图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,208
图片 105,523
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,297
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خواست لەسەر خۆراک لە باشووری کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
خواست لەسەر خۆراک لە باشووری کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا
统计和调查

خواست لەسەر خۆراک لە باشووری کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا
统计和调查

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا، هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کوردستان، جۆرێک لە دڵەڕاوکێ لەلای هاووڵاتیان دروستبوو، بۆ ماوەیەک خواست لەسەر خۆراک بەڕێژەی 500% زیادی کرد، ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و دووکان و مارکێتەکان پڕن لە خۆراک.
بەپێی ئاماری #وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی#، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 کۆمپانیای هاوردەکردنی خۆراک هەن، بەڵام بە دەیان کۆمپانیای دیکەش چالاکی هاوردەکردنی خۆراکیان بۆ کۆمپانیاکەیان زیاد کردووە، لە کاتی زۆربوونی خواستدا، خۆراک هاوردە دەکەن.
$90%ی مۆڵەتەکان بۆ هاوردنی خۆراکە$
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : پێشتر مۆڵەتەکانی هاوردەکردنی خۆراک، نزیکەی 40%ی کۆی گشتی ئەو مۆڵەتانەی پێکدەهێنا کە مانگانە دەدرایە بازرگان و کۆمپانیاکان، بەڵام ئێستا 90%ی ئەو مۆڵەتانە بۆ هاوردەکردنی خۆراکە.
نەوازد ئەدهەم دەڵێت بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی کردوویانن، زۆربەی بازرگانان ڕوویان لە هاوردەکردنی خۆراک کردووە، زیاد لە پێویستی خۆشیان خۆراک هاوردە دەکەن، بۆ نمونە ئەگەر لەکاتی ئاسایی بازرگانێک یان کۆمپانیایەکی بازرگانی مانگانە 50 تۆن خۆراکی هێنابێ ئێستا 150 بۆ 200 تۆن خۆراک دەهێنێ: بەگوێرەی داتاکان ڕێژی هاوردەکردنی خۆراک لە مانگەکانی شوبات و ئاداری ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 250% زیادی کردووە، ڕۆژ بەڕۆژیش ڕێژەکە لەزیادبووندایە.
$فرۆشی خۆراک 500% زیادی کرد$
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا، هەروەها تۆمارکردنی چەند کەیسێک لە هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ. لە ترسی داخستنی سنوورەکان خەڵک بە لێشاو ڕوویان لە کڕینی خۆراک کرد، بەجۆرێک ڕەفەی بەشێک لە مارکێت و دووکانەکان چۆڵ بوون.
نەوزاد ئەدهەم دەڵیت: ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک لەوەدابوو کە خاڵە سنوورییەکان دابخرێن و خۆراک کەمببێتەوە، بۆیە بە لێشاو ڕوویان لە دووکان و مارکێت و مۆڵەکان کرد. بۆ ماوەیەک خواست لەسەر هەندێک کاڵای خۆراکی وەک شەکر، زەیت، برنج، مەعجون تەماتە، بەرهەمە پاقلەمەنییەمان 500% زیادیکرد، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، دووکان و مارکێت و کۆگای کۆمپانیاکان پڕن لە خۆراک. خەڵک زیاد لە پێویست خۆراکی کڕیوە، بۆیە فرۆشی هەندێ کاڵا بە بەراورد بە پێشتر 50% کەمیکردووە.
$زۆرترین خواست لەسەر شەکر بووە$
بۆ ڕێژەی زیادبوونی فرۆشی خۆراکە جیاوازەکان و بەرزبوونەوەی نرخیان (رووداو) زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارتی بە نمونە وەرگرتووە کە زیاتر لە 100 سوپەرمارکێتی لە سەرجەم گەڕەک و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری #هەولێر#دا هەیە.
محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت، دەڵێت: لە کاڵا خۆراکییەکان زۆرترین خواست بە پلەیەک لەسەر شەکر بووە، بە پلە دوو برنج و زەیت و مەعجون تەماتە دێت. دواتر فاسۆلیا، نیسک، نۆک، ئارد و ساوار دێن. بەشێوەیەکی گشتی فرۆشی مارکێتەکانی ئێمە و مارێتەکانی دیکەش لە شەکر بەرێژەی 70%، برنج 45%، زەیت 90%، ئارد 40%، نۆک 120%، نیسک 80%، مەعجون تەماتە 60%، زەیت 130%، ساوار 65% و فاسۆلیا 75% زیادبووە.
$نیسک و نۆک و فاسۆلیا لە بازاڕ کەمبووە$
محەممەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی زۆری خواست، هەندێک خۆراک لە بازاڕ کەمبوونەتەوە و بەو هۆیەوە نرخیان بەرزبووەتەوە. محەممەد ئیسماعیل گوتی: نیسک، نۆک، فاسۆلیا و ساوار لە بازاڕ زۆر کەمبووە، بۆیە نرخیان بەرزبووەتەوە. بۆ نموونە نرخی نیسک و ئارد بەڕێژەی 35% و نرخی فاسۆلیا بەڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە.
گوتیشی: ترسمان هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا نیسک و نۆک و فاسولیا و ساوارمان دەست نەکەوێت بۆ فرۆشتن. ئەگەر کەمێکیشمان دەست بکەوێت نرخیان زۆر بەرز ببێتەوە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی شیری منداڵانیش هەیە، چونکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کارگەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی 4 مانگ بە تایبەت فەرەنسا لە کار دەوەستن.
$ترس لە ئیکسپایەر$
کۆمپانیای نەورەس یەکێکە لە کۆمپانیا بازرگانییەکانی کوردستان، مانگانە زیاتر لە 6 هەزار تۆن خۆراک هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات و لەرێگەی 3200 بریکارەوە لە شارەکانی کوردستان بە بازاڕی دەکات.
جوتیار عومەر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەورەس بۆ هاوردەکردنی خۆراک، دەڵێت: لەلایەن بەرپرسانی حکومەت پاڵەپەستۆیەکی زۆرمان لەسەرە بۆ هاوردەکردنی خۆراک. مارکێت و سوپەرمارکێت و بریکارەکانمان بەهۆی هەبوونی خواست و ترسی کەمبوون، سێ بەرامبەری فرۆشی پێشتریان داوای خۆراک دەکەن، بۆیە داوامان لە کارگێریی پارێزگاکان و وەزارەتی بازرگانی کردووە، ئەگەر پاش دوو مانگی دیکە کاڵاکان ماوەی بەسەرچوونیان تەواوبوو و نەفرۆشران یان بەهۆی خراپ کۆگاکردنیان ئەسپێ لێی دا یان خراپبوون، ئێمە تاوانبار نەکەن.
جوتیار عومەر دەڵێت کاری ئەوان وەرزییە بۆ هەر وەرزێک خۆراک لە وڵاتان دەکڕن و هاوردەی دەکەن، بەپێی فرۆشیان تاوەکو بەشی مانگی تشرینی یەکەم کاڵایان لە کۆگاکانیان هەڵگرتبوو، بەڵام بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی کۆرۆنا لە بازاڕەکان دروستی کرد، ئێستا بەشێکی زۆرکەم لە خۆراکەکانیان ماون: بۆ نموونە نیسکمان بۆ مانگی ڕەمەزان و دوای ڕەمەزانیش هێنابوو، ئێستا هیچمان نەماوە.
جوتیار عومەر، گوتی: لەبەر ئەوەی کۆمپانیای ئیتحادی عێراق بە بەردەوامی کاردەکات، بۆیە لە بازاڕ گرفتی زەیت و شەکر دروست نابێت، برنجیش زۆرە چەندمان بووێت بە کەمێک پارەی زیاتر دەتوانین بیهێنین، بەڵام ماکەرۆنی و شەعرییە و ساوار لە تورکیا خواستی لەسەر زۆر بووە، نرخی تۆنێکی 80 دۆلار گرانبووە، نیسک و نۆک و فاسۆلیاش نرخیان بەرزبووەتەوە و لە بازاریش کەم دەستدەکەون.
$فرۆشی خۆراک زیادی نەکردووە$
فاتح یاسین، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای مومتاز بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان، بریکاری کۆمپانیا ئاڵتون کایەی تورکییە بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان لە شاری هەولێر، دەڵێت: بەهۆی داخستنی چێشتخانە و ڕێستورانتەکان و نەبوونی گەشتیار، فرۆش کەمبووەتەوە، تەنانەت خەڵکیش بەهۆی کەرەتین لە ماڵ ماونەتەوە، بەهۆی ترسیان لە کۆرۆنا وەک پێویست نان ناخۆن، بەڵام ئەوەی جوڵەی خستە بازاڕ ترسی خەڵک بوو لە داخستنی سنوورەکان و ئەگەری کەمبوونەوەی کاڵا. ئێستا ماڵەکان پڕن لە خۆراک، دوو مانگی دیکە دەبینن بازاڕ تووشی چ پاشەکشێیەک دەبێت لە فرۆشی خۆراک و چەند خۆراکیش بەهۆی بەسەرچوونیان فڕێدەدرێن.
بەگوتەی ئەم بازرگانە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و کارگێریی پارێزگاکان و وەزارەتی بازرگانی پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر بازرگان و کۆمپانیاکان هەیە بۆ هاوردەکردنی خۆراک، کۆمپانیاکانیش بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کوردستان و خواستی بازاڕ کاڵایەکی زۆریان هاوردەکردووە، ئێستا ترسیان هەیە فرۆش دابەزێت و تووشی زیانی زۆر بن.
فاتح یاسین دەڵێت: ئێمە بریکاری کۆمپانیا ئاڵتون کایەین و داواکارییەکانیشمان هەر لەرێگەی ئەوانە. بۆ نموونە ئەگەر پێشتر داوای 500 تۆن فاسۆلیامان کردبێت، ئێستا داوای 2000 تۆن دەکەین، هەروەها ئەگەر پێشتر 10 هەزار تۆن برنجمان داوا کردبێت ئێستا داوای 20 هەزار تۆنمان کردووە. بەشێوەیەکی گشتی بەگوێرەی خواستی بازاڕ هەندێ لە بابەتەکان 200% و هەندێکی دیکەیان 400% زیاتر داوامانکردووە.
فاتح یاسین هەروەها دەڵێت: ئێستا بەدەیان کۆنتینەر کاڵامان لە کۆمپانیاکانی ئەرجەنتین، مالیزیا، هیندوستان، تورکیا ومیسر چەند وڵاتێکی دیکە داواکردووە هێشتا نەگەیشتوون. ناشزانین بازاڕەکە چی بەسەر دێت.
$حکومەت خۆراک بۆ هەژاران دەکڕێت$
بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانی قەیرانی کەمبوونەوەی خۆراک و چاودێری نرخ لە بازاڕ، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی ئابووری لە هەرێمی کورستان، بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی خۆراک بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامێتی وەزیری کشتوکاڵ، نوێنەرانی ئەنجوومەنی وەزیران، پارێزگاکان، ئیدارەکانی #گەرمیان# و ڕاپەرین، ژوورە بازرگانییەکان، وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، دارایی و ئابووری، پلاندانان دامەزراوە.
لەسەر پێشنیازی ئەم بۆردە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە کڕینی 6 ملیۆن لیتر زەیت، 30 هەزار تۆن ئارد، 1500 تۆن فاسۆلیا، 1500 تۆن نیسک، 1500 تۆن نۆک.
نەوزاد ئەدهەم، کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەم بۆردە، گوتی: ئامانجمان لە کڕینی ئەم خۆراکانە بۆ هاوکاری ئەو هاووڵاتیانەیە کە لەژێر هێڵی هەژاریدان، دۆزینەوەی ئەم هاووڵاتیانەش لەرێگەی موختارەکان دەبێت و فۆڕمێکیان پێ پڕدەکرێتەوە. بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکان لەرێگەی بریکارەکانەوە خۆراکیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
گوتیشی: لەرێگەی تەندەرەوە کڕین و هاوردەکردنی ئەم خۆراکانەمان بە چەند بازرگان و کۆمپانیایەک داوە. مەرجی سەرەکیشمان ئەوەیە کواڵێتیی خۆراکەکان باش بێت و لەناوخۆشدا نەیکڕنەوە بۆ ئەوەی گرفتی کەمی ئەو خۆراکانە دروست نەبێت، ئێستا هەندێک ئارد گەیشتووە و زەیتەکەشمان لە کۆمپانیای ئیتحادی عێراق کڕیوە و بەرێگاوەیە. خۆراکەکانی دیکەش لە داهاتووییەکی نزیکدا دەکڕین، بێجگە لەو ماددە خۆراکییانە بڕیار لەسەر کڕینی هەندێ خۆراک و پێویستی دیکەش دراوە.[1]
#13-04-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,251
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 13-04-2020
挂钩项目: 2
Publication date: 13-04-2020 (4 年份的)
Ministries of KRG: No specified T4 695
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 1471
统计数据类型: No specified T4 1110
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 97%
97%
添加( بەناز جۆڵا 13-04-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on03-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-05-2020
URL
此产品已被浏览2,251
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,208
图片 105,523
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,297
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!