لە دایکبووی #07-09-1967#ە لە شاری سلێمانی، قۆناغەکانی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە، ساڵی 1990 بەشی بایەلۆژی کۆلێژی پەروەدەی زانکۆی موسڵی تەواوکردووە. ساڵی 1991 بووە بە مامۆستا ماوەی 28 ساڵە لە کارەکەی بەردەوامە. خاوەنی 16 ڕێز و سپاسە. ساڵی 2013 هەموو پرۆگرامی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کەناڵی پەروەردەیی تۆمارکردووە. وەک:مامۆستا وانەی بە مامۆستایانی زیندەزانی وتووەتەوە. ساڵی 2000-2002 ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی کوردستانێکی سەوز بووە لە ڕادیۆکانی مەڵبەند و گەلی کوردستان. خاوەنی دوو پەرتووکی چاپکراوە بەناوی (هەرزەکاران با خۆیان بدوێن، جیهانی هەنگ و هەنگوین). وەک چالاکی مەدەنی چەندین سیمیناری کردووە تایبەت بە گەنجان و تەندروستی و پەروەردە. خەڵاتی قەڵغانی ئاڵتوونی لەلایەن ڕێکخراوی فورات و ئاشتییەوە وەرگرتووە. چەندین بابەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە. چەندین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی هەیە، ئێستا مامۆستایە لە ئامادەیی نەغەدەی کچان.