غەفور ڕەشید داراغا نووسەر و ڕۆشنبیر.
ئەندامی یەکەم کۆنگرەی نوسەرانی کورد بووە لە #شەقلاوە#, هەروەها ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی کورد لقی #سلێمانی# بووە
یەکیک بووە لەو نوسەرە چالاکانەی بە بەردەوامی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەنجام داوە لە شاری سلێمانی. ئارەزوویەکی سەیری هەبوو بۆ فۆتۆگرافی بە بەردەوام شتەکانی دەور و پشتی تۆمار دەکرد بە کامێراکانی زیاد لە چوار ئامێری فۆتۆگرافی هەبوو, یەکێک بوو لە کەسانەی کە زۆرترین ئەرشیفی فۆتۆگرافی لە دوای خۆی بە جێهێشتووە کە زۆربەی خۆی گرتویەتی و ئەرشیفی کردوە.
لە ڕادیۆی کوردی و تەلەفیزیۆنی کوردی لە بغداد کاری کردووە.