بەداخەوە کەسانێکی نەفس نزم کە سەر بەگروپە میلیشیاکانن، لە بازگەی پردێ دەستدرێژییان کردووەتەسەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە لەخێزانێکی هەژارن، سەرەڕای ئەوەی ئەمە کارێکی قێزەونە و دوورە لەبەهای ئەخڵاقی و مرۆڤایەتی، هەروەها پێشێلکردنی مافی تاکێکی کوردە و سوکایەتیکردنە بەئافرەت لەژێر ئەو دەسەڵاتە سەربازییە داسەپێندراوەی کە لەئێستادا لە کەرکووک بوونی هەیە و تاوانێکی لەمجۆرە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت.
ئێمە وەکو لیژنەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتە لە پەرلەمانی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە دەکەین و داوا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ وردبوونەوە لەڕووداوەکە دروست بکاو داوا لەو هێزانەش دەکەین تۆمەتباران تەسلیم بەدادگای سەربازی بکەن و تۆمەتبار بەگوێرەی یاسای سزادانی سەربازی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن، بۆئەوەی ئەم حاڵەتەو چەندین حاڵەتی تر کەمافی هاووڵاتییانمان لەم ناوچانە پارێزراوبن و دووبارە نەبێتەوە، داوا دەکەین هەرچی زووە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، چونکە تەنها ئەوان دەتوانن پارێزگاری لە گیانی هاووڵاتییانمان بکەن و کەرامەتیان بپارێزن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت
لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ
#10-04-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,032
Escriba su comentario sobre este artículo!