وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە دەربارەی کردنەوە...
لەهەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی باس لەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دەکەن هەروەها لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە،
لێرەوە رایدەگەێنین کە سەرلەبەری ئەم هەواڵ و وتانە دوورن لە راستیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک بەڵکو لیژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەرەچاوکردنی باش بوونی ژینگەی تەندروستی بریار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن، لێرەوە رایدەگەێنین هەر کەس و لایەنێ لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
12-04-202012-04-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!