مەسعود مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزیدییەوە پەیامێکی ئا...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازم.
خوشک و برایانی ئێزیدی، وەک بەشێکی دانەبڕاوی گەلەکەمان، ئێش و ئازاری زۆریان بینیوە و دوژمنانی گەلەکەمان بەهەمان ئامانجی ئەنفال و کیمیاباران، جگە لەوەی بە دڕندانەترین شێوە رق و کینەی خۆیان بەسەر ئێزدییەکانیشدا ڕشتووە، لە هەمانکاتیشدا زۆرترین توانایان بۆ دابڕاندنی خوشک و برایانی ئێزدی لەگەلەکەمان خستۆتەگەڕ، بەڵام لەبەرانبەر ئیرادەی بەهێزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەی ئێزدییەکاندا، هەوڵەکانی دوژمن بێ ئاکام بووە.
لەو بۆنەیەدا خوشک و برا ئێزیدییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانە و دەبێ ئەوە فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین و برایەتی و تەبایی فراوانتر بکرێت.
هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەکانتان بە شادی و ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و بمێنن بە خێر و خۆشی.
مسعود بارزانی
14-04-202014-04-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!