بەپێی ئامارەکانی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، زۆربەی ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵاندایە، بەجۆرێک 26.7%ی تووشبووان پێکدێنن. هەروەها 10%ی تووشبووانیش منداڵن.
رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی تەمەن (01-03-2020 - 1404-2020) ☰
|
|
|
|
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان 331 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 195 کەسیان چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە، لەماوەی 24 کاژێری رابردووشدا یەک کەس تووشی کۆرۆنا بووە.
کاتێک بڕوانینە رێژەی تووشبووان بەپێی تەمەن، دەبینین زۆرترینی تووشبووان ئەوانەن تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵاندایە و رێژەی 26.7%ی تووشبووانی هەرێمی کوردستان پێکدێنن. لەدوای ئەوانیش ئەوانەن کە تەمەنیان لەنێوان 21- 30 ساڵاندایە و 17.4%ی تووشبووان پێکدێنن.. هەروەها ئەوانەشی تەمەنیان لەنێوان 51- 60 ساڵاندایە، کەمترین رێژەی تووشبووانی پێکدینن، کە 5.8%یە.
ئەگەر رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی تەمەن دیاری بکەین، دەردەکەوێت 10.5% ئەوانەن تەمەنیان لە 11 ساڵ بەرەو خوارەوەیە، 26.7% تەمەنیان لەنێوان 11-20 ساڵانە، 17.4% تەمەنیان لە نێوان 21- 30 ساڵانە، 16.3% تەمەنیان لەنێوان 31-40 ساڵانە، 12.8% تەمەنیان لە نێوان 41-50 ساڵانە، 5.8% تەمەنیان لەنێوان 51- 60 ساڵانە، 10.5%ی تەمەنیان لە نێوان 61-70 ساڵانە.
یەکەم کەیسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە 1ی ئادار لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی تۆمارکرا. دواتر
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ لە 14ی ئادار قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند. کە تائێستاش درێژەی هەیە.
[1]
14-04-202014-04-2020 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!