پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,184
Kuvat 105,520
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,174
Video 1,297
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 32 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفالدا
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 32 ساڵەی ش...

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 32 ساڵەی ش...
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال.
32 ساڵ لەمەوبەر لە چوارچێوەی سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی کوردستان ڕژێمی لەناوچووی بەعس بە هەشت قوناغ تاوانی ئەنفالی ئەنجامدا.
شاڵاوەکانی ئەنفال زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی باشووری گرتەوە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 4 هەزار و 500 گوند و شارۆچکە وێرانکران و سەروەت و سامانیان تاڵانکرا و 182 هەزار هاووڵاتی سفیل و بێتاوانی کوردستان ڕاپێچی مەرگی بەکۆمەڵ کران و لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیندەبەچاڵ کران، کە تا ئێستا گۆڕی زۆرینەیان وونە.
رژێمی بەعسی ڕەفتار فاشیست پیلانی دانابوو دوابەدوای وێرانکردنی گوندەکان و ئەنفالکردنی خەڵکەکە و کۆکردنەوەی هاووڵاتیان لە شارەکاندا، دوا گورزی خۆی بوەشێنێت و کۆتایی بە گەلی کورد لە کوردستانی باشوور و شۆڕشەکەی بهێنێت، بەڵام خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە ئەو خەونەی دوژمنانیان لەگۆڕنا و لەدوای 3 ساڵ لە تاوانەکانی ئەنفال لە ساڵی 1991 خەڵکی کوردستان ڕاپەڕی و بۆ هەمیشە ڕژێمی بەعسیان لەسەر خاکی کوردستان وەدەرنا.
پاش ڕوخانی دەسەڵاتی ديکتاتۆری بەعس
لە عێراق لە ساڵی 2003 ەوە هەوڵەکان بۆ سۆراغکردن و دۆزینە گۆڕی قوربانیانی ئەنفال بەردەوام بووە و لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتمان لە چەند قۆناغێکدا دوای دۆزینەوە و هەڵدانەوەی 60 گۆڕی ئەنفالەکان ڕوفاتی 3 هەزار و 737 شەهیدی گەڕاندووەتەوە بۆ کوردستان، لەئێستاشدا 3 گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە و و لە هەڵدانەوەی گۆڕێکیاندا ڕوفاتی 171 شەهید لە پزیشکی دادی بەغدا پشتڕاست کراونەتەوە و دوای تەواوکردنی ڕێوشوێنە پزیشکییەکان وەزارەتمان ئامادەکاری پێویستی کرد بۆ هێنانەوەی ڕوفاتەکانی ئه و گۆڕە بەکۆمەڵە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نەتوانرا ئەم پرۆسەیە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە ڕوفاتەکان بەپێی ڕێوشوێنی تایبەت و ڕێکارە یاسایانەکان دەگەڕێندرێنەوە و بەخاکی کوردستان دەسپێردرێن.
لە یادی 32 ساڵەی ئەنفالدا جەخت دەکەینەوە، شاڵاوەکانی ئەنفال بە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتیەکان و لە چوارچێوەی ئه و بەڵگەنامانەی کە دوای ڕژێمی لەناوچوو بەردەست کەوتوون، تاوانی جینوسایدە و بە ئامانجی کۆمە ڵکوژی و لەناوبردنی گەلی کوردستان ئەنجامدراون، هەروەک چۆن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە بڕیارەکەیدا بە تاوانی جینوساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساندوویێتی.
بۆیە داواکارین کۆمەڵگای نێودەولەتی لە سەر بنەمای ئه و بەڵگەنامانە و بڕیاری دادگا ئەم کەیسە لەسەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنن و وەک کەیسێکی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
هەروەها داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، پشت بەست بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و دەقی ماددەی (132)ی دەستوری عێراق و بریاری ژمارە (26)ی ساڵی 2018 ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قەرەبووی شایستەی قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە و چیدی ئەم پرسە پشتگوێ نەخات.
هەر لەم یادەدا کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال دڵنیا دەکەینەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون بە هەموو توانایێکەوە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دۆزینەوەی ڕوفاتی ئەنفالەکان و گەڕاندەنەوەیان بۆ کوردستان.
هەرچەندە ئەمساڵ لەبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانرا یادی 32 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفال بکرێتەوە، بەڵام کار و هەوڵەکان بەشێوازی دیکە بەردەوامن بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و بەنێودەوڵەتیکردنی تاوانەکانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# و جینوسایدی بارزانییەکان و کوردانی فەیلی و ئێزیدیەکان تا لە سەردەمی ئێستادا تاوانی هاوشێوە دوبارە نەبێتەوە.
نەمری بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ کەسوکاریان
خودای گەورە کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بکات
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#13-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,516 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
فەرمانگەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-04-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 13-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,516 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,184
Kuvat 105,520
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,174
Video 1,297
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.422 toinen!