بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە کیشوەر ئەوروپا سەدان کوردستانی تووشی پەتاکە بوون و دەیان کوردستانی تریش گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی لەسەر کوردستانیان لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکان بەریتانیا، هۆڵەندا و سویسرا داناوە.
ژمارەی ئەو کوردستانییانەی لە ئەوروپا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
|
|
|
|
بەپێی زانیارییەکان ملیۆنێک و 500 هەزار کورد لە ئەڵمانیا دەژین. بەوەش ئەڵمانیا زۆرترین ژمارەی کوردی لەناو وڵاتانی ئەوروپادا تیادایە. لە ئێستادا بە گشتی لە ئەڵمانیا 120 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون. هەر چەند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە لە چاو قەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەمە، بەڵام لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا چارەسەرێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نیگەرانییەکان زیاتر دەبن.[2]
بەپێی ئامارەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (#کەجەدەکە# – ئەوروپا / KCDK-E) تاوەکو ئێستا 55 کوردستانی لە ئەوروپا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 955 کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تەمەنی زۆربەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە دەورووبەری 60 ساڵدایە، بەڵام سەرباری ئەوەش منداڵی 4 ساڵیشیان لە ناودایە، کە گیانی لە دەستداوە.
لە بەریتانیا زۆرترین کوردستانیان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە دوای بەریتانیاش هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سوید و فەرەنسا دێت. ئامارەکەی کەجەدەکە ئەوروپا بەمشێوەیەیەی خوارەوەیە:
ئاماری ئەو کوردستانییانەی گیانیان لە دەستداوە
|
|
|
|
ژمارەی ئەو کوردستانییانەی لە ئەوروپادا لە کەرەنتینەدان
|
|
|
|
کەمپەینی بنەماڵە خوشک و براکانی مانگی سووری کوردستان
هاوکات لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، مانگی سووری کوردستان دەستی بە هەڵمەتێک بە ناوی بنەماڵە خوشک و براکان کردووە. کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا / KCDK-E) و بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) پشتیوانیان لە هەڵمەتەکەی مانگی سووری کوردستان کردووە.
موراد ڤارگیون ئەندامی کەمپەینەکە ڕایگەیاند، هاوکاریی بنەماڵە زیان بەرکەوتووەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەن. ڕاشیگەیاند کەمپەینەکەمان دوێنێ دەستیپێکرد. لە ئەڵمانیا، سویسرا و هۆڵەندا بەشداریبوون هەیە. سەرباری ئەوەی تەنها یەک ڕۆژە دەستیپێکردووە، بەڵام 150 کەسی خۆبەخش هاتوونەتە کەمپینەکەوە. ئەو ژمارەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دەکات. ئێمە لە ڕێگەی کۆمیتەی هاوکارییەکانی خۆمان لە کوردستان هاوکارییەکان دەگەیەنینە ئەو بنەماڵانەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بۆیە داوا لە هەموان دەکەین بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکەن.
کۆن مەد: ئێمە هەوڵ دەدەین کێشەکانی گەلەکەمان چارەسەر بکەین
کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) لە ڕێگەی دروستکردنی ژوورێکی قەیرانەوە هەوڵ دەدات هاوکاری بگەیەنێتە کوردستان و لە ڕووی تەندروستی و حقوقی و داراییەوە خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری پێشکەش دەکات. 12 پزیشک لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) دا کار دەکەن. لە بەرلین و کۆڵن و هامبورگ و زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیادا ژووری قەیران دروستکراون و کەمامە دروست دەکەن و هاوکارییە کەسە بە تەمەنەکانیش دەکەن.
تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) ڕایگەیاند، لە ئەڵمانیا ملیۆنێک و 500 هەزار کورد هەیە و دەیانەوێت هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن، کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
کوردان لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپادا کەمپەینی هاوکاریکردنیان ڕێکخستووە
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) لە پاریس و دەوورووبەری پاریسی پایتەختی فەرەنسا خواردن پێشکەشی زەحمەتکێشانی کەرتی تەندروستی دەکات.
خاوەنکار و سەرمایگوزارانی کورد لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە پاریس و دەووربەری دەستیان بە دروستکردنی کەمامە کردووە.
لە سویسراش هەڵمەتی هاوکاری لەو شێوەیەش بەڕێوەدەچێت.
ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هاوکاری پێشکەشی کەسە بە تەمەنەکان دەکەن.
لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا خزمەتکردن لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەچێت.
یوکسەل کۆچ: پشتیوانی لە یەکتری دەکەین
یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەروپا ڕایگەیاند چاودێریی دۆخی ڕۆژانە دەکەین. بە تایبەتیش هاوکاریی ئەو کەسە بە تەمەنانە دەکەین، کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە. کەمامە و پێداویستیی تر دابین دەکەین. لە چوارچێوەی تۆڕێکدا پشتوانییەکان زیاتر و بەهێزتر دەکەین و لەو ڕێگەیەوە قەیرانەکە تێدەپەڕێنین.[1]