دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:
لە دەستپێکی هاتنی پەتای کۆرۆنا داوامان لە سەرجەم هەڤاڵانمان کرد، کە لەناوچەکانی خۆیان هاوکاری خەڵک بن، بەبێ جیاوازی چیان پێکرا بیکەن و لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوکاربن.
سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێکی دەستەجەمعیدا فراکسیۆنی پارتی هەر 45 هەڤاڵ بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆ ئەوەی هاوکاری هەژارانی پێبکەن.
هەموومان پێکەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حکومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لە ئەرکدان دژی نەخۆشی کۆرۆنا و شەو و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەک و پێکەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
#08-04-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,171