ئیزنیڤا ڕەشید (#Eznîva Reşîd#) یەکەمین ژنە بێژەری ڕادیۆی کوردی بوو لە شاری یەریڤانی ووڵاتی ئەرمینیا (Radyoya Êrîvanê). کە بۆ ماوەی 27 ساڵ بێ ووچان کاری بۆ ئەو ڕادیۆیە کرد و بە دەنگە پر سۆزەکەی گوێی کوردانی ئەرمینیاو ووڵاتانی یەکێتی سۆڤێتی ئەوکاتی ئاشنا کرد بە کەلتورەکەی لە ڕیگای چەند بەرنامە و دیمانەیەکی جیاوازەوە. ئێزنیڤا بەدایکی ڕادیۆی کوردی ئەرمینیا ناودەبرێت.
ئیزنیڤا ڕەشید 18-05-1926 لە گوندی چاموشڤان لە ئەرمەنستان لە دایکبووە و خوێندنی سەرەتایی لەهەمان گووند تەواو کردووە. لە ساڵی 1955 ڕادیۆی یەریڤان دەکرێتەوە هەر لەوکاتەوە ئیزنیڤا دەست بە کاری بێژەری دەکات هەتا ساڵی 1982.
ئیزنیڤا ڕەشید، هاوسەرگیری لەگەڵ نووسەر، بێژەر و بەرێوەبەری ڕادیۆی کوردی یەریڤان خەلیل چاچان (#Xelîlê Çaçan#) کردووەو هەر ئەو کاتە یەکەمین بیژەری ژن بووە لە ڕادیوی کوردی لە شاری یەریڤانی وولاتی ئەرمینیا. ئیزنیڤا یەکێکە لەو ژنە کوردانەی هەوڵی بڵاو کردنەوەی نوسین و ناساندنی زمانی کوردی داوە لە ڕێگای بەرنامەو دەنگەبە سۆزەکەیەوە لە ماوەی 27 سالی کار کردنیدا.
لە پال کارکردنی وەک بێژەر نووسینی و وتارەکانیشی لە گۆڤاری ڕۆژی نوێ (roja nu) ی بڵاو دەکردەوە.
لە پاش خۆی سێ مناڵی بە ناوەکانی سەردار، گوڵنار و ڤایود جێ هێشتووە هەریەک لەوان لە هەمان ڕادیۆ دەست بەکار بوون بۆ ماوەیەک.[1]