بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی کاک شێخ لەتیفی #گەرمیان#
بە بۆنەی چلەی ماتەمینی شێخ لەتیف بابارەسولەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان پێ ڕادەگەینم و هیوای تەندروستی و لەشساغیشتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.
شێخ لەتیف نمونەی پێشمەرگەیەکی ماندوویی نەناس و بە بیر و باوەڕ بوو. لە ساڵی 1983وە کە پەیوەست بوو بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تا دوا چرکەی ژیانی بەبێ دابڕان بەردەوام بوو لە تێکۆشان و خەبات لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان و ئاسایش و ئارامی کوردستان. تەنانەت لە سەردەمی ڕەشی شاڵاوەکانی ئەنفالدا گەرمیانی ئەنفالکراوی بەجێنەهێشت و لەگەڵ پێشمەرگە پارتیزانەکان تا کاتی ڕاپەڕین له و سنوورە مایەوە.
هەڤاڵ شێخ لەتیف تەنیا مایەی شانازی بنەماڵە و کەسوکارەکەی نییە، بەڵکو هەموومان شانازی بە خەبات و تێکۆشانییەوە دەکەین.
لە کۆتاییدا داواکارم لە خوای گەورە ڕوحی کاک شێخ لەتیف بە بەهشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
براتان
#قوباد تاڵەبانی#
#17-04-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,165 mal angesehen