راگەیەندراوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ڕۆژی پێنجشەمە 16-04-2020 لە دەباشان مەکتەبی سیاسی بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی کۆبووەوە.
سەرەنجامی کۆبوونەوەکە ئەم راگەیاندنەی بڵاوکردەوە:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
لەکاتێکدا هاووڵاتیان و هەرێمەکەمان و جیهان گیرۆدەی چۆنێتی بەگژاچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ترس و دڵەڕاوکێ لەئاکامە تەندروستی و ئابوری کۆمەڵایەتییەکانی لەم بارودۆخە سەختەی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان هەموومانی سەرقاڵ کردووە، لەو پێناوەدا یەکێتیی هەموو ئۆرگانەکان و توانای خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاری یەکە ئیدارییەکان و حکومەتی هەرێم تەرخان کردووە،
ئا لەم ئانوساتەدا، لەجیاتی هێورکرنەوەی هاوڵاتیان لەرووی دەروونیی و دابینکرددنی گوزەرانیان، بەداخەوە دەبینین ئاراستەیەک لە ناو
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بە مەرامی جیاجیاو بەرنامە بۆ داڕێژراو هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر یەکێتیی و سەرکردایەتییە نوێکەی کە چەندین جاریشە دووبارە دەبێتەوە، سەرەتا بەگرتنی ژمارەیەک هەڤاڵ و کەسوکاری شەهیدی یەکێتیی و پاشان بەگژیەکداکردنی دوو دەزگای ئەمنی و هەواڵگری سەر بە حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو رێگەیەشەوە تانەدان و تۆمەتبارکردنی یەکێتی، تا هێنانی هێزێکی لیوای
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ شوێنێکی ئارامی وەک زینی وەرتێ بەبیانووی کۆنترۆڵکردنی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، ئەمە سەرەڕای نەدانی بەشە بودجەو هاوکاری رێکخراوە جیهانی و ناوخۆییەکان کە لەسەر حسابی تایبەتی حکومەتی هەرێمەو بێ بەشکردنی پارێزگاکانی
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجەو ئیدارەکانی
گەرمیانگەرمیان و راپەڕین لێی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سۆنگەی هەستکردن بە لێپرسراوێتی و هەستیاری بارودۆخەکە تائێستا دانی بەخۆیدا گرتووە هەر بۆیەش داوا لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هەروەها لەسەر داوای رەوای خەڵکی دەوروبەری زینی وەرتێ و بۆ رەواندنەوەی گرژی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان، بەپەلە فەرمانی کشاندنەوەی گشت هێزەکان بدات و ئاسایشی ناوچەکە بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بسپێرێت.
هەروەها داواکارین لە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە بۆ ئارامی ناوچەکەو پاراستنی سەرو ماڵی خەڵک وە بیانوو نەدان بەدەستەوە هێزەکانیان لەناوچەکە بەدوور بگرن.
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی تر دڵنیاتان دەکاتەوە کە لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرنامەو کۆششی بە پەلەی رووی لە پاراستنی ژیان و تەندروستی هاولاتیان و دابینکردنی قوتیانە کە ئەم بەڵا جیهانییە کاری تێکردوون، بەو بۆنەیەشەوە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین چارەسەری بەپەلە بۆ بژێوی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت بدۆزێتەوە کە بەهۆی پابەندبوونیان بە رێنماییەکانی حکومەتەوە زەرەر مەندی یەکەم بوون،
[1]