图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,316
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پانۆرامای شارێکی چۆڵ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پانۆرامای شارێکی چۆڵ

پانۆرامای شارێکی چۆڵ
پانۆرامای شارێکی چۆڵ
نووسینی: #کازم جەباری# [1]
1. یەکەم چەخماخەی لانکەی شارستانیەت
بڕوا وایە یەکەم دەروازەی ئاوەدانی و چەخماخەی ڕەوتی شارستانیەت و یەکەم گۆڕانکاری لە ڕەوڕەوەی مێژوو لەم شارەوە دەستی پێکردبێت کە پێی دەوترێت #چەمچەماڵ#.

بەپێی ڕوداوەکانی مێژوو گوندی چەرموو لەم شارە بەیەکەمین وێستگەی ئاوەدانی دێتە ئەژمار، لەکاتێکدا پێشتر مرۆڤ لە ناوچە شاخاویەکان و لەناو ئەشکەوت و دۆڵەکان ژیانیان بەسەر دەبرد، بۆ خۆژیانن بە پیشەی ڕاو و شکارەوە مژۆڵ بوون.
ئەم گوندە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی پێش مێژوو، کە زاناکان بە 7هەزار ساڵ پێش زاین دەی خەڵێن، کە دەکاتە چاخی بەردینی نوێ لەم چاخەدا و بەدیاریکراوی لە گوندی چەرموو کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی چەمچماڵ بۆیەکەم جار کشتوکاڵ چێنراوە، پێدەچێت هەر کشتوکاڵ هۆکار بێت بۆ نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بەو پێیەیی کاتێک مرۆڤ فێری چاندن بوو بیری لەوە کردەوە بەدیار بەربوومەکەیەوە دابنیشێت تا پێدەگات، هەر ئەمەش هۆکار بوو بۆ نیشتەجێبوونی هەمیشەیی و دروستکردنی خانوو کوخ، کە دواتر گوند و شار و شارستانیەتی لێ پێکهات.


ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت چەمچەماڵ هەر لەدێر زەمانەوە خەڵکی تیا ژیاوە، ئەم شارە لەساڵی 1851 کراوە بە قەزا، فەرمانگەی ئاماری چەمچەماڵ دەڵێت
(بەپێی گەشەی دانیشتوان ژمارەی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ، بۆ ساڵی 2019 بەم شێوەیە ئەخەمڵێنێ بە ناوەندی قەزاو شەش ناحیە و (324) گوند ژمارەی دانیشتوانی (189456) کەس) دادەنرێت.

2. چەمچماڵ پێش پرۆسەی ئازادی عێراق
ئەم شارە پێش پرۆسەی ئازادی عێراق بەپێی هێڵی 36 بەهێڵی تەماس دەدەنرا هاوسنور بوو لەنێوان ناوچە ئازادکراوەکانی هەرێم و دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس، هەتا بەهاری 2003، هیچ بەرپرسێک زادی ئەوەی نەدەکرد سەردانی ئەم شارە بکات، وەکو زەمانی بابانەکان دەربەندی تەکیەی کاکەمەندیان کردبوو، بە دوایەمین وێستگەی سەفەریان، وەکو قەڵغانێکی سروشتی دەربەندەکە و دانیشتوانی چەمچەماڵیشیان وەکو قەڵغانێکی مرۆیی و پشتێنەیەکی ئەمنی بەکاردەهێنا.وەلێ لەودەمەدا ڕاستە ئەم شارە بەشێک بوو لە ناوچە ئازادکراوەکان بەڵام ساتیرە و لولەی تۆپەکانی ڕژێمی بەعس لەبەرزاییەکانی بانی مەقانەوە حوکمی ئەم شارەیان دەکرد، چونکە شارەکە لەژێر ڕەحمەتی ڕەبیەکانی بەرزاییەکانی بانی مەقاندا بوو. بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەم شارە لایەکی هەرێمی کوردستان دەژێنێت بە نەوت و گازی ناحیەیی قادرکەرەم و گوندەکانی دەوروبەری بەڵام ئەسەف خۆی برسیە، جاران مەسئول و بەرپرس بوێری ئەوەیان تێدا نەبوو سەردانی بکەن کەچی ئێستا ئەم شارە چەقی گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندیەکان و پێکدادانەکانی داهاتووە. شارێک سەدەو نیوێکە بووەبە قەزا، کەچی هێشتا توخمەکانی شار و گەشە و بەرەوپێشچوون و داینامیکیەتی شارو ڕووەکانی شارستانی پێوەدیار نیە، لە ئاست مێژووە دێرین و قوربانیە بێ شومارەکانی و دەوڵەمەندیە بێ ئەندازەکەی خزمەت نەکراوە. تەنانەت شیرینیەکانی نەوت و گازیشی پێ ڕەوانەبینراوە، خەڵک لە ئەنحای عالەمەوە دێت لەم شارە لە کۆرەومۆر ئیش دەکات کەچی هاونیشتیمانیەکانی بێ ئیش و برسین، کارەبای بەشێکی کوردستان وێستگەکەی و گازەکەی هی ئەم شارەیە کەچی خۆی بێ کارەبایە، بەتایبەت لەوەرزی زستان و هاوین. ساڵی وا هەیە لە هاویندا خەڵکی ئەم قەزایە هێندە بێ ئاودەبن بە دووهەفتە لە چاوەڕوانی سرەی ئاودا ماتڵ دەبن، سیستەمێکی تەندرووستی کۆن و بێ خزمەتی هەیە، چەندین جار بەڵێنی نەخۆشخانەی 50 و 100قەرەوێڵەییان پێداوە بەڵام تەنها بەردی بناغەکەی ماوە، بینایش هیچ.
کابینە لەدوای کابینە بەڵێنی قەبەی پێدەدرێت کەچی لەواقیعدا جێ بەجێ ناکرێت دەبێتەتارمایی مەرەکەبی سەر کاغەز. وەنەبێ خەڵکی شار بێ دەنگبن بەردەوام بەهەڵوێستن بۆمافەکانیان بۆ ئەو مەبەستە قوربانیشیانداوە، بەڵام کە دڵسۆز نەبوو کەسێک نەبوو بەخەمەکاندا بچێتەوە، خزمەت بۆ شار زیاد نابێ، بەڵکو تەنها ژمارەی قوربانیەکان زیاد دەبێ بەس.

3. پایتەختی شەهیدان
قەزای چەمچەماڵ، لە پرۆسەی ئەنفالدا بەخۆیی و ناحیە و گوندەکانیەوە گورزێکی جەرگبڕی بەرکەوت لە نێوان قەزاو ناحیەکانی تری کوردستان زۆرترین کەسی لێ ئەنفال و شەهید و سەرنەگوم کرا. ئەم شارە بەهۆی سنوورە جوگرافی و کارگێڕیە پان و بەرینەکەیەوە دوو پرۆسەی تێدا جێبەجێکرا، پرۆسەی ئەنفالی سێ و چوار، پرۆسەی ئەنفالی سێ کەبە ئەنفالی ڕەش ناودەبرێت بەهۆی جێکەوتە تراژیدی و پڕ قوربانی و وێرانکەرێکەی، ناوچەکانی بەشی باشوور و باشوری خۆرهەڵاتی قەزاکەی گرتەوە، لەنێوان سەرجەم ناحیەکانی کوردستان بەتەنها لە گوندەکانی ناحیەی قادرکەرەم، لەکۆی 87 گوند و 4041 خانوو، 25 قوتابخانە و 4 نەخۆشخانە و سەدان مزگەوت، ڕوخێنرا. لەکۆی 30678کەس لە ژمارەی دانیشتوانەکەی، زیاتر لە 14863 کەسی لە ژن و پیاو منداڵی تێدا ئەنفالکرا، هەروەها لە گوندەکانی ناحیەیی سەنگاویش، لەکۆی 92 گوند و 1970 خانوو 13 قوتابخانە و 3نەخۆشخانە و سەدان مزگەوتی تێدا ڕوخێنرا، لەکۆی 10159کەس لە دانیشتوانەکەی 4922 کەسی لێ ئەنفالکرا.
لە ئەنفالی چواریش کە بە ئەنفالی خاڵخاڵان ناسراوە بەشێکی زۆر لە گوندەکانی باکوری قەزاکە بەتەواوی وێران کرا بەڕادەیەک 67گوند و 2813 خانوو 10 قوتابخانە و ژمارەیەکی بەرچاو مزگەوتی تێدا ڕوخێنرا، لەکۆی 14864 کەس لەژمارەی دانیشتوانەکەی 7201ی لێ ئەنفال و بێ سەر و شوێن کرا.
لە شۆڕشەیەک لەدوایەکەکانی گەلی کوردیشدا ئەم شارە شەهید و قوربانیەکی زۆریداوە، دواترینیان لە شەڕی داعش. بۆیە لە ساڵی 2014، نازناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالیان بەخشی بەم شارە، وەکو ئاماژەیەک بۆ شەهید و قوربانیە زۆر و بەردەوامەکانی ناویان لێنا پایتەختی (شەهیدان و ئەنفال). بەڵام ئەمە تەنها شوناسێکە و بەس ئەگینا شار هەروەک خۆیەتی و تەنها ناو و ئاوەڵناوی بۆ زیادکراوە.

4. نمایشی بەهارانە
چەمچەماڵ لە ڕووی جوگرافیەوە بەناوچەیەکی ستراتیژی ناودەبرێت، دەکەوێتە نێوان پارێزگای کەرکووک و سلێمانی لە هەولێر و ئیدارەی گەرمیانەوە زۆر دوورنیە. تۆبۆگرافیاکەی لە شاخ و گرد و بان و دۆڵ و دەشتاییەکی گونجاو بە پیت پێکدێت. سروشتێکی دەوڵەمەند و جوانی هەیە، بەرزاییەکانی بانی مەقان و زنجیرە چیای سەگرمە تەختی شاریان لە ئامێز گرتووە، قەڵای سپی حەسار دەکەوێتە سەنتەری شارەوە. ئەم شارە ئاو و هەوایەکی تایبەتی هەیە بەجۆرێک نە ئاو و هەوای گەرمەسێر و نە ئاو و هەوای کوێستانی تێدا دەرناکەوێت بەڵکو ئاوهەوایەکی تێکەڵ بەهەر دوو جۆرەکەی تێدا دەردەکەوێت. کە زستان لەگەڵ خۆیدا بە نەوراییەکانی زەپۆشەوە خۆیدەکات بەشاردا ئیدی شار دەتەزێت، کە هاوینیش بەرگی بەهار دەدڕێت ئیدی گەرمایەکی تاقەت پڕوکێن شار داگیردەکات، ئەمە پێی دەوترێت ئاووهەوای (ڕاگوزەر). ئەمە دیمەنێکی سروشتی تایبەتی پێ بەخشیوو. هەرکە دڵۆپەکانی باران لەکەمی دەدەن و خۆر بەتیرۆژە قەشەنگەکانی ئەدا لە لاپاڵ و بەرزاییەکانی شار، ئیدی یەک پارچە شار کەسک دەبێت. لە نێو نمایشێکی سحراوی بەهارانە خۆی دەنوێنێت. بەرزاییەکانی بانی مەقان جوانیەکانی خۆی دەڕژێنێتە شاراوە، لەگەڵ ڕووپۆشە سەوزپۆشەکەی قەڵای سپی حەسار ئاوێزان دەبن. لە جوانیەکی بێ وێنەدا خۆیان نمایشدەکەن. لە هاوێنانیشدا شار چوون ڕێبوارێکی ماندو پاڵدەداتەوە بە زنجیرە چیای سەگرمە.

5. شارێکی چۆڵ بەڵام جەنجاڵ
لە ئێستادا نەخۆشی کۆرۆنا جیهانی تەوقداوە، جیهان بەو هەموو حەشاماتە کە زیاتر لە (7ملیار و نیوو) مرۆڤ، کەچی وەک بڵێی خودا غەزەبی لێگرتبێتن، کرۆنای بۆ نازڵ کردوون و بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی سەر گۆی زەوی وا ڕاپێچداوە لە بنمیچی ژوورەکاندا ئۆقرەی پێگرتوون، بڕواناکەم مێژوو بڵای وای بەخۆوە بینیبێت، ڕاستە لەسەدەکانی پێشوودا ناو بەناو نەخۆشی تاعون و ڤایرۆسی جۆراوجۆر بەرۆکی چەند وڵات و شارێکی جیاجیای جیهانی گرتووە بەڵام وەک کرۆنا ڤایرۆس نا. چونکە خاڵی تایبەت و جیاوازی کرۆنا ڤایرۆس لەگەڵ دەرد و ڤایرۆسەکانی تر ئەوەیە کە ئەم ڤایرۆسە لەیەک تەوقیتدا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان لە هێرشبردندایە، و سەرجەم چالاکیە ئابوری و مرۆیەکان پەکیان کەوتووە.
ڕاستە سەرەتا لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا بەڵام سەری لە تەواوی جیهانەوە دەرچووە و کۆڵنادات. ڕەنگە ئەمە بڵای سەردەمی جیهانگیری(گلۆبالیزەیشن)بێت. ئەوەتا لەیەکاتدا هەموو گۆی زەوی وەکو گوندێکی بچوک تەنیووە، قوربانی و خەمەکانی گۆی زەوی کردوە بە یەک. هەمووان دەستەوەسانن لە لەناو ژورەکانیان قەتیسماون خۆپارێزی خۆ بە(کەرەنتین) دەکەن.
کوردستانیش بەدەرنیە لەم بڵا جیهانیه. لە کۆتاییەکانی مانگی دوەوە سنورەکانی وڵاتی بڕێوە و پێی خزاندوەتە ناو شارەکانی کوردستانەوە، چەمچەماڵیش وەک شارەکانی تر پەتای کرۆنا لێداوە ئەگەرچی شارێکی قەرەباڵغ و جەنجاڵە بەڵام ئێستا کۆڵان و جادە و بازاڕ چۆڵ و هۆڵ، هەموان لە خۆپارێزیەکی بەرداوامدان ڕژاونەتە ناو خانوو ماڵەکانیان. جەنجاڵیەکەی شاریان بردوەتە ناو ماڵەکان و ژوورەکان. لە پەنجەرەی ئومێدەوە دەڕواننە ڕۆژانی داهاتوو. چونکە کرۆنا قابیلی گەڵتەلەگەڵکردن نیە و سوعبەت نازانێت، لەمەیاندا غیرەت نایخوات چونکە زانست و ئەزموون سەلماندویانە خۆپارێزی (کەرەنتینە)باشترین هۆکاری سەرکەوتنە.

6. دیمەنێکی ئێستای ناوشار لەسەردەمی کرۆنا
شار لە چۆڵەوانیەکی سامناک دەچێت، لە ئێستادا ئەگەر گەشتێکی ڕاگوزەر بکەیت بەناو شاردا، جگەلەوەی دەبیتە بینەری داخستن و لەکڵۆمدانی دەرگای دوکان و مات و مەلولی شار، لەچاو ئەو قەرەباڵغیە جەنجاڵەی ڕۆژانی پێش کرۆنا هیچی کەت بەرچاو ناکەوێت.
من کە لە26ی مانگی شوباتەوە لەوکاتەوەی دەرگای قوتابخانەکان داخراوە، جاڕی خۆپارێزی دراوە سەرم نەکردووە بە بازاڕدا، ئەمڕۆ کە بۆ چەند ئیشێکی پێویست بەناوشاردا ڕوانیم، دیمەنی سەیر سەیر و سەرنجڕاکێشم بەرچاوکەوت. دیمەنی بێ نازی شار، دیمەنی ئەو چەند دوکاندارەکەمانەی کە بە مۆڵەت بۆ حاڵەتی پێویست دوکانەکانیان کردبووە، دوکاندار هەبوو بەنیگەرانیەوە دانیشتبوو بۆ بێدەنکی شار دەیڕوانی، هی وا هەبوو لە بێ مشتەریدا کتێبی دەخوێندەوە خۆی خزاندبووە ناو لاپەڕەکانی کتێبەکەی بەردەستی، یەکێکی تر نازانم چۆن هاوڕێیەکی دۆزیبووەوە پێکەوە داوە و سێ ڕسکێنیان دەکرد، سەری خسبووەسەر داشەهارەکانی بەردەم مێزی داوەکەی کە بە بەرد و بڕغوو یاریان دەکرد. یەکێکی تر خۆی نقومکردبوو لە موبایلەکەی ناو لەپی دەستی نازانم وێڵی چ هەواڵێک بوو. یەکێکی تر بۆ موشتەرێکەی باسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمبوونەوەی نرخی بەڵای نەوتی دەکرد، کە نەوت بۆ ئێمە هیچی کەمتر نیە لە بڵای کرۆنا. ئاواگەشتێکم بە تەواوی بازاڕدا کرد، سەرێکمدا لە دەرمانخانەیەک دوکانەکەیان هەڵژەنی بوو لە نایلۆن شەفاف بەشی فەیس بە فیس ڕووبەڕوویەک بۆشاییان هێشتبووەوە. بەگشتی جگە لە چەند مێردمنداڵێک لە لای چاڵ پاسکیلەکە هیچی ترم نەبینی. وەلێ ئەوانەی من بینیمن هەموو کوڕ و پیاو و منداڵ بوون، ئاخر ئەم شارەی ئێمە دەمێکە ذکوریە، تۆ دیقەت بە پێش کرۆناش هەرکە بانگبێژ سەڵای بانگی ئێوارەی لێبەرز دەبووەوە، ئیدی ئەم شارە بەیەکجار خاڵی دەبووەوە لە ژن و کچ. بۆیە دەمێکە دەڵێم ئەم شارە شاری گەنجەکانە بە تایبەت ئەو کوڕەگەنجانەی ئێواران پەیتا پەیتا خۆیان دەکەن بەشاردا و لە عەرەبانەی لەفەکانی بەردەم باخی چەرموو خۆیان تێر دەکەن. ئەمە هیوایەتێکی سەیرە گەنجانی شار چێژی لێدەبینن.

7. بوک و زاوایەک لە سەردەمی کرۆنا
ئەگەرچی شار لە چۆڵەوانیدا نیگەرانیەکانی خۆی دەخواردەوە، بینەری دیمەنێکی ناوازەبووم کە هیوای دەبەخشی بەشار، کاتێک بوک و زاوایەک کوڕ و کچێکی گەنج تازە لە هەڕەتی لاوێتیدابوون بە ئەسپایی بە پڕادۆیەک لە کۆڵانێکی تەسکی شاردا خۆیان خزاندە ناو چۆڵەوانی بازاڕەوە، کەپێ دەچوو مێژووی ژوانێک بنووسنەوە دیاربوو دەیان ویست لەسەردەمی کۆرۆنادا دوایەمین ڕۆژەکانی ڕەبەنیان وەک یادگاریەکی سەیر لەناو پیاسەیەکی چۆڵەوانی شاردا تۆماربکەن. ئەمە بکەن بە مێژوویەک بۆ نەوەکانی ئایندە بایی ئەوە شانازی بە خۆیانەوە بکەن کە ناوی ساڵی بەیەکگەیشتنەکەیان بنێن ساڵی کرۆناکە. هەرچەندە ئەمە بۆ یادکردنەوە کەمێک ناخۆشە بەڵام مێژوویەکە قەت بیر ناچێتەوە و وننابێت.

8. تیمە پزیشکیەکان سەربازی ونن
لەو ڕۆژەوەی جاڕی هاتنی کرۆنادراوە بۆ کوردستان تیمە پزیشکیەکانی چمچماڵ ئۆقرەیان لێ بڕاوە، خۆیان لە بەرگێکی خۆپارێزی پزیشکی و دەسکێش و دەمامک ناوە، وەک سەربازێکی ون لەسەنگەری بەرگریدان، پێشمەرگە ئاسا بەرامبەر بە کرۆنا لە شەڕێکی دەستەویەخەدان، ئیعاز بە گوێی هاوشاریەکانیان دەدەن تکایە لەماڵ بمێننەوە، بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن بتوانن خۆیان و هاونیشتیمانیان لەم بڵا شومە بپارێزن شەو و ڕۆژیان خستوەتە سەریەک هەموو ئامراز و میکانیزمێکیان گرتۆتەبەر، بەڵکو ساخوایە کەمێک لە ڕێژەی قەبارەی توشبوانی کرۆنا لەم شارە کەم بکەنەوە. لەملاشەوە خەمخۆرانی شار بێ وچان دەرک بە کەمتەرخەمی حکومەت دەکەن لە ئاست شار و سیستەمە تەندروستیەکەی دەست لەناو دەست لەبیری پێکهێنانی کەمپینن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکان و یارمەتیدانی هاونیشتیمانیان، خێرخوازانیش بە پریساکەی بچوک کەناویان لێناوە سەبەتەی خەیری لابەلای نەدارانی شاردا دەکەنەوە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,299
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Kazim Cebari
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: No specified T4 1434
书: 政治
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 12-04-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on12-04-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览1,299
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.147 KB 12-04-2020 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,316
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!