🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 شێخ مەحمودی حەفید و رەفیق حیلمی
شێخ مەحمودی حەفید و رەفیق حیلمی[1]
کاتی وێنە: نەزانراو
📷 شێخ مەحمودی حەفید و رەفیق حیلمی
📷 یادگارییەکانی منداڵی
چەند وێنەیەکی جوان کە بیرەوەریت بیردەخاتەوە بۆ ئەم ژیانە سادەیەیی ڕابردوو
کە پێک هاتووە لە کۆمەلێک وینەی یاری و یادگاریەکانی سەردەمی جاران و منالی وە ئەم یاریانەو یادەوەریانیە تایبەت نیە بە شوین و نا
📷 یادگارییەکانی منداڵی
📷 وێنەی کاک عەبدول حوسێن لەگەل ئەحمەد کوێخا جەلال تەرەقی 1984
وێنەی کاک عەبدول حوسێن محەمەد لەگەل پێشمەرگەیەک بەناوی ئەحمەد کوێخا جەلال تەرەقی لە ناوشوان ئەم وێنەیە لە ڕۆژی جەژنی کرێکاران لە 1/ئایاری /1984 لە دێی تۆمار گیراوە ئەو ڕۆژە حەفلە بوو مام جەلال لەوێ بو
📷 وێنەی کاک عەبدول حوسێن لەگەل ئەحمەد کوێخا جەلال تەرەقی 1984
📕 گوڵی وەریو
بەشێک لە هۆنراوەکانی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحمودی حەفید
لەسەر ئەرکی دایکی شێخ کاوەی شێخ لەتیفی حەفید لە سالی 1975 چاپکراوە.
📕 گوڵی وەریو
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیە
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکا
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانک
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندار
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
سینەمای جاران لە هەولێر

جاران لە هەولێر کاتێک فلیمێکی نوێ دەهات پێش ئەوەی لە سینەما پەخش بکرێ دوو نەفەر تەختە دارێکیان لەسەر شانی دادەناو و دەگەڕان تاوەکوو خەڵک بزانێ..
پیاوێک کە بە پێش دعایەکە د
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵای هەولێر

گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت..
قەڵای هەولێر لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەرەتای حوکمی پادشایی عیراق دە
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
1. مستەفا رازادە
2. عەبدول سەعید
3. نوری
4. جەبار
5. دڵشاد
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
👫 ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سە
👫 ئالان محەمەد حەسەن
📕 لە رێگای ئازادیدا
ناونیشانی پەرتووک: لەڕێگای ئازادیدا
ژیاننامەی 201 شەهیدی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان 1976 - 1991
نووسەر: ئیسماعیل تەنیا
2021
📕 لە رێگای ئازادیدا
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
گەڕانەوەی شێخ مەحمود دوای دەستبەسەری لە هیندستان ساڵی 1922
وێستگەی شەمەندەفەری بەغدا
گەورەپیاوانی کورد، بەپیر شێخ مەحمودەوە چوون.
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لەعێراق (کینهام کۆرۆنوالیس و ئەحمەد تۆفیق بگ) متصرفی سلێمانی و کاپتن هۆڵت ڕێکەوتی 1926-10-09 لەنزیک شارۆچکەی خورماڵ[1]

وێنەکە لەڕاستەوە :
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
✌️ شەهیدان
سولەیمانی موعینی
👫 کەسایەتییەکان
ئالان محەمەد حەسەن
💬 پەند و ئیدیۆم
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خا...
📝 بەڵگەنامەکان
بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (...
📷 وێنە و پێناس
یادگارییەکانی منداڵی
📊 خواست لەسەر خۆراک لە باشووری کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
خواست لەسەر خۆراک لە باشووری کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا
📊 ئامار و راپرسی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا، هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کوردستان، جۆرێک لە دڵەڕاوکێ لەلای هاووڵاتیان دروستبوو، بۆ ماوەیەک خواست لەسەر خۆراک بەڕێژەی 500% زیادی کرد، ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و دووکان و مارکێتەکان پڕن لە خۆراک.
بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 کۆمپانیای هاوردەکردنی خۆراک هەن، بەڵام بە دەیان کۆمپانیای دیکەش چالاکی هاوردەکردنی خۆراکیان بۆ کۆمپانیاکەیان زیاد کردووە، لە کاتی زۆربوونی خواستدا، خۆراک هاوردە دەکەن.
90%ی مۆڵەتەکان بۆ هاوردنی خۆراکە
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند : پێشتر مۆڵەتەکانی هاوردەکردنی خۆراک، نزیکەی 40%ی کۆی گشتی ئەو مۆڵەتانەی پێکدەهێنا کە مانگانە دەدرایە بازرگان و کۆمپانیاکان، بەڵام ئێستا 90%ی ئەو مۆڵەتانە بۆ هاوردەکردنی خۆراکە.
نەوازد ئەدهەم دەڵێت بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی کردوویانن، زۆربەی بازرگانان روویان لە هاوردەکردنی خۆراک کردووە، زیاد لە پێویستی خۆشیان خۆراک هاوردە دەکەن، بۆ نمونە ئەگەر لەکاتی ئاسایی بازرگانێک یان کۆمپانیایەکی بازرگانی مانگانە 50 تۆن خۆراکی هێنابێ ئێستا 150 بۆ 200 تۆن خۆراک دەهێنێ: بەگوێرەی داتاکان رێژی هاوردەکردنی خۆراک لە مانگەکانی شوبات و ئاداری ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 250% زیادی کردووە، رۆژ بەڕۆژیش رێژەکە لەزیادبووندایە.
فرۆشی خۆراک 500% زیادی کرد
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا، هەروەها تۆمارکردنی چەند کەیسێک لە هەرێمی کوردستان و راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ. لە ترسی داخستنی سنوورەکان خەڵک بە لێشاو روویان لە کڕینی خۆراک کرد، بەجۆرێک رەفەی بەشێک لە مارکێت و دووکانەکان چۆڵ بوون.
نەوزاد ئەدهەم دەڵیت: ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک لەوەدابوو کە خاڵە سنوورییەکان دابخرێن و خۆراک کەمببێتەوە، بۆیە بە لێشاو روویان لە دووکان و مارکێت و مۆڵەکان کرد. بۆ ماوەیەک خواست لەسەر هەندێک کاڵای خۆراکی وەک شەکر، زەیت، برنج، مەعجون تەماتە، بەرهەمە پاقلەمەنییەمان 500% زیادیکرد، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، دووکان و مارکێت و کۆگای کۆمپانیاکان پڕن لە خۆراک. خەڵک زیاد لە پێویست خۆراکی کڕیوە، بۆیە فرۆشی هەندێ کاڵا بە بەراورد بە پێشتر 50% کەمیکردووە.
زۆرترین خواست لەسەر شەکر بووە
بۆ رێژەی زیادبوونی فرۆشی خۆراکە جیاوازەکان و بەرزبوونەوەی نرخیان (رووداو) زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارتی بە نمونە وەرگرتووە کە زیاتر لە 100 سوپەرمارکێتی لە سەرجەم گەڕەک و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێرهەولێردا هەیە.
محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت، دەڵێت: لە کاڵا خۆراکییەکان زۆرترین خواست بە پلەیەک لەسەر شەکر بووە، بە پلە دوو برنج و زەیت و مەعجون تەماتە دێت. دواتر فاسۆلیا، نیسک، نۆک، ئارد و ساوار دێن. بەشێوەیەکی گشتی فرۆشی مارکێتەکانی ئێمە و مارێتەکانی دیکەش لە شەکر بەرێژەی 70%، برنج 45%، زەیت 90%، ئارد 40%، نۆک 120%، نیسک 80%، مەعجون تەماتە 60%، زەیت 130%، ساوار 65% و فاسۆلیا 75% زیادبووە.
نیسک و نۆک و فاسۆلیا لە بازاڕ کەمبووە
محەممەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی زۆری خواست، هەندێک خۆراک لە بازاڕ کەمبوونەتەوە و بەو هۆیەوە نرخیان بەرزبووەتەوە. محەممەد ئیسماعیل گوتی: نیسک، نۆک، فاسۆلیا و ساوار لە بازاڕ زۆر کەمبووە، بۆیە نرخیان بەرزبووەتەوە. بۆ نموونە نرخی نیسک و ئارد بەڕێژەی 35% و نرخی فاسۆلیا بەڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە.
گوتیشی: ترسمان هەیە لە مانگی رەمەزاندا نیسک و نۆک و فاسولیا و ساوارمان دەست نەکەوێت بۆ فرۆشتن. ئەگەر کەمێکیشمان دەست بکەوێت نرخیان زۆر بەرز ببێتەوە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی شیری منداڵانیش هەیە، چونکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کارگەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی 4 مانگ بە تایبەت فەرەنسا لە کار دەوەستن.
ترس لە ئیکسپایەر
کۆمپانیای نەورەس یەکێکە لە کۆمپانیا بازرگانییەکانی کوردستان، مانگانە زیاتر لە 6 هەزار تۆن خۆراک هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات و لەرێگەی 3200 بریکارەوە لە شارەکانی کوردستان بە بازاڕی دەکات.
جوتیار عومەر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەورەس بۆ هاوردەکردنی خۆراک، دەڵێت: لەلایەن بەرپرسانی حکومەت پاڵەپەستۆیەکی زۆرمان لەسەرە بۆ هاوردەکردنی خۆراک. مارکێت و سوپەرمارکێت و بریکارەکانمان بەهۆی هەبوونی خواست و ترسی کەمبوون، سێ بەرامبەری فرۆشی پێشتریان داوای خۆراک دەکەن، بۆیە داوامان لە کارگێریی پارێزگاکان و وەزارەتی بازرگانی کردووە، ئەگەر پاش دوو مانگی دیکە کاڵاکان ماوەی بەسەرچوونیان تەواوبوو و نەفرۆشران یان بەهۆی خراپ کۆگاکردنیان ئەسپێ لێی دا یان خراپبوون، ئێمە تاوانبار نەکەن.
جوتیار عومەر دەڵێت کاری ئەوان وەرزییە بۆ هەر وەرزێک خۆراک لە وڵاتان دەکڕن و هاوردەی دەکەن، بەپێی فرۆشیان تاوەکو بەشی مانگی تشرینی یەکەم کاڵایان لە کۆگاکانیان هەڵگرتبوو، بەڵام بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی کۆرۆنا لە بازاڕەکان دروستی کرد، ئێستا بەشێکی زۆرکەم لە خۆراکەکانیان ماون: بۆ نموونە نیسکمان بۆ مانگی رەمەزان و دوای رەمەزانیش هێنابوو، ئێستا هیچمان نەماوە.
جوتیار عومەر، گوتی: لەبەر ئەوەی کۆمپانیای ئیتحادی عێراق بە بەردەوامی کاردەکات، بۆیە لە بازاڕ گرفتی زەیت و شەکر دروست نابێت، برنجیش زۆرە چەندمان بووێت بە کەمێک پارەی زیاتر دەتوانین بیهێنین، بەڵام ماکەرۆنی و شەعرییە و ساوار لە تورکیا خواستی لەسەر زۆر بووە، نرخی تۆنێکی 80 دۆلار گرانبووە، نیسک و نۆک و فاسۆلیاش نرخیان بەرزبووەتەوە و لە بازاریش کەم دەستدەکەون.
فرۆشی خۆراک زیادی نەکردووە
فاتح یاسین، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای مومتاز بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان، بریکاری کۆمپانیا ئاڵتون کایەی تورکییە بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان لە شاری هەولێر، دەڵێت: بەهۆی داخستنی چێشتخانە و رێستورانتەکان و نەبوونی گەشتیار، فرۆش کەمبووەتەوە، تەنانەت خەڵکیش بەهۆی کەرەتین لە ماڵ ماونەتەوە، بەهۆی ترسیان لە کۆرۆنا وەک پێویست نان ناخۆن، بەڵام ئەوەی جوڵەی خستە بازاڕ ترسی خەڵک بوو لە داخستنی سنوورەکان و ئەگەری کەمبوونەوەی کاڵا. ئێستا ماڵەکان پڕن لە خۆراک، دوو مانگی دیکە دەبینن بازاڕ تووشی چ پاشەکشێیەک دەبێت لە فرۆشی خۆراک و چەند خۆراکیش بەهۆی بەسەرچوونیان فڕێدەدرێن.
بەگوتەی ئەم بازرگانە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و کارگێریی پارێزگاکان و وەزارەتی بازرگانی پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر بازرگان و کۆمپانیاکان هەیە بۆ هاوردەکردنی خۆراک، کۆمپانیاکانیش بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کوردستان و خواستی بازاڕ کاڵایەکی زۆریان هاوردەکردووە، ئێستا ترسیان هەیە فرۆش دابەزێت و تووشی زیانی زۆر بن.
فاتح یاسین دەڵێت: ئێمە بریکاری کۆمپانیا ئاڵتون کایەین و داواکارییەکانیشمان هەر لەرێگەی ئەوانە. بۆ نموونە ئەگەر پێشتر داوای 500 تۆن فاسۆلیامان کردبێت، ئێستا داوای 2000 تۆن دەکەین، هەروەها ئەگەر پێشتر 10 هەزار تۆن برنجمان داوا کردبێت ئێستا داوای 20 هەزار تۆنمان کردووە. بەشێوەیەکی گشتی بەگوێرەی خواستی بازاڕ هەندێ لە بابەتەکان 200% و هەندێکی دیکەیان 400% زیاتر داوامانکردووە.
فاتح یاسین هەروەها دەڵێت: ئێستا بەدەیان کۆنتینەر کاڵامان لە کۆمپانیاکانی ئەرجەنتین، مالیزیا، هیندوستان، تورکیا ومیسر چەند وڵاتێکی دیکە داواکردووە هێشتا نەگەیشتوون. ناشزانین بازاڕەکە چی بەسەر دێت.
حکومەت خۆراک بۆ هەژاران دەکڕێت
بۆ رێگری لە سەرهەڵدانی قەیرانی کەمبوونەوەی خۆراک و چاودێری نرخ لە بازاڕ، لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی ئابووری لە هەرێمی کورستان، بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی خۆراک بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامێتی وەزیری کشتوکاڵ، نوێنەرانی ئەنجوومەنی وەزیران، پارێزگاکان، ئیدارەکانی گەرمیانگەرمیان و راپەرین، ژوورە بازرگانییەکان، وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، دارایی و ئابووری، پلاندانان دامەزراوە.
لەسەر پێشنیازی ئەم بۆردە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە کڕینی 6 ملیۆن لیتر زەیت، 30 هەزار تۆن ئارد، 1500 تۆن فاسۆلیا، 1500 تۆن نیسک، 1500 تۆن نۆک.
نەوزاد ئەدهەم، کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەم بۆردە، گوتی: ئامانجمان لە کڕینی ئەم خۆراکانە بۆ هاوکاری ئەو هاووڵاتیانەیە کە لەژێر هێڵی هەژاریدان، دۆزینەوەی ئەم هاووڵاتیانەش لەرێگەی موختارەکان دەبێت و فۆڕمێکیان پێ پڕدەکرێتەوە. بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکان لەرێگەی بریکارەکانەوە خۆراکیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
گوتیشی: لەرێگەی تەندەرەوە کڕین و هاوردەکردنی ئەم خۆراکانەمان بە چەند بازرگان و کۆمپانیایەک داوە. مەرجی سەرەکیشمان ئەوەیە کواڵێتیی خۆراکەکان باش بێت و لەناوخۆشدا نەیکڕنەوە بۆ ئەوەی گرفتی کەمی ئەو خۆراکانە دروست نەبێت، ئێستا هەندێک ئارد گەیشتووە و زەیتەکەشمان لە کۆمپانیای ئیتحادی عێراق کڕیوە و بەرێگاوەیە. خۆراکەکانی دیکەش لە داهاتووییەکی نزیکدا دەکڕین، بێجگە لەو ماددە خۆراکییانە بڕیار لەسەر کڕینی هەندێ خۆراک و پێویستی دیکەش دراوە.[1]
13-04-202013-04-2020


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 13-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-04-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-04-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ئاڵوگۆڕکردنی بارزگانی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🦠 ڤایرۆسی کۆڕۆنا
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 13 2020 9:17AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2020 11:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2020 11:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 592 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-05-2021
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێن
سولەیمانی موعینی
ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سەر بە شاری ڕانیە. شارەزای زمانەکانی عەرەبی-ئینگلیزی-فارسییە.
ئالان محەمەد حەسەن
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانکارەکان یەک دوو سەر بزن بەخێودەکەن و ڕادەگرن تاوەکو ببنە چاوساغ و ڕێوانی ڕانە مەڕەکە بۆ ئەوەی بچنە هەرد و کێوان و لەوەڕگایان، مەڕ زۆر باش دەڵەوەڕێت دەبێت دوای تێرخواردن لە لەوەڕگایان زوو زوو ئاوبدرێت و نابێت، لەئاودانی هاوینێ مەڕ و ماڵات خافل بکرێت و فەرامۆش بکرێت چونکە ئاژەڵی مەڕ پێویستی بەسێ ژەم ئا
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership) ئەنجام دەدرێت بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە (relations@krg-moawr.org لە
بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
یادگارییەکانی منداڵی
چەند وێنەیەکی جوان کە بیرەوەریت بیردەخاتەوە بۆ ئەم ژیانە سادەیەیی ڕابردوو
کە پێک هاتووە لە کۆمەلێک وینەی یاری و یادگاریەکانی سەردەمی جاران و منالی وە ئەم یاریانەو یادەوەریانیە تایبەت نیە بە شوین و ناوچەیەک بەلکو جیهانین و لەنێویاندا زۆربەیان یاری کوردەوارین و منالانی کوردیش بیبەش نەبوونە لیی و وە لەگەل هەر وینەیەک دەیان یادەوەری لەنێو مێشکمان دروست ئەبن و ئەگەرێنەوە ئەو سەردەمی.
یادگارییەکانی منداڵی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)