئەحمەد (نەرویج)- هونەرمەند
ڕزگار ئەمین (سلێمانی)- شانۆکار
ئەمیر حەسەن- فۆتۆگرافەر
ناسێح عەلی خەیات- فۆتۆگرافەر
18-04-202018-04-2020