ڕێکخراوی سروشتی کوردستان
رٍێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی ژینگەیی خۆبەخشی قازانج نەویستە. کاردەکات بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ژینگەی کوردستان, لە رێگەی بڵاوکردنەوەی وشیاری ژینگەیی و دروستکردنی فشار. لە بوارەکانی پەروەردەی ژینگەیی و یاسای ژینگەیی کاردەکات بە دروشمەکانی(ژینگەیەکی سەوز و تەندروست لە پەروەردەیەکی دروستەوە سەرچاوە دەگرێت. پەروەردەی ژینگەیی و یاسایی ژینگەیی بنەمای کارکردنمانە).
لە ڕۆژی 5ی 6 ڕۆژی جیهانی ژینگە لە ساڵی 2012 لە شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان دامەزراوە, وەک یەکەمین ڕێکخراوی ژینگەیی لەسەر ئاستی دەڤەری
گەرمیانگەرمیان. دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە بە قۆناغێکی گرنگی کاری ڕێکخراوەیی ژینگەیی دادەنرێت لە باشوری کوردستان. لە
06-03-201306-03-2013 مۆڵەتی فەرمی کارکردنی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
لە سەرەتای ساڵی 2013 لە دەربەندیخانەوە دەستی بە ئەنجامدانی کاروچالاکی ژینگەیی کردووە, لە سەرەتاوە چالاکیەکانی بەپێی پلانی وەرزی ڕێکخستووە و دواتر بەپێی پلانی ساڵانە. بەشێک له و چالاکیەکانە بریتی بون لە(شۆڕشی سپی هەڵمەتی بەکارهێنانی تورەکەی قوماشی خامی دۆستی ژینگە لە جیاتی کیسەی نایلۆن, کۆکردنەوەی پیل(پاتری), پێدانی ناسنامە و دروستکردنی تۆمار بۆ درەختە بەتەمەنەکان, ڕێکخستنی مەراسیمی ماڵئاوای کردن لە دوو درەختی بەتەمەن, بەخاکسپاردنی ئه و باڵندانەی لەلایەن ڕاوچیانەوە کوژراون) کارکردن لە (نوسین و پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای مافی ئاژەڵان, پارکی نیشتیمانی, نوسین و بەچاپ گەیاندنی یەکەم پرۆگرامی ژینگە بۆ باخچەی منداڵان, نوسین و کۆکردنەوە و بەچاپ گەیاندنی یەکەم کتیبی تایبەت بە ژینگە و ڕێکخراوە ژینگەییەکان لە باشوری کوردستان)هیتر.... لەسەر ئاستی باشوری کوردستان بەسەدان کاروچالاکی جۆراوجۆری تری بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ژینگە ئەنجامداوە, دەیان فۆڕمی نوێی چالاکی ژینگەیی پێشکەش کردووە.
ڕێکخراوەکە لە دوو بۆرد پێکهاتووە, بۆردی گشتی کە بەرزترین دەسەڵاتی ڕێکخراوەکەیە و لە سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێکهاتووە, بۆردی باڵا کە لە ناوەندەکانی(کارگێڕی و دارایی, پەروەردەی ژینگەیی, یاسایی ژینگەیی, سەرچاوە مرۆییەکان, پەیوەندییەکان, میدیا) پێکدێت. سنوری کارکردنی فراوانە و لە هەرشوێنێک دەرفەتی کار و ئەنجامدانی پرۆژەی ژینگەیی تێدا بگونجێت و لە توانایدا هەبێ کاری بۆدەکا. دەستەی بەڕێوەبردنی نوێنەرایەتی هەیە لە شارەکانی(
هەولێرهەولێر,
سلێمانیسلێمانی,
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهید, گەرمیان, ڕاپەڕین, دەربەندیخان) سیستەمی بەڕێوەبردنی بۆردی باڵا و سەرجەم نوێنەرایەتیەکانی هاوسەرۆکییە, یەکەم ڕێکخراوی ژینگەییە لە باشوری کوردستان ئەم سیستەمەی پەیڕەوکردووە. دەسەڵاتی بۆرد و نوێنەرایەتیەکان لە ڕێگەی کۆنفرانس و کۆنگرەوە ئاڵوگۆڕدەکات لە ڕێگەی دەنگدان, بەشێوەیەکی ئازادانە و دیموکراسیانە. تا ساڵی 2020 دوو کۆنگرەی بەستووە, کۆنگرەی یەکەمی لە 14/11/2015 لە دەربەندیخان. کۆنگرەی دوهەم لە 20/11/2018 لە شاری سلێمانی بەبەشداری 42 ئەندام.
ئامانجە سەرەکیەکانی بەپێی پەیڕه و و پرۆگرامی پەسەندکراوی دووهەم کۆنگرە بریتیە لەم پێنج ئامانجەی خوارەوە:
1- وشیارکردنەوەی تاک لە پاراستن و گەشەپێدانی ژینگە, لەڕێگەی میدیا.
2- دانانی پرۆگرامی ژینگەیی بۆ باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتیەکان.
3- بەوانەیی کردنی ژینگە لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتیەکان.
4- ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای ژینگەیی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
5- ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پرۆژە ڕێنمایی ژینگەیی بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
چۆنیەتی گەیشتن بە ئامانجەکانی:
1- بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی ئەندامان و دۆستانی ڕێکخراو.
2- چاودێریکردنی ڕەوشی ژینگە و ئاستی خزمەتگوزارییە پەیوەستەکان بە ژینگەوە.
3- سازدانی کۆرس و ۆرکشۆپ و سیمینار و کۆنفرانس و کۆنگرە.
4- دروستکردنی فشار لەسەر لایەنە حکومییەکان و کەرتی تایبەت, لە ڕێگەی:
• کۆبوونەوە, گردبوونەوە, میدیا, هەرچالاکییەکی دیکەی مەدەنی.
5- پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراو و هەموو دەستگا و کۆمەڵەیەک کە بەتەنگ ژینگەوە بێت (لە ناوخۆ و دەرەوە).
ژمارەی ئەندامەکانی تا سەرەتای ساڵی 2020 گەیشتووەتە 102ئەندام. جگە لەوەی ئەندامان بەشێوەی خۆبەخش کاردەکەن, هاوکات کۆمەکی مادیش پێشکەش بەڕێکخراوەکە دەکەن, کە ئەمە نمونەیەکی گرنگ و دەگمەنە, ئەندام بەشێوەی خۆبەخش کاربکا و پارەی خۆی ببەخشێ بۆ ئەنجامدانی کاروچالاکی ژینگەیی. باوەڕ و ئیرادەیەکی بەهێز لە ناو سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەدا هەستی پێدەکرێت, ئەم باوەڕ و ئیرادەیە شۆڕبووەتەوە بۆ ئاستی ئەندامان, هەر ئەمەشە وای کردووە لە ساڵی 2012ە بەردەوام ڕێکخراوەکە, کارەکانی بەره و پێشەوە بچێت و وەک ڕێکخراوێکی کارا و کاریگەر لە بازنەی کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە بمێنیتەوە. بەبێ هیچ جۆرە هاوکار و پاڵپشتییەکی حزبی و حکومی و کەسی. لە کاتێکدا ڕێکخراوی تری ژینگەیی هەیە, هەموو جۆرە پاڵپشتیەکانی هەیە, بەڵام نەیتوانیووە هێندەی نوێنەرایەتیەکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان کارا و کاریگەربێت.
بەهۆی داکۆکیکردن لە ژینگە و دەربڕینی هەڵوێست و چالاکی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی ژینگە, چەندین جار ئەندام و سەرکردەکانی ڕوبەڕوی هەڕەشە و لێدان و تەشهیر و گرتن بونەتەوە, چ لەلایەن خەڵکانی دەسەڵاتدار و چ لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتی دادوەرییەوە, دیارترین دۆسیەش دەستگیرکردن و زیندانی کردنی هاوسەرۆکی ڕێکخراوەکە سەروەرقەرەداغیە, کە لەسەر دوو سکاڵای تۆمەتبارێک بەکوشتنی ئاسکێک و داواکاری گشتی ماوەی 14ڕۆژ زیندانی کرا و بۆ ماوەی یەک ساڵ 3,000,000سی ملیۆن دیناری عێراقی لێوەرگیرا و غەرامەکرا.
ڕێکخراوەکە ئەندام بووە لە دەستەی بەڕێوەبردنی(تۆڕبەندی ئیکۆپۆتامیا بۆ داکۆکیکردن لە ژینگەی میزۆپۆتامیا لەسەر ئاستی هەر چوارپارچەی کوردستان, فیدراسیۆنی ڕێگخراوە ژینگەییەکانی باشوری کوردستان, تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە, تۆڕی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی گەرمیان, تۆڕی زەوی ماڵمانە لە سلێمانی, تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەی شەهید).
خەڵاتی ڕێزلێنانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بڕوانامەی ڕێزلێنانی وەزیری هەرێمی بۆ کاروباری ژینگە, پێبەخشراوە وەک یەکێک لە ڕێکخراوە کاریگەر و چالاکەکانی بواری ژینگە لەسەر ئاستی باشوری کوردستان.
(پێویستە هەموومان پێکەوەکاربکەین لەپێناو ژینگەیەکی سەوز و تەندروست)
نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری جیهانیش خاوەنی یەک هەسارە و یەک ژینگەی هاوبەشن. ئەمڕۆ جیهان ڕوبەڕوی قەیرانی گەورەی ژینگەیی بوەتەوە, عێراق و کوردستانیش بەدەرنیە لەم قەیرانە گەورە ژینگەییە. پێشکەوتن وگەشەی خێرای کەرتی پیشەسازی و کەرتی وزە و کەرتەکانی تر بە هۆکاری سەرەکی کارەسات و کاولکارییە ژینگەییەکان دادەنرێن. کێشە و کارەساتە ژینگەییەکان لە کوردستان گەیشتون بەئاستێک, کە لە هەندێک ناوچە مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانەکەی دروست کردووە. ئەوەی کە شایەنی هەڵوێستە لەسەرکردن ئەوەیە, هەوڵەکانی پاراستن بچوکتر و خاوترن بە بەراورد لەگەڵ تێکدان و شێواندنی ژینگە. دەستدرێژی و کاولکارییە ژینگەییەکان زیاتر و زیاتر دەبن, ئەمەش زەوی دەخاتە مەترسییەوە. ڕۆڵ و کاریگەری حکومەت لاوازە و ئاستی هۆشیاری ژینگەیی تاکەکان نزمە, بازرگان و سەرمایەدارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ چاوچنۆکتر دەبن و باکیان بە زەوی نیە. ئێمەی مرۆڤ هەمومان پێکەوە پێویستە ڕوبەڕو ببینەوە و بەربەرستێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنێن, ئەگەرنا بەژیانمان باجی دەدەین.
بۆ پەیوەندی ئیمەیڵی سەرەکی ڕێکخراو:
Nokngo12@gmail.com
ئەکاونتەکانی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە سۆشیال میدیا:
فیسبوک:
https://www.facebook.com/NOKNGO12/
ئینستاگرام:
https://instagram.com/kno_ngo?igshid=1ekg667nayf1n
تێلیگرام:
https://t.me/NOK12
تویتەر:
https://twitter.com/kno_ngo
یوتوب:
https://www.youtube.com/channel/UCd16Vne5raDe88Jp_KnsBEw
فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ بون بەئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان:
https://docs.google.com/forms/d/12Ke8z3TY6JzeACCENn04aO3QZO2WVJ8yetXElT1qNMY/edit?fbclid=IwAR0mkIXyC5ImV1CXb42pRNp8g2wtqq6oqOqJlOkxRAySstGQGBpxIUpmMdcresponses
بایەخدانی میدیا نێوخۆی و بیانیەکان بە کاروچالاکیەکانی ڕێکخراوەکە:
کەناڵی الشرقیە
https://www.facebook.com/watch/?v=2426309307611358
کەناڵی ڕوداو
https://www.youtube.com/watch?v=gwrjwnGzwzs
کەناڵی ئێن ئاڕتی
https://www.youtube.com/watch?v=jXBpBopI2Bs
کەناڵی کەی ئێن ئێن
https://www.youtube.com/watch?v=ZKq7pvNAoLQ
کەناڵی گەلی کوردستان
https://www.youtube.com/watch?v=qqVpPocRujY
کەناڵی دیجلە
https://www.youtube.com/watch?v=ottEK33-sKQ
کەناڵی کوردسات
https://www.youtube.com/watch?v=J2_b2cW15Bw
کەناڵی کوردسات نیوز
https://www.youtube.com/watch?v=kZz1_2p4vO8
کەناڵی پەیام
https://www.youtube.com/watch?v=Eu7qr-TBx3k
کەناڵی جەماوەر
https://www.youtube.com/watch?v=8suxdRJbCSw
کەناڵی کۆڕەک تیڤی
https://www.youtube.com/watch?v=9qkGVVTdP8I
کەناڵی سپێدە
https://www.youtube.com/watch?v=gBGxTAMmDps
کەناڵی
کەرکوککەرکوک
https://www.youtube.com/watch?v=W1z4Ms9pSFI
کەناڵی کوردستان تیڤی
https://www.youtube.com/watch?v=8Fp0VB4Iofo
کەناڵی کوردستان 24
https://www.youtube.com/watch?v=q9mLrKB1foQ&t=360s
ماڵپەڕی دواڕۆژ
https://www.youtube.com/watch?v=Gtpe0fmmSnQ
دەنگی یەکگرتوو ڕادیۆی هەڵەبجە
https://www.youtube.com/watch?v=lywqP0DYrHA
دەنگی ئەمریکا بەشی کوردی VOA
https://www.youtube.com/watch?v=KRAizvaUtmY
دەنگی ئەمریکا بەشی ئینگلیزی Voice of America - VOA
https://www.facebook.com/watch/?v=1190354887832637
ماڵپەرٍی وشە
http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=82487&Jor=14&fbclid=IwAR0ppfLuo4w3lZaQ2GTTK2acWKGA8xOj6O55yTj8UfTZ5HbBOltzvoIciiI
XYZ+
https://www.facebook.com/watch/?v=2469268343305363