پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یادی ئەنفال
32 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالی بەدناودا تێدەپەڕێت کە رژێمی بەعسی لەناوچوو بێ رەحمانە دژی گەلەکەمان ئەنجامی دا، بەڵام ئازار و سوێی ئه و تاوانە نامرۆڤانەیە هەرگیز نابڕێتەوە، کە لەپاڵ تاوانەکانی تری ئه و رژێمە دکتاتۆرە بووە ناسنامەی زوڵم و چەوساندنەوه و کۆمەڵکوژی گەلی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراق.
کە ئه و یادە پڕ لەناسۆرە دەکەینەوە بەشێک لە ئەنجامدەرانی کارەساتی ئەنفال بەسزای یاسایی خۆیان گەیشتن، بەڵام هێشتا کاری زۆرمان لەپێشە بۆ نەهێشتنی ئاسەواری ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانی دیکەی بەعس، چونکە وەک ئاشکرایە سەرجەم گەلانی عێراق بێ جیاوازی بوونە قوربانی سیاسەتە تاوانکاریەکانی ئه و رژێمە، بۆیە ئەرکی هەموومانە لە حکومەتی عێراق و سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانە کە کار بکرێت بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان و ناسینەوەی روفاتەکان و گواستنەوەیان بۆ زێدی خۆیان و گەشەپێدانی ناوچەکانیان لەرووی خزمەتگوزارییەوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ ناساندنی وەکو تاوانێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی رێگە لە دووبارەبوونەوەی بگیرێت.
ئەم ساڵ بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای کۆڤید 19 لەسەر ئاستی جیهان دەرفەت نییە وەک پێویست یادی لەدەستچوونی ئه و ئازیزانە بکرێتەوە، بەڵام بەدڵنیایەوە یادو یادەوریان لە دڵی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە هەمیشە زیندوە.
د.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
14-04-202014-04-2020 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!