وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: لە یادی 33 ساڵەی بەرکەوتووانی کیم...
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
خەڵکی خۆڕاگر و تێکۆشەری دۆڵی خۆشناوەتی
33 ساڵ لەمەوبەر لە 16 / 4 / 1987 رژێمی بەعسی لەناوچوو تاوانێکی تری خستە سەر ئەو تاوانانەی کەلە چوارچێوەی کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی گەلی کوردستان جێبەجێی دەکرد، لەو روژەدا رژێمی لەناوچوو بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی گوندی شێخ وەسانان و بالیسان و گوندەکان دۆڵی خوشناوەتی چەند جارێک بۆمباران کرد و لەئەنجامدا چەندین قوربانی شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
هەر ئەوکات ژمارەیەک لە بریندارەکان دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لەلایەن رژێمەوە زیندەبەچاڵکران کە لە دوای روخانی روفاتی ژمارەیەک لەو شەهیدانە لە گۆرێکی بەکۆمەڵدا لەکارگەی قیری
هەولێرهەولێر دۆزرانەوە و گەرێندرانەوە زیدی باوک وباپیرانیان و بەخاک سپێردرانەوە.
بەشێکی زۆری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئەو ناوچانەش کە ڕزگاریان بوو تائێستاش ئاسەواری ئەو چەکە بە جەستەیانەوە ماوە و کاریگەری لەسەر تەندرووستیان درووستکردووە.
خەڵکی خۆراگری بالیسان و شیخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی.
مێژوو شاهیدی خۆراگری و قوربانیدانی ناوچەکەتان دەدات کەهەردەم پشتیوان و پاڵپشتی شۆرشەکانی گەلی کوردستان بوون و لەمێژووی کوردایەتیدا لاپەرەی رەنگین بەخوێنی قوربانیدانتان نەخشاندوە.
بەرگری و خۆڕاگریتان لەبەرانبەر مەترسیدارترین چەکی کۆکوژی کیمیاوی شکستی بە پیلانی دوژمنان هێنا و ئێوەش سەربەرزانە لە سەر خاکەکەی خۆتان مانەوە.
ئێمە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خزمەتی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینوساید لەو سنوره و هەموو کوردستان بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین.
کەسوکاری سەبەرزی شەهیدان
لە کاتێکدا ئێمە یادی 33 ساڵەی بەرکەوتووانی کیمیابارانی ناوچەکەتان دەکەینەوە کوردستان لە قۆناغی خۆپارێزی لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و لەبەر پابەندبوون بە ڕێکار و ڕێنماییە تەندرووستییەکان نەتوانرا وەک ساڵانی
پێشوو مەراسیمی شایستە بۆ یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەی بۆ هەمیشە یادی شەهیدانمان بەرز ڕادەگرین هەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرێگار و شێوازی تر بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو تاوانانەی بەرانبەر گەلی کوردستان کراون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێن.
درود بۆ روحی پاکی شەهیدانی بالیسان و شیخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ کەسوکاریان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
16-04-202016-04-2020