بەڕێزان خانەوادەی کاک ناسری ئاغابرا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و بەهەڵوێست، کاکە ناسری ئاغابرا، ناسراو بە ژاکاومان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیمان بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی و کەسوکار و ئاشنایانتان و خەڵکی ئازیزی #مەهاباد# ڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک ناسر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەیی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#بارەگای بارزانی#
#05-04-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,775 times