پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,581
وێنە 105,232
پەرتووک PDF 19,087
فایلی پەیوەندیدار 95,723
ڤیدیۆ 1,283
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژنبوون لە زەمەنی کۆرۆنادا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژنبوون لە زەمەنی کۆرۆنادا

ژنبوون لە زەمەنی کۆرۆنادا
سەرەتا ئەم وتارە پێشکەشە بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی دەرمانسازی زانکۆی #سلێمانی# کە چەند مانگێک پێشتر لە سێمینارێکی داخراومدا ئامادەبوون. لە کۆتای سێمینارەکەدا چەند پرسیارێکم ئاراستەکردن کردن، وەڵامەکانیان سەرچاوەیەکی گرنگی نوسینی ئەم وتارەیە.
هەمیشە پرسیارە سەرەکی و گرنگەکە ئەوەیە ئاخۆ ژن و پیاو یەکسانن یان دەبێ دادوەری لە نێوانیاندا ڕابگیرێ؟ تەیارە ئاینی و کۆنسەرڤەتیڤەکان هەمیشە بەلای بژاردەی دوەمدا دەڕۆن و پێیان وایە کتێبی پیرۆز هەمو مافەکانی ژنانی لەقەدەر توانا ژیری و جەستەییەکانی دیاری کردوە، هەر پیاوێ ئەو مافانە پێشێل بکا دەکەوێتە بەر لێپرسینەوەی پەروەردگارەوە. ئەم تێڕوانینە وەڵامی بەشێکی زۆری ئەو ئیماندارانەیە کە ئەمڕۆ لەژێر ناوی جیاوازی گروپی ئاینیدا، هەر لە ئیماندارێکی ترادیشناڵەوە تا دەگاتە مەدخەلییەکی سەلەفی، دیدو بۆچونی لەسەر ئەم پرسە لە قاڵبی شیکردنەوەو تێگەیشتنە تایبەتەکانی عولەماو ئیمامەکانیاندا ڕێک دەخەن و لەدەرەوەی ئەم لێکدانەوانە دادوەری پێناسێکی تر لایان هەڵناگرێ. لە کاتێکدا بەهەمو پێوەرە زانستی و دونیایەکان، کاتێک دێتە سەر پرسی جێندەر، هیچ جیاوازیەکی واتای و زمانەوانی لەنێوان یەکسانی و دادوەریدا نامێنێ، چونکە بۆخۆی پرسی جێندەر خۆی لەو بوارە بایۆلۆجی یاخود فیزیۆلۆجیانە نادا کە پەیوەندیدارن بە هەبونی ئەندامە زایندەییەکانی جەستەو ئەو توانایەی لە ڕیپرۆدەکشن یان بەردەوامی ڕەگەزی مرۆڤایەتیدا هەیانە تا وەک پێوەر بۆ یەکسانی فزیۆلۆجی مامەڵە بکا، بەڵکو زیاتر خۆی قووڵ دەکاتەوە لەو ڕەهەندە ئابوری، کلتوری، پەروەردەی، کۆمەڵایەتی و زمانەوانیانەدا کە بەکاردێ بۆ دیاریکردنی ڕۆڵی هەر یەک لەو دوو ڕەگەزە لە بەڕێوەبردنی ژیاندا. چونکە لە بنەڕەتدا ئەوەی چەمکی جێندەر لە زاراوەی سێکس یان ڕەگەز جیادەکاتەوە ئەو ڕەهەندە فەلسەفی و ژیربێژیریەیە کە وشەکە لەدەرەوەی واتا زمانەوانیەکەی هەڵی دەگرێ. بەو واتایەی لە دۆخی بەکارهێنانی وشەی سێکس دا بۆ پیاوێک کۆئەندامی زایندەی جیاوازە لەهی ژنێک بۆیە پێی دەوترێ پیاو، ژنێک فزیۆلۆجیەکەی کە ڕوکاری دەرەوەیە یان بایۆلۆجیەکەی کە پەیوەندی بە ژمارەی خرۆکە سورەکان و سپیەکان و ڕێژەی هۆرمۆنەکان و تەنانەت قەبارەی مێشکیشەوەیە جیاوازە لە هی پیاوێک بۆیە پێی دەوترێ ژن. بەڵام نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێ لە شیکردنەوەی مێشکی ئاینشتاینەوە چەندین دەیە پێشتر سەلماوە کە گەورەی و بچوکی قەبارەی مێشک پەیوەندی بە زرنگی و لێهاتوی عەقڵەوە نیە. کەوایە ژنبوون و پیاوبوون لە ڕەهەندە ڕەگەزی (سێکسی)ەکەیانەوە دوو پایە سەرەکیەکەی ڕیپرۆپداکشنی مرۆڤایەتین و جیاوازیەکانیان زۆر گەورەیە، بەڵام کاریگەری لەسەر یەکسانی و دادوەری جێندەری بەجێ ناهێڵن تەنها لای ئەو گروپانە لە مرۆڤ نەبێ کە گیرۆدەی بیرێکی کۆنزەرڤەتیڤ و ترادیشناڵن.
لەبەری ئەم بەری هاوکێشەکەوە، بەڕووە جێندەریەکەدا، جیاوازیەکان ئەوەندە کەم دەبێتەوە تا ئاستی یەکسانبونیان دەڕوا، هەر لەبەر ئەوەیە لە ئەدەبیاتی مافی مرۆڤدا بە دوو چەمکی جێگرەوەی یەکتر بەکاردێن لە زۆرینەی گوتارو تێڕوانینەکاندا. تەنانەت لەم نوسینەی منیشدا ئەگەر تەنها سێ دێڕ سەروتر تەماشا بکرێ دەبینرێ لە حاڵەتی سێکس دا پاشگری (کۆ) بەکار هاتوە چونکە یەکسان نین، کەچی جێندەرم لە فۆرمی (تاک)دا بەکارهێناوە چونکە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی تاکەکان سێکس دیاری ناکا، بەڵکو تواناو بەهرەکانیان بڕیار دەدا. دڵنیام ئەگەر خۆم ئەم تێبینیەم نەدایە بەشێکی زۆری خوێنەران درکیان بەو جیاوازیە نەدەکرد و لایان ئاسای دەبوو، لەکاتێکدا زمان فاکتەرێکی سەرەکی ڕەگداکوتانی پرسی جێندەرو جیاوازیە جێندەریەکانە.
بە نمونە؛ بە بەستنەوەی وەڵامی ئەو خوێندکارانەی لەسەرەوە ئاماژەم بۆ کردن بە لێدوانی ئەو پزیشکە بەڕێزەی لەم ڕۆژانەدا هەڵاواردنێکی جێندەری گەورەی کرد. سەدی 70ی وەڵامەکان چەند گۆڕاوێکی هۆکارییان بۆ نادادپەروەری یان نایەکسانی جێندەری دیاریکردبوو، کە ئەوانیش (کۆمەلگە، ئاین، خێزان، پەروەردە، ژینگە، کلتور) بوون. بەبڕوای من هەمو ئەمانە لە سێ گۆڕراوی سەرەکیدا خۆ دەبیننەوە ئەوانیش هۆکاری کلتوری و تۆپۆگرافی و هۆکارە کۆمەڵایەتیەکانە. چونکە، دواجار ئاین بەشێکی گرنگی کلتورەو لەکۆنتێکستی کلتوردا دەتوانرێ بەها ئاینیەکان باشتر ڕاڤە بکرێن و ڕەگداکوتراویان بەجۆرێک بدۆزرێتەوە تەواو خزمەتی ئەو گریمانەیە بکا دەیخاتە بەر توێژینەوە. ژینگەو جوگرافیای شوێن دەکرێ بە تۆپۆگرافی دانرێن و وەک هاندەری دیاریکردنی شێوازی کارکردن و سەرچاوەکانی ژیان ببینرێن. لێرەوە بە بەهەندوەرگرتنی ئەم فاکتەرە هۆکاریە دەتوانین تاڕادەیەک گریمانەی هێز و بازوو ئابوریش شیبکەینەوە. خێزان و کۆمەڵگەو پەروەردەش یەک ئەوی تر تەواو دەکا، کۆمەڵگە دەبێ چی بێت جگە لە کۆی یەکە سەرەکیەکانی پێکهێنانی، کە خێزانە. پەروەردەش چ لە کۆنتێکستی خێزاندا بێت یان میللی لە چوارچێوەی پرەنسیپە گشتیەکانی سیستەمدا بێت ڕەنگدانەوەی بیرە کلتوریەکانی کۆمەڵگەن و لێرەوە پێکەوە لە بۆتەی یەک گۆڕاوی هۆکاریدا دەتوانن خزمەت بە تێزە زانستیەکان بکەن. ڕاستاندنی ئەم سێ هۆکارەش دەبەستمەوە بە پەرەگرافی دواترەوە چونکە لەوێدا نهێنی هۆکاری خوێندن و بڕوانامە بەبێ ژیربێژیری (عەقڵانیەت) سفر دەبێتەوە. هەڵبەت تەنها %14ی وەڵامی خوێندکارەکان لەپاڵ چەند بژاردەیەکی تردا ئاماژەیان دابوو بە گرنگی خوێندن و بڕوانامە، دیارە سەدی شازدەش خۆیان لە وەڵامدانەی پرسیارەکەم بواردبوو.
دەرپەڕینی سوپاس بۆ پەروەردگار ژمارەی لەدایکبوی کوڕان لە هی کچان زیاترە لە زاری ژنە پزیشکێکی خوێندەواری خاوەن بڕوانامەو بەرپرس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مناڵبونی هەرێم، ڕەهەندێکی تاک دیسپلینی نیە، بەڵکو قووڵ ڕەگداکوتانی کۆمەڵە دیسپلینێکە یەک ئەوەی تر تەواو دەکاو پێکەوە بازنەیەک لە نایەکسانی و نادادپەروەری جێندەری دروستدەکەن لە ئەنجامدا لەرێگەی زمانەوە، بە ئاگا یان بێ ئاگا، فڕێ دەدرێتە ناو گۆڕەپانی کلتورەوەو دەبێتە بەشێک لە فۆرمی ژیانکردنی دوبارەبوەوە. ئاین لەلای خۆیەوە جۆرەها تێکستی بەکەمبینی بەگوێی تاکێکی هاوشێوەدا دەدا النساء ناقصات عقلا ودینا. کلتور لە زهنیەتی بەشێکی گەورەی ژنانی ئەو کلتورانەدا هێشتا تێهەڵدان و زەلیلکردن و بەکەمتەماشاکردن و عەیبەو بێ برای و بێ باوکی و بەڕەڵاو..تد لە خولگەیەکی دوبارەبوەی وەچەکاندا دەدا بە گوێیاندا. چەند بەرەوپێشیش بچن دواجار ئەوان ئەو زەعیفەیەن بێ نێرینە ناتوانن پشت بەخۆیان ببەستن. ئەو پزیشکە خۆی نابینێ کە خاتونێکی سەرداپۆشراوە. کەواتە نە لە دین کەموکورتی هەیەو دیارە زرنگیش بوە بۆیە بوەتە پزیشک. ئالێرەدا کلتور ڕۆڵی خۆی دەگێڕێ و ئەو ژنە لە تاکێکی شانازیکەر بە خۆی وەک ژنێکی خوێندەواری بە بڕوانامەوە دەکاتە ژنێکی مێشک پاتریارک و لە ئەنجامدا لە ناخی خۆیدا نادڵنیای بۆ دروست دەبێ لەوەی چەندە زرنگ و لەخواترس بێت هێشتا ناگاتەوە بەو کوڕەی بەختەوەری و سەربەرزی بۆ خانەوادەکەی دەهێنێ. چونکە ئەمە ڕەزامەندی کتێبی پیرۆزو پەیامبەرانی لەسەرە، ئەمە نەریتی باوباپیرانەو نە بڕوانامەکەی و نە زرنگیەکەی ناتوانێ بیانشکينێ. ڕیپرۆداکشنی کۆمەڵگە بەم فۆرمە، شوناس و کەسێتیەک بۆ ژن دروست دەکا لە هەر پلەیەکی زانستی یان سۆسیۆ ئابوریدا بێت هێشتا ئەو ژنە زەلیلەیە گەر کوڕی نەبێ دارێکی بێبەرهەم و وەجاغ کوێرە. مایەی نەگبەتی و قڕکردنە بۆ ئەو پیاوەی توشی دەبێت. دایکەکان کچی لەم جۆرە پەروەردە دەکەن و نەنکەکان دایکی لەو جۆرەو کچەکان مناڵی لەو جۆرەو مامۆستاکان خوێندکاری لەم چەشنە، بەم شێوەیە خولگەیەک لەهەستبەکەمکردن خۆی دوبارەو دوبارە دەکاتەوە.
بە وردبوونەوە لە بنەماکانی بەختەوەری، سامان و دڵنیای ئابوری لای زۆرێک ڕەهەندێکی سەرەکی بەختەوەری یان لانی کەم ئومێد و سەقامگیریە. کەچی خانمی دکتۆر خۆی یەک لەتوێژە هەرە پارە بەرهەمهێنەکانیشە، کەواتە گەر بەختەوەری بەسەرمایەوە ببەستینەوە، دەبینین، خانمی دکتۆر لە وتنی ئەم نائومێدیەشدا گرەو دەدۆڕێنێ و ڕوخساری کەسایەتی خۆی، بەو خودە ناوەکیەی ڕەتدەکرێتەوەو بەیەکگوژمە دەیسەلمێنێ توانا داراییەکانی وەک باڵاترین پارەدروستکەری خاوەنبڕوانامە کە سەرچاوەی ئومێد و بگرە بەختەوەریە بۆ خۆی و خێزانەکەی هێشتا هاوتای ئەو بەختەوەریە نیە نێرینەیەکی نەخوێندەواری دەستوپێ سپی دەیهێنێ. کەوایە ئەم هەڵاواردنە جێندەریە دەچێتە ناو زمان و ئاخاوتنەوە لەرێگای ڕیپرۆداکشنی کلتورو پەروەردەوە بەرەچاوکردنی تۆپۆگرافی و ژینگە، ئەمەش وادەکا ژنان لەو ئاستەشدا هێشتا لە نەستەوە بڕوایان بە خۆیان نەبێ و گەر دروستکەریشی نەبن ئەوە دروستکەرەوەی ئەو هەڵاواردنە بن بە بەردەوامی.
لەهەموی نامۆتر ئەوەیە لەم سەردەمی کرۆنایەدا هەمو ئاماژە جیهانیەکان بۆ ئەوە دەچن ئاستی توندوتیژی خێزانی زیادی کردبێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەماوەی کەرەنتیندا لەهەر سێ ژن، یەکێکیان ڕوبەڕوی توندوتیژی بوەتەوە لەلایەن هاوبەشەکەی ژیانیەوە. هەر لەم ماوەیەدا لە وڵاتێکی وەک چیندا نزیکەی %90ی ئەو دکتۆرو پەرستارانەی هێڵی پێشەوەی بەرگری لە بڵاوبونەوەی کرۆنا ڤایرەس دەکەن مێینەن. بەدڵنیایەوە ئەوەی لە دونیای دەرەوەی چیندا ڕوو دەدا بەهەرێمی کوردستانیشەوە ئەگەر هاوشێوەش نەبێ بەڵانسێکی باشی جێندەری لەخۆ گرتوە تا ئاستی یەکسانی، بۆیە پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە ئەگەر ژنان بتوانن شەڕی ئاوا گەورەی گەردونی بایۆلۆجی بکەن، ئەگەر بتوانن چەکی کانزایی لە دژی تێرۆریزمی هاوشێوەی #داعش# هەڵبگرن و بجەنگێن، ئەگەر بتوانن ببنە زاناو دادوەرو بزنسومان و سیاسی بۆ ناتوانن دژی توندوتیژی خێزانی و ئینتەرکۆرسی زۆرەملێ و بەکەمبینینیان لەلایەن خێزان و کۆمەڵگەو کلتورەوە بوەستنەوە؟ چین ئەو میکانزمانەی دەشێ لەم شەڕە زهنیەدا وەک ستراتیج بەکاری بهێنن؟ ئایا کوێ و کەی زەمین و زەمەنی گونجاوە لێوەی دەست پێبکەن.
هەڵبەت دیبەیتێکی سەرانسەری هەیە لەسەر ئەوەی کەی گونجاوە بۆ ئەم وەرچەرخانە. ئەوەی من لێی دڵنیام ئەوەیە، کە بەبزنسکردنی پرسی جێندەر لەلایەن ژن خۆیەوە گەورەترین داکۆکیکاری نایەکسانیە. دابەشبونی ژنەکان بەسەر بڵۆکە ئایدۆلۆژیەکاندا، بەسەر کوتلەو حزبەکاندا، نەبوونی کلتوری لەیەکخۆشبوون و ئاشتبونەوە، پێداگری لەسەر دیتەیڵ و وردەکاری سادە لەسەر حسابی پرسە ڕاستەقینەکە خاوەندارێتیکردنی بێ پرۆگرام و ستراتیج بۆ دۆسیەی یەکسانی، هەموو پێکەوە بەشە گۆڕاوی هۆکارین بۆ ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە. کەچی پیاوەکانیش هاوشيوەی ژنان وەک کلتوری دۆمینانس دابەشبون بەسەر هەمو ئەو فۆرمانەی بەرژەوەندیدا، تاکە بەرژەوەندی هاوبەشیان پارێزگاریکردنە لەو سیستەمە پاتریارکیەی ژنانیش بەبێ ئاگا هاوشانیان بونەتە پارێزەری.
دواجار پرسی ژن وەک پرسی گەلانی ژێردەستە وایە، پۆپولیزمی ناوخۆیی و بەئامانجکردنی لەلایەن سیستەمی پاتریارکی دەرەوە کردویەتی بە پرسێکی ناجێگیرو بەرگەنەگر بەجۆرێک لەهەر هەوڵێکی بونیادیدا، بەر لەوەی ڕۆشنایی ببینێ دەکەوێ یان لاواز دەبێ و زەمەن و زەمینێکی تری پێویست دەبێ تا سەرهەڵدەداتەوە.
نووسینی : د.#ڤیان مەجید فەرەج# پسپۆڕی زانستی سیاسی-ە
ئەم بابەتە 1,061 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 14-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: یەکسانیی جێندەری
جۆری پرسی ژن: خه‌باتی ژنان
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 14-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,061 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,581
وێنە 105,232
پەرتووک PDF 19,087
فایلی پەیوەندیدار 95,723
ڤیدیۆ 1,283
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.563 چرکە!