Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,609
Immagini 106,172
Libri 19,172
File correlati 96,585
Video 1,317
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
مێژووی یەکەم چاپخانەی شاری سلێمانی: چاپخانەکەی شارەوانی
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی یەکەم چاپخانەی شاری سلێمانی: چاپخانەکەی شارەوانی

مێژووی یەکەم چاپخانەی شاری سلێمانی: چاپخانەکەی شارەوانی
=KTML_Bold=مێژووی چاپخانەی شارەوانی=KTML_End= تەنها مێژووی چاپخانەیەکی ئاسایی نییە بەڵکو مێژووی هەموو شاری سلێمانیە لە ڕووی کولتوری و ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە.
مێژووی گۆرینی دەسەڵاتی عوسمانیە بۆ دەسەڵاتی ئینگلیزەکان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم.
مێژووی سەرهەڵدانی بزوتنەوەی شیخ مەحمود و کاریگەری ڕۆشنبیران لە سەر فەرهەنگی کولتوری ئەم شارە وەک شاعر و ڕونابیر (پیرەمێرد) کە چەند هەستی بە گرنگی چاپخانە و ڕۆژنامەوانی و نوسین لەو سەردەمەدا کردوە, ئەم چاپخانەیە لەگەڵ دامەزراندنیدا ئەرکی نوسینەوەی مێژووی شاری سلێمانی پێسپێردراوە کە چۆن لەسەرەتاوە لە وڵاتی بەریتانیاوە دێتە شاری سلێمانی بۆ یەکەم جار لە سەر دەستی (مێجەر سۆن) بۆ مەبەستی بەهێز کردنی دەسەڵاتەکەی و حوکمی بەریتانی لە ناوچەکە, هەر لەوێوە لەگەڵ یەکەم بزوتنەوەی نەتەوی کورد دا دەڕوات بۆ ئەشکەوتی (جاسەنە) لەوێ ڕۆژنامەی (بانگی هەق) چاپ دەکرێ, وە دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ ناو باڵەخانەی شارەوانی سلێمانی بۆ چاپکردنی چەندین کتێب و نامیلکە و ڕۆژنامە لەو سەردەمەدا بۆ نموونە ڕۆژنامەی (ژیان).
ئەم چاپخانەیە سەرەتای دروست بوونی مێژووی ڕۆژنامەوانی شاری سلێمانیە, وە لە ڕێگەی ئەم چاپخانەیە هەموو کارو چالاکی ڕۆژانەی کولتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەم شارە دیکۆمێنت کردوە.
ئەم نوسینە لە نوسینی باوکمە، غەفور ڕەشید داراغا، لە ڕۆژنامەی هاوکاری لە ساڵی (29-07-1972) بڵاو بۆتەوە, بە گرنگم زانی دووبارە بڵاوی بکەمەوە لەبەر گرنگی بابەتەکە.
زامۆئا داراغا
=KTML_Bold=چاپخانەکەی شارەوانی سلێمانی=KTML_End=
لە نوسینی :- غەفور ڕەشید داراغا =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382845/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چاپخانەکەی شارەوانی سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چاپخانەکەی شارەوانی سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
ڕۆژنامەی هاوکاری:- ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی گشتی یە, لە دار الجماهیر دەرئەچێ و لە دار الحریە چاپ ئەکرێ, ژمارە (127) ڕێکەوتی 29-07-1972
لە ئەرشیفی غەفور ڕەشید داراغاوە وەرگیراوە.
دەقی نوسینەکە:
لە ساڵی (1919) کە (مێجەر سۆن)ی ناحەزی کورد و تێڵای دەستی ئیمپریالیزمی ئینگلیزی دوژمن بە نەتەوەی کورد, بە فەرمانی (وڵسن)ی فەرمانداری گشتی عیراقی داگیرکراو هاتە سلێمانی, ئەو مێجەر سۆنەی کە ماوەیەکی دور و درێژ بە کوردستاندا سوڕاوەتەوە بە ناوی (میرزا غلام حسین شیرازی) کە شارەزاییەکی باشی پەیدا کردبوو, لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و نەرێت و خوو ڕەوشت و باری تیرە و خێڵەکان و شێوەکانی زمانی کوردی.
ئەم (سۆن)ە وەکو وتمان ئەو ماوە درێژەی کە لە کوردستاندا بوو مەشقێکی تەواوی کردبوو بۆیە لەلایەن دەزگای ئیمپریالیزمی ئینگلیزەوە کارێکی گرنگی پێ سپێڕرا کە ناردیانە سلێمانی سۆن بۆ ئەوەی باش لە کارەکەیدا سەرکەوێ لەگەڵ خۆیا چاپخانەیەکی دەستی کێش کردو خێرا دایمەزران.
وە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەو چاپە چاپ کرد بە ناوی ڕۆژنامەی (پێشکەوتن)ەوە, وە ئەم کارە دەستەی بەڕێوەبەری بۆ دانا لە ژێر چاودێری و ئاراستەی خۆیدا, بەم جۆرە یەکەم ژمارەی (پێشکەوتن) لە ڕۆژی 08-11-1919 دا دەرچوو.
وە ئەم ڕۆژنامەیە سێ ساڵی خایان و (118) ژمارەی لێ دەرچوو, وە هەفتانە بوو هەفتەی جارێک دەر ئەچوو.
ڕێڕەو و ئامانجی ئەو ڕۆژنامەیە بریتی بوو:-
1/ پڕوپاگاندەی بۆ دەوڵەتی بەریتانیای گەورە بڵاو کردەوە لە خەڵکی کوردستانی ئەگەیان کە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا خۆر لە بەیداخی ئاوا نابێ, بۆ بە زۆر تر دەنگ و باسی هەندەرانی بڵاو ئەکردەوە بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیاوە هەبوو لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە بە پاشکۆی بەریتانیاوە بەسترابون و خرابونە ژێر چەپۆکیەوە.
2/ کنە کردن لە ناو نەتەوەی کوردا بە چاندنی تۆوی دووبەرەکی لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا, هەروەها چاو و ڕاوکردن دژی حکمداریەتی شێخ مەحمودی نەمر وە جیا کردنەوەی خەڵک لێی.
3/ چاو و ڕاوکردن دژی شۆرشی ئۆکتۆبەری مەزن کە ئەو کات ساوابوو وە لە تەمەنی دوو ساڵییدا بوو, ئەو شۆرشە کە چاوی هەموو گەلانی جیهانی کردەوە وە ڕژێمی ئیمپریالیزم و سەرمایەداری بنکەند و ڕسوا کرد.
4/ بەربەستی پڕوپاگەندەی تورکیزمەکان (تورک چیەکان) و چڵکاو خۆارەکان و بزوتنەوەی علی شەفیق پاشای شەرکەس کە بە (ئۆزەدمێر) ناوی دەرکرد, کە لە ناوچەی ڕەواندوز و ڕانیە... هتد سەری دەرهێنا بوو, هێشتا کێشەی ولایەتی موصل (کوردستانی عیراق) لابەلا نەکرا بوو تورکەکان داوایان ئەکردەوە, دیارە ئەمەش گەورەترین مەترسی بوو بۆ ئینگلیزەکان لە بارەی نەوتی ئەم وڵاتەوە.
5/ لەم چاپخانەیەدا اعلان و بەیاننامە و کاروباری ئیداری ئینگلیزەکانی پێ چاپ ئەکرا.
ئەم ڕۆژنامەیە ئەو ڕێڕەوەی کە لێی داوین جاروبار کاک (عەلی کەمال باپیر) کە یەکێک بوو لە بەرێوەبەران هەندێ هەڵبەست و هۆنراوەی بە سۆزی نیشتمانی تیا بڵاو ئەکردەوە...
لە ساڵی 1922 (وڵسن)ی فەرمانداری گشتی عیراق سەرنجیدا کەوا فەرمانڕەوایەتی مێجەر سۆن لەڕزین و بۆگەن کردن دایە, هات (سۆن)ی داخ لە دڵی لابرد وە لە جیاتی ئەو بەچکە ئینگلیزێکی تری ناردە شوێنەکەی کە (گۆڵدسمیس) بوو, وە وەهای ئامۆژگاری کردبوو کە ئەبێ بڕێک لەگەڵ خەڵکدا نەرم و نیان بێ بۆ ئەوەی بۆگەنەکەی (سۆن) لەبەر لوتی خەڵک لابدا.
(گۆڵدسمیس) هاتە سلێمانی و (مێجەر سۆن) باری کرد, بەبار کردنی سۆن ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) لە کارکەوت, ئەو کات گورج (حاجی مستەفا پاشای یاموڵکی) کە لە دەوڵەتی عوسمانیدا بە (نەمرود) ناوی دەرکرد بوو, ئیمتیازی ڕۆژنامەیەکی لێ سەند بە ناوی ڕۆژنامەی (بانگی کوردستان)ەوە کە لە چاپخانەکەی مێجەر سۆن چاپ ئەکرا یەکەم ژمارەی لە 02-08-1922 دەرچوو, هەفتەی جارێک دەرئەچوو بە کوردی عەرەبی و تورکی نوسینی بڵاو ئەکردەوە, بە پێچەوانەی ڕۆژنامەی (پێشکەوتن)ە کەی سۆن گەلێک نوسین و وتاری نیشتمانی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
لە 22-09-1922 (شێخ مەحمود)ی نەمر هاتەوە سلێمانی پاش ئەوەی لە بەند و دیلێتی ڕزگار بوو وە بە ڕەسمکی بوو بە (حکومداری کوردستانی خوارو) یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (ڕۆژی کوردستان) ی دەرکر لە 15-11-1922 بە چاپخانەکەی مێجەر سۆن کە ئەم ڕۆژنامەیە ئۆرگانی (زمان حاڵی) حکومەتەکەی شێخ مەحمود بوو, هەفتەی جارێک دەرئەچوو, هەموو بەیاننامە و فەرمانەکانی شێخ مەحمودی نەمری بڵاو ئەکردەوە بە ناوی (ملک کوردستان- محمود)
ئەکم ڕۆژنامەیە (15) ژمارەی لێ دەرچوو وە لەسەر خواستی شێخ مەحمود ناوەکەی گۆڕا بوو بە ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) کە هەر ئۆرگانی حکومەت بوو, دیارە ئەم ناو گۆڕینە خۆی لە خۆیا نوقڵانەیەکی باشە, وە دیسان ئەوەش ئەگەیەنی کە شێخی نەمر ئەیویست سنوری حکومەتەکەی (کوردستان) پەرەپێ بسێنی هەرهیچ نەبێ کوردستانی خوارو بگرێتەوە, ئەم ڕۆژنامەیە دیسان هەفتەیی بوو وە تا کۆتای مانگی شوباتی (1922)ی خایاند.
شێخی نەمر لە ژێر پاڵەپەستۆی دەزگای ئینگلیزەکاندا لە ڕۆژی 04-03-1923 سلێمانی چۆڵ کرد وە بە لەشکر و بارەگا و تفاقەوە ڕوی کردە ناوچەی سورداش وە لەگەڵ خۆی چاپخانەکەی مێجەرسۆنی بار کرد وە لە ئەشکەوتی (جاسەنە) دایمەزراند, وە لە ڕۆژی08-03-1923 یەکەم ژمارەی (بانگی هەق)ی بەو چاپخانەیە دەرکرد کە ئۆرگانی شۆرشگیرانی کوردستان بوو, پاش ماوەیەک کە لەشکری کوردستان بە سەرۆکایەتی شێخ مەحمود ناوچەی سورداشی چۆڵ کرد وە چووە (پیران) لە ناوچەی پێنچوێن, چاپخانەکەی ناردەوە سلێمانی وە دای بە دەزگای شارەوانی.
لە 18-08-1924 لە چاپخانەی شارەوانی ڕۆژنامەی (ژیانەوە) چاپ کرا کە ڕۆژنامەیەکی هەفتەی بوو وە (56) ژمارەی لێ دەرچووە لەلایەن دەستەیەکەوە دەرئەکرا کە سەر بە ئینگلیزەکان بوون ئەم ڕۆژنامەیە تا 14-12-1926ی خایاند.
لە ڕۆژی 21-12-1926 لەم چاپخانەیە ڕۆژنامەی (ژیان) لەلایەن دەزگای شارەوانیەوە دەرچوو, وە خوالێخۆش بوو مامۆستا (حسین ناڤم) بەرێوەبەری چاپخانەکە بوو, وە ئیمتیازە کەشی بە ناوی شارەوانی یەوە بوو.
ئەم ڕۆژنامەیە دیسان هەفتەیی بوو, زۆرتر لە ئەدەب و هونەر و هەڵبەست ئەدوا.
لە ساڵی 06-05-1923 مامۆستا (حسین ناڤم) کۆچی دوایی کرد لە جیاتی ئەو بوێری هەڵکەوتوو (پیرەمێرد) دانرا بە بەرێوەبەری چاپخانەکە و ڕۆژنامەکەو توانی ژمارەی ڕۆژنامەکە بگەینێتە (553) ژمارە.
لە ساڵی 14-08-1934 (پیرەمێرد) لە بەرێوەبەریتی چاپخانەکە لابرا, ئەمجا هات چاپخانەکەی لە شارەوانی بە کرێ گرت بۆ ماوەی (3) سێ ساڵ کە لە 1937/8/3 دا بۆی تازە نەکرایەوە بە هۆی ناکۆکی نێوان پیرەمێرد و (مەجید یاقوبی) فەرمانداری شار (متصرف) لەسەر ئەوەی کە پیرەمێرد لە ڕۆژنامەکەدا گەڵێک هەڵبەست و سرودی نیشتمانی بەسۆز بڵاو ئەکاتەوە.
لە 16-10-1938 پیرەمێرد چاپخانەیەکی باشی بۆ خۆی کڕی و ئیمتیازی ڕۆژنامەی (ژین)ی بۆ خۆی وەرگرت.
لە چلەکاندا ماوەیەک ئەم چاپخانەیە لەلایەن مامۆستا (مەحمود ئەحمەد)ەوە بەکرێ گیراوە توانی هەندێک کتێب و نامیلکەی پێ چاپ بکات, ئەمە ناوی چەند کتێب و نامیلکەیە کە بەو چاپخامەیە چاپ کراوە:-
1/ قصص الانبیا و بە کوردی لە نوسینی مامۆستا (زێوەر) لە ساڵی (1920) چاپ کراوە.
2/ دیوانی مەحوی لە ساڵی (1922) چاپ کراوە.
3/ دەستوری موچەخۆری لەکاتی حکومدارێتی شێخ مەحمود چاپ کراوە لە ساڵی (1923)
4/ گۆرانی کوردی نیشتمانی لە ساڵی (1925) چاپ کراوە.
5/ هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن نوسینی (م.م. پشدەر) لە ساڵی 1938 چاپ کراوە.
6/ بەهەشتی ون بوو لە هەڵبەستی خوالێ خۆش بوو بەختیار زێوەر لە ساڵی 1946 چاپ کراوە.
7/ گوڵاڵە لە نوسینی مامۆستا (مەحمود ئەحمەد) ساڵی 1947 چاپ کراوە.
وەکو لە پێشەوە وتمان کە ئەم چاپخانەیە بۆ مەبەستێکی تایبەتی هێنراوە لە سلێمانی دانرا, بەڵام پاش ماوەیەک شۆرش و نیشتمان پەروەرەکان قۆستیانەوە و توانیان گەلێک خزمەتی بزوتنەوەی ڕۆشنبیر و کوردایەتی پێ بکەن, وە ئەم چاپخانەیە لەم ڕوەوە ڕۆلێکی گەورەی دیاری کراوی هەبوو.
بەڵام بە داخەوە ئێستا ئەو چاپخانەیە کەفتەکار و بێ ناز کەوتوە چڵ و چیواڵەکەی لە یەکێک لە عەمارەکانی شارەوانی سلێمانی فڕێ دراوە.
خۆزگە شارەوانی هیمەتێکی بکردایە:-
1/ ئەو چاپخانەیە (چڵ و چیواڵەکەی) بدایە بە مۆزەخانە.
2/ یان لە کۆشکی شارەوانیدا ژورێکی بۆ تەرخان بکردایە, پاشماوەی ئەو چاپخانەیە تێ دابنایە, وە کورتە مێژوویەکی لەسەر تۆمار بکرێ, بۆ ئەوەی نەوەی ئەمڕۆمان ئاگاداری ئەو ڕۆڵە گرنگە بن کە ئەم چاپخانەیە پێی هەڵساوە لە ڕووی بزوتنەوەی ڕۆشنبیری و نەتەوایەتی گەلەکەمانەوە دیارە ئەم پێشنیازەشم کارێکی گرانی ئەوتۆ نییە کە لە توانادا نەبێ لەبەر ئەوە چاوەڕوانی هیمەتی کاربەدەستانی شاڕەوانی سلێمانیم لەم ڕوەوە.
تێبینی:- زۆربەی زانیاری ئەم وتارە لە کۆڕە تەلەفیزیۆنەکەی مامۆستایان (مستەفا صالح کریم و کاکەی فەلاح و غفور ڕشید داراغاوە وەرگیرا کە مانگی حوزەیرانی ڕابوردوودا لە ئیستگەی تەلەفیزیۆنی کەرکووکەوە پیشاندرا. غفور ڕشید داراغا 1972
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,598
HashTag
Fonti
File correlati: 1
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 13-04-2020 (4 Anno)
Città: Sulaimaniya
Libro: Storia
Provincia: Turchia
Provincia: Sud Kurdistan
Provincia: United Kingdom
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) su 14-04-2020
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 14-04-2020
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 24-10-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 2,598
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,609
Immagini 106,172
Libri 19,172
File correlati 96,585
Video 1,317
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.5 secondo (s)!