بروسکەیەک بۆ باڵیۆزخانەی کۆماری ڤێتنام دیموکراتی و باڵیۆزخانەی حکومەتی شۆرشگێڕی کاتی ڤێتنامی باشور.
ئەم بروسکەیە لە ڕۆژنامەی بیری نوێ (الفکر الجديد) ژمارە 35 ڕۆژی #17-02-1973#
$دەقی بروسکەکە:-$
لە 101 ڕۆشنبیری دیموکراتخواز و پیشکەوتوخوازانی #سلێمانی# یەوە نێردراوە, برۆسکەیەک بۆ باڵیۆزخانەی کۆماری ڤێتنام دیموکراتی و باڵیۆزخانەی حکومەتی شۆرشگێڕی کاتی ڤێتنامی باشور.
لە بروسکەکەدا هاتووە:- دڵخۆشی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەواڵی واژو کردنی ڕێکەوتنی ئاشتی کە ئەوە دەگەیەنێت ئەمە سەرکەوتنێکیمەزنە بۆ هاوڵاتیانی ڤێتنام و هەموو مرۆڤایەتی و پێشکەوتوخوازان و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەی,
هەروەها لە هەمان کاتدا شکستێکی سیاسی و سەربازی بۆ وڵاتە یەگرتوەکانی ئەمەریکیە کە سەرۆکایەتی ئیمپریالیەتی جیهانیە دەکات, وە بە دڵنیایەوە ئەم سەرکەوتنە کاریگەری و بەرهەمێکی پۆزەتیفی دەبێت بۆ بەرژەوەندی هەموو نەتەوەکانی کە بەرەنگاری دەکەن لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی و پێشکەوتندا.
ئەم بروسکەیە واژوو کراوە لەلایەن:-
سدیق شاوەیس – نەسیر سەلیم – دکتۆر تاهیر بابان – غەفور ڕەشید داراغا نوسەر – ئەحمەد حامد قادر جێگری سەرۆکی یەکێتی نوسەران – کاکە مەم بۆتانی نوسەر – ئەمین مەولود بەرێوەبەری پاشەکشەی توتن، عەلی مستەفا خاڵ بەرێوەبەری جاک سازی کشتوکاڵ، عومەر عارف مامۆستا، کامەران موکری هۆزانەوان – دکتۆر کەمال فواد مامۆستای زانکۆ، ئیحسان حیکمەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، عیزەت سەعید کابان بەرێوەبەری داهات، جەمال محەمەد سەعید خەیات بەلێندەر، کەمال مستەفا ئەندازیار، وریا نوری ئەندازیار – ڕەئوف مەعروف خاوەنی کتێبخانەی گەلاوێژ، ئیسماعیل محێدین دەرمان ساز، عەبدولعەزیز حاجی مەعروف بازرگان، مەحموود بابان پارێزەر، تەها بابان جیرۆک نوس، عەبدوڵلا زەنگەنە بەرێوەبەری بانکی کشتوکاڵ، محەرەم محەمەد نوسەر، محەمەد مستەفا پارێزەر، ئەحمەد هەردی شاعر، سامی حسین نازم بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، عومەر مستەفا ئەمین سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، عەبدولغەفور مەلا عەلی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی یەکەم. شیروان عەلی ئەمین بەرێوەبەری قوتابخانە، دکتۆر ڕەشید ئەحمەد مامۆستای زانکۆ، حاجی ساڵح بەڵێندەر.
تێبینی:- ئەوەی کە گرنگە لەم بروسکەیەدا ئەوەیە چۆنێتی بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی ئەو کاتەیە کە بە عەقڵیەتێکی جیهان بینیەوە بیریان لە ئازادی و سەربەخۆی گشت گەڵانی دونیا کردوتەوە,
خەباتی گەلی ڤێتنام بە خەباتی خۆیان زانیوە وە لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە چەوساندنەوە ناعەدالەتی هەبووبێت دژ بە هەر نەتەوەیەکی داگیرکراو ئەم ڕۆشنبیرانە بە خەباتی خۆیان زانیوە, وەهەر سەرکەوتێکیش هەبووبێت بە سەرکەوتنی خۆیان داناوە لە هەموو جیهاندا.
زامۆئا داراغا