موسلح ئیکە ناسراو بە تێکۆشەر گەڤەر، لە دایک بووی شاری #جۆلەمێرگ#ی باکووری کوردستانە، تێکۆشەر لە ساڵی 1993 بەشداری ڕێزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بووە و ماوەیەکی دوور و درێژ لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا تێکۆشاوە. هەڤاڵ تێکۆشەر بە بڕوایەکی گەورەی پەیوەستبوون بە گەل، بە #پەکەکە#و، شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ وە، هەموو ئەرکەکانی سەرکەوتوانە بە ئەنجام دەگەیاند و دوا ئەرکی ئەندامبوون بوو لە ئەنجوومەنی سەربازیی #هەپەگە#.
هەڤاڵ تێکۆشەر لە تێکۆشانی گەریلایی خۆیدا سەرەتا لە ناوچەی زاگرۆس دەستی بە تێکۆشان کرد و کارەکتەری دینمامیک و چالاکی خۆی بەرەو پێشبرد و لە گۆڕەپانی بۆتان و زۆر ناوچەی تردا شەڕیکردووە و تێکۆشاوە. هەڤاڵ تێکۆشەر لەو چالاکییانەدا، کە بەشداربووە بە ڕۆحێکی گەورەی هێرشبردن فەرماندەیی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکییەکانی دژ بە دوژمن کردووە. هەڤاڵ تێکۆشەر زۆر جار بریندار بووە، بەڵام هەرگیز ڕێگای بە خۆی نەداوە لە هیچ کار و چالاکی و تێکۆشانێک دوا بکەوێت.
هەڤاڵ تێکۆشەر کە فەرماندەیەکی ژیر و تاکتیکزانێکی بەهێز بوو، بە چالاکییەکانی لە چوارچێوەیی بونیاتنانەوەی نوێ لە دژی هەوڵەکانی دوژمنی داگیرکەر کاریگەرییەکی گەورەی دروستکردبوو.
هەڤاڵ تێکۆشەر لە هەر گۆڕەپانێکدا بوو بێت، جەنگاوەر و میلیتانێکی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ بووە و لە قورسترین هەلومەرجەکانیشدا دەستبەرداری هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان نەبووە. هەڤاڵ تێکۆشەر بە هەڵوێستەکانی خۆی، بە جۆش و خرۆش و ورەی خۆی، یەک بە یەک گرنگیی بە #شەڕڤان#ەکانی خۆی دەدا و ئەزمونی خۆی بۆ دەگواستنەوە.
لە #20-08-2019#دا لە هێرشێکی ئاسمانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.[1]