پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,285
Kuvat 105,576
Kirjat 19,127
Liittyvät tiedostot 96,228
Video 1,300
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
گۆڕان پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆڕان پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات

گۆڕان پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
لەم ساتەوەختە دژوارەدا، کە هەم ئاسەواری سەختی کۆرۆناو کەرەنتینە و، هەژاری و بێکاری و دواکەوتنی موچە، هەمیش مەترسیەکانی #داعش# کە ناوبەناو لێرەو لەوێ هاوڵاتیان و پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان شەهید ئەکەن، کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم داناوە، بەداخەوە، واخەریکە بارگرانی قورستر و مەترسیدارتر دەخرێتە سەرشانی هاوڵاتیان.
ماوەیەکە، دور لە ڕەفتاری تەندروستی ململانێی سیاسی، ئاراستەی ڕەخنەکان شێوازی توند و نابەرپرسانە لەخۆی دەگرێت و لایەنەکان، لەشکرێکی ئاراستەکراویان لە سۆشیالمیدیا دژ بەیەک و لەپێناو ناوزڕاندنی یەکتر بەگەڕخستوە. تا کار گەیشتۆتە ئەوەی جارێکیتر و وەک ساڵانی نەگریسی شەڕی ناوخۆ، بیر لە جوڵاندنەوەی هێزی چەکدار بکرێت دژ بەیەکتر و دەزگای ئەمنی و نهێنی دژ بەیەکتر بەکاربهێنرێت، بەتایبەت لە ئێستادا لە ناوچەی زینۆی وەرتێ کە بەدۆخێکی زۆر ئاڵۆز و خراپدا ئەڕوات و هەرسێ لایەنی یەکێتی و پارتی و #پەکەکە# لەسەنگەردان، ئەمە سەرەڕای بۆردومانی فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناوچەکە.
لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان چاوەڕێی بەهێزکردنی دامودەزگای دەوڵەتی و حکومیە، کەچی تادێ دامەزراوەو کارەکتەری حزبی هێز پەیدائەکەن و خۆیان لەسەروی دەزگا حکومیەکانەوە ئەبینن.
لە کاتێکدا کە بەشێکی بەرفراوانی کوردستان، لە #خانەقین#، #جەلەولا#، جەبارە، قەرەتەپە، دوز، #داقوق#، دوبز، #کەرکووک#، مەخمور، و ناوچەکانی تری پارێزگای موسڵ، ڕۆژانە کاری تیرۆرستی، ڕوتکردنەوەو دەرکردن و فشارخستنە سەر هاونیشتمانیان و پێشێل کردنی مافەکانیان تا دێت لەپەرەسەندندایە و بەئاراستەی مەترسیدار ئەڕوات، کە پێویستی بەوە هەیە، هەم هەرێم و هەمیش بەهەماهەنگی لەگەل بەغدا، بەخێرایی بەدوای چارەسەریان بین و کاری جدیان بۆ بکەین.
لەکاتێکدا چاوەڕێ دەکرێت بەڵێن و کارنامەی کابینەکە لە پێناو یەکخستنی یەکجارەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگاتە دواقۆناغی خۆی و ئیتر کۆتایی بە بونی هێزی چەکداری حزبی بهێنرێت، تازەبەتازە، لایەنەکان بیر لە جوڵاندنی هێز و ڕوبەرو بونەوەی چەکداری ئەکەن و هەرێم و ئایندەکەی ئەخەنە مەترسیەکی گەورەوە.
لەکاتێکدا دەمانەوێت دامەزراوەی پەرلەمان و دادوەری و حکومەت و ئەمنی و سەربازی، کارە ئسوڵیەکانی خۆیان بکەن و دوربن لەهەر جۆرە ململانێیەکی سیاسی، کەچی بەهەنگاوی خێرا، سەرجەم ئەو هەوڵانە لەبارئەبرێن و سەرجەم دامەزراوەکان ئەخرێنەوە نێو بازنەی بەرژەوەندی تەسک و پاوانخوازانەی حزبەکان.
لەکاتێکدا، هاوڵاتیانی کوردستان لە دڵەراوکێی موچەو بودجەو هەلی کار و باری تەندروستی و ژیانێکی شایستەی مرۆڤدان، کەچی هێزە سیاسیەکان، بۆ چرکەیەکیش لەململانێی خۆیان و دژایەتیکردنی یەکتر و تۆمەتبەخشینەوەو هەلقۆستنەوە بۆ نابوتکردنی یەکتر، ڕاناوەستن و هیچ دەرفەتێک لەو پێناوەدا لەدەست نادەن.
لەکاتێکدا دەمانەوێت ئیرادەی میلەتەکەمان یەکگرتو و یەکهەڵوێست بێت لەئاست داوا دەستوریە ڕەواکانمان لە عێراقداو، پشکی هەرێم لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێم و ئامادەیی زیاتری بێت لە پرسە گرنگەکانی عێراقدا، کەچی هەوڵێکی زۆر ئەدرێت بۆ تێکدانی ئەو شیرازەیەو بەهێزکردنی هەوڵی تاکلایەنی لە پێناو دەستکەوتی حزبی زیاتردا.
بەداخەوە، ئەم دۆخە سلبیەی دروستدەکرێت، کاریگەری خراپی بەسەر ورەو ڕوحیەتی هاوڵاتیان هەیەو هەمو چرکەیەکیش نزیکمان ئەکاتەوە لە ئەگەری ڕودانی کارەساتی گەورەو مەترسیدار کە لەوانەیە سەرجەم ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری هەرێم بخاتە ژێر مەترسی گەورەوە.
ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان، داوا لە هێزە سیاسیەکانی هەرێم دەکەین، بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە خاوەنی ئابوری و هێزی سەربازی و چەکدار و دەزگای تایبەتی خۆیانن، بەگیانی بەرپرسانەو، لە پێناو ئارامی و سەقامگیری وئاشتی و پێکەوە ژیان، هەمو هەوڵێکی ڕاستەقینە بدەن و نەبنە هۆکارێک بۆ دڵەراوکێی زیاتری هاوڵاتیان و تێکدانی ژیانی کۆمەڵگاکەمان. هەروەها داوا لە هێزەکانی پەکەکەش دەکەین کەوا ڕۆڵی هێمنکەرەوەیان هەبێت و هیچ بیانویەک بۆ دەستێوەردانی ئەملاوئەولا نەهێڵنەوە. لەهەمان کاتیشدا، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسی و کەسایەتی و کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆژنامەنوس و نوسەران دەکەین، ڕۆڵی ئیجابی خۆیان ببینن، چونکە بەدڵنیاییەوە پرشکی هەر هەنگاوێکی خراپ، کاریگەری لەسەر تەواوی هەرێم و خەڵک دائەنێت.
ئێمە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەهێزکردنی پەیوەندی سیاسی لایەنەکان، بە پێویستی ئەزانین دیسانەوە داوای کۆبونەوەی خێرای هەرسێ لایەنی پێکهێنەری کابینەکە بکەین و پەلە بکەین لە جێبەجێکردنی هەمو خاڵەکانی ڕێکەوتنەکان و بەرنامەی کابینەکە چ لە دیوی چاکسازیەوەو چ بەئاراستەی یەکخستنەوەی هێزی چەکدار و دورخستنەوەیان لەهەر ململانێیەکی سیاسی و حزبی و دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.
بزوتنەوەی گۆڕان
#15-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,780 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-04-2020 (4 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 16-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,780 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,285
Kuvat 105,576
Kirjat 19,127
Liittyvät tiedostot 96,228
Video 1,300
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.437 toinen!