ئاگادارییەک لە #وەزارەتی کارەبا#وە
وێرای دەستخۆشیمان بۆ هێزەکانی ناوخۆ، بۆ ڕاپەراندنی کارەکانیان لە قەدەغەکردنی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاونشتیمانیانی کوردستان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
داواکارین لەسەرجەم هێزەکانی ناوخۆ کە هاوکاری تیمەکانی چاکسازیی و کۆنترۆڵەکان و وێستگەکانی کارەبا بکەن بۆ هاتوچۆ و ڕاپەراندنی کارەکانیان لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری کارەبا بۆ نەخۆشخانە و دام ودەزگا گرنگەکانی حکومەت و هاوڵاتیان کە ئێستا لە ماڵەکانیان ماونەتەوە...
بەداخەوە لە هەندێک لە مەفرەزە و بازگەکان گرفت بۆ هاوتۆچۆی کارمەندانەکانمان دروستکراوە، کە بەشێوەی ئێشکگر دەوام دەکەن، ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەکەوێیتەوە کە گرفت بۆ سیستمی کارەبا دروست ببێت و کەموکورتی بکەوێتە خزمەتگوزارییەکان، کە دواجار گرفت بۆ پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا دروست ئەکات......
ئه و ڕێیگریانە لەکاتێکدایە کە بەسوپاسەوە بەرێَزان وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکان ڕایانگەیاندوە کە قەدەغەی هاتووچۆ کارمەندە ئێشکگرەکانی کارەبا ناگرێَتەوە.
لە کۆتاییدا سوپاسی هاوکاریتان دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
راگەیاندنی
وەزارەتی کارەبا
#06-04-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,993 times
Write your comment about this item!