ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی وڵاتە ئازیزەکەمانی پێدا تێدەپەڕێ، لە هەموومان دەخوازێ ناکۆکیيەکانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زووترە لەسەر میکانیزمێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای سازانێکی ڕاستەقینە ڕێکبکەوین کە سەقامگیری و بەتواناییی حکوومەتەکە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا مسۆگەر بکات. گرنگترین ئەرکیشی لەم قۆناغەدا، بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسی و قەیرانانەیە کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگەی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ کاری جددی لەو پێناوەدا، پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان زۆر بە پێویست دەزانێ. لەو پێودانگەوە پێشوازی لە کاندیدکردنی بەڕێز مستەفا کازمی دەکەین بۆ پۆستی سەرۆکی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەکانی پێکهاتەی شیعەوە. داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین پشتیوانی بکەن تا بە زووترین کات ئەرکەکانی پێکهێنانی حکوومەت تەواو بکات.
خوای مەزن پشتیوانمان بێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
چوار شەممە
#08-04-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,586 mal angesehen