بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازم.
خوشک و برایانی ئێزیدی، وەک بەشێکی دانەبڕاوی گەلەکەمان، ئێش و ئازاری زۆریان بینیوە و دوژمنانی گەلەکەمان بەهەمان ئامانجی ئەنفال و کیمیاباران، جگە لەوەی بە دڕندانەترین شێوە ڕق و کینەی خۆیان بەسەر ئێزدییەکانیشدا ڕشتووە، لە هەمانکاتیشدا زۆرترین توانایان بۆ دابڕاندنی خوشک و برایانی ئێزدی لەگەلەکەمان خستۆتەگەڕ، بەڵام لەبەرانبەر ئیرادەی بەهێزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەی ئێزدییەکاندا، هەوڵەکانی دوژمن بێ ئاکام بووە.
لەو بۆنەیەدا خوشک و برا ئێزیدییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانە و دەبێ ئەوە فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین و برایەتی و تەبایی فراوانتر بکرێت.
هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەکانتان بە شادی و ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و بمێنن بە خێر و خۆشی.
مسعود بارزانی
#14-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,213 times
Write your comment about this item!