🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
👫 کەسایەتییەکان
مەلا مستەفا بارزانی
👫 کەسایەتییەکان
سیامەند رەحمانی
👫 کەسایەتییەکان
حەمادە وەلی کاکل
👫 کەسایەتییەکان
عیزەت غەفور عەلی بابان
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
👩 ژنبوون لە زەمەنی کۆرۆنادا | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ژنبوون لە زەمەنی کۆرۆنادا
سەرەتا ئەم وتارە پێشکەشە بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی دەرمانسازی زانکۆی سلێمانیسلێمانی کە چەند مانگێک پێشتر لە سێمینارێکی داخراومدا ئامادەبوون. لە کۆتای سێمینارەکەدا چەند پرسیارێکم ئاراستەکردن کردن، وەڵامەکانیان سەرچاوەیەکی گرنگی نوسینی ئەم وتارەیە.
هەمیشە پرسیارە سەرەکی و گرنگەکە ئەوەیە ئاخۆ ژن و پیاو یەکسانن یان دەبێ دادوەری لە نێوانیاندا رابگیرێ؟ تەیارە ئاینی و کۆنسەرڤەتیڤەکان هەمیشە بەلای بژاردەی دوەمدا دەڕۆن و پێیان وایە کتێبی پیرۆز هەمو مافەکانی ژنانی لەقەدەر توانا ژیری و جەستەییەکانی دیاری کردوە، هەر پیاوێ ئەو مافانە پێشێل بکا دەکەوێتە بەر لێپرسینەوەی پەروەردگارەوە. ئەم تێڕوانینە وەڵامی بەشێکی زۆری ئەو ئیماندارانەیە کە ئەمڕۆ لەژێر ناوی جیاوازی گروپی ئاینیدا، هەر لە ئیماندارێکی ترادیشناڵەوە تا دەگاتە مەدخەلییەکی سەلەفی، دیدو بۆچونی لەسەر ئەم پرسە لە قاڵبی شیکردنەوەو تێگەیشتنە تایبەتەکانی عولەماو ئیمامەکانیاندا رێک دەخەن و لەدەرەوەی ئەم لێکدانەوانە دادوەری پێناسێکی تر لایان هەڵناگرێ. لە کاتێکدا بەهەمو پێوەرە زانستی و دونیایەکان، کاتێک دێتە سەر پرسی جێندەر، هیچ جیاوازیەکی واتای و زمانەوانی لەنێوان یەکسانی و دادوەریدا نامێنێ، چونکە بۆخۆی پرسی جێندەر خۆی لەو بوارە بایۆلۆجی یاخود فیزیۆلۆجیانە نادا کە پەیوەندیدارن بە هەبونی ئەندامە زایندەییەکانی جەستەو ئەو توانایەی لە ریپرۆدەکشن یان بەردەوامی رەگەزی مرۆڤایەتیدا هەیانە تا وەک پێوەر بۆ یەکسانی فزیۆلۆجی مامەڵە بکا، بەڵکو زیاتر خۆی قووڵ دەکاتەوە لەو رەهەندە ئابوری، کلتوری، پەروەردەی، کۆمەڵایەتی و زمانەوانیانەدا کە بەکاردێ بۆ دیاریکردنی رۆڵی هەر یەک لەو دوو رەگەزە لە بەڕێوەبردنی ژیاندا. چونکە لە بنەڕەتدا ئەوەی چەمکی جێندەر لە زاراوەی سێکس یان رەگەز جیادەکاتەوە ئەو رەهەندە فەلسەفی و ژیربێژیریەیە کە وشەکە لەدەرەوەی واتا زمانەوانیەکەی هەڵی دەگرێ. بەو واتایەی لە دۆخی بەکارهێنانی وشەی سێکس دا بۆ پیاوێک کۆئەندامی زایندەی جیاوازە لەهی ژنێک بۆیە پێی دەوترێ پیاو، ژنێک فزیۆلۆجیەکەی کە روکاری دەرەوەیە یان بایۆلۆجیەکەی کە پەیوەندی بە ژمارەی خرۆکە سورەکان و سپیەکان و رێژەی هۆرمۆنەکان و تەنانەت قەبارەی مێشکیشەوەیە جیاوازە لە هی پیاوێک بۆیە پێی دەوترێ ژن. بەڵام نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێ لە شیکردنەوەی مێشکی ئاینشتاینەوە چەندین دەیە پێشتر سەلماوە کە گەورەی و بچوکی قەبارەی مێشک پەیوەندی بە زرنگی و لێهاتوی عەقڵەوە نیە. کەوایە ژنبوون و پیاوبوون لە رەهەندە رەگەزی (سێکسی)ەکەیانەوە دوو پایە سەرەکیەکەی ریپرۆپداکشنی مرۆڤایەتین و جیاوازیەکانیان زۆر گەورەیە، بەڵام کاریگەری لەسەر یەکسانی و دادوەری جێندەری بەجێ ناهێڵن تەنها لای ئەو گروپانە لە مرۆڤ نەبێ کە گیرۆدەی بیرێکی کۆنزەرڤەتیڤ و ترادیشناڵن.
لەبەری ئەم بەری هاوکێشەکەوە، بەڕووە جێندەریەکەدا، جیاوازیەکان ئەوەندە کەم دەبێتەوە تا ئاستی یەکسانبونیان دەڕوا، هەر لەبەر ئەوەیە لە ئەدەبیاتی مافی مرۆڤدا بە دوو چەمکی جێگرەوەی یەکتر بەکاردێن لە زۆرینەی گوتارو تێڕوانینەکاندا. تەنانەت لەم نوسینەی منیشدا ئەگەر تەنها سێ دێڕ سەروتر تەماشا بکرێ دەبینرێ لە حاڵەتی سێکس دا پاشگری (کۆ) بەکار هاتوە چونکە یەکسان نین، کەچی جێندەرم لە فۆرمی (تاک)دا بەکارهێناوە چونکە رۆڵی کۆمەڵایەتی تاکەکان سێکس دیاری ناکا، بەڵکو تواناو بەهرەکانیان بڕیار دەدا. دڵنیام ئەگەر خۆم ئەم تێبینیەم نەدایە بەشێکی زۆری خوێنەران درکیان بەو جیاوازیە نەدەکرد و لایان ئاسای دەبوو، لەکاتێکدا زمان فاکتەرێکی سەرەکی رەگداکوتانی پرسی جێندەرو جیاوازیە جێندەریەکانە.
بە نمونە؛ بە بەستنەوەی وەڵامی ئەو خوێندکارانەی لەسەرەوە ئاماژەم بۆ کردن بە لێدوانی ئەو پزیشکە بەڕێزەی لەم رۆژانەدا هەڵاواردنێکی جێندەری گەورەی کرد. سەدی 70ی وەڵامەکان چەند گۆڕاوێکی هۆکارییان بۆ نادادپەروەری یان نایەکسانی جێندەری دیاریکردبوو، کە ئەوانیش (کۆمەلگە، ئاین، خێزان، پەروەردە، ژینگە، کلتور) بوون. بەبڕوای من هەمو ئەمانە لە سێ گۆڕراوی سەرەکیدا خۆ دەبیننەوە ئەوانیش هۆکاری کلتوری و تۆپۆگرافی و هۆکارە کۆمەڵایەتیەکانە. چونکە، دواجار ئاین بەشێکی گرنگی کلتورەو لەکۆنتێکستی کلتوردا دەتوانرێ بەها ئاینیەکان باشتر راڤە بکرێن و رەگداکوتراویان بەجۆرێک بدۆزرێتەوە تەواو خزمەتی ئەو گریمانەیە بکا دەیخاتە بەر توێژینەوە. ژینگەو جوگرافیای شوێن دەکرێ بە تۆپۆگرافی دانرێن و وەک هاندەری دیاریکردنی شێوازی کارکردن و سەرچاوەکانی ژیان ببینرێن. لێرەوە بە بەهەندوەرگرتنی ئەم فاکتەرە هۆکاریە دەتوانین تاڕادەیەک گریمانەی هێز و بازوو ئابوریش شیبکەینەوە. خێزان و کۆمەڵگەو پەروەردەش یەک ئەوی تر تەواو دەکا، کۆمەڵگە دەبێ چی بێت جگە لە کۆی یەکە سەرەکیەکانی پێکهێنانی، کە خێزانە. پەروەردەش چ لە کۆنتێکستی خێزاندا بێت یان میللی لە چوارچێوەی پرەنسیپە گشتیەکانی سیستەمدا بێت رەنگدانەوەی بیرە کلتوریەکانی کۆمەڵگەن و لێرەوە پێکەوە لە بۆتەی یەک گۆڕاوی هۆکاریدا دەتوانن خزمەت بە تێزە زانستیەکان بکەن. راستاندنی ئەم سێ هۆکارەش دەبەستمەوە بە پەرەگرافی دواترەوە چونکە لەوێدا نهێنی هۆکاری خوێندن و بڕوانامە بەبێ ژیربێژیری (عەقڵانیەت) سفر دەبێتەوە. هەڵبەت تەنها %14ی وەڵامی خوێندکارەکان لەپاڵ چەند بژاردەیەکی تردا ئاماژەیان دابوو بە گرنگی خوێندن و بڕوانامە، دیارە سەدی شازدەش خۆیان لە وەڵامدانەی پرسیارەکەم بواردبوو.
دەرپەڕینی سوپاس بۆ پەروەردگار ژمارەی لەدایکبوی کوڕان لە هی کچان زیاترە لە زاری ژنە پزیشکێکی خوێندەواری خاوەن بڕوانامەو بەرپرس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مناڵبونی هەرێم، رەهەندێکی تاک دیسپلینی نیە، بەڵکو قووڵ رەگداکوتانی کۆمەڵە دیسپلینێکە یەک ئەوەی تر تەواو دەکاو پێکەوە بازنەیەک لە نایەکسانی و نادادپەروەری جێندەری دروستدەکەن لە ئەنجامدا لەرێگەی زمانەوە، بە ئاگا یان بێ ئاگا، فڕێ دەدرێتە ناو گۆڕەپانی کلتورەوەو دەبێتە بەشێک لە فۆرمی ژیانکردنی دوبارەبوەوە. ئاین لەلای خۆیەوە جۆرەها تێکستی بەکەمبینی بەگوێی تاکێکی هاوشێوەدا دەدا النساء ناقصات عقلا ودینا. کلتور لە زهنیەتی بەشێکی گەورەی ژنانی ئەو کلتورانەدا هێشتا تێهەڵدان و زەلیلکردن و بەکەمتەماشاکردن و عەیبەو بێ برای و بێ باوکی و بەڕەڵاو..تد لە خولگەیەکی دوبارەبوەی وەچەکاندا دەدا بە گوێیاندا. چەند بەرەوپێشیش بچن دواجار ئەوان ئەو زەعیفەیەن بێ نێرینە ناتوانن پشت بەخۆیان ببەستن. ئەو پزیشکە خۆی نابینێ کە خاتونێکی سەرداپۆشراوە. کەواتە نە لە دین کەموکورتی هەیەو دیارە زرنگیش بوە بۆیە بوەتە پزیشک. ئالێرەدا کلتور رۆڵی خۆی دەگێڕێ و ئەو ژنە لە تاکێکی شانازیکەر بە خۆی وەک ژنێکی خوێندەواری بە بڕوانامەوە دەکاتە ژنێکی مێشک پاتریارک و لە ئەنجامدا لە ناخی خۆیدا نادڵنیای بۆ دروست دەبێ لەوەی چەندە زرنگ و لەخواترس بێت هێشتا ناگاتەوە بەو کوڕەی بەختەوەری و سەربەرزی بۆ خانەوادەکەی دەهێنێ. چونکە ئەمە رەزامەندی کتێبی پیرۆزو پەیامبەرانی لەسەرە، ئەمە نەریتی باوباپیرانەو نە بڕوانامەکەی و نە زرنگیەکەی ناتوانێ بیانشکينێ. ریپرۆداکشنی کۆمەڵگە بەم فۆرمە، شوناس و کەسێتیەک بۆ ژن دروست دەکا لە هەر پلەیەکی زانستی یان سۆسیۆ ئابوریدا بێت هێشتا ئەو ژنە زەلیلەیە گەر کوڕی نەبێ دارێکی بێبەرهەم و وەجاغ کوێرە. مایەی نەگبەتی و قڕکردنە بۆ ئەو پیاوەی توشی دەبێت. دایکەکان کچی لەم جۆرە پەروەردە دەکەن و نەنکەکان دایکی لەو جۆرەو کچەکان مناڵی لەو جۆرەو مامۆستاکان خوێندکاری لەم چەشنە، بەم شێوەیە خولگەیەک لەهەستبەکەمکردن خۆی دوبارەو دوبارە دەکاتەوە.
بە وردبوونەوە لە بنەماکانی بەختەوەری، سامان و دڵنیای ئابوری لای زۆرێک رەهەندێکی سەرەکی بەختەوەری یان لانی کەم ئومێد و سەقامگیریە. کەچی خانمی دکتۆر خۆی یەک لەتوێژە هەرە پارە بەرهەمهێنەکانیشە، کەواتە گەر بەختەوەری بەسەرمایەوە ببەستینەوە، دەبینین، خانمی دکتۆر لە وتنی ئەم نائومێدیەشدا گرەو دەدۆڕێنێ و روخساری کەسایەتی خۆی، بەو خودە ناوەکیەی رەتدەکرێتەوەو بەیەکگوژمە دەیسەلمێنێ توانا داراییەکانی وەک باڵاترین پارەدروستکەری خاوەنبڕوانامە کە سەرچاوەی ئومێد و بگرە بەختەوەریە بۆ خۆی و خێزانەکەی هێشتا هاوتای ئەو بەختەوەریە نیە نێرینەیەکی نەخوێندەواری دەستوپێ سپی دەیهێنێ. کەوایە ئەم هەڵاواردنە جێندەریە دەچێتە ناو زمان و ئاخاوتنەوە لەرێگای ریپرۆداکشنی کلتورو پەروەردەوە بەرەچاوکردنی تۆپۆگرافی و ژینگە، ئەمەش وادەکا ژنان لەو ئاستەشدا هێشتا لە نەستەوە بڕوایان بە خۆیان نەبێ و گەر دروستکەریشی نەبن ئەوە دروستکەرەوەی ئەو هەڵاواردنە بن بە بەردەوامی.
لەهەموی نامۆتر ئەوەیە لەم سەردەمی کرۆنایەدا هەمو ئاماژە جیهانیەکان بۆ ئەوە دەچن ئاستی توندوتیژی خێزانی زیادی کردبێت. بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەماوەی کەرەنتیندا لەهەر سێ ژن، یەکێکیان روبەڕوی توندوتیژی بوەتەوە لەلایەن هاوبەشەکەی ژیانیەوە. هەر لەم ماوەیەدا لە وڵاتێکی وەک چیندا نزیکەی %90ی ئەو دکتۆرو پەرستارانەی هێڵی پێشەوەی بەرگری لە بڵاوبونەوەی کرۆنا ڤایرەس دەکەن مێینەن. بەدڵنیایەوە ئەوەی لە دونیای دەرەوەی چیندا روو دەدا بەهەرێمی کوردستانیشەوە ئەگەر هاوشێوەش نەبێ بەڵانسێکی باشی جێندەری لەخۆ گرتوە تا ئاستی یەکسانی، بۆیە پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە ئەگەر ژنان بتوانن شەڕی ئاوا گەورەی گەردونی بایۆلۆجی بکەن، ئەگەر بتوانن چەکی کانزایی لە دژی تێرۆریزمی هاوشێوەی داعشداعش هەڵبگرن و بجەنگێن، ئەگەر بتوانن ببنە زاناو دادوەرو بزنسومان و سیاسی بۆ ناتوانن دژی توندوتیژی خێزانی و ئینتەرکۆرسی زۆرەملێ و بەکەمبینینیان لەلایەن خێزان و کۆمەڵگەو کلتورەوە بوەستنەوە؟ چین ئەو میکانزمانەی دەشێ لەم شەڕە زهنیەدا وەک ستراتیج بەکاری بهێنن؟ ئایا کوێ و کەی زەمین و زەمەنی گونجاوە لێوەی دەست پێبکەن.
هەڵبەت دیبەیتێکی سەرانسەری هەیە لەسەر ئەوەی کەی گونجاوە بۆ ئەم وەرچەرخانە. ئەوەی من لێی دڵنیام ئەوەیە، کە بەبزنسکردنی پرسی جێندەر لەلایەن ژن خۆیەوە گەورەترین داکۆکیکاری نایەکسانیە. دابەشبونی ژنەکان بەسەر بڵۆکە ئایدۆلۆژیەکاندا، بەسەر کوتلەو حزبەکاندا، نەبوونی کلتوری لەیەکخۆشبوون و ئاشتبونەوە، پێداگری لەسەر دیتەیڵ و وردەکاری سادە لەسەر حسابی پرسە راستەقینەکە خاوەندارێتیکردنی بێ پرۆگرام و ستراتیج بۆ دۆسیەی یەکسانی، هەموو پێکەوە بەشە گۆڕاوی هۆکارین بۆ ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە. کەچی پیاوەکانیش هاوشيوەی ژنان وەک کلتوری دۆمینانس دابەشبون بەسەر هەمو ئەو فۆرمانەی بەرژەوەندیدا، تاکە بەرژەوەندی هاوبەشیان پارێزگاریکردنە لەو سیستەمە پاتریارکیەی ژنانیش بەبێ ئاگا هاوشانیان بونەتە پارێزەری.
دواجار پرسی ژن وەک پرسی گەلانی ژێردەستە وایە، پۆپولیزمی ناوخۆیی و بەئامانجکردنی لەلایەن سیستەمی پاتریارکی دەرەوە کردویەتی بە پرسێکی ناجێگیرو بەرگەنەگر بەجۆرێک لەهەر هەوڵێکی بونیادیدا، بەر لەوەی رۆشنایی ببینێ دەکەوێ یان لاواز دەبێ و زەمەن و زەمینێکی تری پێویست دەبێ تا سەرهەڵدەداتەوە.
نووسینی : د.ڤیان مەجید فەرەجڤیان مەجید فەرەج پسپۆڕی زانستی سیاسی-ە


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 14-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ڤیان مەجید فەرەج
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: خه‌باتی ژنان
👩 جۆری دۆزی ژن: یەکسانیی جێندەری
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 14 2020 8:07PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 15 2020 8:09AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 15 2020 8:09AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 186 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەلا مستەفا بارزانی
مەلا مستەفا کوڕی شێخ محەمەدی بارزانییه، ساڵی 1903 لەگوندی بارزان هاتۆتە ژیانەوه، بەماوەیەکی کەم پێش لەدایکبوونی باوکی کۆچی دوایی دەکات. هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان تورکەکان لە 1906دا هەڵمەتێکی سوپایی دەیێننە سەر خێڵەکانی کورد، شێخ عەبدولسەلامی برا گەورەی بەدیل دەگرن، ئەویش لەگەڵ دایکی دەخەنە بەندیخانەوه. نۆ مانگی تێیدا بەسەر دەبەن. بزوتنەوە شۆڕش گێڕانەکەی لە 1943وە دەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆ بەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێهڵچووه، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران
مەلا مستەفا بارزانی
سیامەند رەحمانی
سیامەند رەحمان ساڵی 1988 لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012 دا لە ئۆڵۆمپیکی کەمئەندامانی لەندەن بە بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام لە کێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین کەمئەندامی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشکارە کەم ئەندامە کوردە، خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، رێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیک، لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هی خۆی بوو، شکاند.
رۆژی 14-09-2016 لە پارائۆلەمپیکی ریۆ مەدالیا
سیامەند رەحمانی
حەمادە وەلی کاکل
رۆژی 01-03-2018 لە تەکیەی جەباری بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
حەمادە وەلی کاکل
عیزەت غەفور عەلی بابان
ترامپێت ژەنی ئۆرکێسترای نیشتمانی ئێراقی بوو، رۆژی 01-03-2018 کۆچی دوایی کرد.
عیزەت غەفور عەلی بابان
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574