مەسعود بارزانی: عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لە سی و دووەمین ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوی ئەنفال لە دژی رۆڵەکانی گەلەکەماندا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال دەکەین.
ئەگەرچی لە ساڵانی رابردوودا هەوڵی زۆر دراوە بۆ بەجینۆسایدناساندنی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و دۆزینەوە و هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەنجامێکی وای نەبووە. بۆیە دیسانیش جەخت دەکەینەوە کە پێویستە هەوڵەکانی بەجینۆسایدناساندی ئەنفال لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بن و بگەنە ئەنجام و هەروەها دەوڵەتی عێراقیش بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان و پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال بکات و، روفاتی پیرۆزی هەموو شەهیدانی ئەنفالیش بگەڕێندرێتەوە خاکی نیشتیمان.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی قوربانییانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان
مسعود بارزانی
14-04-202014-04-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!