لە يادی چل ساڵەی جينۆسايد و تاوانی ڕاگواستن و بێسەروشوێنکردنی کوردانی فەيليدا کە يەکێکی ديکە بوو لە زنجيرەی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلی کورد، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گيانی پاکی شەهيدانی کوردی فەيلی دادەنەوێنين و بە ڕێز و شکۆوە ياديان دەکەينەوە.
ڕاگواستن و دەرکردنی سەتان هەزار کوردی فەيلی و بێسەروشوێنکردنی دەيان هەزاری ديکەيان، دەستبەرسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەيان تەنيا لەبەر ئەوەی کە کوردن و پشتگيرييان لە شۆڕش و مافەکانی گەلەکەيان کردووە، بە هەموو مانايەکی وشە جينۆسايدێک بوو بەرامبەر بە کوردانی فەيلی ئەنجام درا.
لەم يادەدا و به و پێيەی ئەم تاوانەی بەعس بەرامبەر کوردانی فەيلی لەلايەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بە جينۆسايد ناسراوە، دووبارە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەينەوە قەرەبووی کوردانی فەيلی بکاتەوە و ئەرکی ياسايی و ئەخلاقيی خۆی بەجێ بگەیەنێت، هەروەها کێشەی گێڕانەوەی ڕەگەزنامە و ملک و ماڵەکانيان چارەسەر بکات.
دروود بۆ گيانی پاکی شەهيدانی کوردی فەيلی و تەواوی شەهيدانی کوردستان.
سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانيان.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#06-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,338
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!